
دیمانه‌ی ماڵپه‌ری ڕوناكی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا مه‌حمود
عه‌بدوڵا مه‌حمود: پاكانه‌كردن بۆ كتێب سوتاندن به‌شداریكردنه له سازكردنی ئه‌و ژینگه‌یه‌دا كه‌كتێب تیای ئه‌سوتێنرێت
ڕوناكی: بۆچی له كوردستان سه‌ره‌رای كردنه‌وه‌ی ده‌یه‌ها پێشه‌نگای كتێب كه‌چی تا ئێستا گرینگی ئه‌وتۆ به خوێندنه‌وه نادرێت ؟
عه‌بدولا مه‌حمود: كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای كتێب، زۆربوونی كتێبخانه‌كان و پڕبونیان له‌كتێب، بوونی ده‌یان ده‌زگای چاپه‌مه‌نی و سه‌نته‌ری هه‌مه‌ڕه‌نگی به‌رهه‌مهێنانی كتێب… ئه‌مانه هه‌موویان دیارده‌یه‌كی باشن، به‌ڵام له‌وه گرنگتر بوونی ژینگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ به‌كارهێنان و خوێندنه‌وه‌ی كتێب. كتێب چه‌ند زۆر بێت، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری نه‌بێت كاریگه‌ری وه‌كو پێویست نابێت. كتێب چه‌ند زۆر بێت كه نه‌خوێندرایه‌وه و خوێنه‌ری نه‌بوو نه‌نوسراوه، به‌رهه‌م نه‌هاتووه، له‌دایك نه‌بووه.
هۆكاری نه‌خوێندنه‌وه‌ی كتێب له كوردستان گرفتێكی واقعییه، كه‌م كتیب هه‌یه له كوردستان تیراژه‌كه‌ی له سێ بۆ چوار هه‌زار نسخه تێپه‌ڕێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش شانسی خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت و له كتێبخانه‌كاندا نه‌مێنیته‌وه. گرفتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی كتێب له كوردستان به‌جیا له گرانی كتێب و ئاستی له‌خواری بژێوی خه‌ڵك، له‌بنه‌ڕه‌تدا گرفتێكی په‌روه‌رده‌یی و ته‌نانه‌ت كهلتوریشه.
كاتێك سیسته‌می سیاسی، سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێركردنێكی ته‌ندروستی نه‌بوو، یه‌كێك له قوربانیانی ئه‌م دۆخه ئه‌بێته پشتكردنه كتێب و خوێندنه‌وه‌ی.
ئه‌گه‌ر هه‌ر شارێكی ئه‌وروپی به نمونه وه‌ربگرین، كه سیسته‌می كراوه‌و مه‌ده‌نییه، په‌روه‌رده‌و فێركردن مهدهنیییه، ده‌روازه‌ی نوسین و توێژینه‌وه له هه‌موو زه‌مینه‌كانی نوسیندا ئازاده، كتێب خوێندنه‌وه‌و خۆشه‌ویستی بۆ كتێب دیارده‌یه‌كی جوان و خۆشناوه. ئه‌م دیارده خۆشناو‌و جوانه‌ش بۆته كه‌لتورێك كه‌هه‌ر بێنهرو چاودێرێك بۆ یه‌كجاریش سه‌یری باخچه‌ی ساوایان بكات، سه‌یری قوتابخانه‌كان بكات، ته‌نانه‌ت سه‌یری خهستهخانهكانیش بكات، كتیبخانه ئه‌بینێت. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌هه‌موو گهرهكێكێدا لانی كه‌م كتێبخانه‌یه‌كی گشتی هه‌یه. بۆیه خۆشه‌ویستی بۆ كتێب و كتێب خوێندنه‌وه بۆته فه‌رهه‌نگێك كه خه‌ڵك هه‌ر بوارێكیان هه‌بێت كتێب ئه‌خوێنه‌وه، زێده‌ڕۆی نییه بڵێین له‌ناو هه‌ر قیتارێكدا له‌چواربه‌شی خه‌ڵك سێ به‌شی زیاتری خه‌ڵك خه‌ریكی كتێب خوێندنه‌وه‌ن.
ئه‌م فه‌رهه‌نگه له‌یه‌كه‌مین چاوكردنه‌وه‌ی مناڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ههڵدهكشی به‌ره‌و سه‌ر. له سیسته‌می دواكه‌وتوو داخراودا، له‌ژێر ده‌سه‌لاتی سیسته‌می سیاسی نامه‌ده‌نیدا، له كۆمهڵَگایهكدا په‌روه‌رده‌و فێركردن سیخناخه به ده‌مارگیری قه‌ومی و دینی و ده‌مارگرژی ئایدۆلۆژی. سیخناخه به ژێر پێ‌خستنی مافی هاولاتی بوون و مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كان و به‌ربه‌ست دروستكردن بۆ ئازادی راده‌ربرین و به‌یان و چاپه‌مه‌نی و توێژینه‌وه و ره‌خنه‌گرتن له هه‌موو كه‌لتورو ئایدلۆژیا و ئه‌خلاقیات و …..تاد، كتێب و فه‌رهه‌نگی خوێندنه‌وه قوربانین. هه‌م كتیب به‌گشتی كه‌مه‌و هه‌م نوسه‌رو روناكبیر په‌لبه‌ستن و هه‌میش خوێنه‌ر كه‌مه. كۆمه‌ڵگای ئێمه قوربانی نه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه‌و قوربانی نه‌بوونی ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و فێركردنه بۆیه خوێنه‌ر كه‌مه، تیراژی كتێب كه‌مه. ڕێز له خوێنه‌رو نووسه‌ر گرتنیش بێگومان له خواره.
ڕوناكی: هه‌ڵوێستی تاكه شه‌خسی رۆشهنبیرانمان ئایه هۆكارێكه بۆ ره‌فز كردنی ته‌واوی نوسینه‌كانیان ئایه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كانیان بسوتێنرێت؟
عه‌بدولا مه‌حمود: هیچ شتێك له‌وه ساده‌تر نییه ئینسان له‌و ڕاستیه ساده‌یه تێبگات كه نووسه‌رو رۆشنبیریش وه‌كو هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، و له‌وه‌ش ساده‌تر ئه‌وه‌یه كه هه‌ر نووسه‌رو رۆشنبیرێك خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی دیاریكراوه‌و سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌و ڕه‌هه‌ندیكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵایه‌تیشه. ئه‌مه‌ش مافی بێئهملاولای هه‌ر نووسه‌رێكه، چ دیدیگایهك هه‌ڵده‌بژێرێت، یان چ هه‌لوێستێكی هه‌یه له‌په‌یوه‌ند به دیارده‌و ڕووداوه‌كانه‌وه. هیچ نووسه‌رو رۆشنبیرێك نییه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌ك نه‌بێت، یان سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت. هه‌ر نووسه‌رو رۆناكبیرێك حاشا له‌مه بكات، له‌گه‌ڵ خۆی و خوێنه‌ره‌كانی و كۆمه‌ڵگاش درۆیه‌كی ئاشكرا ده‌كات. زۆر ئاساییه زوربه‌ی نووسه‌ران و رۆشنبیران سه‌ر به‌هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی نه‌بن، به‌ڵام یه‌ك نووسه‌رو روناكبیر‌و تاكێكی كۆمه‌ڵگا نییه، بێپه‌یوه‌ند بێت به یه‌كێك له بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه‌یه.
هه‌ڵوێستی هه‌ر نووسه‌رو ڕۆشنبیریكیش له‌كۆمه‌ڵگای شارستانیدا، له‌په‌یوه‌ند به‌هه‌ر مه‌سه‌له‌و دیارده‌و ڕووداوێكه‌وه، ئازاده. هه‌ر وه‌كو چۆن هه‌ڵسورانی هه‌ر ڕه‌وت و هێزگه‌لێكی سیاسی ئازاده تائه‌و جێگایه‌ی ئازار به‌كه‌س ناگه‌یه‌نێت. كه‌س بریندار ناكات و حورمه‌ت و شه‌خسیه‌تی كه‌س ناڕۆشێنێت. بۆ رۆشنبیرێكیش ئه‌مه هه‌روایه. بێگومان من یان ئێوه بۆچوونی ده‌یان و سه‌دان نووسهرامان پێ دروست نییه، یان لامان وایه هه‌ڵوێست و بۆچونه‌كانیان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه‌س ده‌ست بۆ سوكایه‌تیكردن یان تیرۆری كه‌سایه‌تی ببرێت و كه‌سایه‌تی هیچ كامیان له‌كه‌دار بكرێت. وه‌ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌ر نووسه‌رو رۆشنبیرێك له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیكی كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌گه‌ڵیدا نین، بكه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تی پێكردن، بێگومان یه‌ك تاكه نووسه‌رو رۆشنبیری پێ له‌زه‌وی نامێنی ده‌ربازی ببێت له‌ده‌ست سوكایه‌تی و بێڕێزی پێكردن. مادام كۆمه‌ڵگا شوێنی ململانێی بزوتنهوهكانه، ئاواش شوێنی به‌یه‌ك كه‌وتنی بۆچون و ڕوانینهكانه. هه‌موو نووسه‌رو رۆشنبیریك هه‌ڵگری هه‌ر بیروباوه‌رو ئایدۆلۆژیا‌و روانینێك بێت، پێشكه‌وتخواز یان كۆنه‌پارێز، ئیسلام یان بێ‌دین، حزبی یان سه‌ربه‌خۆ، جهریئ یان ترسنۆك، …. بیت، ئازاده له به‌یان كردنی هه‌لوێست و بۆچونی خۆی، تائه‌و كاته‌ی ئازار به‌كه‌س ناگه‌یه‌نێت و به‌شێك نییه له ژینگهسازكردن بۆ توندوتیژی و سوكایه‌تی پێكردن به‌كه‌س.
به‌و پێشه‌كیه‌وه ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌ڵوێستی كه‌سێتی ههرنووسهرێك په‌یوه‌ندی به نووسه‌ره‌كه‌وه خۆی هه‌یه، خه‌ڵك ئازاده كتێب و نوسینی كێ ئه‌خوێنێته‌وه یان ناخوێنێته‌وه، هی كێ ڕه‌فز ئه‌كات یانی هی كێ وه‌كو قوعان! ئه‌خاته سه‌ر مێز. خوێندنه‌وه‌ی كتێب لای خه‌ڵك و روناكبیرانیش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه ئه‌و نووسه‌ره چی كردووه یان مێژووی چۆن بۆوه. ئێستاش به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌دوای كتێب و نوسه‌ری وادا ده‌گه‌ڕێن كه‌به‌شێك بوون له ده‌سه‌لاتی هیتله‌ری فاشی. یان به‌دوای كتێبه‌كانی ستالین، كتێب و بوچونه‌كانی مۆسۆلۆنی، كتێبه‌كانی مشیل عه‌فله‌ق و سه‌دام حسێن، دیمانه‌كان و نوسینه‌كانی شای ئیران….ده‌گه‌ڕێن خۆ ئه‌مانه هه‌موویان دیكتاتۆر و سه‌ركوتكه‌ر بوون و به كلوكلور ئینسانیان سه‌ركوت كردووه، زیندانی كردووه، كوشتوه‌و سوتاندوه. به‌ڵام كتێبه‌كانیان ماوه‌و خه‌ڵكیش ئه‌یخوێنێته‌وه.
بۆیه هیچ پاساوێك نییه بۆ سوتاندنی كتێب، ئه‌گه‌ر پاساوێك ببوایه بۆ سوتاندنی كتێب یافڕێدانی، كتێب نه‌ئه‌ما. كتیبخانه‌كان و كۆمه‌ڵگا خاڵی ئه‌بوون له كتیب. ببینن كه تا ئێستا دیكتاتۆر‌و موچهخۆرهكانیان و كتێبه‌كانیان، بیره‌وه‌ریه‌كانیان، شه‌ڕه براوه‌و دۆراوهكانیان، له كتیبخانه‌كانی دنیا‌و كوردستانیش ده‌ست ده‌كه‌ون.
پاكانه‌كردن بۆ كتێب سوتاندن به‌شداریكردنه له سازكردنی ئه‌و ژینگه‌یه‌دا كه‌كتێب تیای ئه‌سوتێنرێت. بۆیه جگه له چه‌ند نووسه‌رێكی كه‌م كه ژماره‌یان ناگاته په‌نجه‌كانی ده‌ست، له‌واقیعدا هیچ حاڵی نه‌بوون له‌دنیاو كتێب و مه‌عریفه بۆیه خه‌ریكن له‌ژێر بیانوی پوچدا پاساو بۆ سوتاندنی كتێب ئه‌هێنه‌وه. هه‌ندێكییان دهڵَێن ئه‌مه تۆڵه‌یه!!، هه‌ندێك ده‌ڵێن قسه‌و كرده‌وه‌ی پێچه‌وانه‌یه بۆیه ئه‌م كاره كراوه، ئه‌م دوو پاساوه هێنده دواكه‌وتوو پوچن لام وانییه خۆشیان ڕازی بكات، ئاخر تۆڵه چییه؟ جگه له چه‌مكێكی كۆمهڵَگای خێله‌كی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیی، كهخهرمان سوتاندن و كلكی كه‌ر بڕین….تاد نمونه‌كانی بوون. یان ئه‌گه‌ر بریار بێت قسه‌و كرداری هه‌موو نووسه‌ران وه‌كو یه‌ك بن و ئه‌گه‌ر ئه‌مه وانه‌بوو كتێبیان بسوتێنرێت یان بكه‌ونه به‌ر هه‌رجۆره هێرشبَك، ده‌بێ كۆمه‌ڵگا سیخناخ بێت له هێرش و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و گلكۆی سوتماك له‌كتێب ….تاد. هه‌ڵگرانی ئه‌م بۆچوونه خیڵه‌كی و كاڵفامانه پێویستیان به فۆرماتی ده‌زگای فكری و بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه تا هۆشیان بێته‌وه به‌ر، كهفهرههنگی خێڵ و ده‌ره‌به‌گایه‌تی، سه‌ر به گوزهشتهیهكه كه ناگه‌رێته‌وه. دیاره زۆرێك له‌و پاساو پاكانه پوچانه له ڕوانگه‌ی له‌ده‌ستدانی بیلایهنیانهوهیه بۆیه به‌دوای حیلهدا ئه‌گه‌ڕێن و ئه‌هێنه‌وه. ئه‌گینا بۆ ڕاست و ڕه‌وان و بی َئهممام ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه له‌م كه‌لتورو ره‌فتاره ناگرن.
من گومانم نییه، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵساون به سوتاندنی كتێب هیچ تاوانێكیان نییه و هه‌ڵبژاردنێك نییه خۆیان ده‌ستیان بۆبردبێت، به‌ڵكه ته‌نهاو ته‌نها قوربانین، قوربانی ئه‌و كه‌لتوره‌ی هه‌ندێك نووسه‌ر پاكانه بۆ سوتاندنی كتێب ده‌كه‌ن.
روناكی: تا چه‌ند ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد له رێگای وه‌رگێرانه‌وه سودمان له به‌رهه‌می نووسه‌ره بیانیه‌كان وه‌رگرتووه؟
عه‌بدولا مه‌حمود: به‌ڵی وه‌رگێران نه‌خشی واقعی بووه له‌سه‌ر خوێنه‌رو نووسه‌ری ئیمه‌و دنیای بیركردنه‌وه‌و فراونتركردنی دنیابینی كۆمه‌لگا. ئه‌وه كه وه‌كو پێویست نییه ڕاسته، به‌لام وه‌رگێڕانی كتێب و نووسینه‌كانی نووسه‌رانی بیانی تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو، نه‌خشی به‌رجه‌سته‌ی بووه بۆ ئاشنابوونی نووسه‌ران و كۆمه‌ڵگا، به دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی، له مێژووه‌و بیگره بۆ سیاسه‌ت، له ئه‌ده‌به‌وه بۆ شیعر، له كۆمه‌ڵناسیه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه، له ئابوریه‌وه بۆ جیۆلۆجی و شوێنه‌وارناسی ….. هه‌ر چه‌ند كه‌میش بووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌رگێران نه‌بوایه ئه‌م ئاشنایه‌تی و زانیاریانه سه‌باره‌ت به‌هه‌موو ئه‌مانه له دنیای ناو كتیبخانه‌ی كوردی و نووسه‌رو روناكبیرانی كوردستاندا، پێك نه‌ده‌هات. دیاره ئه‌م شه‌پۆلی وه‌ڕگێرانه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا باش هه‌ڵكشاوه، و به‌ڕاستی نه‌خشی باشی گێراوه له ئاشناكردنی خوێنه‌ر به دنیا‌و ڕووداوه‌كانی، به به‌ره‌وپێشچون و گرفت و پێشكه‌وتنه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی. به‌پێشكه‌وتنی ئه‌ده‌ب و دنیای روناكبیری، به نووسه‌ره ناوداره‌كان و شوێن په‌نجه‌یان …تاد. دیاره كه‌م وكوڕیش له‌و بواره‌دا هه‌یه وه‌كو نه‌بونی ده‌زگایه‌كی بێلایه‌نی سه‌راسه‌ری‌و چاو‌دێر به‌سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كاندا. یان به‌حزبیكردنی ده‌زگاكانی وه‌رگێران و فڕكان فڕكانی ده‌زگا حزبییه‌كان له زمینهی چاپه‌مه‌نی و وهڕگیڕاندا، ئه‌مانه هه‌موویان زۆر كتێب و وهڕگێِڕانی خراپیشی خستۆته‌وه، به‌ڵام به‌هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه وه‌رگێڕان نه‌خشی به‌رجه‌سته‌ی بووه، به‌تایبه‌ت كه شاره‌زایی زمانی له‌كوردستاندا به‌پێی چه‌ندین واقعیه‌ت، كه‌م و لاوازه.
ڕوناكی: له رووی چۆنیه‌تی موسافاتی به‌رگ ولاپهرو دیزاین و وێنه‌كان ئایه ده‌توانین بَلێن گه‌لی كورد له به‌رهه‌م هێنان وچاپ كردنی كتێب قۆناغێكی پێشكه‌وتووی بریوه؟
عه‌بدولا مه‌حمود: من لام وایه له‌وباره‌یه‌وه لاوازیه‌كی به‌چاو هه‌یه، كه‌م كتێب و گۆڤار و ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه هه‌ن كه دیزانهكهیان، سه‌رنج راكێش بێت. ئێستا شه‌پۆلێكی فراوان له كتێب و رۆژنانهو هه‌فته‌نامه هه‌یه، گۆقار هه‌مه‌ره‌نگی ئه‌ده‌بی و فكری و زانستیش هه‌ن. به‌لام به‌شێویه‌كی به‌رچاو له دیزاینی به‌رگه‌وه بۆ مۆنتاژی ناوه‌وه، تا ئه‌و كاغه‌زه‌ی چاپی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له باری چۆنیه‌تییه‌وه باش نین. دیاره ئێستا چاپخانه زۆر زیادی كردووه، و ده‌زگای پێشكه‌وتووش له چاپخانهكاندا هه‌ن، كه به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست نین. به‌لام هه‌وڵ هه‌یه یان باشتر بڵێم شێوه‌یه‌ك له لاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌یه كه خه‌ریكن فۆرمی ڕۆژنامه‌و و گۆڤاره‌كانی ئه‌وروپا ده‌گوازنه‌وه بۆ ناو پانتایی رۆژنامه‌گه‌ری و چاپه‌مه‌نی له كوردستان به‌تایبه‌ت له باری دیزاین و شیوازی مۆنتاژو ههمهرهنگكردنی بابه‌ته‌كانیان. به‌لام دیسان گرفتی كاغه‌زی باش وبهكارهینانی هونه‌ری دیزاینی نوی له ئاستێكی خراپدایه.
روناكی: نوسه‌ران رۆشه‌نبیران چ ده‌ستكه‌وتێكیان ده‌بێت كاتێك بابه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆیان چاپ ده‌كه‌ن پێت وایه حكومه‌ت رۆڵی ده‌بێت چی بێت له‌م نێوه‌نده ؟
عه‌بدولا مه‌حمود: كه‌م رۆشنبیر و نووسه‌ر هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی كتێب چاپ بكات، یان ڕۆژنامه‌و گۆڤار ده‌ركات، یان بابه‌ته‌كانی خۆی چاپ بكات و زه‌ره‌رمه‌ندی مادی نه‌بێت.
خودی نوسین كارێكی گه‌وره‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌مه له‌زوربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌كار حساب ناكرێت، كه‌س له‌پای ئه‌وه‌ی وه‌ختی خۆی ته‌رخان ده‌كات و شه‌و و ڕۆژ ده‌خاته سه‌ریه‌ك، پاره‌ی پێ‌نادرێت. ئه‌مه زۆرتر وه‌كو كاری خۆبه‌خشانه‌ی نووسه‌ری لێهاتووه. بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت نوسهرانێكیش شانسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بڕی تێچووی ئه‌و كتێبه‌یان ده‌ست بكه‌وێت، هه‌ر زه‌ره‌مه‌ندن به پێوانه‌ی ئه‌و هه‌موو هیلاك بوون و ماندوبوونه‌ی تیایدا سه‌رفیان كردووه. ئێوه بیهێنه پێش چاو ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌عاتێك هێزی كاره‌كه‌ی بفرۆشێت له‌پای ئه‌م چه‌ند سه‌عات كاره‌ی ئه‌یكات، لانی كه‌م به‌شێكی كه‌م له پاره‌كه‌ی وه‌كو حه‌ق ده‌ست و ماندووبوون پێده‌ده‌ن، به‌لام ئه‌مه بۆ نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسه‌كان وانییه. ده‌گمه‌نن ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له‌پای كاری رۆژنامهنوسیهكهیان پاره‌یان پێبدرێت. دیاره من مه‌به‌ستم نووسه‌رانی حزب نییه كه موچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان هه‌یه، به‌ڵكه من باسی رۆژنامه‌نوسان و نووسه‌رانێك ئه‌كه‌م كه له‌ده‌وره‌ی ته‌لاری حزبدا ئه‌نووسن و كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌كه‌ن.
بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته له ئاوڕنه‌دانه‌وه له نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان، توانیایهكانیان و كاتیان بۆ پیشه‌كه‌ی خۆیان لاواز و سنوردار ئه‌كات.
دیاره ئه‌مه له‌دنیای ده‌ره‌وه وانییه، یه‌كێتی نووسه‌ران یان رێكخراوه‌ی تر هه‌ن، كه جگه له هه‌ڵگرتنی بڕی مه‌ساریفی تێچوو له كتێب و ماندوبوونی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان، هاوكات دهورهبهدهوهره خه‌ڵات ئه‌كرێن.
دیاره له‌كوردستان حزبی ده‌سه‌ڵات، چۆن هه‌موو بواره‌كان و جومگه‌كانی ژیاری كۆمه‌ڵگایان قۆرغ كردووه، ئاواش بواری چاپه‌مه‌نییان قۆرغ كردووه. به‌و پێیه ئیمتیاز بۆ نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسانی حزب، چاپخانه بۆ چاپه‌مه‌نیه‌كان و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی حزب، موچه‌و خه‌ڵات بۆ نووسه‌ران و موچه‌خۆرانی حزبه.
به كورتیه‌كه‌ی له كوردستان قورسایه‌كی زۆر له‌سه‌ر نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد هه‌یه. سه‌ختیه‌كی زۆره بۆیان كتێب چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی.
دیاره ئه‌ركی حكومه‌ت! و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وانه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یه، كه ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوه كۆتایی پێبهێنن، به‌ڵام ئه‌مه به‌خۆشی خۆیان ناكه‌ن، چونكه خۆشیان سه‌ربه‌خۆ نین و تائێستا حزب ئاراسته‌یان ده‌كات. ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته خه‌ریكی ریكلام و فبیستیفالی حزب و بۆنه‌ی حزب و یادی ره‌مزه‌كانی حزبه، نیو ئه‌وه‌نده خه‌ریكی دنیای چاپه‌مه‌نی و رۆشنبیری نییه. ئه‌و پاره خه‌یاڵیه‌ی بۆ ده‌زگا چاپه‌مه‌نی و حزبیه‌كان، بۆ ئه‌م هه‌موو بۆنه و فیستیفاڵه حزبیانه سه‌رفی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بری 10% بۆ بواری رۆشنبیری گشتی و رۆشنبیرانی ئازاد‌و پێشكه‌وتنخواز خه‌رج بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌توانرێت ده‌ریایه‌ك له توانای شاراوه‌ی رۆشنبیران و چاپه‌مه‌نی بكه‌وێته به‌رده‌م كۆمه‌ڵگا.