خوانی ره‌مه‌زان و بێشه‌رمی كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵیه‌كان !!
ساڵانێكه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیارده‌یه‌ك كه له‌لای كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵیه‌كان وه‌ك نه‌ریتێكی داسه‌پاوی لێهاتووه‌و به‌سه‌ر ده‌یان خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌م كوردستانه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه‌و دونیایه‌ك ئه‌سرینی قه‌تیس بووی منداڵه بێنازو بێسه‌رپه‌رشته‌كانی ئه‌م نیشتمانه پڕ له‌مه‌رگه‌ی خۆمان به به‌رچاوی هه‌موو كوردستان و گه‌لانی دونیا ده‌رژێندرێنه سه‌ر زه‌وی و به ژه‌مێك خواردن بۆ هه‌موو دونیای ده‌سه‌لمێنن و ده‌ڵێن ئێمه‌ی خاوه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ت و( 42 ) وه‌زیر ئا ئه‌مه گوزه‌رانی به‌شێك له دانیشتوانی نیشتمانه‌كه‌مانه .
ئه‌مساڵیش وه‌كو هه‌موو ساڵانی پێشووترو بگره ئه‌م دیارده‌یه له ساڵانیش زۆر زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه به‌جۆرێك زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵیه‌كانی كوردستانی گرتۆته‌وه‌و هه‌ر ئێواره‌و له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش كردنی ژه‌مێك خواردن و چه‌ند دینارێكی قه‌ڵپی كۆمپانیا و شوێنه بازرگانیه‌كان زامه‌كانی خانه‌واده‌یه‌ك ده‌هێننه‌وه سوێ و یاری به‌هه‌موو پیرۆزیه‌كانی ئه‌و خێزانه هه‌ژاره ده‌كه‌ن و دوای ته‌واو بوونی ئه‌و مانگه پیرۆز‌و پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌ته‌ی خودای گه‌وره‌ش ئیتر هه‌ریه‌كه‌و ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی پێشووتری و هیچ كامێك له‌و كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵیانه هه‌ژارێكی ئه‌م وڵاته‌ی له‌مه‌ڕ خۆمانیان به‌بیر دانایه‌ته‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ره‌فتارو به‌رنامه بێمانایانه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵیه‌كان كه هه‌ست و نه‌ستی هه‌ژارانی پێ بریندار ده‌كه‌ن شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌یان رێكخراوی تایبه‌ت به بواره‌كانی مافی مرۆڤ , من نازانم ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت و بێ‌ماڵ و حاڵه‌ی له كوردستاندا هه‌ن ئه‌ی ئه‌ركی حكومه‌ت و ئه‌و هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو رێكخراوانه چین ؟ بۆچی تا ئێستا وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ یا چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی یاخود رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له كوردستاندا نه‌یانتوانیوه تۆزقاڵێك له ئێش و ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی ئه‌و هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تانه كه‌م بكه‌نه‌وه كه ساڵانه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌بن به بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵیه‌كانی كوردستان .
ئێواره‌یه‌ك به‌رێكه‌وت له‌یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كان به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژارم بینی , ئه‌و ئافره‌ته خاوه‌ن ره‌وشت و دڵ پڕ له ئاهه‌ی سه‌رتاپای به‌رگی ره‌شی پۆشی بوو زۆر به ئاگادارییه‌وه ده‌یویست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كامێرای كه‌ناڵه‌كه بكات و رووی له نیشاندان به دونیا بشارێته‌وه , كه‌چی وێنه‌گره بێشه‌رمه‌كانی كه‌ناڵه‌كه كه وادیاربوو زیاتر له كامێرایه‌ك وێنه‌ی ده‌گرتن زیاتر هه‌وڵی ده‌رخستنی رووی ئافره‌ته‌كه‌یان ده‌دا , بۆیه به ناچاری ئه‌و ئافره‌ته به له‌چكه‌كه‌ی له‌لایه‌ك ئه‌سرینه‌كانی پێ ده‌سڕی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه رووی خۆی پێ ده‌شارده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته به‌رچاوی خه‌ڵكی دونیا ,
من نازانم بۆچی ده‌بێ هه‌موو شتێك به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه بێت ته‌نها سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی ئه‌م نیشتمانه نه‌بێت .
Bahrawar_s@yahoo.com