Skip to Content

کۆڕێک بۆ نووسه‌رو  ڕاوێژکار (بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌ سه‌عید)

کۆڕێک بۆ نووسه‌رو ڕاوێژکار (بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌ سه‌عید)

Closed
by September 21, 2009 گشتی

یانه‌ی کوردی میدیا له‌ رۆتردام و یه‌کێتی ژنانی کوردستان له‌ هۆڵه‌ندا
کۆڕێک بۆ نووسه‌رو  ڕاوێژکار (بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌ سه‌عید) ساز ده‌که‌ن

له‌ ژێر ناونیشانی
په‌روه‌رده‌ له‌ نێو دوو که‌لتووردا

  په‌روه‌رده‌ کردنی منداڵ و مێردمنداڵ بۆ ره‌وه‌ندی کورد  له‌ وڵاتێکی وه‌ک هۆله‌ندا کارێکی ئاسان نیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ چه‌ندین نۆرم وداب و نه‌ریت و به‌هاو ئیتیک و دیدی  جیاوازو ‌ فره‌ که‌لچه‌ری له‌ چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی خۆیدا کۆکردوه‌ته‌وه‌.
ئه‌م جیاوازیی که‌لتورییه‌، به‌خێوکه‌ر په‌لکێشی ململانێ ده‌کاو له‌به‌رده‌م هه‌لومه‌رجێکی قورسی په‌روه‌رده‌ییدا رایده‌گرێت، به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ی که‌ ئه‌و له ‌وڵات و  په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌واو جیاوازه‌وه‌ هاتووه.
له‌م کۆڕه‌دا خاتوو بێریڤان سه‌باره‌ت په‌روه‌رده‌ له ‌نێو دوو که‌لتوری جیاوازدا بۆ ئاماده‌بووان ده‌دوێت.
به‌ئاماده‌ بوون و هاتنتان خۆشحاڵ ده‌بین.
هاتن بۆ هه‌مووانه‌

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ : 27/  09/ 2009
کاژێر  :  13.00  پاش نیوه‌ڕۆ‌.
ئادرێس:
‘s-Gravendijkwal  28
3014 EC Rotterdam         

Previous
Next