
مامۆستا‌و به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ناو پۆلدا
مامۆستا، وه‌كو ئامرازێكی پێڕاگه‌یاندنی مرۆیی و قوتابیش وه‌كو وه‌رگرێكی ئه‌كتیف له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردندا، دوو كاراكته‌ری كاریگه‌ری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن، به‌مه‌رجێك ره‌گه‌زه‌كانی كاتوشوێن و كه‌ش و پێداویستی و هه‌لومه‌رجه‌كانی پرۆسه‌كه‌ی بۆ فه‌راهه‌م كرابێت، ئه‌وكاته ئاستی پێڕاگه‌یاندنی پهیامهكهو (فیدباك Feed Back)، یان ده‌نگدانه‌وه‌و ئاستی وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی وه‌رگر –قوتابی- ییه‌كانیش ده‌بنه ته‌واوكه‌ری هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه.
ئه‌گه‌ر كاتی وتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دوو ده‌وامی به نموونه وه‌ربگرین له (35-40) خولهك زیاتر نییه. ئه‌و (كات)ه دیاریكراوهش به‌هۆی هه‌ندێ نه‌ریتی باوی قوتابخانه‌كانه‌وه چه‌ند خوله‌كێكی دیكه‌ی لێ به‌هه‌ده‌رده‌چێت، وه‌كو چوونه‌ژووره‌وه‌ی قوتابییان له گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌وه بۆ ناو پۆله‌كانیان له‌كاتی ته‌واوبوونی پشووی نێوان وانه‌كاندا كه به‌لای كه‌مه‌وه (2) خوله‌كی ده‌وێت، تا قوتابییانیش له پۆله‌كاندا داده‌نیشن و مامۆستاش له ژووری مامۆستایانه‌وه ده‌چێته پۆله‌وه‌و كه‌شی وانه وتنه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێ، ئه‌ویش (3) خوله‌كێكی دیكه‌ی ده‌وێ –ئه‌مه سه‌باره‌ت به زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قوتابخانه‌كان، چونكه به شێوه‌یه‌كی ره‌ها قسه‌ناكه‌م- كه‌واته له‌و نێوه‌نده‌دا (5) خولهك له هه‌ر وانه‌یه‌ك ده‌ڕوات، لێره‌دا پرسیارێك رووبه‌ڕووی مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ده‌بێته‌وه: ئایا ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ كاتی وانه وتنه‌وه ده‌مێنێته‌وه، موڵكی مامۆستا خۆیه‌تی، یان موڵك و مافێكی ره‌وای قوتابییانه؟
به پێی یاسا‌و پێوه‌ری پرۆسه‌كه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه موڵكی قوتابییانهو مامۆستا پابه‌نده به‌وه‌ی یه‌ك چركه‌ش له‌و كاته دیاریكراوه به‌فیڕۆ نه‌دات، به‌ڵكو له وانه‌وتنه‌وه‌و فێركردنی قوتابییه‌كانیدا ته‌واوی بكات و خۆی به‌كاری لابه‌لاوه سه‌رقاڵا و خه‌ریك نه‌كات.
جێگای داخه كه هه‌ندێ له مامۆستا به‌ڕێزه‌كان بێ ره‌چاوكردنی بایه‌خی كات له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردندا، وه‌كو چۆن له شوێنه گشتییه‌كان و كاتی ده‌ست به‌تاڵیدا ئامرازی مۆبایل بۆ په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵا كه‌سانیتردا به‌كارده‌هێنێت، له‌ناو پۆله‌كانی خوێندن و له‌كاتی وانهوتنهوهشدا، به‌هه‌مانشێوه ئه‌و كاره ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له‌كاتی په‌یوه‌ندیگرتنی كه‌سانی دیكه له‌گه‌ڵا ئه‌ودا، یه‌كسه‌ر ده‌ست بۆ مۆبایله‌كه‌ی ده‌بات و وه‌ڵام ده‌داته‌وه. ئا له‌مكاته‌دا ئاست و شێوه‌ی ستهمهكهو به‌فیڕۆدانی كاته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندیگرتنه، ئه‌گه‌ر ته‌نها زه‌نگێكیش بێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی هاتنه‌كایه‌ی كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی نائاسایی كه كاریگه‌رییه‌كی نێگه‌تیفانه‌ی بۆسه‌ر پرۆسه‌كه ده‌بێت. زۆر به‌كورتی ده‌توانین له‌چه‌ند خاڵێكدا ریزبه‌ندیان بكه‌ین:
1. شێواندنی كه‌شی وانهوتنهوهكهو پچڕاندنی زنجیره‌ی بیركردنه‌وه‌ی مامۆستا‌و قوتابییان.
2. به‌فیڕۆدان و فه‌وتاندنی چه‌ند ساتێك له‌كاتی وانه وتنه‌وه‌كه كه وه‌كو وتمان موڵكی مامۆستا نییه‌و ئه‌و مافه‌یشی نییه، تاكو بۆ خۆی به‌كاریبهێنێت.
3. درووستبوونی ههراوزهناو قسه‌و فسكه‌فسك له‌نێو قوتابییه‌كاندا.
4. زۆرجار ئه‌و په‌یوه‌ندیگرتنه، پهیوهندیگرتنێكی نائاساییه‌و ده‌بێته هۆی شڵه‌ژانی باری ده‌روونی مامۆستا‌و توانای درێژه‌دان به وانه وتنه‌وه‌كه‌ی نامێنێت، یان كه‌می ده‌كاته‌وه.
5. هه‌ندێجاریش ده‌بێته هۆی ئاشكراكردنی نهێنییه تایبه‌تییه‌كانی مامۆستا‌و پێزانینی قوتابییان به‌و نهێنیانه‌و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌ناو قوتابخانه‌دا. ره‌نگه مامۆستا هه‌ست به‌م لایه‌نه نه‌كات، به‌ڵام له‌و هه‌موو قوتابییه، كه‌سانی واهه‌ن كه حه‌ز به‌دركاندنی نهێنی خه‌ڵكانی دیكه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و قوتابییانه‌ی كه ئاره‌زووی خوێندنیان نییه‌و حه‌ز به چاره‌ی مامۆستاكانیشیان ناكه‌ن.
6. جاری وا هه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندیگرتنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مامۆستاكه به‌ناچاری له پۆله‌كه‌ی بچێته ده‌ره‌وه‌و قوتابییه‌كان بێ چاودێری بمێننهوهـ ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ تێكدانی ئارامی ناو پۆلهكهو ده‌نگه‌ده‌نگی قوتابییه‌كان و هاتنی به‌ڕێوه‌به‌ر، یان یاریده‌ده‌ری قوتابخانه‌و په‌یدابوونی ناڕه‌زایی و پرته‌و بۆڵه له‌نێوان هه‌ردوولادا، كه زۆرجار ناكۆكی و ناخۆشی لێكه‌وتۆته‌وه.
7. جگه له‌كاتی پهیوهندیگرتنهكه، مامۆستا پێویستی به‌چه‌ند ساتێكی دیكه‌ی وانهكهیه، تاكو بتوانێت كه‌شی وانه‌وتنه‌وه له پۆله‌كه‌یدا بڕهخسێنێتهوهو فه‌راهه‌می بكات.
كه‌واته مامۆستای به‌ڕێز! وا چاكتر نییه ئه‌و پیشه پیرۆزه‌ی خۆت نه‌كه‌یته قوربانی به فیڕۆدانی چه‌ند ساتێكی كه‌می كاتی وانه وتنه‌وه‌كه و ئه‌و رێز‌و خۆشه‌ویستییه‌ی خۆت لای قوتابییه‌كان له‌ده‌ست نه‌ده‌یت؟