په‌نده‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن ….. ئاسۆعوسمان
له‌غیابی ئۆپۆزیسیۆندا میدیا سه‌ربه‌خۆكانی كوردستان هه‌میشه ده‌كه‌وتنه سه‌نگه‌رێكه‌وه كه وێنا ده‌كرا به‌سه‌نگه‌ری ئۆپۆزیسیۆن بوون، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه ئه‌ركی میدیای ئازاد نه‌بوو كه ئه‌و رۆڵه ببینێت، به‌ڵام میدیا سه‌ربه‌خۆكان رۆڵێكیان ئه‌دا كرد، سه‌ره‌نجام هۆشیاریی كۆمه‌ڵگایی گه‌یانده ئاستێك تابتوانێت له‌هه‌ناوی خۆیدا ئۆپۆزیسیۆنێكی كاریگهرو بزێو بهێنێته نێو گۆڕه‌پانی سیاسییه‌وه. هه‌ڵبژاردنه‌كانی25 تهمووز كۆتایی قۆناغێكی راگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتێكی شێواو و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ له‌رووی سیاسیی وئیدارییهوه به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ره‌ڕۆ تا ئه‌و ئاسته‌ی ئاماده نه‌بوو بۆ هیچ بڕیارێك بگهڕێتـهوه بۆ رای جه‌ماوه‌رو هه‌میشه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی به‌قه‌رزارباری خۆی زانیوه‌و پێیوابوو ده‌بێت له‌پێناوی جێبه‌جێكردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كدا هه‌زاران جار مه‌تح وسهناو سووپاسگوزار بكرێت.
پێش25-7 ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادان، جێبه‌جێكردن، دادوه‌ریی، به‌میزاجی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ڕێوه ده‌بران، هه‌ر هه‌نگاوێكی یاسایی یان جیبَهجێكردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر میزاج ویستی ئه‌وانی له‌سه‌ر نه‌بووبێت جێبه‌جێ نه‌كراوه. ماوه‌ی (19)ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌بێ ئۆپۆزیسیۆن وبه‌بێ بوونی هێزێكی ركابه‌ر هه‌ر چییه‌كیان ویستبێت ئه‌نجامیانداوه‌و هیچكاتێكیش ترسی ئه‌وه‌یان نه‌بووه كههێزێك هه‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌م نۆزده ساڵه‌دا نه‌ك نه‌یتوانیوه ته‌نیایه‌ك كاربه‌ده‌ستی حكومی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ربكات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌میشه له‌رێگای ئه‌م ده‌زگا گرنگ وباڵایهوه شه‌رعیه‌تی به‌كاره نایاساییه‌كانی ده‌سه‌ڵات دراوه. ئه‌گه‌رچی ئێمه له‌واقعی حاڵ‌دا چه‌ندین حزب یان رێكخراوی سیاسیمان هه‌یه به‌ڵام ئهوحزبانه له‌چه‌په‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ی تاده‌گات بهئیسلامییهكانیش هه‌میشه له‌ئاستی پارتی ویهكێتـی خۆیان، به‌برای بچووك زانیوه‌و به‌به‌شی خواره‌وه رازیبون، په‌یڕه‌ونه‌كردنی سیاسه‌تی ئۆپۆزیسیۆن بوون له‌لایه‌ن ئه‌و حزبانه‌وه له‌ساڵانی رابردوودا زیانێكی زۆری گه‌یاندووه به‌پرۆسه‌ی سیاسیی له‌هه‌رێمی كوردستان وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكیانی به‌ره‌و لاوازبوون یاخود پووكانه‌وه بردووه. هه‌ڵبژاردنه‌كانی25 ته‌مووزیش ئه‌و راستییه‌ی پیشانداین، ئه‌و سیاسه‌ته به‌زیانی خۆیان ته‌واوبووه‌و ته‌نیا یه‌كێتی وپارتی لێی سودمه‌ندبوون، به‌ده‌ستنه‌هێنانی رێژه‌ی (1%) ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن شه‌ش حزبی چه‌پی هاوپه‌یمان له‌نێو یه‌ك لیستدا گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه‌یه.
بێده‌نگبوونی ئیسلامییه‌كانیش له‌تێپه‌ڕاندنی ره‌شنووسی ده‌ستوورو به‌شداریكردنیان له‌حكومه‌تی پێشوودا زیانی له‌قازانج زیاتربووه كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانیان له‌په‌رله‌ماندا هه‌ردوو حزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی گه‌یانده ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و یه‌كه‌مین هه‌نگاویشیان له‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌بوو به‌شداریی له‌حكومه‌تدا نه‌كه‌ن وهه‌ڵه‌ی پێشوویان دووبارهنهكهنهوه، ئه‌و فاكته‌ره‌ی هانی ئیسلامییه‌كانی داوه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه پێویستهوگرنگه، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی لیستی گۆڕان بوو كه‌توانی به‌ماوه‌یه‌كی كورت به‌هۆی ره‌خنه‌ی تونده‌كانی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستوورو ئاشكراكردنی خاڵه لاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵات بێ سڵكردنه‌وه له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی پارتی و یهكیـَتی له‌م په‌ڕله‌مانه نوێیه‌دا " 25" كورسی بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات وده‌نگه ناڕازییه‌كان له‌خۆی كۆبكاته‌وه. ئه‌گه‌رچی هێشتا زوو بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین ئیسلامییه‌كان به‌هه‌ڵه‌كانی پێشوویاندا ده‌چنه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا پێویسته‌و گرنگه هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ی بۆبنرێت له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه پێشنیازكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووره، هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێكی له‌مجۆره یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و شكسته‌ی تۆماریان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان له‌هه‌وڵی خۆسازدانهوهو بهخۆداچوونهوهن بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وپه‌رله‌مانی عێراقدا قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌په‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی نه"با"یان دیبێت نه‌باران، مێش لایان میوان نییه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئاشكرابوونی ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان پێشوازییان له‌شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد‌و ته‌نانه‌ت تانه‌شیان لهدهرهنجامه سه‌ره‌تاییه‌كان نه‌داو به‌پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوویان ئه‌ژماركرد! هه‌ر له‌ئێستاشه‌وه خه‌ریكی موجامه‌له‌ی پارتین بۆئه‌وه‌ی له‌حكومه‌تی داهاتوودا به‌شدارییان پێبكات، له‌م پێناوه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌حزبی شیوعی وزه‌حمه‌تكێشانی- باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی له‌چاوه‌ڕوانی دادوه‌ریی پارتیدان بۆئه‌وه‌ی شیوعی له‌په‌رله‌مان بێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا پۆستێكی وه‌زاریی له‌سه‌رحسابی كورسییه‌كه‌ی حزبی شیوعی بدرێته ئه‌و باڵه جیابووه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان.
زۆر ره‌شبینم و لهوبڕوایهشدانیم ئه‌م حزبه چه‌پانه به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و په‌ند له‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ربگرن كه دۆڕاویی یه‌كه‌من، بهخۆدانهچوونهوهیان به‌ئاڕاسته‌ی قه‌یرانێكی قووڵتر له‌وه‌ی ئێستایان ده‌بات كه‌وه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بهلێكترازانی ئه‌و حزبانه كۆتاییان پێبێت وجارێكی تر‌و بۆدهورانێكی تر بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ دوور ده‌خرێته‌وه له‌سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت له‌كوردستاندا. به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی 40 كورسی له‌لایه‌ن لیسته‌كانی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه سه‌ره‌تای زه‌نگێك بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی كه ماوه‌ی نۆزده ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئاماده‌نین چاكسازیی له‌خۆیاندا بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا به‌شێكی زۆری كورسییه‌كانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پیشان ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵات ئاماده‌ی به‌خۆداچوونه‌وه نییه‌و سوچی گوناهه‌كانیش ناخاته ئه‌ستۆی خۆی، له‌وانه‌ش كۆمید‌یتر ئه‌وه‌یه كه‌وتوونه‌ته نانبڕین وسوێندانی ئه‌ندامان ولایه‌نگران ومووچهخۆرانیان رازیش نین دان بهشكستهكانیاندا بنێن و بیرێك له‌هه‌ڵه گه‌وره‌و گه‌نده‌ڵییه زۆر‌و زهوهندهكانیان بكه‌نه‌وه. وه‌ك خۆم هیچ ئومێدێكم نییه به‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێستا ده‌نرێت بۆ چاكسازیی به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری سلێمانی كهدهسهڵاتهكهی دان بهدۆڕاویی خۆیاندا نانێت، له‌باتی ماڵئاوایی له‌پۆسته‌كانیان بكه‌ن داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن پۆسته‌كان چۆڵبكه‌ن، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی یه‌كێتی هاوشێوه‌ی ره‌فتاره‌كانی فرانكۆی دیكتاتۆری ئیسپانیایه. كاتێك خه‌ڵك دێن به‌چه‌پڵه له‌پێش كۆشكه‌كه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی بخه‌ن، خێزانه‌كه‌ی له خه‌و به‌خه‌به‌ری دێنێ و پێیده‌ڵێت: فرانكۆ هه‌سته، گه‌ل هاتووه خواحافیزیت لێبكه‌ن، فرانكۆش ده‌پرسێت:بۆ؟ بۆ كوێ ده‌چن؟!.