بنەماکانی جولانەوەی مەدەنی ….. شهماڵ میرزا
جولانەوەی مەدەنی، جولانەوەیەکی سیاسی بەر بڵاوه، مێژۆهکەی دەگەریتەۆە بۆ ساڵانی دوای سەربەخۆیی وڵاتە یەکگرتوکانی ئەمریکا، ههر کتومت، دوای چهسپاندنی یاسای مافی مەدەنی بۆ ڕەش پێستەکانی ئەم وڵاتە هاته ئاراوه. ساڵانی پهنچاکانی سهدهی بیستهم، به دهستپێکی سەردەمی نۆی ژیانی بزووتنەوە مەدەنی دیتە ھەژمار
ھەرچەندە سهرههڵدان و لە دایک بوونی ئهم جولانەوەیه، لە زۆر شۆینی جیھاندا،بە توندوتیژیی و نائارامی زۆر، هاوگیانی بووە، بهڵام تاکۆ ئیمرۆش، ههر وەکۆ مۆدلەکی کلاسیک، بۆ خەباتی دیموکراتیک، بۆ هاتنهدی داواکاریکان و دەربرینی بێزاری و تۆرەیی به ڕوی ئهم ھەڵومەرجه داسەپاوانهی که بە سەر کۆمەلگا دا رکێفێان کردوه، ڕهچاو دهکرێ
جولانەوی مەدەنی، ھەر لە سەرەتای دەستپێکیهوه تاکو ئیمرۆ، لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، نیتوانیوە خۆی لە ململانە سیاسی و ئایدیۆلۆژیکان دووره دهست بگرێ. ههر ئەم ڕهوشهش بۆتە ھۆی ئهوهی که رەوتهکانی سیستمی سیاسی، له وڵاتی دایک، ئهم جولانهوهیه تهواو بۆ خۆی قورخ بکات و شێوە خەباتی جیاواز له خۆیدا کۆکاتهوه. ئەم جیاوازییە ههمهڕهنگه، لە مێژوی خەباتی جولانەوە مەدەنیکانی جیھاندا، بە روونی بهدیدهکرێ. داکشانی ئەم رەوتانە، لە سەنتەرەوە بۆ چەپ و، له دوایشدا، داکشانیان بۆ چەپی رادیکاڵ تابڵێی ئاشکرایە
ئێستێش، لە سەردەمی گلۆباڵیزاسیۆن دا، ریکخراوە مەدەنیکان، وهک نمونه، له سهر بنچینهی دژە-گلۆباڵیزاسیۆن وە یا لە سەر سهکۆی ژینگە پاریزی دا خۆیان رێکخستووه.
بزووتنەوە مەدەنی، جۆلانەوەیهکی سنۆرداره، بۆ داکۆکی کردن لە بەرژەۆەندیکان، لەمیکانیزمەکانی دیمۆکراسی کەڵک وەردەگرێ. به پێکھێنای گرۆپەکانی فشارو بە پشتیوانی ئەندامانی خۆی رووبەرووی یاسای بنەرەت و یاسای پیشنیاری دەوڵەت دەبێتهوه: کە پیی وایە لە گەڵ بەرژەوەندی زۆرینە خەڵک دا ناکۆکە و ناگۆنجێ. بۆئهم مەبەستەو بۆ داکۆکی کردن له داواکاریهکانی، تەواوی ھیزی خۆی، لە چۆارچیوەی مەدەنی وەگەردەخا.
جولانەوە مەدەنیکان،وهک سەنتەرو چهقی جولانەوی ئازادیخۆاز، ههمیشه خۆی به ڕابهر دهرخستووه، خۆ ڕەنگدانەوەی جۆلانەوەی مەدەنی خەڵکی ئەیرلەندی باکۆر، بۆ بەرابەری نیوان کاتۆلیک و پرۆتستان لهلایهکو، ریبەرایەتی مارتین لۆتەر کینگ، له نیوان رەشپێست و سپی پێسهتکاندا لە ئامریکا، رۆونو ئاشکرایە.ناو بردنی رێبەڕی جولانەوە مەدەنیکان لە زۆر کات دا، کارێکی ئهستەمە ،چونکه جۆلانەوەکان گرێدراوی ناوەرۆکی خەباتەکەن که ههڵگری باری ئایدۆلۆژین ، بۆ نمۆنە، جولانەوەی سەربەخۆی ئەفریقا، جولانەوەیەکی گشتی بوو له پێناو سەربەخۆیی وڵاتانی ئەفریقا، بەڵام دەکرێ جولانەوەی مەدەنی باکوری ئەفریقا دژی ئاپارتاید بە نیلسۆن ماندیلاوه ببهخشرێت و بناسرێتهوه.
مەبەستی سەرەکی لە خەباتی مەدەنی بریتییە لە چڕکردنەوەو له رهخساندنی ھەلومەرجێکی لەبار، که بتوانێ ئاڵوگۆرەکانی سیاسی، کۆمەلایەتی، تهنانهت ھۆنەری و ئەدەبیش، لە پرۆسەیەکی مەدەنیانەدا ڕێکبخات، لەم پرۆسەیەدا مەرجی سەرەکی سەرکهوتن و دەستەبەر کردنی ئامانجەکانی بریتیه له: تیگەیشتن وتێگەیاندنی زۆرینەیە، لە یاسا و مافە سەرەتاییکان. واته بەرز کردنەوەی ئاستی زانیاری گشتی دەبێتە بەردی بناغەی کاری بزووتنەوە مەدەنیکان و دهوڵهمهندکردنی رۆناکبیرانی کۆمەلگا.
دهکرێ لیرەدا بپرسین ئاخۆ کام لایەن و توێژ لە کۆمەلگادا، دەتۆانی وەک پێشەنگ، ئەرکی بەتیگەیشتنی کۆمەلگا بخاتە ئهستۆی خۆیو ئهم سنۆرهی کە رۆناکبیر، لە توێژەکانی تری کۆمەلگا جیا دەکاتەوە چییه؟
بیرکردنهوه لە خەباتی مەدەنی، بهبێ وهڵامدانهوهی ئهم پرسییارانه کارێکی مایهپووچه… دهبێ له وهڵامدا بڵێین: پێویسته نۆخبەکانی جولانەوە مەدەنیکان، بۆیرانە سەمبۆلیکی پوخت بکهنه بنەمای تیکۆشانی خۆیان و راشکاوانە خەڵک، لە مافهکانی خۆیان بۆ گەشە کردنیکی ھەمەلاینە، ئاگادار بکهنهوه. گەشە وەکۆ تێکەڵاوێک لە نەتەوایەتی ،وڵات پارێزی، شار، ھەلبژاردن،یاسا، مافهکانی تاکەکەسی، مافی شارۆمەندی، باشیی گۆزارانی خەڵک، کۆمەڵگای مەدەنی، تەندرۆستی ، پەروەردە وە ھتد…. لە سیستمە جیاوازەکان دا بە گۆیرەی ئایدولۆژیکانیان راڤە دەکری
بۆ وینە، گەشەی سیاسی لە رۆانگای مارکسەوە، بریتییە لە ھۆشیاری چین، پەرەپیدان بە ئۆرگانەکانی سیاسی کریکاری و پرۆلۆتاریا ، مشتوماڵ کردنی رەبەرایەتی چینی کریکارو کۆلەکتیڤیسم(کۆمەڵگەرایی) . كهواته پەرەپێدان و گەشەی کۆمەلگا، لە فەلسەفەی دیمۆکراسی دا، بریتییە لە بەرەوپێش بردنی لیبرال دیمۆکراسی، گەشەی کۆمەڵگای مەدەنی و ئندیڤیجۆلیسم ( تاک گەرایی) ، بێگۆمان له دروستکردنی بزووتنەوە مەدەنیکان لە وڵاتانی رۆژئاوا، بوونی لیبرالیزمی تاکە کەسی و گرینگیدان بە تاکی کۆمەلگا زۆر له بهرچاو گیراوه، ههر بۆیه لە زۆربەی ئەم وڵاتانهدا ، خەباتی مەدەنی بۆ شاروەندانی ئۆرۆپا، سەرکەۆتنی باشی بەدەستھێناوه
بۆ شێکردنهوهی بزووتنەوە مەدەنیهکان، له بهر چاوگرتنی، پرۆسەی گەشە کردنی رێکخراوە مەدەنیهکانی رۆژئاوا،بە تایبەت ریخراوە سەربەخۆکانی دۆرەپاریز لە چەپو راست، لە گەڵ چۆنیتی مامەڵه کردنیان لە گەڵ تاکی کۆمەلگا و کەڵک وەرگرتن لەم تاکانە، وەکۆ میکانیزم و فاکتۆری سەرەکی بۆ ئاڵوگۆرە کۆمەلایەتیکان، گرینگی زوری ھەیە. بزووتنەوەی بەرابەیخۆازی ژنان لە ئەمریکا بۆ مافی دەنگدان کە وەکۆ شەپۆلی یەکەمی فەمەنییزم بە ھەژمار دێ بە پشت بەستن بە تاکی ژن وەھەروەھا بە پشت بەستن بە بەھاکانی ئەخلاقیو ئونڤەرسال توانی رێژەیەکی باش لە ژنانی ئەمریکا لە مافی خۆیان ئاگادار بکاتەوە و لە گەڵ خۆی ھاودەنگیان بکا
که له سەر بناغەیهکی زانستی ، باس لە گۆرانکاری لە ریگای مەدەنی کۆمەڵ دەکەین، گریدانی تاکی رۆناکبیر بە سەنتەریکی میکانیزمی کۆمەلایەتی، دەبیتە پیوستیکی دەست لی بەرنەدراو. ھەر چەند تاک خاوەنی بههرهی خولقاندنی نۆیهو پیشکەوتۆخۆازانە بی، بهبێ جێ گرتنیان لە ناۆ ئۆرگانە مەدەنیکان دا، بیکارگەریان زیاتر دەردەخا و لە چۆار چێوەیکی کۆنسیرڤاتیڤ دا دەکەویتە تەریقەتگەریهوه. ئەم رەوشە بیکارگەر کردن لە ناو دەوڵەتە دیکتاتور، ئەلیگارشی و دیسپۆتیزمەکاندا وە بە ھۆی سروشتەکەیانەوە زیاتر وەبەرچاو دەکەوی.
خەباتکار و ھەڵسورێنهرانی بۆاری مەدەنی لە راستی دا کاریان ریفۆرمی پیکھاتە سیاسیکانی نییه، بەلکۆ ئاڵوگۆر لە چۆنیهتی کەلتوری سیاسی ئامانجه سهرهکیهیهتی لەم بوارهدا. پەرە پێدان و گەشەی سیاسی لە سیستمی دیمۆکراسی دا، بریتییە لە پەرهپێدان و گەشەکردن لەههموو بۆنگه و پێکھاتەو تیرۆانینەکان. پێشخستنی ئهو بەھایانەش کە لە خولقانی سیستمی سیاسی کۆمەڵگا رۆڵی بەر چاویان ھەیە، لە راستی دا ئەم پەرە پێدانە خۆی ماشینی بەرەۆ پیش بردنی لیبرال دیمۆکراسی ، رۆڵی یاسا، گەشەی کۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤە.
کوتایی
Shamal Mirza