
مایکرۆچیرۆک …تابلۆ …. جوتیار
ئه‌و له به‌رده‌م ملیۆنه‌ها ڕه‌نگدا سه‌رگه‌رمی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌ڤاڵه بوو که ساڵانێک له ڕه‌نگی نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیانی ئه‌وی ئاوێته به‌خۆی کردبوو،به هه‌ر دوو ده‌سته‌کانی ،،به هه‌رده پهنچهکهی،،به جوڵه‌ی هه‌موو برژانگه‌کانی، له گه‌ڵ هه‌ر تێڕوانینێک له ئیحا هاڕمۆنیهکان ده‌یهه‌ویست ڕاستگۆیانه گوزارشت بکات..
ئه‌وی شێوه‌کار هه‌ناسه سوار بوبو..له گه‌ڵ راڤه‌کردنی ئه‌و هه‌موو ڕه‌نگه ئیرۆسیانهدا گیانی سه‌ر ئاوگهڕابوو ، له په‌نجه‌ی پێی تاکو نوکی قژی ده‌له‌رزین.. له پڕ کابرا جوانپۆشهکهی به‌رده‌می که هه‌رچوار ده‌وری به پاسه‌وان گیرابوو، قسه‌کانی پێبڕی و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی پڕ لههاڕمۆنیاوه پێی گووت…
هه‌ست ده‌که‌م ئه‌م تابلۆیه خۆم کێشاومه، ده‌زانی گوزارشتهکانت زۆر له هی من نزیکن، هه‌رچنده من شێوهکارنیم ،به‌ڵام من ئه‌و ئه‌زمونه‌م زۆر به‌دڵه ..
شێوه‌کاریش به گومانێکه‌وه تێیڕوانی و گووتی مهبستت کام ئه‌زمونه ؟
ئا ،ببوره مه‌به‌ستم شاردنه‌وه‌ی ئیرۆسیه‌ته له ناو ئه‌و ڕه‌نگه گه‌رمانه‌دا!!!
وایه قوربان ، زۆر جوانه ..