دیمانه له‌گه‌ڵ سه‌لام ناوخۆش ….. سازدانی : عه‌لی سدیق
سه‌لام ناوخۆش مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و شاره‌زاو زمانه‌وان، له‌باره‌ی زمانی ستانده‌ره‌وه قسه بۆ ئاسۆ ده‌كات و ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرێت كه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دیاریكراوی له بواری زمانی كوردیه‌وه نه‌بووه، به ئه‌ركی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ده‌زانێ كه به‌شی زۆری ئه‌و كاره بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان، ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه سیاسه‌ت به مانا خراپه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی كورد ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیان په‌راوێز خراون.
دیمانه: عه‌لی سدیقئاسۆ: حكومه‌ته‌كه‌مان فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی بۆ زمانی كوردی نیه، ئێره كوردستانه، ئێمه خۆمان به كورد داده‌نێین، به‌ڵام له نوخبه‌یه‌كی بچووك بترازێ كه‌س ڕێز له زمانی كوردی ناگرێ، له ناو هه‌موو میلله‌تێك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گه‌وره‌ترین گرینگی پێ ده‌درێ، له لای ئێمه ئه‌و گرینگی پێدانه نیه و نه‌یتوانیوه فه‌رهه‌نگێكی كوردی كوردی بۆ قوتابیان ئاماده بكا كه شتێكه ده‌بێ به پله‌ی یه‌كه‌م بكرێ، ئه‌مانه هۆكار نین بۆ چاره‌سه‌ر نه‌بوون؟
سه‌لام ناوخۆش: دوای دامه‌زراندنی یه‌كه‌م ده‌سه‌لاتی كوردی له رێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانه‌وه، ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌سه‌لاته زۆر درێژ نه‌بوو، بوو به دوو پارچه، ده‌سه‌لاتی پارت به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی ئیداره زال بوو، تا وای كرد له هه‌موو شته‌كان ره‌نگبداته‌وه، گه‌رنا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوانه‌ی به‌شێكی زۆر له‌كاره‌كانی ستانده‌رایزه‌كردنی زمانی له ئه‌ستۆیدایه، چونكه زمانی ستاندار، زمانی نووسینه‌و له رێگه‌ی پرۆگرامه‌وه باشترین شته به‌شێنه‌یی درووست بێت، ده‌بێت زه‌مینه‌یه‌كی بۆ ساز بكه‌ی له رێگه‌ی ئه‌وانه‌ی پسپۆرن له بواری زمانه‌وه، به‌ڵام له هه‌موو وه‌زیره‌كان و راوێژكاره‌كانی په‌روه‌رده‌وه كامه‌یان زمان‌زان بوون و له سه‌ر بنه‌مایه‌كی زمانی دامه‌زراون، ئه‌مه به‌ومانایه‌نا، كوێرانه بریار بده‌ین و بلێین: له‌م چه‌ند ساله‌ی ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده هیچی نه‌كردووه، كارێكی باش له پرۆگرامه‌كان كراوه، به‌ڵام بۆ زمانی ستانده‌ر شتێك نه‌كراوه تا زمانه‌كه خۆی بگرێت، په‌روه‌رده ده‌توانێت ئه‌م زمانه زۆر به هێز بكات به‌ڵام به‌داخه‌وه درووست بوونی دوو په‌روه‌رده‌ی دهۆك و هه‌ولێر و دانانی پرۆگرامێك بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی كه به دوو زار نوسراوه، په‌ره‌گرافێك به كرمانجی ناوه‌ند، لێكدانه‌وه‌ی وشه‌كانیش به كرمانجی سه‌روو. به‌لام به‌داخه‌وه دانپیانه‌نان له‌لایه‌ن سلێمانی به‌و پرۆگرامه كه خالی پۆزه‌تیڤی زۆریشی تیا‌بوو ده‌توانرا بكرێته بنه‌مایه له‌لایه‌ن پسپۆران و كادیران و فراوانبكرێت، بۆیه‌ش وه‌زاره‌ی په‌روه‌ده‌و خوێندنی بالا بنه‌مای پرۆگرامی قوتابخانه‌كانیان له ژێر ده‌ستدایه، ده‌توانن ببنه فاكتۆری به‌هێز بۆ دروست بوونی ئه‌م زمانه.
ئاسۆ : بۆچی نه‌یانكرد، یان دره‌نگ كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆكاری چی بوو؟
سه‌لام ناوخۆش: ئێمه له‌باشور كێشه‌ی دابه‌ش بوونی ده‌سه‌لاتمان هه‌یه ئه‌م دابه‌شبوونه له‌سه‌ر زۆرشت ره‌نگی داوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت بادینان بۆته ناوچه‌ی زه‌ردو، سلێمانیش له‌ولاوه ناوچه‌ی سه‌وز، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هه‌ولێره دابه‌شبوونی ئه‌م ده‌سه‌لاته له دوای 1994ه‌وه‌یه، سه‌ركردایه‌تی كورد به‌رامبه‌ر زمان زۆر تاوانباره چونكه زمان یه‌ك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه، بۆچی مندالێكی بادینی نا‌توانیت له سۆرانی بگات، یان فێربێت له‌كاتێكدا له عه‌ره‌بی ده‌گات و فێرده‌بێ؟ كه زمانی عه‌ره‌بی له‌و زمانانه‌یه هیچ په‌یوه‌ندی به زمانی كوردیه‌وه نیه. بۆچی منالێكی هه‌ولێر ده‌توانێت فێری زمانێكی بیانی بێت بۆچی ناتوانێت فێری كرمانجی بێت ئه‌مه سیاسه‌ته و ئێمه نه‌مان توانیوه له كولتوره‌كانی گوند و په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆمان رزگارمان بێت، سیاسه‌ت به‌تێگه‌یشتنه خراپه‌كه‌ی بۆته هه‌موو شتێك له‌ژیانمان، نه‌ك به شێوه باشه‌كه‌ی. واتا: باش ئیداره نه‌كردنی ده‌وله‌ت به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان وای كردووه وه‌زاره‌ته‌كانی بێ خه‌م بن.
ئاسۆ : ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له نێوان زاره‌كانی كورد جیاوازیه‌كی ئه‌و تۆ له تێگه‌یشتن و دركاندنه‌وه نییه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌بوایه پێویستمان به ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌و زارانه ده‌بوو، به‌درێژایی بوونی ئه‌و سه‌ركه‌وتكه‌رانه‌ی زمانی كوردیش نه‌توانرا ئه‌و جیاوازیه زۆره دروست بكرێت، كه‌چی ئێستا كه به‌ره‌و ده‌ستكه‌وت ده‌رۆین هه‌ست به بوونی لێكجیابوونه‌وه‌و به‌ره‌و دوو رێره‌و هه‌ستی پێ ده‌كرێ ئایا ئه‌مه چه‌نده ترسناكه؟
سه‌لام ناوخۆش : ئه‌و ستراتیژیه‌ی داگیركه‌ران نه‌یان توانی بیكه‌ن خه‌ریكه ده‌سه‌لاتی كوردی خۆی جێبه‌جێی ده‌كات. دوای شه‌ری كه‌نداو عێراق له رووی ئابووریه‌وه زۆر خراپ بوو، به‌ڵام هه‌ستا دوو ڕۆژنامه‌ی به زمانی كوردی ده‌ركرد سۆرانی و كرمانجی بۆئه‌وه وای كرد تاوه‌كو كورد به‌ره‌و دوو نه‌ته‌وه بڕوات، هه‌ر سه‌دام خۆشی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی به‌وه نه‌ده‌دا له دامه‌زراوه‌كان به‌زمانی ئاخاوتنی عه‌ره‌بی قسه بكرێت، ده‌بووایه زمانی ستاندارد بێت، له‌سه‌رده‌می شای ئیران‌دا رایدیۆی كوردی هه‌بوو رسته‌یه‌كی كوردی ده‌داو به چوار له‌هجه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردی رسته‌كه‌ی وه‌ریده‌گێرا، بۆئه‌وه‌ی كورد بۆ چوار نه‌ته‌وه ببات، به‌ڵام عه‌ره‌بی زمانه‌كانی له كوردی زیاتره و ته‌نیا به كار له‌سه‌ر زمانی ستاندارد ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها من باوه‌رم به‌وه هه‌یه سه‌بی چوار ده‌وله‌تی كوردی درووست ده‌بێت به‌ڵام درووست بوونی یه‌ك ده‌وله‌تی كورد زۆر دژواره كه‌وا بتوانیت هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كۆ بكاته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر چوار ده‌وله‌ت درووست بوو، ترس له‌زمانه‌كه هه‌یه، ئه‌گه‌رنا عه‌ره‌ب 22 ده‌وله‌تی هه‌یه‌و كێشه‌ی نیه ، به‌لام كێشه‌ی كورد به‌دووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌ك زمانه‌كه‌شی ده‌بێت به دوو زمانی و دووزمانیش(زمانی سۆرانی و زمانی كرمانجی) جۆریكه له كوشتن چونكه دوای سی تا چل سالی تر ده‌بێته دوو نه‌ته‌وه .
ئاسۆ: ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له دونیادا دروست بوونی زمانی یه‌كگرتوو، په‌یوه‌ندی به ئیراده‌یه‌كه‌وه هه‌یه، له (ئیتالیا)ئه‌و زمانه‌ی دانتی پێی ده‌نووسی، له ئیسپانیا زمانه‌كه‌ی دۆن‌كیشۆت پێی ده‌نووسی و له عه‌ره‌بیش قورئان بوون به‌زمانی ستانده‌ر، بوونی كه‌سێك له‌و شێوه‌یه بۆ كورد، یان سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی تاچه‌ند له‌و رێره‌وی به‌ره‌و دوو زمانه رزگارمان ده‌كات؟
سه‌لام ناوحۆش: كێشه‌ی به‌ره‌و دووزمان بوون له‌دوای 1994ه‌وه درووست بووه ،شۆرشی ئه‌یلوول هه‌موو دام و ده‌زگاكانیان به‌زمانی سۆرانی بوو كه‌سیش كێشه‌ی له‌وه نه‌بوو سه‌رۆك بارزانی قسه‌كانی به سۆرانیه‌وه بوو هیچ كێشه‌یه‌كیش نه‌بوو به‌ڵام كێشه‌ی زمان بۆ ئێمه له دوای 1994ه‌وه‌بوو، قورئان فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو بۆئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان زمانی ستانداردی پێ درووست بكه‌ن به‌ڵام له‌لای ئێمه عه‌قلی دامه‌زراوه‌یی نیه، له‌كاتێكدا عه‌قلی دامه‌زاروه‌یی به بروانامه‌ی زانكۆ درووست نابێت ئێمه نابێت خۆمان له گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌كان به‌راورد بكه‌ین، چونكه ئه‌وان له مێژه ده‌وله‌تن و به‌سیسته‌می دامه‌زراوه‌یی ده‌ژین، ئه‌زموونی ئیداره‌ی حوكمڕانی له‌ناوكورددا نوێیه‌و ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌یه گرنگه كه په‌رله‌مان هه‌یه، به‌لام ئایا په‌رله‌مانی ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانێكی رۆژ ئاوا وایه؟ په‌رله‌مانی عیراق ته‌مه‌نی كورتتره‌و له دوای رووخانی رژێمه‌وه‌یه. به‌لام په‌رله‌مانی ئه‌وان زۆر له په‌رله‌مانی ئێمه ئه‌كتیڤ تر‌و دامه‌زراوه‌ییتره، ئێستاش هه‌ندێك له ئێمه په‌رله‌مان و دام و ده‌زگا وه‌ك دیوه‌خانی ئاغا‌و شێخ و ده‌وله‌ت ده‌بینی، زۆرهه‌یه په‌رله‌مانتاره‌و نازانێ كاری په‌رله‌مانتار چیه وه‌زیره و نازانێ كاری وه‌زیر چیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانه‌مه‌زراوه كه ئه‌و شوێنه‌ی پێی دراوه له ئاستی خۆیه‌تی، ئێستاش كاتێكی زۆر ماوه بۆئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێ توشی كاریگه‌ریه‌كی خراپ نه‌بین.
ئاسۆ: زمانی ستانداردی كوردی ده‌توانرێ له تێكه‌ڵاوكردنی هه‌ردوو دیالێكتی سۆرانی و كرمانجی دابهێنرێت، له‌كاتێك له بواری ڕێزمان زۆر له‌یه‌كدی دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، له زۆر وڵاتی دنیادا به دوو زمان ده‌خوێنن ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به دوو دیالێكت بخوێنین، ئایا ئه‌مه شتێكی ئاسایی نییه، پێتان وایه كه منداله‌كان گه‌وره ده‌بن هه‌ردوو زاره‌كه ده‌زانن وله‌مه‌شه‌وه ورده ورده زاره‌كان له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه؟
سه‌لام ناوحۆش: ئێمه ده‌بێت تێ بگه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو زاره‌مان هه‌یه‌و ئه‌و وشیاریه نه‌ته‌وه‌ییه‌مان نیه به‌رامبه‌ره‌كه‌مان تیبگه‌یه‌نین، تا بلێت باوكه له‌و كۆمه‌له زاره‌ی هه‌یتمان ئه‌گه‌ر یه‌كێك بووه زمانی ستاندارد مانای نكۆلی كردن نیه له زاره‌كانی دیكه‌و زمانی ستاندارد په‌یوه‌ندی به ئاخاوتنه‌وه نییه له‌مالی خۆت، ته‌نیا زمانی فه‌رمی و نووسین و دامه‌زراوه‌یه و كه‌س ناتوانێ به زمانی ستاندارد قسه بكات، زارێك ببێته بنه‌ماو زاره‌كانی تر بۆ ده‌وله‌مه‌ند كردنی، به‌ڵام ئێمه له‌به‌ینی ئه‌م دوو زاره كێشه‌ی جێنده‌رمان هه‌یه زاری كرمانجی جێنده‌ری هه‌یه چۆن ده‌توانی ئه‌م جێنده‌ره له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك بگه‌یه‌نی ئه‌م جێنده‌ره‌ی له كرمانجی سه‌رووه به هیچ شێوه‌یه‌ك كرمانجی خواروو نییه‌تی، ته‌نیا له‌ده‌ڤه‌ره‌كانی خۆشناوه‌تی و رواندز نه‌بێ، ئه‌ویش به شێوه‌ی كه‌م، به‌ڵام له كرمانجی سه‌روو پیت و ده‌نگ و شتی خۆیان هه‌یه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌ز، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی رواندز نیه دوو دیاریده‌ده‌ری جێنده‌ر كه له‌یه‌كیان هه‌یه له یه‌كیان نیه به ئاسانی تێكه‌ڵ ناكرێت له رووی وشه‌سازییه‌وه ده‌توانری سودی لێوه‌رگیرێت.
دوای راپه‌رین كه‌شه‌كه له‌باره ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی كوردی بوێرێت یه‌ك له زاره‌كانی بكاته بنه‌مای ستاندارد و كۆنفرانسی بۆ بكات به‌تایبه‌تی له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌ره‌رده‌و خوێندنی بالا‌و رۆشنبیری، ئه‌گه‌ر بیكه‌نه ئه‌رك و فرمان به‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانیان له‌ماوه‌ی 10 تا 15 سالی دیكه به‌رهه‌مه‌كه‌ی زۆر به باشی ده‌بینین.ئاسۆ: ئایا زمانی ستانده‌ری كوردی په‌یوه‌ندی به یه‌ك پارچه‌یی كوردستان و بوونی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وله‌ته‌وه هه‌یه، كه به‌شێك له زمانه‌وانانه زۆرجار به‌وه كاریگه‌رن كه نه‌بوونی ولاتێكی یه‌كگرتوو و یه‌ك پارچه هۆكاره بۆ نه‌بوونی زمانێكی ستانده‌ر؟
سه‌لام ناوحۆش: ئه‌وه هه‌مووی بیانو و پاساو هێنانه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ناوده‌نێی چی؟ ده‌سه‌لاتی یاسادانان‌و قه‌زائی و ده‌سه‌لاتی ده‌ستووری هه‌یه، هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وله‌ت هه‌یه. ده‌وله‌ت یانی چی؟ زمانه‌كه ره‌سمیه له‌و ولاته‌و ئه‌وه‌ی لێی ده‌ژی هه‌موووی به‌و زمانه‌وه قسه ده‌كات، له‌م رۆژانه شتێكم بینی له‌په‌رله‌مانی كوردی، بریاره‌كان هه‌موووی به‌عه‌ره‌بی نووسراوه‌ته‌وه، جێگه‌ی وردبوونه‌وه‌یه به‌لای من، ئایا زیاتر له‌وه زمانی كوردی بۆ چی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه؟ ئایا به‌غدا پێت ده‌لێ زمانه‌كه‌ت والێ بكه؟ گریمان به‌غدا وای گوت، ده‌بێ به‌گوێی بكه‌ین؟ نه‌خێر، ئێمه خۆمان رێز له زمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆمان ناگرین، ئه‌گه‌رنا داگیركه‌ر هه‌رچیه‌ك بێت، هه‌ر داگیركه‌ره. ئه‌گه‌ر ئه‌وان له ده‌سه‌لاتیان بێت، ناوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش ره‌شده‌كه‌نه‌وه، به‌هیچ جۆرێك نایه‌لن وه‌زیرێكی كورد، كه ناوه‌كه‌شی كورده له حكومه‌تی عیراق بێت.
ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه‌ش وا بروات و ده‌سه‌لاتی سیاسی بیر له‌چاره‌سه‌ری كیشه‌ی زمانیش نه‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووری عیراق نووسراوه زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی ره‌سمی عیراق و له باشوور‌و ناوه‌راستیش وه‌ك زمانی دووه‌م بخوێندرێ، له‌مه‌ودوا پێمان ده‌لێن كام زمانی كوردی؟ ئه‌وه‌ی سۆران یان ئه‌وه‌ی بادینان؟.ئاسۆ: ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه نییه ده‌سه‌لاتی سیاسی كوردی ئه‌وه‌نده‌ی له‌به‌ر سیاسه‌ت و ئابووریه، ئاگای له‌مێژوو و كولتوور‌و فه‌رهه‌نگی خۆی نه‌ماوه؟
سه‌لام ناوحۆش: ده‌سه‌لاتی كوردی ئه‌وه‌نده‌ی فاكتۆری ئابووری لا گرنگ بووه، به‌راستی ئه‌وانی دیكه‌ی لا گرنگ نییه. ئێمه دوو ئاشبه‌تالمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی 1975 له لایه‌ك، به‌لام ئه‌وه‌ی 1988 هی هه‌موو حزبه‌كوردیه‌كان بوو، هیچی نه‌ما، زۆرجار خه‌لكانێك ده‌لێن ئه‌و په‌رله‌مانه درێژه‌پێدانی شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه، به‌لام له‌راستی هیچی وانییه. ئه‌وه راپه‌رینێكی میللی بوو ئه‌مرۆی دروست كرد، كامه له‌وانه وه‌ك ئێستا ملیاردێربوون پێش راپه‌رین؟ ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێ بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی كاربكات، ده‌وله‌مه‌ندی وای لێ‌دروست نابێت له‌ناو سه‌ركردایه‌تی سیاسی، ئه‌گه‌ر فاكتۆری ئابووری لای زۆر زۆر گرنگ نه‌بێت، ئه‌و هه‌موو ته‌نازوله‌ی له‌به‌غدا نه‌ده‌كرد، ئه‌گه‌ر فاكته‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه لایان گرنگ بوبایه له‌زۆر شتی شه‌خسی ته‌نازولی ده‌كرد، له‌به‌شه ئابووریه‌كه‌ی خۆی، به‌لام ئه‌مرۆ كامه وه‌زیر به ملیار دۆلاری نییه؟ كامه كۆمپانیا‌و فندق هی بازرگانێكی كورده، ئه‌گه‌ر ئه‌و بازرگانه له‌بنه‌وه له‌گه‌ل یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كان نه‌بێت، به‌یانی ئه‌گه‌ر رژێمێكی عه‌ره‌بی بێت ئه‌م كورده‌ی ئێستا ئه‌و ئاماده‌كاریه‌ی تێدایه، كه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه ئه‌وسا له 1990 تێیدا بوو؟ بێ گومان ئه‌وه نییه. چونكه هه‌ست ده‌كات ئه‌و ده‌سه‌لاته ته‌واو ئیشی بۆ ئه‌و نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر ئیشی بۆ ئه‌و بكردایه ئێستا بژێوی خه‌لك باشتر ده‌بوو.
ئاسۆ: ئایا ئه‌لف و بێ بۆ زمانی كوردی هه‌نگاوی یه‌كه‌می ستانده‌ربوونی زمانه‌كه‌یه یان دوا به‌دوای ئه‌و دێت، به‌رای ئێوه كامه ئه‌لف و بێ زمانی بۆ زمانی كوردی گونجاوتره، هه‌م له‌رووی زمانه‌وانییه‌وه و هه‌م له‌رووی فه‌رهه‌نگی و پاشخانی مێژووییه‌وه؟
سه‌لام ناوحۆش: ده‌بێ مادده خاوه‌كه هه‌بێ، ئه‌لف بێ له‌سه‌ر مادده‌خاوه‌كه‌ی زمان دروست ده‌بێ، ئه‌و ئه‌لف بێیه‌ش كه ئێستا له‌باشووری كوردستان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت پێی ده‌گوترێ ئه‌لف بێی كوردی، یان هه‌ندێك به‌هه‌له پێی ده‌لێن ئه‌لف بێی عه‌ره‌بی، یان هه‌ندێك به‌مدواییه ناویان نابوو ئه‌لف بێی ئیسلامی، به‌لام ئه‌مانه هه‌له‌ن و ئه‌لف بێی كوردیه له‌بنه‌ره‌تدا ئه‌ویش به‌وه‌ی راده‌ی جیاوازیه‌كان زۆر زۆر زیاترن، بزوێنه‌كانی كوردی زۆر جیایه له‌گه‌ل عه‌ره‌بی، ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی كوردی له عه‌ره‌بی زیاتره، كوردی زمانێكه به (پیت) ئیش ده‌كات، ئه‌وان به‌سه‌رو ژێر و ئه‌وانه ئیش ده‌كه‌ن.
زمانی نووسین له‌دوای دامه‌زراندنی یه‌كه‌م ده‌وله‌تی عیراقه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو پرۆگرامی خوێندنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی، ئه‌و كات شاری دهۆك هه‌ر دروست نه‌ببوو. كه‌چی مادده‌ی خاو له‌زمانی كوردی هه‌بوو، بۆیه مادده خاوه‌كه هه‌بووه، كورد هاتووه گۆڕانی تێداكردووه‌و ئینجا هاتووه ئه‌لف بێی بۆ دروست كردووه، ئه‌م ئه‌لف بێیه‌ش به‌به‌راورد به‌زمانی عه‌ره‌بی و فره‌نسی و ئینگلیزی كێشه‌ی یه‌كجار یه‌كجار كه‌مه، هیچ ئه‌لف بێیه‌كیش نییه كێشه‌ی نه‌بێت.پرۆفایل:
سه‌لام ناوخۆش به‌كر
له‌دایك بووی 1966
له 1990 به‌كالۆریۆسی له‌به‌شی ئینگلیزی كۆلیژی ئاداب، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
1996 ماسته‌ر له‌هه‌مان به‌ش
له 1987 نووسین له بواری (فه‌رهه‌نگ، زمان، هزر، مێژوو…)ده‌كات و خاوه‌ن 30 كتێب و نامیلكه‌یه به‌زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی.
ئێستا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره له‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و قوتابی دكتۆرایه له‌زانكۆیه‌كی به‌ریتانیا.