بڕینی ده‌ڕماڵه‌ی مامۆستایانی كه‌ركوك بڕیارێكی سیاسیه وپه‌روه‌رده‌یی نیه
به‌پێی نوسراوی ژماره 11207 كه‌له‌به‌رواری 12/8/2009 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودێری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه ، سه‌باره‌ت به بڕینی ده‌ڕماڵه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌نێو فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده كارده‌كه‌ن وله‌نێو قوتابخانه‌كان وانه ناڵێنه‌وه ، وبه‌شێوه‌ی ته‌نسیبكراو له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌دیوانن، ئه‌م نووسراوه ئاماژه به‌وه ش ئه‌دا كه ده‌بێ بڕی ئه‌و حه‌فتاوپێنج دیناره‌ی وه‌ك ده‌ڕماڵه ئه‌درا پێیان له‌به‌رواری خه‌رجكردنی كه‌له رێكه‌وتی 3/8/ 2008 ئه‌م بریاره ده‌رچووه وله1/9/2008 له‌شوین 125 هه‌زاره‌كه دراوه پێیان وجێبه‌جێكراوه وه‌ربگیترێته‌وه، واته‌جگه له‌بڕینی ده‌ڕماڵه‌ی حه‌فتاوپێنج هه‌زاره‌كه ده‌بێ (900) هه‌زاریش بدرێته‌وه واته مانگانه ده‌بێ ئه‌م مامۆستایانه كه له‌بنه‌ره‌تدا مووچه‌یان زۆر نزمه ده‌بی َ مانگانه (150)هه‌زار وبۆماوه‌ی یه‌ك ساڵی داهاتوو ئه‌م بڕه پاره‌یه بده‌نه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم !! ژماره‌ی ئه‌م مامۆستایانه‌ش كه ده‌گاته (625) مامۆستا كه‌له‌سه‌ر پله‌كانی 7و8 دابه‌شبوونه به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ( دهۆك ، سله‌یمانی ، هه‌ولێر، كۆیه ، خانه‌قین، گه‌رمیان ، به‌شی خویندنی كوردی له‌په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك) ومامۆستای قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی ودواناوه‌ندی یان تێدایه ته‌نها (25)مامۆستاله‌مانه له‌نێودیوانی خویندنی كوردی له‌كه‌ركوك كارده‌كه‌ن له‌وشاره‌ی كه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كێشه‌له‌سه‌ره وله‌دۆخێكی دژوار‌دا تێپه‌رده‌بێ ، هه‌ریه‌كه‌وله‌م مامۆستایانه به ئاره‌زووی خۆی نه‌هاتۆته ئه‌وفه‌رمانگه‌یه، به‌ڵكو زه‌روره‌تی كاری په‌روه‌رده‌یی هێناوێتی تاخزمه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بكات وئه‌وبۆشاییانه پڕبكاته‌وه كه په‌روه‌رده ده‌یخوازی ، ئه‌مه‌ش دۆخی ئه‌وسای په‌روه‌رده وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وشارانه ده‌یخواست وبه‌بێ ئاگاداری لایه‌نی به‌رپرسیارنه‌بووه ، وبۆماوه‌ی چه‌ندساڵێك له‌وجیگایانه خزمه‌تیان كردووه تاشاره‌زاییان له به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاره‌كان په‌یدا كردووه ، كه‌ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاتۆته كایه وه نازانم له‌سه‌ر چ به‌نه‌مایه‌كه وله‌پێناو چیه؟؟!! ئه‌م بڕیاره‌ش له‌م كاته ناسكه‌ی به‌ر له‌جه‌ژن داواكراوه جێبه‌جێبكرێ واته (150)
هه‌زاردینار له (625) مامۆستای مووچه نزم ببڕدرێ ده‌بێ به‌چ لۆژیكێك وێژدانێك خوێندرابێته‌وه ، له‌كاتێدا زۆربه‌ی ئه‌م مامۆستایانه له‌ئاستێكی نزمی بژێوی ده‌ژیین وله‌م كاته هه‌سته‌وه‌ره‌دا كه‌هه‌ریه‌ك له‌ئه‌وان پێداویستی رۆژانی جه‌ژن وپێداویستی ماڵ ومنداڵیان پتر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ!! ئه‌مه له‌كاتێدا ده‌بوایه حكوومه‌ت بڕه باره‌یه‌كی جه‌ژنانه‌ی ببه‌خشییایه هاوڵاتیان به‌گشتی وچینی مامۆستایان به‌تایبه‌تی
نه‌ك به‌م شێوه ریسوایان بكات ورۆَل وكاره‌كانیان له‌و فه‌رمانگایانه به‌م شێوه‌یه هه‌زیل بكات !!
ره‌نگه ئه‌م بڕیاره ته‌نها یه‌ك لایه‌نی ئه‌رێنی هه‌بی ئه‌ویش پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی نێو قوتابخانه‌كان كه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان له‌كه‌می ژماره‌ی مامۆستایان ده‌ناڵێنن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌م ته‌نها لایه‌نه ئه‌رێنیه ده‌یان لایه‌نی نه‌رێنی هه‌یه كه‌من لێره به‌باشی ده‌زانم خاڵبه‌ندی بكه‌م له خواره‌وه:_
1_ئه‌م مامۆستایانه له‌شوینی گرینگ وهه‌ستیاركارده‌كه‌ن له‌نێو ئه‌م فه‌رمانگایانه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودیری دارایی چ به‌دیلێكیان هه‌یه بۆجیگه‌كانیان؟؟!
2_ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودیری دارایی له‌شوین ئه‌وه‌ی به‌ماندوبوونی ئه‌م مامۆستایانه بزانی و
پله‌ی باشتریان پێ‌بدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌مان ئه‌ركی له‌ئه‌رك مامۆستای ته‌باشیر به‌ده‌ست قورستره ، وه‌ك هاندانێك تاباشترودڵسۆزانه‌تر كاره‌كانیان به‌رنه ڕێوه دی ده‌رماڵه‌یان لێ ده‌بڕی!! و
ئه‌وه‌ی پێشیانی داوه به‌ر له‌ساڵیك وه‌ك هه‌زیلكردنێك لێیانی ده‌سه‌نێته‌وه!
3_ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودێری دارایی به‌م بڕیارانه‌یان ئه‌ركی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان قورستركرد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان ئه‌وفه‌رمانگانه‌ی سه‌ربه‌وه‌زاره‌ته ده‌بێ كه‌سانی بدیل، واته فه‌رمانبه‌ر پسپۆرله‌وكارانه دامه‌زرێنن تاجیگه‌ی ئه‌م مامۆستایانه بگرێته‌وه.
4_ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودێری دارایی كاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وئه‌وفه‌رمانگایانه‌ی سه‌ربه‌په‌روه‌رده‌ن به‌هه‌ده‌رئه‌داوپشێویه‌كی تیادروستكرد، چونكه له‌شوین ئه‌وه‌ی خه‌ریكی به‌ره‌وپیشبردنی كاره‌كانیان بن، خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلن ، كه به‌دیلش قه‌دنابێ ونایه‌ته ئه‌وجیگایانه ئه‌گه‌رناچاری نه‌بی!!
5_ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودێری دارایی له‌شوین ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌ك بگه‌ڕێننه‌وه نێو گه‌نجینه
به‌بڕینی ئه‌م ده‌ڕماڵه‌یه، ده‌بێ دووئه‌وه‌نده پاره سه‌رف بكه‌نه‌وه بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر ودواتر
ده‌بێ سه‌دان خولی راهێنانیان بۆبكاته‌وه تاوه‌كو ڕابیین له‌وكارانه ئه‌گه‌ر نا ، ئه‌وه كاری وه‌زاره‌ت
(كه‌نزیكه‌ی (80) مامۆستاته‌نها له‌نێوخودی دیوانی وه‌زاره‌ته )، وسه‌رجه‌م ئه‌وفه‌رمانگایانه تێكده‌چی یاخود توشی حاڵه‌تێك له‌ته‌جمید دێت ، ئه‌م دۆخه‌ش كه ڕووبدات زۆرخراپه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واله‌به‌ر ده‌رگای كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانین بۆساڵی نوێ !!!!
6_ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودێری دارایی له‌شوێن ئه‌وه‌ی پاڵپشتێك بێ بۆوه‌زاره‌ت له‌كاره‌كانی
دێ پتر كێشه‌ی بۆدروست ده‌كات ، ئه‌گه‌ر نا خۆ فه‌رمانگه وبه‌رپرسیارێتی شوێنی دیكه زۆره كه ده‌توانن چاودێری بكه‌ن وله خه‌رجییه‌كانی كه‌مبكه‌نه‌وه ، به‌تایبه‌ت ئه‌وخه‌رجییانه‌ی به‌هه‌ده‌ر ده‌چێ وشوین خۆی ناگرێته‌وه نه‌وه‌ك بێی ته‌نها چاوی له‌سه‌ر مووچه‌ی مامۆستا داماوه‌كانی پله‌كانی (7 و8) كه‌به‌خۆیان مووچه‌یه‌كی شایسته‌ی ڕه‌وایان نیه چ جائه‌گه‌ركه‌مبكرێته‌وه!!
7_ ئه‌وه‌ی سه‌یره هیچ شتێك ڕه‌وا نابینرێ بۆمامۆستا بۆباشتركردنی بژێوی له‌كاتێكدا ئه‌وه مامۆستایه ڕێره‌وی پێشكه‌وتنی وڵات ده‌ستنیشان ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌مه‌شه‌وه هه‌زاران ملیارات سه‌رفده‌كرێت بۆ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كانی مه‌ده‌نی ، كه‌سێ به‌شیان ته‌نها وه‌ك كاری بازرگانی كارده‌كه‌ن وتۆزقاڵێك چالاكی وبه‌هره‌یان پێ نیه بۆپێشكه‌وتنی كۆمه‌لگه‌كه‌مان!
8_ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودێری دارایی كه‌ئه‌م بڕیاره‌یان ده‌ركرد بۆبه‌ر له‌هه‌ڵبژاردن ده‌ریان نه‌كرد ، ئه‌وان به‌م شێوه زیان به‌حكومه‌ته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان دگه‌یه‌نن، ئه‌ی چۆن زه‌منی ده‌نگی (625) ده‌كات له‌داهاتوودا!!
9_ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودێری دارایی له‌كوێ فه‌رمانبه‌رێك ده‌دۆزن كاربكات له‌و فه‌رمانگایانه
به‌یه‌ك موچه ودوو كۆرسی كار؟؟! وزامنی دڵسۆزیان وبه‌رده‌وامبوونیان ده‌كات له‌كاركردن؟؟!
10_ له‌كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودێری دارایی بڕیاری بڕینی ئه‌و ده‌ڕماڵه‌یان دا ده‌بێ قه‌ره‌بوییه‌كی مادی یاخود میناكی باشیان پێبێ بۆئه‌و مامۆستایانه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌بێ هیچ ئیمتیازاتێك له‌نێو ئه‌و فه‌رمانگایانه كارده‌كه‌ن وبه ده‌وامی دووكۆرسی وچاوپۆشیشیان له پشوی هاوینه‌ی مافی خۆیان كردووه، وهه‌ندێكیان له شوێنی مه‌ترسیداریش كارده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی ترسناكیان هه‌بێ ، ده‌بوایه زه‌وی وزه‌مالاتی سه‌فه‌ر وپله‌ی باشتریان پێ ره‌وا ببینرایه نه‌ك به‌م شێوه ده‌سته‌مۆبكرانایه!!
وه‌ك ئاماژه‌م پێكردله‌سه‌ره‌تا ،هه‌ندیك شوێن تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ، وه‌ك ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان
وبه‌تایبه‌ت كه‌ركوك وخویندنی كوردی له‌كه‌ركوك بۆخۆی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵه كێشه ده‌بێته‌وه رۆژانه به‌هۆی ئه‌و دژایه‌تی یه‌ی ده‌كرێ ده‌رهه‌قی له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك، دواتر ئه‌وشوینه مه‌ترسییداره‌ی فه‌رمانگه‌كه هه‌موو كه‌س وفه‌رمانبه‌رێك جۆرئه‌تی ده‌وامی رۆژانه‌ی لێ ناكات، ده‌وامێك كه به‌دووشفت وبه‌یه‌ك مووچه بێ ، ده‌وامێك كه له‌شارێكی هه‌میشه ته‌وقیتكراوبێ !!
په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك به‌رده‌وام له‌خه‌می ئه‌وه‌دایه كاتێ فه‌رمانبه‌رێكی لێ ده‌ڕوا كه‌س نیه جیگه‌ی بگرێته‌وه به‌هۆی ئه‌و ئه‌سبابانه‌ی باسم لیوه‌كرد..پاشتر كاتێ ئه‌م شاره یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كیشه ئیداری وسیاسیه‌كانی هیشتا هه‌ڵپه‌سێردراوه وجێی شه‌روكێشمه‌كێشی سه‌ركردایه‌تی كورده له‌سه‌ری ، بۆده‌بێ ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بیانگرێته‌وه؟!! له‌كاتێكدا په‌روه‌رده‌ی خویندنی كوردی له‌كه‌ركوك ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له‌سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ته‌عریب وته‌بعیس!! وفیركردنی نه‌وه‌كانی نه‌ك ته‌نها كورد ، بگره نه‌وه‌ی عه‌ره‌ب وتوركمانیش به‌زمانی شیرینی دایك!! بۆیه ئه‌مه‌یه
واله‌م بڕیاره ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وچاودێری دارایی ده‌كات كه سیاسی بێ نه‌ك په‌روه‌رده‌یی!!
هیوای منه وهیوای هه‌موو مامۆستا وكاربه‌ده‌ستێكی په‌روه‌رده‌یی دڵسۆزه كه ئه‌م بڕیاره هه‌ڵبوه‌شیندرێته‌وه وبه‌رپرسان به‌پلانی تۆكمه بڕیاره‌كانیان بخه‌نه واری جێبه‌جێكردن تاجیگه‌ی رێزوحورمه‌تیانبێ وتاوه‌كو سستیه‌كیش له‌سیسته‌می په‌روه‌رده له‌وه‌پتر ڕوونه‌دات، ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌ركی وه‌زیری داهاتووی په‌روه‌رده قورسترده‌كات وده‌یخاته به‌ر به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌وهه‌سته‌وه‌ر. كه ئێمه‌ی مامۆستایان ده‌خوازین به‌زۆترین ده‌رفه‌تدا چاره‌سه‌ربكرێن تاهه‌نگاوی نوێ بنێین به‌روه به‌ده‌زگاییكردنی ده‌وله‌ت وبه‌ئه‌لیكترونی كردنی بواره‌كانی كار،به‌تایبه‌ت بوارێكی گرینگی وه‌ك په‌روه‌رده.