
بیت جه‌نه‌رێیشن هیرۆی ئه‌لن جۆنسبێرگ
"بیت جه‌نه‌رێیشن" هیرۆی "ئه‌لن جۆنسبێرگ "
" Beat Generation"
جه‌لال به‌رزنجی
كه‌نه‌دا
2009
زاراوه‌ی"بیت"له‌زمانی ئینگلیزی زیاتر له‌حه‌ڤده مانای هه‌یه, له‌وانه سه‌ركه‌وتن, بردنه‌وه, لێدان, هه‌ڵسانه‌وه‌ی,سه‌رسام كردن, هه‌ناسه, هیلاك" بیت"بۆپێناسه كردنی كه‌سێكیش به‌كاردێت ئاكاری وجودیانه‌ی هه‌بێت, وه‌هه‌ره‌ها بهوكهسانهشیان ده‌گووت له‌كاتی شۆرشی كه‌لتووری 1960 ملوانكه‌ی مۆریان له مل ده‌كرد.له‌زمانی كوردی هه‌ندێك زهحمهتهوشهیهكی به‌ته‌واوی ببینیته‌وه به‌رامبه‌رئه‌م زاراوهیهبهكاری بێنیت به‌ڵام "جهنهرێشن" ره‌نگه زۆركه‌س بزانن واتی"نه‌وه‌یه"" "بیت جهنهرێشن" یاخی بوونێكی رادیكاڵی ئه‌ده‌بی وكه‌لتووری بوودژی پرنسپلهكانی سهرروح وهزر. جاری یه‌كه‌م له ساڵی 1948 له‌لایه‌ن شاعیری ئه‌مریكی" كیرۆك"له دانیشتێكدا له گه‌ڵ "هۆملز" له نیۆیۆرك به‌كارهێنرا, وه‌ك گوزارشت كردن له جۆرێك یاخی بوون له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندی مادیانه‌ی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانیان ون كربوو, دوای له ساڵی 1960 له زانكۆی"كۆلۆمبیا"وه‌ك شۆڕشێك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی وكه‌لتووری نوێخوازلهسهردهستی نووسه‌ران"ئه‌لن جۆنسبێرگ, ولیامزبۆروزوجاك كیریۆك" به‌ته‌وژم راگه‌ێنرا, ئامانجییان رزگاربوونی یه‌كجاری بوو له‌ده‌ست سانسۆروترس و گه‌یشتن به ئازدادی رههاو ساتهعهفهوهیهكانی ده‌ربڕین و نووسین.
نووسه‌رانی"بیت جه‌نه‌رێیشن" هه‌ندێك تقوسی"بودیزم "یه‌هودیه‌ت"وكاسۆلیك و ماده بێهۆش كهرهكانیشیان له‌ژیانی رۆژانهیاندابهكاردههێنا بۆ گه‌یشتن بهنهشوهی ساته‌كانی دایسان رووناكی ناخیان, هه‌وڵیان ده‌دا به‌راستی بۆنووسین وله ناوئهزمونهكانیاندا بژین سه‌ربه‌ستی كهسیهتیان گهیاندبووهرێگهدان به‌ئه‌نجام دانی هه‌ندێك حاله‌تی"شزوزی سێكسی"و ماف دان به"هۆمۆسێكسواڵهتی"هه‌تا مێرد كردنی هه‌مان ره‌گه‌ز به‌یه‌كتری"سێم سێكس مهرێگ"."ئه‌لن جۆنسبێرگ" بۆخۆی حه‌زی له كوڕه هونه‌رمه‌ند"پیته‌ر" كردبوو چه‌نده‌ها ساڵ پێكه‌وه‌ژیان. "بیت جه‌نه‌رێیشن"هه‌تاله ستایلی جلوبه‌رگی تهقلیدییش یاخی بوو بوون هیچ هارمۆنیه‌تێك له نێوان ئه‌وجلانه‌ی له‌به‌ریان دهكردنهبوو.
بنچینه‌ی "بیت گهنهرێشن" به‌بۆچوونی گروپه‌كه "گێڕانه‌وه‌ی ئیعتبار‌و گوێ گرتن له‌ده‌نگی ئهوتاكانهبوو كهبۆچوون وئهزموونهكانیان له ناوئاژاوجهنجاڵیهتی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا ون بووبوون"
ئه‌لن جۆنسبرگ"ی شاعیر گه‌شتیار,پشتوانكهری مافی مرۆڤ, وێنه‌گر, گۆرانی نووس, دۆزه‌ره‌وی شیعری قوتابخانه, مامۆستاوسیاسی""بوهیمی,ئه‌كادیمی و فیگه‌رێكی بههێزوهیرۆی "بیت جهنهرێشن"بوو, ده‌یگووت".دیموكراسی به ده‌نگ هه‌ڵبڕینی تاكه كه‌سێك ده‌ست پێ ده‌كات" جۆنسبیرگ له‌ساڵی 1927 له نیۆیۆرك_نیوجه‌رسی له ئه‌مریكا له خێزانێگی باكگراوندی "جو" له‌دایك بووه, باوكی مامۆستا‌و شاعیربوو دایكیشی ئه‌ندامی حزبی شوعی ئه‌مریكابوو."ئه‌لن جۆنسبێرگ" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا له‌دایك بوو بوو,به‌ڵام وه‌ك هاوڵاتی دنیا هه‌ڵس وكه‌وتی ده‌كرد. كه‌م وڵات له‌دنیادا مابوو نه‌یبینی بێت.,ههرلهپهنجاویهك وڵایهتهكانی ئه‌مریكاوه تامهكسیكۆ ئه‌مریكای باشوور, ئه‌وروپا,گریك,رووسیا,چین.جاپان.باشووری زه‌ریای هادی, ئه‌وروپا, هیندستان. له‌زۆربه‌ی ئهوڵاتانهش شیعری خوێندۆته‌وه وكاریگه‌ری ئهوسهفهرانهی به‌سه‌ر نوسینهكانیهوهدیاره به‌تایبه‌تی چوونی بۆهیندستان بۆمه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای ده‌ربازبوونی روحی, بۆئه‌ومه‌به‌سته دوو ساڵ له‌وێنده‌ر مایهوهچاوی به‌كۆمه‌ڵێك "سۆف"ی و"حه‌كیم" كه‌وت و راوێژی له‌گه‌ڵ كردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی گه‌یشتن به ئارامی و ئاشتی روحی, ئه‌وه‌یش وای كرد هه‌ندێك بۆچوونی لای بگۆڕدڕێ.له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی به ژاپۆندا شیعری" گۆڕان"ی نووسی كه باس له‌وه‌ده‌كات "رامان و وربوونه‌وه,نه‌ك ماده بیهۆشكه‌ره‌كان مرۆڤ ده‌گه‌یننه ئارمی و دایسانی روح" "ئالن.یه‌كێك بوولهونووسهرانهی دژی شه‌ڕی ڤیتنام وه‌ستابوو.له ساڵی 1956 له سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی شیعری"هۆول" درایهدادگا..فایلیان له"ٌف.ب.ئای" بۆكرده‌وه.به‌ڵام ئه‌وه وای نه‌كربوو له هه‌ڵوێستی خۆی پاشگه‌زبێته‌وه به‌رده‌وام بوو لهداكۆكی كردن له سه‌ر به‌ستی ره‌های تاك.
" ئالن جۆنسبێرگ" ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای ئهمریكابووبهڵام سی ساڵ له نیۆیۆرك له گه‌ره‌كێك ده‌ژیا پڕبوو له هونه‌رمه‌ند,پهناههندهوههژار,وه‌كو ئه‌وان له‌بازاره‌كانی ده‌ستی دوو"سێكندهاند"جلی ده‌كڕی داهاتی خۆشی بهسهرههژارهكان دابه‌ش ده‌كرد."ئالن " شیعره‌كانی وه‌رگێردراونه‌ته سهرزۆربهی زمانهزیندوهكانی دنیا و له‌ساڵی 1981 خه‌ڵاتی"ناشنه‌ڵ بووك ئه‌وارد" وله ساڵی 1991 مه‌دالیای"چۆڤهلنهر" حكوومه‌تی فه‌ره‌نسای وه‌رگرتووه.دایكی ساڵانێكی زۆر به‌ده‌ست نه‌خۆشی په‌ركه‌م وپارانۆیا ئازاری چه‌شت تاله‌ساڵی 1956 له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی "نه‌خۆشی مێشك" كۆچی دوای كرد. باوكیشی له ساڵی 1976 كۆچی دوای كرد"ئالن" له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی له" كۆلارادۆ" بۆ "نیویۆرك" بۆ تازیه‌ی باوكی شیعری"مردنی باوك"یان"مه‌رگی باوكی" نووسی تا له ساڵی 1997 به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه كۆچی دوای كردئهم شیعره‌ی به خۆشترین شیعری خۆی ده‌زانی, زۆرجارله كۆڕهشیعریهكان ده‌یخوێنده‌وه یان به‌گۆرانی دیگووت له گه‌ڵ گووتنی شیعره‌كه‌شی به‌گۆرانی بهوئۆرغۆنه بچووكه‌ی له ده‌ستی دوو به 5$ كڕیبووی ئۆرغۆنی لێ ده‌دا.ئه‌وه‌یش ده‌قی وه‌رگێردراوی شیعری"مه‌رگی باوك" له ئینگلیزیه‌وه وه‌رم گێڕاوه بۆ كوردی:
مه‌رگی باوك
هێی مه‌رگی باوك,
من به‌ره‌وماڵ دێمه‌وه.
هێی پیاوه هه‌ژاره‌كه,
تۆزۆر ته‌نیای
هێی باوكه پیره‌كه‌م,
من ده‌زانم دهچمهكوێ.
مه‌رگی باوك,
تكایه چیتر مه‌گری,
دایكیشم له‌وێنده‌ر ,
لهژێرگڵه.
برا مردوهكهم,
توخودا ئاگاداری كۆگاكه به.
پوری مردوو,
ئێسك وپروسكت مه‌شاره‌وه.
مامی مردووم,
تائێستاگوێم لهئاهوناڵینیته,
ئۆی خۆشكه مردوهكهم,
هه‌روا گوێم له نوزه شیرنهكهته.
ئۆی منداڵی مردوو,
مه‌رگ ده‌ڕوا,
هه‌ناسه كه‌ت هه‌ناسه پێ بده.
هه‌ناسه‌ی گرینۆك,
مردن ئاسان ده‌كات.
ئازاره‌كان ته‌واو بوون,
ئه‌وه‌ی ماشبووفرمێسكهكان بردیان.
مه‌رگه بلیمه‌ته‌كه.
كارههونهریهكهی خۆت كرد.
مه‌رگی ئاشق,
جه‌سته‌ت رۆیشت.
مه‌رگی باوك,
من وادێمهوه ماڵه‌وه .
مه‌رگی سۆفیه‌كه,
سوپاس,
بۆئه‌وه‌ی وات كرد ئهوشینهبگێرم
مه‌رگی"بودا"له‌گه‌ڵ تۆبهئاگادێم
مه‌رگی "دارما"هزرت نوێ یه.
مه‌رگی"شانگا" پێكهوهئیشی له سهردهكهین
ئهوهئازاربوو,
له‌دایك بوو.
نه‌زانین بوو,
نائومێدی كردم.
ناتوانم راستیه پڕ له فرمێسكه‌كان ره‌تكه‌مه‌وه.
هه‌ناسه‌ی باوكم,
جارێكی تریش ماڵئاوا.
ئه‌و ژیانه‌ی داتمێ خراپ نه‌بوو,
هه‌تا رۆژگاریش مابێت, دڵم هه‌رده‌مێنێ."ئالن جۆنسبێرگ" زۆربه‌ی شته ناكۆكه‌كان وخه‌ونه مرۆڤایه‌تیه‌كانی هه‌ر له روحی هیپیایهتی و هۆمۆسێكسوڵهتیهوه, تائهكادیمیهت, وه‌ستان دژی شه‌ڕو جه‌نگاوه‌ری مه‌یدانی مافه‌كانی مرۆڤ وئاشتی وسه‌وداسه‌ری دوای دۆزینه‌وه‌ی ئارامی روحی, شین گێرێكی به‌سۆز بۆمردنی باوكی و جوان په‌رست و ده‌یان ناكۆكی "جوان" و "نامۆ"ی تێداكۆبۆتهوه.دوای مردنی هه‌موورۆژێك, نه‌ك هه‌ر له ئه‌مریكا, له‌شارۆچكه‌ی"نیبراسكا" یان له قاوه‌خانه‌یه‌كی"به‌رڵین"یان له گوندێكی باشووری گوێ زه‌وی له‌هه‌موو دنیا یادی "ئالن جۆنس بێرگ" ده‌كه‌نه‌وه شیعره‌كانی دهخویًَنهوه.
______________________________________________________
دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێیم دكتۆ"رفهرهادپیرباڵ" له رێگه‌ی نامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی داوای لێكردم شتێك له سه‌ر "بیت جهنهرێشن) بۆ"وێران" بنووسم, زانیاریم له‌سه‌رئه‌م بزوتنه‌وه ئه‌ده‌بیه نه‌بوو.دوای ئه‌وه‌ی سێ چوار رۆژ هه‌ندێك وتارم به‌زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ری خوێنده‌وه‌و زانیم"ئه‌لن جۆنسبێرگ" كه دهمێكهكۆ-شیعریهكانیم هه‌یه, فیگه‌رێكی كاریگه‌ری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه, ئهونووسنه له‌دایك بووم,داوای لێ بووردن ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر پهلهكرنی پێوه دیاربێت له‌ئاستی ئهوبزوتنهوه و"ئالن"نه‌بێت.
"ج.ب".