
خولی فێربوونی زمانی هۆڵه‌ندی به‌شێوازی گفتوگۆكردن
بهروار: 18-09-2009بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی، زمان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و فاكته‌رێكی گرنگه بۆ تێكه‌ڵاوبوون. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له شاری ده‌نهاخ و چوارده‌وریان، تائێستا نه‌یانتوانیوه گفتوگۆ به زمانی هۆڵه‌ندی بكه‌ن.
مه‌ڵبه‌ندی كلتووری كورد له‌شاری ده‌نهاخ به هاوكاری ڕێكخراوی كۆچكاك خولێكی (10) وانه‌یی ئاماده‌كردووه. خاتو هانا مهسورا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی سهریتا ئاماده ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كه.
له‌م خوله‌دا:
باشتركردنی زمانی هۆڵه‌ندی.
ناسینی زیاتر له‌باره‌ی ژیانی پێكه‌وه‌یی له هۆڵه‌نده.
ناسین و شاره‌زایی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌شداریكردنی چالاكانه له‌ناو خێزان، قوتابخانه و چوارده‌ور.
شانسی زیاتر و باشتر له بازاڕی كاردا.
ئه‌م جۆره كۆرسانه ئاسانكاری ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ ژنان كه زیاتر خۆیان بدۆزنه‌وه له كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی به‌تایبه‌ت شاری ده‌نهاخ.
هه‌روه‌ها ئاسانكاریش ده‌كات، بۆ ناسینی زیاتر،كاری خۆبه‌خش، په‌روه‌رده، خوێندن و كاردۆزینه‌وه.
ئاماده‌بوونتان سودمه‌ند ده‌بن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 27-09-2009 له هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی كلتووری كورد.
سه‌عات: 13.00 ی نیوه‌ڕۆ
له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونتان فۆرمی تایبه‌ت بهكۆرسهكه وه‌رده‌گرن.له‌گه‌ڵ ڕێزی،
تێبینی: هه‌موو یه‌كشه‌ممه‌یه‌ك ، تا ناوه‌ڕاستی مانگی دیسه‌مبه‌ری 2009 ئه‌م خوله به‌رده‌وام ده‌بێت.مه‌ڵبه‌ندی كلتووری كورد له‌شاری ده‌نهاخ