له پاڵ سێبه‌ره‌كه‌م دا ….. به‌شدار سامی
0
به سلێمانی….سلێمانی جوانه
سلێمانی: دیاری قه‌ره‌داغی و شێركۆ تاڵیب و كه‌مال مه‌حه‌مه‌د و كانی و بڕهان مه‌جید و كیژان ئیبراهیم و سالار سه‌لمان و به‌هجه‌ت یه‌حیا و ئیتریشی هه‌یه سلێمانی.
سلێمانی جوانه
سلێمانی: دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی و یوسف عزه‌دین و ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین و توانا ئه‌مین و زانا سامان و به‌ختیار عه‌لی و مه‌ریوان وریا قانع و هیوا قادر و ئاریان و لازۆ و ڕامیار مه‌حمود و ماردین و ئیتریشی هه‌یه سلێمانی….سلێمانی جوانه1
له تۆرانی پیاوێكی عه‌به‌سدا
كۆڵانه‌كانم پڕ كرد له گله‌یی
ژووره‌كه‌م زووتر.
ده‌مێكه سینگم له جاده‌كان ده‌خشێنم و
نانووسێم و به‌رده‌بمه‌وه پاڵ كۆخه‌كانم
وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕووناكی له مندا كوژابێته‌وه
هه‌میشه له تاریكی‌دا پارچه‌كانی جه‌سته‌م ته‌په‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه و
چاوه‌كانم ده‌چنه‌وه سه‌ر ڕسته‌ی بێداری و
ده‌ست ده‌كه‌م به نووزه… وڕێنه
من ئه‌وه‌م كه ده‌بینی به جاده‌كان نابه‌سترێمه‌وه
ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ژووره‌كه‌م دا سه‌ده‌یه‌ك پاڵكه‌وم و كێشه‌شم نه‌بێت
بوون لای من ئه‌و گۆرانییه‌یه كه نازانین بۆ وتراوه
ده‌شێ له بیركردنه‌وه‌كانی من هه‌ڵه یه‌ك كه‌وتبێته عه‌قڵ
عه‌قڵی ئینسانێك..
له باوه‌شی برینه‌كانی نیشتیمان
نیشتیمانی زه‌وی.
من هه‌میشه پێم وابووه زه‌وی بۆ ئه‌وه دروستكراوه
تا ئینسانه‌كان له ئاسمان نه‌كه‌ونه خواره‌وه
ئه‌مه‌م چه‌ند جارێك به دایكم گوتووه
نازانم بۆ باوكمی گێڕاوه‌ته‌وه یان نا
به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م شتێك له باره‌ی نیگه‌رانیی من ده‌زانێ.
من ئه‌وانه بۆیه بۆ تۆ ده‌گێڕمه‌وه،
تا بزانی
كه ده‌بینم ئه‌م شاره پڕه له قه‌ره‌باڵغی و
ته‌وقه‌كانیش چۆڵ
خواروخێچتر ده‌پرژێم..
یانی تووڕه‌ییم ته‌واو نابێ.
ده‌مه‌وێ زۆرشت بزانی
ده‌مه‌وێ بزانی…
به هاتنی تۆ ئه‌م ڕێگایه قه‌ره‌باڵغ بووه
بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كت كردوه
ده‌مه‌وێ بزانی جۆره‌كانی هه‌ڵه زۆرن
به ژماردنیان جاده‌كان درێژتر ده‌بنه‌وه.
له‌وانه‌یه به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رتانه‌ی عه‌قڵم بۆ تۆ
جگه له سه‌رئێشه شتێكی‌تر نه‌بێت
كه من بوونه‌وه‌رێكم هه‌ستی پێ ناكه‌م و
له باره‌یه‌وه ده‌په‌یڤم و
جگه‌ره‌كه‌ی بێتاقه‌تی به لێومه‌وه
تینووه‌تیش له‌ولای په‌نجه‌ره
لای ده‌نگی چۆله‌كه‌یه‌كی ته‌نیا.
بوونی ئه‌و چۆڵه‌وانییه له من دا
واتا هیچ و شتگه‌لێك له پاڵ سێبه‌ره‌كه‌م دا.
ڕه‌نگه بتوانی له به‌رده‌م بته‌كان ته‌ریقم كه‌یته‌وه و
ده‌نكه‌كانی ته‌زبیعم لێ وه‌رگری و
بیكێشی به سه‌ری زه‌ویدا
دواتر چی؟
كه هه‌ڵپه‌ی ته‌رمێك له ده‌موچاوی مندا
قه‌تره‌ی ده‌كه‌وێته ئاخرین ژماره‌كانی بێ تاقه‌تی،
ئه‌وه‌ی ته‌په‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، گۆرانیی پیاوێكه له تاریكی دا
به تێكه‌ڵاوبوونی لووره‌ی من
ئاخر گه‌ر له باره‌ی وه‌رینی تاریكیی ژووره‌كه‌م شتێكم بزانی بووایه
وه‌ها نه‌ده‌چوومه پاڵ گۆشه‌گیریی وشه
تۆ پێت وتم:
له كۆڵانه‌كانی مه‌رگی باخچه چیت هه‌یه؟
– له سێبه‌ره‌كه‌م بترازێ كه لێی به گومانم،
شتێك نییه له باره‌یه‌وه بدوێم…
ده‌بێ بوه‌ڕم.