لێگه‌ڕێ با هه‌ر گچكه بم …… هه‌ڵگورد سه‌مه‌د
گه‌وره بوونی من په‌یوه‌سته به هه‌ڵوه‌رینی چركه‌كانی ته‌مه‌نم
هاوزه‌مانه له‌گه‌ڵ سوتانی باڵی په‌روانه
چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ولاوه‌ی دۆزه‌خه‌وه‌یه،گه‌وره‌بوونی من
كاڵبوونه‌وه‌ی رۆژه رووناكه‌كان و ته‌م گرتنی لوتكه‌یه
ئاوابوونی خۆره
له پێده‌شته‌كانی ته‌نیاییم بۆ هه‌تا هه‌تایێ و
گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌وه‌زه‌نگه ئه‌نگوسته‌چاوه‌كانه،
كه چاوه‌ڕێی هه‌ڵهاتنی كزترین ئه‌ستێره‌ی تێدا ناكرێتگهورهبوونی من سوتانی باڵی په‌روانه‌یه
وێرانبوونی هێللانه‌ی پاسارییه‌كانه
ده‌می هه‌ڵفڕینی یه‌كجاره‌كی كوكوختییهكانهچ یارییه‌كی ترسناكه ژیان
كه ده‌بێ من گه‌وره ببم
ئاخر ده‌زانم به هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن و
داكشانی منداڵیم
فریشته‌كانیش هه‌زاران فه‌رسه‌خ لێم دوور ده‌كه‌ونه‌وه و
خۆشه‌ویستیم ده‌بێته هه‌ڵم و
عیشقم شووشه‌یه‌كی به‌تاڵ له شه‌راب
به‌تاڵ وه‌كو هه‌موو شه‌وه‌كانم،
كه له‌وه‌تی هه‌ن چاوه‌ڕوانی ده‌ستێكن پڕیان بكا
وه‌ك قسه‌كانی تۆ خاڵی له من..
ئای چ كاره‌ساتێكه كه ده‌بێ من گه‌وره ببم
به گه‌وره بوونی من
په‌روانه ده‌مرێ
گولی عومرم سیس ده‌بێ
ئاسوده‌ییم ده‌ژاكێ
خودا دێته قسه
نوور له رۆح ده‌بڕێ
جارێكی تر به‌فر نابارێت
زه‌وی ده‌بێته خۆڵه‌مێش
ئه‌ی دۆستی بچووكیم
تكایه مه‌رجی گه‌وره‌بوونم فڕێ بده
تا چیدی نه‌بمه سه‌راب
مه‌رجی گه‌وره‌بوونم تووڕ فڕێ بده
چونكه بڕیار نییه چیتر گه‌وره ببمئهی سورترین یاری من
بۆ نابێ به گچكه‌یی بیر له تۆ بكه‌مه‌وه؟!
خۆ ئه‌مه له جوانیت كه‌م ناكاته‌وه؟!
شكۆت ناخاته ژێر پرسیاره‌وه،
گه‌وره‌ییت ناقنجێنێ؟لێگه‌ڕێ با هه‌ر بچووك بم
من و منداڵیی
ئاشنای كه‌له‌به‌ره‌كانی یه‌كترین
من و منداڵییم
دوو كۆتره شینكه‌ی به‌ر پرژه بارانی پایزین
رۆحی خۆمان داوه‌ته به‌ر كزه با
هه‌رچه‌ند زه‌مه‌ن هه‌ڵده‌كشێ
له هه‌ڵوه‌رنی په‌ڕو باڵمان ده‌ڕوانین
له حیكمه‌تی به‌فر راماوین
كه بنار و لوتكه ده‌گرێ و
منداڵیی ده‌به‌خشێته‌وه رووبار
من و منداڵییم
دوو هاوڕێی ده‌یان ساڵه‌ین
له مه‌مله‌كه‌تی فریشته‌كانه‌وه هاتووین
لێره له‌ژێر سایه‌ی گه‌ڵایه‌ك وچانێك ده‌ده‌ین و راده‌بوورین
ئه‌و گه‌ڵایه‌ش منداڵی دره‌ختێك بوو
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر
ره‌شه‌بای خه‌زان جه‌رگی سوتاند
من و منداڵییم
دره‌نگانێكی ئێواره‌یه و
له كانی عیشق چۆڕێك ئاو ده‌خۆینه‌وه و
ده‌خزێینه ناو پایزهوهترازانی من له گچكه‌ییم
واتا هه‌ڵخلیسكانم به‌ره‌و دۆزه‌خی تۆ،
به‌ره‌و گوناه
منداڵیی من واتا هه‌ڵفڕینم به‌ره‌و هه‌ور
كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ خودا
ئاشتبوونه‌وه‌م به باران
رژانم بۆ ناو ده‌ریا