
ناساندنێک بۆ کارزان عومه‌ر ی موزیکار ، شاعیر و شێوه‌کار
سوید / شاری یۆتۆبۆری مانگی سێپتێمبه‌ری ساڵی 2009
پێناسه/کارزان له‌دایک بووی شاری هه‌ولێره، ساڵی 1978 له‌دایک بووه قۆناغی سه‌ره‌تایی،ناوه‌ندی وه کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی له هه‌ولێر ته‌واو کردووه ساڵی 1988/1999 .
ساڵی 2001 له سوید نیشته‌جێ ده‌بێ،کارزان له‌چه‌ندین شه‌و ئاهه‌نگی کوردی وه‌ک موزیک ژه‌ن به ئامێری ساز به‌رده‌وام به‌شداره، ئه‌م ساڵ به‌رواری 21/7/2009 ئیقامه وه‌رده‌گرێت.
به‌رواری 1/5/2009 تا 1/6/2009 Biskopsgårdens biblioteket Vårväderstorget له کتێبخانه‌ی له له گه‌ڕه‌کی هیسینین له شاری تۆتۆبۆری پێشانگایه‌کی شێوه‌کار و کاریکاتێر ی که تابلۆکان بریتی بوون له 18 تابلۆ کرایه‌وه بۆ کارزان عومه‌ر ، منیش پێم خۆش بوو دیدارێک ساز بکه‌م له‌گه‌ڵ کارزان تا ئێوه‌ی به‌ڕێزیش له نزیکه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده بناسن.
پ/ شێوه‌کار ، موزیک یان کاریکاتێر پێناسه بۆ ئه‌م سێ هونه‌ره چی یه؟
و/ شێوه‌کار بینینی موزیکه ، موزیک ده‌نگی تابلۆیه کاریکاتێڕیش جوانکردنی شێوه‌یه
شێوه‌کار زیاتر قوڵبونه‌وه‌یه‌که بۆ بیرکردنه‌وه به‌ر له‌ئه‌نجامدانی.
پ/ بۆچی شێوه‌کار و کاریکاتێر تێکه‌ڵاووبوون له پێشانگاکه‌تدا؟
و/ کاتێک داوای خوێندنێکی باڵام کرد لێره به‌م کارانه‌م داوای خوێندنه‌که‌م کرد منیش بیرم کرده‌وه بۆ نه‌مردنی کاره‌کانم کردمنه پێشانگایه‌ک .
پ/ خه‌رجی بۆ دروستکردنی تابلۆ زه‌حمه‌ته یان ئاسانه؟
و/ دیاره لێره شته‌کان وه‌ک ماده گرانن بۆ که‌سێک که شێوه‌کار بیت من له‌سه‌ر کۆنه تابلۆکانم وه کاغه‌ز سوودم وه‌رگرتووه.
پ/ 18 تابلۆ ی تۆ به‌پێشانگایه‌ک ده‌ته‌وێ چی بڵێیت؟
و/ ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌م کارانه‌م پردێکه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دنیای شێوه‌کار.
پ/ شێوه‌کار،موزیک یان کاریکاتێر کامیان زیاتر سه‌مفۆنیایه‌کی هێمنه؟
و/ هه‌موویان خۆشترین سه‌مفۆنیان، هیچ جیاوازی یه‌کیان نی یه.
پ/ شیعره‌کانت تا ئێستا بۆ بڵاو نه‌کردۆته‌وه؟
و/ به‌ده‌خه‌وه شیعرێکی زۆرم له کوردستان فه‌وتا به‌هۆی نه‌بوونی خاوه‌نێکه‌وه که‌پارێزگاری بکات.
کارزان له ته‌مه‌نی 6 ساڵی یه‌وه به‌دنیای هونه‌ر ئاشنایه، کارزان پڕه له ووزه و توانا
له مانگی 1 سالی 2010 پێشانگایه‌کی گه‌وره‌تر ده‌کاته‌وه.
به‌ر له‌کۆتایی په‌یامێک یاخود شتێکت ماوه بیڵێیت؟
من زۆر سوپاسی بێ پایانی ئێوه ده‌که‌م که‌منتان به‌سه‌ر کرده‌وه،ئه‌مه‌ش بووه هانده‌رێک که وام لێبکات کاری زیاتر بکه‌م، سوپاس بۆ هه‌موو کارگێڕان و کاربه‌ده‌ستانی کتێبخانه که کۆمه‌کیان کردم، سوپاسی خێزانم ئه‌مه‌ندا ده‌که‌م و هه‌موو ئاماده‌بووان که‌هاتن بۆ بینینی پێشانگاکه‌م.
ئاراس/ زۆر سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی به‌خشیت به ئێمه به‌هیواین هه‌رده‌م له چالاکی دا بژیت تا چاوی ئێمه‌ش ئاشنا بێت به‌کاری جوان و جوانتر دووباره سوپاس.
بۆپه‌یوه‌ندی به کارزان عومه‌ر ه‌وه ده‌توانن به‌م مایله په‌یوه‌ندی بگرن
Karzan1978@gmail.com