
پایز ….. کوێستان عومه‌رزاده
پایز هاتو
گه‌ڵای عومری عه‌شقی منیش
له‌کۆڵانی سارد‌و سڕی ئه‌م شاره‌دا
به‌ده‌م کزه‌ی پایزه‌وه
هه‌ڵده‌وه‌رێ
پایز هاتوه
باهه‌ڵی کرد
مشتیی پرکرد له‌منوو
له‌سێبه‌ری کاڵترین ئیواره‌دا
روتی کردمه‌وه
ڕوت ڕوت
نه‌تۆم له‌بیر ما
نه‌خرمه خرمی قاچه‌ماندوه‌کانی عه‌شق
نه‌تاقه‌ی
بۆنکردنی خونچه‌یه
پایز هاتو
به‌ده‌م باوه
ده‌فری ده‌لئ خالی کردم
له‌ته زوی خه‌یالی
تۆ
ده‌نگی پایز
زه‌ردی وه‌ران
به‌نێوو له‌پی ده‌سته‌کانما
ده‌ربیجه‌ی نیگای
به‌ته‌مئ هه‌ناسه‌ی ون کردم
پایز هاتو
به‌نێوو ڕوباری وشکه‌لاتوی
عه‌شقا
حیاکیه‌تی کۆتره باڵشکاوه‌کانی
ئه‌وینمی له‌سه‌ر سینگی به‌ردا
ده‌هۆنده‌وه
هاتو له خۆیدا ته‌نیا تری کردم
له تۆ و وه‌ری به‌سه‌ر
نیسێی دڵما
پایز هاتو ئه‌م جاره‌یان
خه‌نده وشک
مانگ پرتاسه
منیش شه‌یدای
ترپه‌ی دلی ئه‌و
هاوڕازه
له‌کۆشر ئه‌ودا ههڵوهرینکوێستان عومه‌رزاده