
کۆتری سپی و ئاسمانی سلێمانی
له‌بیرخستنه‌وه‌ی یادی 200 ساڵه‌ی شاری خۆڕاگر
شاری سلێمـانی له‌پۆسته‌ری کۆتری سپی ونه‌خشه‌ی
کوردستان به ده‌ستو په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار کاکه
عومه‌ر ڕه‌سوڵی هونه‌رمه‌ند ؛؛؛پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست که‌م به سه‌ره‌تای قسه‌کانمو بیر خستنه‌وه‌یه‌ك
ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که زۆر به داخه‌وه که له‌ناو جیهانی هونه‌ری ئێمه زۆر له هونه‌رماندانو ئه‌دیبانمان تائێستا ونن یا باسێکیان له‌سه‌ر نابیستین ئه‌مه
خۆی له‌خۆیا جێگای نیگه‌رانییه، واته مه‌به‌ستمه لێره که‌باس له‌هونه‌رمه‌ند
عومه‌ر ره‌سوڵ ئه‌که‌م که له کات‌و سه‌رده‌مانی خۆ‌یا به ئێستاشه‌وه که
چه‌ندین کاری هونه‌ری له بواری شیوه‌کاریا هێناوه‌ته به‌رهه‌م نمونه‌یان زۆره
ئه‌گه‌ربلێم وه‌ك کاره‌ساتی هه‌ڵبجه، نه‌ك له ووڵات به‌ڵکو له‌هه‌نده‌ران
چه‌ند جار ی کردۆته پێشانگای شاره‌کانو قسه‌و باسی له‌سه‌رکراوه‌مه‌رگه
ساتی ئه‌نفالی به‌د که‌به‌ده‌ستی دڕنده‌کانی دژ به ڕۆحی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی
ڕۆژگارێك بوو میلله‌تی کورد له‌ژێر ده‌ستی ڕژێمی ناله‌باری ئه‌وسه‌رده‌ما زۆر
له‌ناو ئازار‌و خه‌ما ئه‌ژیا وڵات به شار‌و گونده‌کانییه‌وه بۆنی خوێنیان لێ ئه‌هات رۆژگار تا ئه‌هات ترسناکتر ئه‌بوو بۆ به‌رده‌وامی ژیانی سه‌خت،
له‌ساڵی 1984 خه‌ڵکی شاری سلێمانی به تایبه‌ت هونه‌رماندان و ئه‌دیبان
جارێکی تر بۆ دوپات کردنه‌وه‌ی راده‌ی هۆشیاری و لێهاتوویی ئه‌و شاره که
شوێن هه‌واری چه‌ندین مه‌رگه‌ساتوو درامای سه‌یروو سه‌مه‌ره‌بووه له‌ساڵی1984 له یادی درووست بوونی شاری سلێمانی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ڕه‌سول
جارێکی تر به به‌رهه‌می کۆتری سپی ونه‌خشه‌ی کوردستان توانا‌و کاری هونه‌ری ئه‌و شاره‌ی هاژان که بلێی هه‌رده‌م سلێمانی مه‌لبه‌ندی زانست‌و
ده‌ست پێشخه‌ری کاری هونه‌رو ئه‌ده‌ب بووه، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێ بلێم له‌سه‌ر
ئه‌و پۆسته‌ره چۆن کاریگه‌ری خۆی هه‌بوو چۆن هاته به‌رهه‌م چۆن بڵاو کرایه‌وه، عومه‌ر ڕه‌سوڵ ئه‌م پۆسته‌ره‌ی له قه‌باره‌ی پۆست کارتێکا دروست
کردبو ویستی به فۆتۆ گراف چاپی بکات ،به‌ڵام جێگای داخ بوو بۆ هه‌موو
لایه‌ك که ته‌نها ستۆدیۆیه‌ك له‌و شاره نه‌یان وێرا بچنه ژێر باری چاپ کردنی
تا دوا جار به هۆی کۆڵنه‌دانی خودی هونه‌رنده‌وه له‌گه‌ل هاورێیه‌کی خۆی
که توانی له رێگای ئه‌و هاوڕێیه‌ی خۆیه‌وه پۆسته‌ره‌که بگه‌یه‌نێته ئێران بۆ
ئه‌وه‌ی له‌وێ چاپی بکات ئه‌وه بوو ئه‌و کاره‌ی به ئاوات گه‌یاند پاشان
له رێگای زۆر له‌هاورێ هونه‌ر مه‌ندو ئه‌دیبه‌کانی ئه‌و سه‌ر ده‌مه توانیان
به رێگای نهێنی بڵاوی بکه‌نه‌وه ،لێره‌دا شتێکی تر دێته گۆڕێ له‌و کاته‌یا
شۆڕشی یه‌کێتی نیشتیمانی له ئارادا بوو ئه‌وانیش خۆیان بۆ یادی 200ساله‌ی سلێمانی ئامده کردبوو، له‌کاتی ده‌نگدانه‌وی پۆسته‌ری سپی له‌کۆتری ئاشتی خوازی بۆ ژیانی سانا‌و ساده‌یو یه‌کسانی ومرۆڤایه‌تی
به داخوازی نه‌وشیروان مسته‌فا دواکرا له هونه‌رمه‌ند که شۆرشی کورد
نامیلکه‌یه‌کی بۆ یادی سلێـمانی ئاماده کردووه ئه‌مانه‌وێ به‌رگه‌که‌ی ئه‌و
پۆسته‌ره بێت هه‌رچه‌نده کاك عومه‌ر گفتی ته‌واوی نه‌دابوو ، ئه‌وه‌ی
جێگای باسه بۆ من هونه‌رمه‌ند هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌دا ڕیکه‌وتی دوو که‌س ئه‌کات هه‌ست ئه‌کات که ئه‌و که‌سانه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن ئه‌یانه‌وێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن، تا دواجار ئه‌گه‌نه‌یه‌ك یه‌کێك له براده‌ره‌کان به هونه‌ر مه‌ندئه‌ڵێ به‌ریزتان عومه‌ر ڕه‌سوڵن، پاشان ده‌ر ئه‌که‌وێ ئه‌و براده‌رانه خۆیان له‌رێکخستنی کاروباری شۆڕش له‌ناو شار کار ده‌که‌ن،هونه‌رمه‌ند کاك عومه‌ر به‌بێ ترس وه‌ڵامیان ئه‌داته‌وه‌و گوێ بۆداخوازییه‌که‌یان ڕائه‌گرێ،ئه‌وانیش بۆ هه‌مان داخوازی هاتبوون که‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و وه‌رگرن که پۆسته‌ره‌که بکرێته به‌رگی ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی که‌شۆڕش بۆ یادی 200 ساله‌ی سلێمانی ئاماده‌ی کردووه،به‌ڵام هه‌روه‌ك خوودی هونه‌رمه‌ند ئه‌ڵێ له‌و کاته‌یا گفتی نه‌دانێ به‌ڵکه‌و پێی وتبوون ماوه‌یه‌کم به‌نێ تا بیری لێ که‌مه‌وه دوای که‌مێك قسه‌کردن براده‌ره‌کان کاك عومه‌ر به‌جێ دێلن، کاك عومه‌ر ئه‌ڵێ دوای ئه‌وان هه‌ر له‌گه‌ڵ قسه‌کانی ئه‌وانا به جاده‌ی پیره‌مێردا شۆربوومه‌وه بۆ خواره‌وه،پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه به‌رده‌رکی سه‌را هاوڕێیه‌کی خۆم بینی ناوی قادر سه‌رنچناری ئه‌بێت واته قادرسه‌رچناری شاعیر که‌تائێستایه‌که‌ێکه له شاعیره‌کانی سه‌رده‌م له هه‌مان کاتدا یه‌کێکه له هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار، پاش سڵاو هه‌واڵ پرسین کاك قادرسه‌رچناری شاعیر به هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ڕه‌سوڵ ئه‌ڵێ باتاماڵه‌وه بچین ،هه‌ر له وێ
عومه‌ر ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ کاك قادرسه‌رچناری ، به ده‌م ڕۆشتن‌و قسه کردنه‌وه رێگا ئه‌بڕن تا ئه‌گه‌ن ته‌کسییه‌ك،به‌و ته‌کسییه ئه‌چن بۆ ماڵی کاکه قا در که‌ده‌گه‌نه ماڵه‌وه ده‌مو ده‌ست له‌وێ نه‌میلکه‌یه‌ك پیشانی کاك عومه‌ر ئه‌دات بۆ یادی 200 ساڵه‌ی سلێمانی چاپ کراوه
به‌رگی نامیلکه‌که هه‌مان پۆسته‌رکه‌ی کاکه عومه‌ر بوو که داوایان کرد بوو
له‌راستیا ئه‌و پۆسته‌ره بۆ سه‌رده مانی خۆی کاریگه‌رێکی زۆری هه‌بو وه
توانایه‌کی تری دابوو به‌و بڵاو کراوه‌یه‌ش که بڵاو کرایه‌وه.که‌واته ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که‌بڵێم با ئیدی ئه‌وه‌نده بێ ئاگا نه‌بین له کاری ئه‌و ئه‌دیب و
هونه‌رمه‌ندانه‌ی که شه‌ونخوونیان به‌ده‌م ژان و ئازاره‌کانی میلله‌ته‌وه چێشتوه،خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می کاریگه‌ر بوون،کا تا ئێستاش هه‌ر له‌دڵی جه‌ماوه‌رن هیوای ته‌مه‌ن درێژیان بۆ ئه‌خوازم به هیوای به‌رده‌وامی له‌کاری هونه‌ریان هه‌ر کاری هونه‌رمه‌ندێك یا ئه‌دیبێك،چه‌ند کاریگه‌ره
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ له وانه‌وه پێمان گهشتوونلهتیف ئۆمه‌ر- هۆلندا
24/09/2009