
یاداشتنامه‌ی تاڵه‌بانی ….حه‌مید عه‌زیز
یاداشتنامه بریتی یه له‌که‌ره‌سته‌ی ڕۆمانێکی لاواز‌و بێتام که دروستکردن و ڕێکخستنی سیناریۆی ژیانی که‌سێکه که‌خۆی ڕۆڵی پاڵه‌وانه‌که‌ی ده‌گێڕێت.
یاداشتنامه واتای نوسینه‌وه‌ی کاره باش و گه‌وره‌و پڕشانازیه‌کانی نوسه‌ر خۆیه‌تی و خۆناساندنی ( خۆ ) یه به‌خه‌ڵک و جیهان ئه‌مه‌ش باری ده‌روونی ئه‌و خۆیه شیته‌ڵ ده‌کات و ده‌یسه‌لمێنێت که ئه‌و که‌سه زۆر لاوازه‌و زۆریش هه‌ست به‌که‌می ده‌کات و له‌ناخی خۆیدا هه‌میشه بچووکه به‌رامبه‌ر دووژمنان و خه‌ڵكیتر چونکه له‌ڕاستیدا مرۆڤ خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ دابنێت پێویستی به‌وه نی یه به‌هۆی یاداشته‌وه سوپاس و پاداشت بکرێت و خه‌ڵکی بزانن چی کردووه یان چی نه‌کردووه .؟. ئێمه وه‌کو میلله‌تێکی پێشکه‌وتووی زیندوو نابێت بڕوامان به‌یاداشتنامه‌و به‌خۆدا هه‌ڵدان هه‌بێت چونکه نوسه‌ری یاداشتنامه ئه‌وه‌ی باشه بۆخۆی ده‌نوسێت و ئه‌وه‌یشی خراپه یان ناینوسێت یان ده‌یداته پاڵ که‌سێکیتر . له‌ڕاستیشدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر گێل نه‌بێت ده‌زانێت کێ پێشه‌واو سومبول و خه‌مخۆرێتی یان کێ ناپاک و درۆزن و دووژمن دۆسته ئیتر پێویست به‌م چیرۆک و ڕۆمانی درۆیه ناکات .
مرۆڤێک خۆی خه‌مخۆرو دڵسۆز‌و هۆشیار بێت له‌خه‌می نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی خۆیدا بێت و بیباکانه شه‌وو ڕۆژ بێداربێت له‌هه‌موو ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کانی ووڵاتی خۆیدا له‌ڕاستیدا ئه‌و مرۆڤه پێویستی به‌پێشه‌کی و پیاهه‌ڵدان و هاتو هاوار نی یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بیناسێت و یاداشتنامه‌ی بۆ بکرێت . ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ ئازاری میلله‌ته‌که‌یدا بژی و خه‌باتی ڕزگاربوونی بۆ بکات خه‌ڵکیش هه‌رگیز له‌بیری ناکات . گه‌وره‌یی مرۆڤ له‌ساده‌یی بوونێتی نه‌ک نوسینی یاداشتنامه‌و پێوتنی به‌خه‌ڵک که‌گوایه ئه‌م پیاوه ئاوای کردووه‌و توخوا بڕوای پێبکه‌ن ماندونه‌ناسه‌و زۆر هیلاکه خۆی کووشتووه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که‌یدا . له‌ڕاستیشدا یاداشتنامه بۆ که‌سانێک ده‌بن که‌نه‌ناسراو بن له‌لای خه‌ڵکیی خۆیان یان بێگانه . ئه‌و که‌سه‌ی خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانی خۆی کردبێت هه‌میشه له‌بیرو ئه‌ندێشه‌و خۆشی و ناخۆشی میلله‌ته‌که‌یدا بژێت ڕابوردویه‌کی جوان و سبه‌ینێ و مێژوویه‌کی پڕ شانازی هه‌یه‌و ناوی پرشنگداره له‌مێژوووی ئه‌و ووڵاته‌دا بۆیه به‌ڕای من ئه‌و جۆره مرۆڤانه یاداشتنامه‌یان پێویست نی یه . به‌ڵام که‌که‌سێک هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی کردبێت به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌که‌ی خۆی ئه‌وه بارێکی ده‌روونی سه‌خت مل و سه‌رسنگی گرتووه‌و ده‌یه‌وێت له‌کۆڵ و ملی خۆی بکاته‌وه‌و له‌کۆتایی ژیانیدا ئاسوده‌بێت و واله‌خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێت که‌وانی یه‌و ئه‌و هه‌ر پیاوێکی دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌ک بووه بۆ گه‌له‌کی .
له‌ڕاستیدا یاداشتنامه‌ی زۆرێک له‌پیاوانی ناودارو بێناوی جیهانمان بینیووه به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر ته‌نها کاره باشه‌کانی خۆیان ده‌نووسنه‌وه بۆیه به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و پیاوه باش و دڵسۆزه‌ی ئێوه بووین . له‌ڕاستیشدا یاداشتنامه شێوه نووسینی مێژوو له‌خۆ ده‌گرێت چونکه باسی ڕابوردووی کۆن ده‌کات مێژوویش له 50% ی درۆیه .
یاداشتنامه‌ی دروستکراو زۆرن و بائه‌وه‌ی تۆیشی بچێته‌پاڵ به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موو به‌رزی و نزمی یه‌کانی تێدابێت نه‌ک ته‌نها به‌رزی و شانازیه‌کان و به‌خۆدا هه‌ڵدان . مام جه‌لالیش له‌م ڕۆژانه‌دا له‌شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی یاداشنامه‌که‌ی بڵاو ده‌کرێته‌وه وه‌کو کورد جێی دڵخۆشی و شانازیمانه که‌کوردێک له‌ئاستی سه‌ره‌ک کۆمار‌و ئاوا به‌و شێوه‌یه نه‌ته‌وه‌کانی عاره‌ب و جیهان یاداشتنامه‌ی بخوێننه‌وه به‌ڵام سه‌د مخابن ڕۆژنامه‌نووسێک به‌ناوی (( موعید فه‌یاز )) ه‌وه ئاماده‌و پێداچوونه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی یاداشتنامه‌که‌ی بۆ کردووه ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م که‌سه هه‌تا به‌رواری ساڵی 2003 کاری له‌میدیاکانی حیزبی به‌عسدا کردووه .. !! .
له‌وه‌ش قه‌باعه‌تتر ئه‌وه‌یه که‌مام جه‌لال بڕه پاره‌یه‌کی زۆری پێبه‌خشیووه‌و ئۆتۆمبیل و زه‌ویشی پێداوه بۆئه‌وه‌ی دیووه جوانه‌کانی نامه‌که‌ی ژیانی بۆ مکیاج بکات .
له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی دروسته‌وه که‌ماڵپه‌ڕی (( ئورنیوز )) ی عێراقی یه بڵاوی کردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت (( تاڵه‌بانی بڕی 120 هه‌زار دۆلار‌و دوو مۆنیکاو زه‌ویه‌کی 400 مه‌تری به‌خشیوه به (( موعید فه‌یاز )) و ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت . بۆ زیاتر دڵنیایی له‌هه‌واڵه‌که ته‌نانه‌ت ژماره‌ی بڕیاره‌که‌یشی تێدایه که ئه‌کاته ( 11445 ) مام جه‌لال ده‌ریکردووه بۆ دارایی یه‌کێتی و فه‌رمانی داوه به‌به‌خشینی خه‌ڵات و پاره‌و ئۆتۆمبیل و زه‌وی و جوانکردنی ئۆفیسی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی به‌غدا .
من پرسیارێک له‌مام جه‌لال ده‌که‌م ئایا کارێکی باش ده‌کات که‌خه‌ڵکی کوردستان نان بڕاو ده‌کات به‌ڵام به‌عسیه‌کان خه‌ڵات ده‌کات .؟. ئایا مام جه‌لال ویژدانی ئاسوده‌یه که‌نان و مووچه‌ی 1630 که‌سی بڕیوه له‌کوردستان له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین .؟. به‌خۆیشی ده‌ڵێت من یاسا ناسم و بڕیارمداوه بۆهیچ که‌سێک واژۆی له‌سێداره‌دان نه‌که‌م .!. ئه‌ی نان بڕین و برسی کردنی مرۆڤی کورد له‌سێداره‌دان خراپترنی یه .؟.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ر بڕیاری دا یاداشتنامه‌ی خۆی بنووسێت بابه‌ڕاست و دروستی بینوسێت و ویژدانی خۆی ئاسووده بکات ئیتر پێویست به‌وه ناکات پاره ته‌خشان و په‌خشان بکات بۆ ئه‌وه‌ی شتی جوانی بۆ بنوسن ئه‌گه‌ر خۆی کاری جوانی هه‌بێت له‌ژیاندا . کارێکی زۆر گرنگ هه‌یه پێویسته هه‌موو مرۆڤێک بیزانێت و بیکات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ویستی باری ده‌روونیی ئاسووده‌و ئارام بێت پێویسته له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاستگۆبێت ده‌نا هه‌رگیز ئاسووده‌یی نابێته میوانی .
پێم وایه مرۆڤه نه‌خۆش و دیکتاتۆره‌کان به‌سه‌قه‌تی گه‌وره‌ده‌بن و به‌کاره‌ساتیش ده‌مرن نه‌ڕاستگۆیی ده‌زانن و نه‌ئارامیش ده‌نۆشن.
Hamid773@hotmail.com