
ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی بازاری بۆ كوردستانتان داگیر كرد به‌كاڵای بیانی
زنجیره نووسینێكه هه‌ر جاره‌ی بابه‌تێك له‌خۆ ده‌گرێ به‌روونی هۆكاره‌كانی دواخستنی به‌رهه‌می ناوخۆ و كه‌رت
تایبه‌ت ده‌خاته روو.به‌هیوای به‌دواچوونی حكوومه‌تی هه‌رێم
بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێر خانی ئابووری له كوردوستاندا و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌جدی و دوور له‌مانشێت كۆمه‌ڵێ میكانیزم هه‌یه ده‌بێ به‌رجه‌سته بكرێ ، یه‌كێ له‌وانه پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیه له‌كاتی كێ بركێ دا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می بیانی ، وهئهركی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانه به‌دارشتنی سیسته‌مێكی گونجاو بۆ به‌ربه‌ست كردنی ئه‌وو دیارده‌یه ، وه ئه‌م كاره‌ش یه‌كێكه له‌ئامرازه‌كانی جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌تی ئابووری له‌بواری گه‌شه‌پێداندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردوستان له‌هه‌رێمێكی به‌كاربه‌ره‌وه بكه‌ینه هه‌رێمێكی به‌رهه‌م هێنه‌ر، هه‌رچه‌ند حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م رێره‌وه‌دا هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه به‌ڵكو راستر وایه بڵێین رێگریش بووه به‌ڵام من حكوومه‌ت به به‌رپرس نازانم به‌ڵك و ئه‌و به‌رێزانه‌ی له‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی كه‌نوێنه‌رایه‌تی كارگه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وانن به‌رپرسی یه‌كه‌م و ئه‌وانه‌ن حكوومهتیشیان به‌هه‌ڵه‌دا بردووه ، وه له‌م زنجیره نووسینانه‌م دا هه‌ڵبه‌ت به ووردی ئه‌و راستیه حاشا هه‌ڵنه‌گرانه بۆ خوێنه‌رو حكوومه‌ت ده‌سه‌لمێنم، وهپێوویسته حكوومه‌تیش هه‌ڵویستی جدی وه‌ر بگرێ و به‌دواچوونی جدی بۆ بكا ، گه‌رنا پرسیارێ ده‌خوڵقێ و بێ وه‌ڵام له‌بازنه‌یه‌كدا ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌و ده‌مه‌ش حكوومه‌ت به‌رپرسی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ . وه‌ك ده‌زانین ههمووساڵێ چه‌ند جارێ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵده‌سێ به‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند پێشانگایه‌ك به‌ناوی جۆراو جۆره‌وه به‌تایبه‌ت له سلێمانی تاسلوجه . بۆ به‌رهه‌می بیانی به‌تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌می ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌رێگای راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌ی كاته ده‌ست كه‌وتێكی مه‌زن بۆ ئه‌م كوردوستانه و زۆر جار منه‌تی ئه‌وه‌شمان به‌سه‌ردا ده‌كات كه‌چه‌ند خێر و به‌ره‌كه‌تیان هێناوه‌ته ئه‌م كوردوستانه‌وه و رێگایان بۆ بازرگانه‌كانمان كوورت كردۆته‌وه، له‌راستیدا ئه‌مه ده‌ست كه‌ووت نیه به‌ڵك و وێران كردنی ئه‌م كوردوستانهیه به‌ده‌ستی ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی و به‌پاره‌ی ئێًمه ی خاوه‌ن كارگه‌كان و كاسب كاران . ئه‌م كرداره كۆپله شیعرێكی خۆمم دێنێته‌وه یاد له قه‌سیده‌ی دۆزه‌خستانه نووسیبووم له‌ساڵی 2000 بۆ بهكژا چوونه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆی ئه‌وو ده‌مه به چاپم گه‌یاند (لهچۆراوگهی بارانی خوێندا، خۆمان خۆمان ده‌كوژین ، هه‌ر بێ كه‌سین، ده‌شمان كوژن هه‌ر بێ كه‌سین ، ده‌با خه‌ونی ئه‌به‌دی …بم باته‌وه‌و ئه‌و برایانه نه‌بینم ….به‌خوێنی خۆیان و ..چه‌كه شه‌یتان …! یه‌كتری بپێكن …!! له‌ماڵی خۆیان !!!به‌راستی ئه‌وو كۆپله‌یه بۆ ئه‌م كاره شیاو تره . چوونكه داته‌پانی ژێر خانی ئابووری به‌ده‌ستی خۆمان زۆر ترسناك تر‌و شه‌رمه‌زار تره له‌شه‌ری ناوخۆ !!!
كردنه‌وه‌ی پێشانگا یه‌كێكه له‌هه‌نگاوه‌كانی ئابووری جیهانگیری به‌نیازی كاڵكردنه‌وه و به‌زاندنی سنووری سیاسی نێوان ده‌وڵه‌تان بۆ كاڵا‌و سه‌رمایه، له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بێ ئاماژه به‌وه بده‌ین سیسته‌می ئابووری كوردوستان ته‌سلیمی دوو ره‌هه‌ندی ئابووری ترسناك بووه یه‌كه‌میان سه‌رچاوه‌ی داهاته كه‌ته‌نها لهناوهندهوهیه دووهه‌م سه‌رچاوه‌ی كاڵای وڵاتانی ئقلیم و بازاری جیهانی یه وه ئه‌م دوو هۆكاره بۆته فاكته‌رێك واز له‌زانستی كێ بركێ و زانستی ئیداره‌ی ئابووری بێنین و پشت بكه‌ینه كه‌رتی تایبه‌ت و به‌رهه‌می ناوخۆ ، وه ئه‌گه‌ر به‌ووردیش بروانینه ئه‌وو پێشانگا نێو ده‌وڵه‌تیانه‌ی لهكوردوستانه ده‌كرێنه‌وه ، ته‌نها به‌رهه‌می ناوخۆیه وون بووه هه‌رچه‌ند خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی ناوخۆین به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن خوودی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیه‌وه بانگ هێشت نه‌كراوین یاخوود داوای پاره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده زۆریان كردووه فرسه‌تی به‌شداریان بۆبه‌رهه‌می ناوخۆ نه‌هێشتۆته‌وه ، كه‌ده‌بوایه كارێكی وایان برهخسانایه به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆیان له‌وێ نمایش بكردایه . تا ئێستا من به‌فه‌رمی بانگهێشت نهكرواوم بۆ هیچ پێشانگایه‌ك له‌لایه‌ن به‌شی پیشه‌سازی ژووری بازرگانی سلێمانی دیاره نه‌یان زانیوه كه‌سێك هه‌یه به‌رهه‌می خۆماڵی له شووشه ده‌نێ ، به‌ڵام خۆش به‌ختانه رۆژی 9/7/2009له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی عێراقی و ئه‌مریكی ئیمێڵیكم بۆ هات داوای به‌شدار بوونم لێ ده‌كه‌ن. ئه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بۆ ته‌نها جارێ منتان بانگهێشت نه‌كرد له‌به‌ر به‌رهه‌می بیانی جێگای به‌رهه‌می ناوخۆ نه‌ده‌بو یا نه‌تان ده‌زانی . من لێره‌دا ئاماژه به‌ساده‌ترین به‌رهه‌می ناوخۆی ده‌ستی ئه‌ده‌م ئه‌ویش ئه‌وو دوكاندارانهیه له شه‌قامی سابونكه‌ران كه كڵاش دروست ده‌كه‌ن پێوویست وابو ئه‌وو به‌رێزانه‌یان بانگهێشت بكردایه له‌وێ له‌به‌رده‌می میوانه‌كان كاری درووست كردنی ئه‌وو جۆره پێلاوهیان ئه‌نجام بدایه . وه‌چه‌ند روون كردنه‌وه‌یه‌كیان به‌زمانی بیانی بدایه بهمیوانه بیانیه‌كان كه‌ئه‌مه یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه ده‌ستیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ئه‌م جۆره پێڵاوه لهجهاندا كێ بركێ ی نیه له‌هه‌مووی گرنگ تر راست و چه‌پی نیه و فێنكه و مێژووی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌ستیه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێش هاتنی ئاینی ئیسلامی پیرۆز وه‌ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كورد شارستانی بووه و هه‌رگیزاو هه‌رگیز پێ په‌تی نه‌بووه زۆر نزیك بوو چه‌نده‌ها كۆمپانیای جیهانی و خه‌ڵكی بازرگانی بیانی داوای ئه‌و جۆره پێلاوهیان بكردایه‌و به‌ره‌و ده‌ره‌وه برۆیشتایه وه بازارێكی گه‌رمی بۆ بكرایه‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌دان خێزان سوود مه‌ند ده‌بوون و له‌هه‌مووشیان له‌پێشتر حكوومه‌ت بوو . ئێمه ده‌توانین رێگری به‌ر هه‌می بیانی بین به‌چه‌ند هه‌نگاوێ له‌بری ئه‌وه‌ی كاغه‌زی بیانی و كارتۆنیبیانی بێنین و بازاریان بۆ بكه‌ینه‌وه پێویست وابوو چه‌ند كارگه‌یه‌كی درووست كردنی كاغه‌زو كارتۆن مان بهێنایه بۆ ئه‌وو پێشانگایانه و هانی كه‌رتی تایبه‌ت و بازرگانانمان بدایه ئه‌وو جۆره كارگانه بكرن و دای مهزرێنن ، پێوویست وابوو بانگهێشتی ئه‌وو كۆمپانیایهیهمان بكردایه كه كارگه‌ی درووست كردنی شه‌ربه‌تی میوه درووست ده‌كه‌ن، نه‌ك شه‌ربه‌تی هه‌نجیر و ترێ و سێ‌و مان بۆ بێنن كهههموی بهئهسانس و پرن له‌مه‌وادی پارێزه‌ر كه‌خۆمان ساڵانه هه‌زاران ته‌ن ترێ و هه‌نجیر لهباخهكانمان دا ووشك ده‌بێته‌وه بهدارهكانهوه ،هۆكاریش نه‌بونی چه‌ند كارگه‌یه‌كی له‌و جۆره‌یه ، گه‌ر ئه‌م پێشانگایانه بخرایه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی سیستمی به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆ له‌چه‌ند سه‌رێكه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم سوود مه‌ند ده‌بوو له‌وو ژماره زۆره‌ی فه‌رمانبه‌ره بێ كاره‌كان به‌واتایه‌كی پڕاو پر ِتر (فه‌رمانبه‌رانی رۆژی مووچه) ده‌توانرا له‌وو پرۆژانه كاریان پێ بكرایه له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌لی كاركردن بۆ ده‌رچوان ده‌ره‌خسێنێ كه سامانێكی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ن ناكرێ له‌م باروو دۆخه‌دا بێ كار بن . خوێنه‌ری به‌رێز خه‌ڵكی خه‌مخۆری ئه‌م كوردوستانه . ئه‌وو پێشانگایانه عهرزێكه تایبه‌ت بۆ بازاری كوردوستان كراوه وه‌ك هه‌رێمێكی به‌كاربه‌ر ، وه ئه‌وو پێشانگایه ته‌نها جێگای ناردنی دراوی قوورسه (عملهی صعبه) ی كوردستانه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری كۆماری ئیسلامی ئێران و بازاری جیهانی!! ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كی كوورته زۆر هه‌ڵده‌گرێ بۆ بوارێكی تری به‌جێ دێڵم به‌ڵام ئه‌وه‌ی بهپێوویستی ده‌زانم هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌وو به‌رهه‌مانه چین له‌وێ نمایش ده‌كرێ . یه‌كێ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌زۆری له‌وێ رهچاوو ده‌كرێ به‌رهه‌می ناوخۆی ئێرانی یه كه ده‌كرێته شووشه‌وه وه‌ك ( سیر . ترشیات . خه‌یار . زه‌یتون ) وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین یه‌كه‌مین كارگه له‌م هه‌رێمه‌دا بۆ لهشووشهنانی به‌رهه‌می ناوخۆ ( زه‌یتونی ئاوا) یه وه‌تا ئێستا هیچ هاوكاریه‌ك نه‌كراوه له‌یه‌ك ( دیناره) وه تا یه‌ك ( لیتر گاز) به‌ڵكو رێگریشی كراوه‌و ته‌نها پاره‌ی لێ وه‌رگیراوه له‌رێگای باج و گومرگهوهو ژوری بازرگانی وپیشه‌سازیه‌وه . كه‌پێویست وابو یه‌كه‌مین ئاووڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌و بگرێته‌وه . نه‌ك یه‌كه‌م قوڕ بۆ ئهوبگرێتهوه .بابزانین هۆكار چیه به‌رهه‌می بێگانه دێنن وه‌هه‌موو كار ئاسانیهكیان بۆ ده‌كه‌ن بۆ كێبركێ ی به‌رهه‌می ناوخۆ ، وه ئه‌وو كار ئاسانیه هه‌رگیز بۆ به‌رهه‌می ناوخۆ نه‌كراوه به‌كورتی و كوردی ( له‌گه‌ڵا به‌رهه‌می بیانی نه‌رم و نیانن له‌گه‌ڵا به‌رهه‌می ناوخۆ خه‌نجه‌ری دهبانن ) به‌ڵام ئێمه وه‌ك ( زه‌یتونی ئاوا ) پێشمه‌رگانه كارمان كردوه كۆڵیش ناده‌ین وه‌ك رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ئاماژه‌یان پێداوه و چه‌نده‌ها خوێندنه‌وه و به‌دوا چوون له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانمان كراوه ناكرێ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بده‌ین تانه‌بێته ریكلام
به‌ڵام بهپێوویستی ده‌زانم ئاماژه به بۆچوونێكی سه‌رۆكی یه‌كێتی پیشه‌سازی ئه‌وو ده‌مه بده‌م كه ئێستاش ده‌ست به‌كاره‌و نوێنه‌رایه‌تیمان ده‌كات به‌ئاماده‌یی كۆمه‌ڵێ ئه‌ندامانی به‌شی پیشه‌سازی ووتی ( به‌رهه‌مه‌كانی زه‌یتونی ئاوا جێگای شانازیه و له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه و لهچهندایهتی و چونایهتیهوه له‌به‌رهه‌مه‌كانی توركی و ئێرانی زۆر باشتره ته‌نانه‌ت ووتیشی عه‌یبه ئێمه گوڵ و گوڵدانمان له‌ژووری بازرگانی داناوه پێوویسته له‌بری ئهوگوڵ و گوڵدانانه به‌رهه‌می (زه‌یتونی ئاوا) مان دابنایه جوانتر‌و شایسته تره وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر میوانێكی بیانیمان هات پشانی بده‌ین له‌شاری سلێمانی به‌رهه‌می وا گرنگمان هه‌یه ، ئێمه لێره‌وه زۆر سوپاسی ده‌كه‌ین و ده‌ست خۆشی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لێ ده‌كه‌ین ، ئه‌ی با بپرسین ئه‌گه‌ر وایه بۆهانی به‌رهه‌می بیانی ده‌ده‌ی بۆ كێ بركێ ی به‌رهه‌می ناوخۆ ! ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ هانی به‌رهه‌می خراپ ئه‌ده‌ی بێته كوردستان ! خۆتۆ خۆت فه‌رمووت به‌رهه‌می زه‌یتونی ئاوا نه‌بێ هیچی تر ناخۆیت ، ئه‌ی بۆبه‌رهه‌می تر ده‌رخواردی خه‌ڵكی كوردوستان ئه‌ده‌یت !!!!
دووهه‌م : بێشانگاكان گرنگیه‌كی تایبه‌ت به‌م به‌رهه‌مانه ده‌دات كه‌هه‌مووی به‌رهه‌می بیانیه به‌تایبه‌ت ئێرانی وه‌ك ( كاشی ـ بیهارتۆن ـ بۆری پلاستیكی ـ كاشی مه‌رمه‌ر ـ خشتی سوور بۆری كونكریتی ـ سونده‌ی ئاو ) هتد ئه‌مه له‌كاتێكدا ته‌نها له‌سلێمانی 400 كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌وو كاڵایانه هه‌یه . وه‌له سلێمانی و هه‌ولێر سه‌دان كارگه‌مان هه‌یه له‌به‌ر كی َبركێ له‌كار كه‌وتوون كه‌ده‌بوایه ژووری بازرگانی و پیشه سازی هه‌موو هه‌ولێكی بخستایه گه‌ر بۆ به‌گه‌ر خستنه‌وه‌ی ئه‌وو كارگانه نه‌ك درووست كردنی كێ بركێ بۆیان
هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی ئهووكاڵانهی ئاماژه‌م پێدا به‌رهه‌می خۆمالیهكانمان له‌به‌رهه‌می بیانی باشتره به‌ڵام بۆ
فرۆختی كه‌متره ئه‌مه‌ش ده‌گێرمه‌وه بۆ چه‌ند فاكته‌رێ كه ژووری بازرگانی و پیشه سازی لێی به‌رپرسه وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تم هه‌یه به‌م زوانه ده‌ی خه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌روو به‌ر پرسان وه‌گه‌ر به‌دواچونی جدی بۆ بكرێ زانستیانه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانم بۆ ئه‌م كارگانه بێگوومانم ده‌گه‌ینه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش .
وهدهوڵهت و نه‌ته‌وه پێش كارگه‌كان سوود مه‌ند ده‌بن . كۆتای ئه‌م نووسینه‌م به‌دوو پرسیار دێ یه‌كه‌میان له ژووری بازرگانی و پیشه سازی ده‌پرسم . ئه‌وو هه‌موو پێشانگایانه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاڵای ئێران له‌سه‌ر سه‌رمان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو كار ئاسانیهكیان بۆ ده‌كه‌ن . ئه‌ی بۆ ناپرسن یا پێشنیار ناكه‌ن نه‌ك لهتههران و سنندج به‌ڵكو من قبوڵمه له‌یه‌كێ له گونده‌كانی ئێران ته‌نها جارێ با پێشانگایه‌ك بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌نه‌وه و بۆ یه‌كه‌مین جاریش ئاڵای كوردوستان با له‌ئێران به‌رز بكرێته‌وه . ئه‌گه‌ر قبولیان نیه ئه‌ی ئێمه بۆ قبولمان بێت ؟ پرسیاری دووهه‌میش له‌خۆم ده‌كه‌م . ئه‌گه‌ر ژووری بازرگانی سنندج ده‌عوه‌تم بكات به‌فه‌رمی و پێشانگایه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی من بكاته‌وه وهه‌موو كار ئاسانیهكم بۆ بكات و به‌رهه‌می ناوخۆی خۆی بشكێنێ بۆ به‌رهه‌می من و ژێر خانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی كاول بكا بۆ من چی پێ ده‌ڵێم . یائهوه تا نه‌فامه ، یا بۆ دیاریه‌كی جوان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌ر گرتووه !!! وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا بوو پێویسته ژووری بازرگانی و پیشه سازی له‌كاره‌كانیدا راوێژ بكات و دیدو بۆچوونه‌كان به هه‌ند وه‌ربگرێ بهچاووی گومانه‌وه نهروانێته بۆ چونهكانمان وهپێوویسته ده‌ست خۆشیمان لێ بكات نه‌ك سه‌نگه‌رمان لێ بگرێ گه‌ر سه‌نگه‌ریش بگرێ چاومان شه‌ل ناكا به‌ڵكو كانی ووشك دهكاو نه‌مام ده‌شكێنێ و گول ئه‌وه‌رێنێ و یاری ده‌ستی مناڵه‌كانما ن ده‌شكێنێ و هێڵه راست و چه‌په‌كان به‌سه‌ر ئاسوده‌ی یا دێنێ و تابووت بۆ زارۆیانمان درووست ده‌كا . خوێنه‌ری به‌رێز داوای لێ بوردن ده‌كه‌ین هێندێ گوزارش له‌به‌رهه‌مه‌كانی كارگه‌كه‌مان ده‌كه‌ین ئه‌مه ریكلام نیه به‌ڵكو كورد واته‌نی مشتێكه لهخهرمانێ و به‌ناچاری كاری خۆمان ده‌كه‌ینه نمونه ی به‌رهه‌می كارگه‌كانی تر .وه‌ئه‌وه‌ی به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌ی پێبده‌م هیوای سه‌ركه‌تنمان زۆره به‌حكوومه‌تی ئایندهی هه‌رێم ، به‌تایبه‌ت هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رێز دكتور(به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صالح) ده‌خوازین وه‌من دڵنیام له‌رێگه‌ی خۆی و سایته‌كه‌یه‌وه كه‌سێكی داناوه ئه‌م جۆره نوسینانه‌ی پێ رابگه‌یه‌نێ به‌دوا چونی بۆبكا هه‌ر لێره‌وه سوپاسی به‌رێز كاك خسرو عبدالله ده‌كه‌ین ناسراو به (خه‌سره‌وی عه‌به‌ره‌ش) كه كۆمه‌ڵێ داخوازی نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی پیشه‌سازان و كه‌رتی تایبه‌تی گه‌یانده به‌رێزی و له‌نزیكه‌وه هێندێ گفت‌و گۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش چونی كه‌رتی تایبه‌ت ، هیوا دارین ئه‌نجامی هه‌بێت ، چاوه‌روانی كار‌و وه‌ڵام و هه‌ڵوێستی هه‌موانین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بوژانه‌وه‌ی ژێر خانی ئا بووری كوردستان‌مان . awaolives@yahoo.com