ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه پڕوپاگه‌نده بۆ ده‌سه‌ڵاتداره پیاوسالاره‌کانی ڕووسیا ده‌کات له دژی ژنان یان چی؟
هه‌رکه‌سێ چاوی به سایتی ئاوێنه که‌وتبێت ئه‌وه ده‌بینێت که سایتێکه ڕووی شارستانیی پێوه دیاره‌و شوێنی خۆی گرتووه له‌ناو مێدیای کوردی‌دا. به‌ڵام به‌داخه‌وه له 24 ی مانگی هه‌شتا له به‌شی هه‌واڵ و جیهان زۆر بێبه‌رپرسیارانه له ژێر ناونیشانی"ساڵانه 300 هه‌زار زۆڵ له‌روسیا له‌دایك ده‌بێت " هه‌واڵێکی بڵاوکردۆته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی هیچ که‌سێک له‌ژێریدا نه‌نووسراوه بۆیه ئاوێنه به‌ر پرسه له بڵاوکردنه‌وه‌ی. به‌رپرسه له‌وه‌ی کام نووسین‌و به چ زمانێک‌و چ په‌یامێک له‌و سایته‌دا ڕائه‌گه‌یه‌نرێ. سایتێکی شارستانی وه‌کو ئاوێنه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێناکرێ ده‌قاوده‌ق هه‌والێکی ئاوها به‌وجۆره بڵاو بکاته‌وه بێئه‌وه‌ی خۆی هیچ هه‌لوێستێک بگرێ له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به‌تایبه‌تیش دووای ئه‌و هه‌موو قسه‌وباسه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی کرا له‌کوردستان له پایزی ساڵی ڕابردوو. هه‌رکه‌سێ بیه‌وێ تێ‌بگا له‌قووڵی کێشه‌ی ژن له ڕووسیا فه‌رموو با چاویلکه‌ی ئه‌و هه‌موو ژن‌و کچه‌گه‌نجانه‌ی ڕووسیا له چاو بکات که چۆن بۆ بژێوی نانی ڕۆژانه‌یان نه‌ک ته‌نها له ڕووسیا به‌ڵکو له‌زۆربه‌ی ووڵاته‌کان بازرگانی له‌شیان پێوه ده‌کرێ. ڕۆژانه کچانی گه‌نچ فریو ده‌درێن له‌لایه‌ن تۆڕه مافیاکانه‌وه بۆ بازاره‌کانی له‌شفرۆشی له ووڵاتانی دنیا… ئه‌گه‌ر زۆر به کورتیش ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه بکه‌ین که چۆن مناڵانی له‌دایکبوی ده‌ره‌وه‌ی زه‌واج له ئه‌نجامی کۆمه‌ڵێ هه‌لومه‌رجی جیاواز به‌ڵام به‌ستراو به‌یه‌که‌وه دروست ده‌بێت ئه‌وه بۆنموونه ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ژنان، بوونی په‌یوه‌ندیه‌کی کاتی له نێوان ژنوپیاودا وکاتێ ژنه‌که سکی پڕ ده‌بێت پیاوه‌که جێێ ده‌هێڵێ. هه‌ژاری و که‌می ڕاده‌ی خوێندن و نه‌بوونی هوشیاری له‌وه‌ی ژنان چۆن خۆیان بپارێزن که بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان دووگیان نه‌بن چه‌ند هۆکارێکن له بۆ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و مناڵانه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ڕووسی باسی ڕووی ڕاستی کێشه‌که بکات ناچار ده‌بن باسی چاره‌سه‌رکردنیشی بکه‌ن به‌ڵام هه‌رگیز خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌و پرسانه ناده‌ن.
"زۆڵ" له زمانی کوردی‌دا هه‌موو ئه‌زانین چ ناوه‌ڕۆکێکی هه‌یه‌و چۆنیش وه‌کو جنێو به‌کار دێت ئه‌گه‌ر زمانی کوردی تا ئێستا گۆڕانیکی نه‌هێناوه به‌سه‌ر ئه‌و ووشه‌یه‌دا ئه‌وه زمانی شارستانی تر هه‌یه که‌باس له‌و مناڵانه بکات که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای ژنومێردایه‌تی دروست ده‌بێت. کاتێکیش په‌رله‌مانی ڕووسی بانگه‌وازی فره‌ژنی ده‌کات ئه‌وه به‌ر له‌هه‌موو شتێ په‌یامی قه‌شه‌کانی کاتۆلیکه که ده‌یانه‌وێ ژنان بخرێنه‌وه کونجی ئاشخانه‌و خزمه‌تی پیاو بکه‌ن ئه‌مه‌ش به پشتیوانی و به‌ڕه‌زامه‌ندی سیاسییه‌کانی ڕووسیا ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر نا هیچ مناڵێ به‌ته‌نها دروست نابێت به‌ڵکو ژنێک‌و پیاوێکی ده‌وێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه کێشه‌ی جێگری په‌رله‌مانی ڕووسیایه ئه‌وه ده‌توانێ داوا له‌و پیاوانه بکات ئه‌رکی باوکایه‌تی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن و ده‌وڵه‌تیش فرسه‌تی ژیان‌و کار بۆ دایکوباوکه‌کان بڕه‌خسێنی.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م نووسینه به‌رزکردنه‌وه‌ی نابه‌رپرسیارێتی سایتی ئاوێنه‌یه له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی دژی ژنانی ڕووسی و به‌کارهێنانی ده‌ربڕینیکی نزم وه‌کو ووشه‌ی "زۆڵ" له‌به‌رامبه‌ر مناڵانی ڕووسیا. هیوادارم ئاوێنه هه‌رگیز حه‌قیانه‌ت نه‌داته هه‌واڵی له‌و جۆره کۆنه‌په‌رستییه بێ ڕوونکرنه‌وه‌ی په‌یامی سایته‌که. زۆر ئاساییه که بابه‌تی وا ده‌ستخۆشیلێبکرێ له‌لایه‌ن توندڕه‌وو ناحه‌زانی یه‌کسانی ژن‌وپیاو.
به‌یان ناسیح