Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
دایک و باوکی بایۆ‌لۆجی ….. دڵشاد تاقانه‌

دایک و باوکی بایۆ‌لۆجی ….. دڵشاد تاقانه‌

Closed
by September 23, 2009 گشتی

به‌هاری ته‌مه‌نی کیژه‌ کورده‌ نه‌ورۆزی چوارده‌ی وه‌رسوڕان . چاو ، ئه‌برۆ و پرچی شه‌وڕه‌نگن جوانی ڕووی ده‌رده‌خست شاعیر وته‌نی هه‌ر خۆیه‌تی  مانگی چوارده‌ی تابان . کورد ده‌ڵێ : هێنده‌ ناسک و جوانه‌ مێوژ بخوا له‌ گه‌ردنی دیاره‌ به‌ڵام ئاخ ! ئازار ده‌وری ته‌نیوه‌ نامۆیی له‌هه‌موو شتێک ده‌کا ، سه‌ره‌ڕۆ یا سه‌رشێت به‌ هاروهاج یان ساویلکه‌ و هیچ نه‌زان پێناسه‌ ده‌کرێ هه‌ندێ جار گێل ، هه‌ندێ جاریش به‌دبه‌ختی و سه‌رلێشێوان . باوکی لێ ی ده‌ڕوانی خوازیاری تروسکه‌یه‌کی هه‌ست و سۆزی جگه‌رگۆشانه‌ی بوو چه‌نده‌ی لاوازیش بێ ، تێڕامان و خه‌یاڵی چرکه‌ سات بردیه‌وه‌ گه‌نجێتی … خواستی دروست کردنی خێزان ، خوازبێنی دایکی کچه‌ی کرد ڕاسته‌ دایانێ به‌ڵام ژنه‌ بووه‌ ئاگر و له‌عه‌مری به‌ربوو ڕۆژانه‌ کێشه‌ی بۆ در‌وست ده‌کرد ئازاری ده‌روونی ده‌دا ، ده‌یشکانده‌وه‌ به‌هه‌ژاری ، به‌چاوی سوک و قسه‌ی سوک ژیانی پێ تاڵ کردبوو ته‌نانه‌ت باوک و دایک و خوشک و برای ژنه‌ گه‌له‌یان لێ ده‌کرد ڕه‌زیل و ڕیسوایان ده‌کرد چه‌ند جارێکیش به‌لێدان لێیان ده‌دا . سه‌فه‌ر هاته‌پێش تورکیا ، یۆنان ، ئیتالیا تاگه‌یشتنه‌ جێ و شوێنی دامه‌زران . له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ کابرا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی تاڵی کرد ئه‌وه‌ی که‌وته‌وه‌ بیر دوای هه‌موو ئازارێکی سه‌فه‌ر به‌ره‌و هه‌نده‌ران کاتی گه‌یشتن پۆلیسه‌ بیانیه‌کان بۆ پشکنین ده‌رپێیان پێداکه‌ند و ناوگه‌ڵ و ده‌رکۆمی ده‌گه‌ڕان . خۆی تاکه‌ پیاوه‌ هه‌ر له‌که‌مپی په‌نابه‌ران داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ ژنه‌که‌ی کرد به‌ئازادی به‌یاسا هه‌موو شتێکی ڕاگه‌یاند ، پاڵنه‌رێکی تری دانی بڕیاره‌که‌ی وه‌ک که‌سێتی خۆی باش ده‌ناسێ که‌سێکی هه‌رزه‌ و چاوله‌ده‌ربوو تا ئێستا دوو ژنی تری هێناوه‌ یه‌کێ ئه‌وروپی و یه‌کێ ڕووسی که‌ ئێستا له‌گه‌ڵ دوایینه‌که‌ ده‌ژی . دایکی کچه‌ دوای دابڕانێکی زۆر ئه‌مجاره‌ش ئاماده‌ی ئه‌م دانیشتنه‌ نابێ بیانوو : چونکه‌ " منداڵی ساوای هه‌یه‌ " مێردی کردۆته‌وه‌ و بێگومان ڕێ ی پێ نادرێ و ناتوانی وه‌ک جارانیش به‌ باوک و برا بنازێ که‌ره‌گایی به‌سه‌ر مێرده‌ نوێیه‌که‌یه‌‌وه ‌بکا ، تاملان ده‌می تێچه‌قیوه‌ ناوێرێ جوکه‌ بکا . سه‌ره‌ڕای به‌دبه‌ختی ، ناته‌بایی و هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌کانی له‌گه‌ڵ مێرده‌ کۆنه‌که‌ی ئه‌و کاته‌ پیاوێکی که‌م له‌بارابووی هه‌ڵه‌ و هه‌ڵه‌شه‌ی پڕ کورت و کوڕی بوو ، هه‌رچه‌نده‌ پێش جیابوونه‌وه‌یان زۆر پاڕایه‌وه‌ هه‌ستی به‌تاوانی خۆی کرد بێ هیوا هیچ هه‌لێکی بۆ نه‌مایه‌وه‌ ، له‌شووی نوێیشیدا هه‌ر وه‌هایه‌ نه‌حه‌سایه‌وه‌ . دوای جیابوونه‌وه‌ی دایکه‌ و باوکه‌ هه‌ر چوار منداڵیش لێکترازان دوانیان درانه‌ خانه‌ی گه‌نجان له‌ ژێر چاوه‌دێری ده‌زگای گه‌نجان مانه‌وه‌ تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی گه‌یشتنه‌ ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ساڵی بڕیاری خۆیاندا گه‌ڕانه‌وه‌ لای باوکیان ده‌ژین ، یه‌کیان شیره‌خۆره‌ لای دایکی مایه‌وه‌ ئه‌وه‌ی تریش کچه‌کورده‌ی هه‌نده‌رانی یه‌ به‌دووساڵی درا به‌ دایه‌ن واته‌ خێزانێکی بیانی به‌خێوی که‌ن به‌ڵام وه‌ک کچی خۆیان له‌سه‌ر ناوی خۆیان گه‌و‌ره‌ی بکه‌ن . له‌سه‌ر داوای دایک و باوکه‌ دایه‌نه‌که‌ له‌دوای هه‌وڵی چه‌ندین ساڵ ئه‌نجامی نه‌گوزه‌ران و نه‌گونجان ، بێ چاره‌یی کێشه‌کان و تێدامان داوایان له‌توێژه‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ کرد که‌ ژنێکی بیانی بوو ئه‌م دانیشتنه‌ به‌ئاماده‌بوونی دایک و باوکی ڕاستی دروست بکرێ تاڕێگه‌ ‌چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه‌ ! دوای گوێبیستی ڕاو بۆچوونه‌کان باوکه‌ چاوه‌کانی پڕ فرمێسک بوو تاوان هه‌ستی ته‌زان له‌هه‌موو شتێک په‌شیمان بوو . هه‌روه‌ها دایکه‌ سۆزی جگه‌ر سوتاندبووی ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی بێته‌ گردبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌گه‌ر بکرابا هه‌ردوویان ده‌یانویست مێژوو بگه‌ڕێننه‌وه‌ واز له‌ خۆپه‌رستی بهێنن به‌هه‌موو ناخۆشیه‌کانی جاران ئاماده‌بوون به‌ڵام هیچ شتێ دادی نه‌ده‌دان . له‌کۆتایی دانیشتنه‌که‌ کچه‌ کورده‌ فرمێسکی به‌رچاوی سڕی و به‌زمانی بیانی که‌ هه‌ر ئه‌وی ده‌زانی ، سۆزی منداڵانه‌ی ، تێڕوانین و ڕاده‌ی په‌یوه‌ندی مرۆڤانه‌ی ، واتا یان پێناسه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر دایک و باوکه‌ ده‌ربڕی وتی : ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ بزانم باوکم وا به‌ به‌زه‌یی یه‌ ، خۆشترین ئاره‌زوو … خۆزگه‌ منیش وه‌ک هه‌ر منداڵێکی تر له‌گه‌ڵ دایک و باوکی بایۆ‌لۆجی خۆم بژیابام . 

   دڵشاد تاقانه‌
                                   
  Dlshadtakana@yahoo.com                         

Previous
Next