كێ (گوێم لێ ده‌گرێ ) كێ …..كارزان كۆیی
زنجیره نووسینێكه هه‌ر جاره‌ی بابه‌تێك له‌خۆ ده‌گرێ به‌روونی هۆكاره‌كانی دواخستنی به‌رهه‌می ناوخۆ وكه‌رتی تایبه‌ت ده‌خاته روو.به‌هیوای به‌دواچوونی حكوومه‌تی هه‌رێم
زۆر جێگای داخه جار به‌جار ئاماژه به‌ئه‌زمونی رژێمی به‌عسی گۆر به‌گۆر ئه‌ده‌ین،¬ كه‌تا سه‌ر ئێسقان دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه ، بهلاّم پێویسته هه‌ڵویسته‌یه‌ك له‌سه‌ر پلانی ئابوری و نه‌ته‌وه‌ییان بكه‌ین .
حیزبی به‌عس وه‌ك پارتێكی ره‌گه‌ز په‌رستی شۆڤێنی عه‌ره‌بی به ئایدلۆژی و ئیستراتیجی پارته‌كه‌ی هوشیارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئابووری عه‌ره‌بی دا ده‌كرد ، لایهنگیرانیشی نه‌ته‌وه‌یانه په‌یره‌وی سیاسه‌تی ((ترحیل و تعریب و تبعیس ) یان ده‌كرد لهكوردوستانا، به‌ڵام له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خواروی عێراق چه‌نده‌ها پلانی ئابوری تۆكمه‌ی هه‌بوو، رێكخراوه‌كانی بازرگانی و حزبی و پیشه‌سازی و ته‌نانه‌ت سه‌ندیكای كرێكاران و جوتیاران هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئاگادار كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بون بۆ داخوازیه‌كان ، ئه‌گه‌ر مانگانه‌ش نه‌بوایه ساڵانه چه‌نده‌ها كۆنفراس و كۆنگره ده‌به‌سترا له‌لایه‌ن یه‌كێتی و سه‌ندیكا جیاوازه‌كانه‌وه به‌ئاماده بونی لێپرسراوان و وه‌زیره‌كان، زۆر راشكاوانه ئاڵ‌و گۆری ڕاو بۆ چونه‌كان ده‌كرا دوایی ده‌بوه یاسا‌و كاری پێده‌كرا ، ئه‌ی بۆ هاوشێوه‌كانیان له هه‌رێم ئه‌م ڕۆڵه نابینن ئایا له‌نه‌زانی و كه‌م ئه‌زمونیه، یا ؟ به‌ڵام ئێمه‌ی هه‌وادارانی پارته‌كان كه‌خاوه‌ن حكومه‌تین ، وههێندێكیشمان بێ لایانه خۆی خستۆته ناو پاروه زله‌كانه‌وه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی ، نه‌ته‌وه‌یانه ناروانینه مه‌سه‌له ئابوریه‌كان به‌ڵكو ته‌نها په‌یره‌وی سیاسه‌تی خۆبردنه پێشه‌وه ده‌كه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆمان و ده‌نگه ناره‌زاییه‌كان و بیر‌و بۆچونی میله‌ت خهڤه ده‌كه‌ین و له حكوومه‌ت و به‌رپرسانی ده‌شارینه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان و مانه‌وه‌مان له جێ هه‌ستیاره‌كاندا ، چیش به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ئابووری كوردستان دێت گرنگ نیه گرنگ ئه‌و ده‌نگه نارهزایانهیه نه‌گاته شوێنی خۆی تا هه‌روا بزانن ئاسایش به‌ر كهماڵهو میله‌ت له هیچی كه‌م نیه ، به‌ڵێ زۆر كات ئه‌وه‌ی راست ده‌ڵێ و ره‌خنه ده‌گرێ و گوزارش له راستیه‌كان ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، به چاوێكی گومانه‌وه سه‌یر ده‌كرێ و زۆر جاریش به گێره شێوێن ناوزه‌ند ده‌كرێ ، به‌ڵام من وه‌ك خودی خۆم نه‌ته‌وه‌یانه ده‌روانمه رووداوه‌كان، نهتهویانهش هه‌نگاوده‌نێم وه چاوپۆشین و بێ ده‌نگیم له‌هه‌ر دیارده‌یه‌ك كه رێگری بوژاند نه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ئه‌م كوردستانه بێت به‌تایبه‌تی رێگری به‌رهه‌می نیشتیمانی بێت national product) ) به‌تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌زانم به‌رامبه‌ر ئه‌م خاكه ،
وه‌من به‌ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمی ده‌زانم ئه‌وده‌نگه ناره‌زاییانه‌ی خۆم و خاوه‌ن كارگه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت له‌رێگای رۆژنامه‌و راگه‌یاند نه بینراو بیستراوه‌كان و ماڵپه‌ره‌كانه‌وه بگه‌یه‌نمه حكومه‌ت چونكه دواكوتنو دواخستنی كه‌رتی تایبه‌ت و به‌رهه‌می ناوخۆ له‌ئه‌ستۆی ژوری بازرگانی و به‌تایبه‌ت به‌شی پیشه‌سازیدایه نه‌ك حكومه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژوری ناوبراو به‌شی پیشه‌سازی سست و لاواز‌و ناچالاكن وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوه‌و ئه‌كتیڤ نین ،وهبوژاندنهوهی ژێرخانی ئابوری كوردستان و كه‌رتی تایبه‌ت لای ئه‌وان ته‌نها مانشێتهو له‌كۆبونه‌وه‌كاندا بۆ شان ته‌كاندن گوزارشی لێ ده‌كه‌ن ،هه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌یه به‌رهه‌می ناوخۆمان به‌م رۆژه ترسناكه گه‌یشتوه‌و كاڵای بیانی بازاری كوردی داگیر كردوه ، هه‌ڵبه‌ت له‌نوسینه‌كانی داهاتوما ئه‌و راستیه حاشا هه‌ڵنه‌گرانه بۆخوێنه‌ر دهسهلمكێنم وهنوسینی داهاتوم له‌سه‌ر پێناسه‌یه‌كه كه له ( یهكێته پیشهساسییهكانی كوردستان)وه پێمان دراوه به پاره‌یه‌كی زۆر ، به‌ڵام چ پێناسه‌یه‌ك ته‌نها بۆرابواردن وگاڵته پێكردن پێمان دراوه ، كه به بۆچونی من ئه‌مه یاری كردنه به‌حورمه‌تی حكومه‌ت نه‌ك ئێمه ،
من به‌مه‌به‌ستی چالاك كردن و رۆڵگێرانی جدی كه‌رتی تایبه‌ت ( private sector ) تا هه‌رێم له كه‌رتی گشتیه‌وه بگۆرێت بۆ ئابووریه‌ك كهكهرتی تایبه‌ت رۆڵی زیاتری تیاببینێت ، ئه‌مه‌ش به‌چه‌ند هه‌نگاوێ ده‌كرێ پێم باشه یه‌كه‌مین هه‌نگاومان بهچاكردنی سیسته‌می كاركردنی ژووری بازرگانی به‌تایبه‌ت به‌شی پیشه‌سازیه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین و هه‌نگاوه‌كان له‌وێوه بنێین بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری كوردستان . به‌ڵام من به‌شه‌رمه‌زاری و گه‌وره‌ترین تاوانی ده‌زانم بۆ راوێژكاران و هه‌ر كه‌سێكی به‌ر پرس له ئاستی خۆیه‌وه گه‌ر ئه‌م بۆچونانه نه‌گه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست .
وه من پێم وایه بێده‌نگی هه‌موانیش كه‌لێنێكی گه‌وره ده‌ره‌خسێنێ ! وهبهدوا نه‌چونی حكومه‌ت و په‌یوه‌ندی دارانیش ئه‌وه بۆ خۆی گوزارش له‌خۆی ئه‌كا بۆ لێ پیچینهوه ناكه‌ن ؟ خۆ حكومه‌ت له‌پێش هه‌موانه‌وه ده‌زانێ دوو كه‌رتی سه‌ره‌كی هه‌ن، جێ به‌جێ كاری سه‌رجه‌م كار‌و چالاكیه‌كانی ناو ئابووری وڵاتن ئه‌وانیش كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت ( private sector& public sector ) .