ڕۆڵی ژن له به‌رهه‌مه‌كانی زویا پیرزاد_دا
ئاشكرایه هه‌ربابه‌ت و ڕۆمان و چیرۆكێك كه له‌لایه‌ن نووسه‌رێكی ژنه‌وه به‌به‌رهه‌م هاتبێت، گه‌رپێمان خۆشبێ یا پێمان ناخۆشبێت، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ڕه‌نگ و ڕوخساری ژنانه‌ی له‌خۆگرتووه. چونكه بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه خوڵقاوه و تاڕاده‌یه‌ك باس له ژنایه‌تی ده‌كات و ده‌یه‌وێت مانای ژن بوون له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا بسه‌لمێنێت.
ژنانی نووسه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌به‌شێوازێكی جیاواز له نووسینه‌كانی پیاوان شت بنووسن . به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌و مانایه ناگه‌یه‌نێت كه ژنان، ده‌یانه‌وێت پیاوان له جیهانی ئه‌ندێشه‌كانی خۆیان دووربخه‌نه‌وه و هه‌ربه‌ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی فیمێنیستانه بنووسن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا ژنان توانیویانه له‌گشت بواره جیا جیاكاندا شتگه‌لێكی باش و به‌پێز بنووسن به‌ڵام به‌دیدێكی ژنانه‌وه.
له‌م چه‌رخه‌دا ژنانی نووسه‌ر ده‌یانه‌وێت له ده‌روونی خۆیاندا ئه‌و شتانه بخوڵقێنن و باسی لێوه‌بكه‌ن كه‌چه‌ندین سه‌ده‌یه وه‌ك هه‌ستێكی ونبوو له ویژدان‌و زیهنی كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا شاراوه‌بووه، له‌نموونه‌ی: ئاره‌زووه‌كانیان، عیشق كردن، یه‌كسانی دووڕه‌گه‌ز، سه‌لماندنی تواناكانیان و..هتد. به‌كورتی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌ندێشه‌كانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه به‌یان بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگای باوكسالاریدا سه‌رزه‌نشت بكرێن.
ئاشكرایه له‌پێش چه‌ندین سه‌ده‌وه ژنانه نووسی و جودی هه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زیاتر له به‌رهه‌مه‌كانی پیاواندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه تاوه‌كو خودی ژنان. گه‌وره‌ترین شاكاره‌كانی ژنانه نووسی له‌به‌رهه‌مه‌كانی( تۆلستۆی، گوستاڤ فلۆبێر، به‌لزاك… هتد) دا به‌دیهاتوه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له شاره‌زایان له‌وباوه‌ڕه‌دان تا هه‌نووكه‌ش شاكاره‌كانی ژنانه نووسی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه دێنه‌به‌رهه‌م تا ژنان!! هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان نه‌یانتوانیوه له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌واو ئازاد‌دا بنووسن. له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی ئێمه‌شدا ئه‌م كێشه‌یه به‌زه‌قی به‌دی ده‌كرێت، جگه‌له‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به ژنان‌و كچانی لاو و هاندانیان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی به‌هره‌كانیان به‌ده‌ر له ژێر چه‌تری هیچ لایه‌ن و ڕیكخراوێكی سیاسی و حیزبی‌دا.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژنان له‌په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌و ئابووری…هتد، خۆیان به هاوبه‌شی پیاوان ده‌زانن، هه‌رچه‌نده ئه‌وان نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵا ماڵداری و په‌روه‌رده‌كرنی منداڵ و چێشتخانه‌دا ببچڕن، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا هه‌وڵیانداوه بێنه مه‌یدان و له گشت بواره جیا جیاكانی ژیان به‌شداری بكه‌ن. وه‌ك كار‌وباری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌سازی و… ژنان ده‌یانه‌وێت بڵێن كه ئه‌ندێشه و بیرۆكه‌كانیان قابیلی ڕێزلێگرتنه و هیچ جیاوازیه‌كیان نیه له‌گه‌ڵا داهێنانی پیاواندا.
زویا پیرزاد كێیه؟
لێره‌دا باس له ژنه نووسه‌رێكی ئێرانی ده‌كه‌ین كه‌ناوی "زویا پیرزاد"ه ئه‌و توانیوویه‌تی به‌كۆمه‌ڵێك كتێبی به‌پێز‌و به‌نرخی ئه‌ده‌بی و فیكری، ناوبانگێكی باش به‌ده‌ستبێنێت له‌ناو كۆمه‌ڵانی ئه‌دیبان و ئه‌ده‌بدۆستانی ئێران‌دا و هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كانیشی وه‌رگێڕدراوه‌نه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمانی بیانی. شایانی باسه ئه‌م خاتوونه داهێنه‌رترین ژنه نووسه‌ره كه به‌دیدێكی ته‌واو ژنانه‌وه بۆ ژن‌و كێشه‌كانی ژنایه‌تی ده‌نووسێت.
زویا پیرزاد له‌دایكبووی ساڵی"1330" كۆچی هه‌تاوی له‌شاری ئابادان چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه. ئێستا له‌گه‌ڵا هاوسه‌ره‌كه‌ی و دووكوڕه‌كه‌ی له شاری تاران نیشته‌جێن. هه‌ندێك له به‌رهه‌مه ناوداره‌كانی بریتین له: " من چراكان ده‌كوژێنمه‌وه، " ئێمه ڕادێین "، "وه‌ك هه‌موو سه‌رده‌مێكی تر"، " یه‌ك ڕۆژ پێش جه‌ژنی پاك "، " تامی تفتی خورمالو ".
جگه‌له‌وه‌ش دووكتێبی وه‌رگێراوه‌ته سه‌رزمانی شیرینی فارسی" ئه‌لێس له‌وڵاتێكی سه‌یردا" و " ده‌نگی بازدانی بۆق". هه‌روه‌ها ئه‌و توانیویتی چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌نرخ به‌ده‌ست بێنێت له‌وانه:_خه‌ڵاتی باشترین ڕۆمان ده‌زگای هۆشه‌نگی گولشیری.
_ به‌ده‌ستهێنانی تابلۆی ڕێزلێنانی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی یه‌ڵدا.
_به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین كتێبی ساڵی ئێران به‌هۆی ڕۆمانی "من چراكان ده‌كوژێنمه‌وه".
_ خه‌ڵاتی بیست ساڵا ئه‌ده‌بیاتی چیرۆك له ساڵی "1376" كۆچی هه‌تاوی له‌ڕێی كورته چیرۆكی" تامی تفتی خورمالو"ڕۆمانی من چراكان ده‌كوژێنمه‌وه، یه‌كه‌م ڕۆمانی زویا پیرزاده كه سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی تێدا به‌ده‌ستهێناوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی پێشكه‌شكراوه و شایانی باسه ئه‌م كتێبه بۆجاری چوارده‌هه‌م چاپ كراوه‌ته‌وه.
1_هه‌موو ڕۆژێك به‌خۆم ده‌ڵێم ئه‌مڕۆ چیرۆكێك ده‌نووسم به‌ڵام كه‌شه‌ودادێت و له‌قاپشتنی ئێواره ده‌بمه‌وه ئاهێك هه‌ڵده‌كێشم و ده‌ڵێم:" سبه‌ینێ، سبه‌ینێ حه‌تمه‌ن ده‌ینووسم". له چیرۆكی كه‌روێشك و ته‌ماته و "وه‌كو هه‌موو سه‌رده‌مێك" زویا پیرزاد به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌و جوان وێنه‌ی ژنانی ماڵدار ده‌كێشێت و گوزارشت له‌كه‌متوانایی و مه‌له‌له‌كانی ئه‌وان ده‌كات. ئه‌م كتێبه هه‌ژده چیرۆكی له‌خۆگرتوه كه به‌زمانێكی ئێجگار ساده و جوان و به‌پوختی و به‌كورتی دایڕێژاون.
2_" تامی تفتی خورمالو بریتیه له پێنج چیرۆك: په‌ڵه‌كان، ئاپارتمان، هارمۆنیكا، تامی تفتی خورمالو ، له‌م كتێبه‌دا چیرۆكه‌كان دورودرێژترن و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ش ئاڵۆزتره.
*فه‌رامرز له‌سه‌ر كورسیه‌كه هه‌ستا‌و چووه لای په‌نجه‌ره‌كه‌وه دانیشت، له‌كاتێكدا پشتی له مه‌هنازبوو، ده‌سته‌كانیشی خستبووه ناو گیرفانه‌كانیه‌وه ئینجا وتی:" ده‌بوایه من له‌گه‌ڵا ژنێكدا هاوسه‌رگیریم ئه‌نجام بدایه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ستێ به‌لاسایی كردنه‌وه‌ی ژنانی سه‌رده‌م و هۆش و خه‌یاڵی لای به‌ره و پێشه‌وه‌چوونی كارگه و ئیش و كاری پڕوپووچه‌وه مه‌شغوڵبكات، له‌بیری كار‌وباری ماڵه‌كه‌یدا بوایه". فه‌رامرز گه‌ڕایه‌وه و سه‌یرێكی مه‌هنازی كرد كه‌خۆی خه‌ریك كردبوو به كوپی چاخواردنه‌وه‌كه‌وه. پاشان ده‌ستی برد خاولیه‌كه‌ی كه‌به‌سه‌ر كورسیه‌كه‌وه بوو هه‌ڵگرت و به ته‌وسێكه‌وه بزه‌یه‌كی كرد و وتی:" دیاره! ژنێك كه هه‌موو بیر‌و حه‌واسی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵبێت، خاولی حه‌مام له چێشتخانه داده‌نێت و شت و مه‌كی چێشتخانه‌ش له حه‌مامه‌كه‌دا!".
میهناز له‌دڵی خۆیدا وتی:" خوایه گیان، یارمه‌تیم بده هیچ قسه‌یه‌ك نه‌كه‌م، یارمه‌تیم بده ئارامبم، یارمه‌تیم بده بیر له‌شتێكی تربكه‌مه‌وه!". سه‌یری خاولیه‌كه‌ی ده‌ستی فه‌رامرزی كرد و ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌بیرهاته‌وه یه‌ك دوو مانگ له‌وه و پێش كاتێك به فه‌رامرزی وتبوو" سیسته‌می تۆماركردنی نێراوه‌كه‌تان ڕاست نیه". فه‌رامرز به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كردبوو پێی وتبوو"به‌ڕاستی؟" مه‌هناز وتبووی" باوه‌ڕم پێبكه به‌ڕاستمه. ئێمه‌ش هه‌مان كێشه‌مان هه‌بوو تاتێگه‌یشتین كه_ " فه‌رامرز ده‌ستی كردبووه پێكه‌نین و نوقورچكێكی له‌ڕومه‌تی میهناز گرت و وتی" خانوومه بچكۆلانه پسپۆڕه‌كه له‌بواری تۆماركردنی په‌یام ،خاولیه‌كانی حه‌مامی به‌هه‌ڵه گۆڕیوه‌ته‌وه..؟"
*چیرۆكی ئاپارتمان: له‌م چیرۆكه‌دا زویاپیرزاد ژنانی فه‌رمانبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ژنانی ماڵدار و هه‌ردووكیشیان له‌به‌رامبه‌ر پیاواندا ڕووبه‌ڕوو ده‌كاته‌وه.
3_ له‌كۆمه‌ڵه چیرۆكی "یه‌ك ڕۆژی ماوه بۆ چه‌ژنی پاك" كه‌بریتیه له سێ چیرۆك : ناوكه هه‌لوژه، گوێچكه ماسیه‌كان، وه‌نه‌وشه سپیه‌كان. دووباره چیرۆكه‌كانی دورودرێژتركردۆته‌وه و به‌هه‌مان شێوه بابه‌ته‌كه‌ی به‌شێوازێكی جوان‌و ئاڵۆز به‌ڵام وشه‌كانی هه‌ربه‌شێوه‌یه‌كی ساده داڕێژاوه.
دایه‌گه‌وره ده‌یگێرایه‌وه كه دوا كۆچكردووی گۆڕستانی پشت كڵێساكه، ئاناهید هاوڕێی سه‌رده‌می منداڵی ئه‌و بووه كه‌له‌ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیدا تووشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك بووه‌و تا گه‌یاند‌ویانه‌ته لای پزیشك گیانی له‌ده‌ست داوه. دایه‌گه‌وره پێشتر هیچ كاتێك ده‌رباره‌ی مه‌رگ قسه‌ی نه‌ده‌كرد.
هێشتا نه‌چووبوومه قوتابخانه عه‌سرێكیان كه‌باران ده‌باری چووم بۆماڵی دایه گه‌وره، ئه‌و ڕۆژه بۆیه‌كه‌م جارمبوو ڕووداوی مردنی ئاناهیدم لێ بیست . واقم وڕمابوو سه‌یری ئاگری زۆپا ئاسنیه‌كه‌م ده‌كرد و بیرم له هاوڕێی سه‌رده‌می منداڵی دایه‌گه‌وره ده‌كرده‌وه به‌ڵام نازانم بۆ ئه‌وه‌نده دڵنیابووم له‌وه‌ی كه ئه‌و كچێكی قژزه‌ردی لاواز بوو خاڵێكی گه‌وره به‌سه‌ر گونایه‌كیه‌وه بوو.
تا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مباره‌یه‌وه پرسیارم له‌دایكم و دایه‌گه‌وره و پور و هه‌ركه‌سێكی تر كه له‌ده‌وروبه‌رم بوون ده‌كرد" منیش كه بووم به‌دوانزه ساڵ تووشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك ده‌بم و پاشان ده‌مرم؟"
به‌ڵام وه‌ڵامی هیچ كه‌سێك ڕازی نه‌ده‌كردم..
زۆرجار دایكم سكاڵای لای باوكم ده‌كرد و ده‌یوت" بۆچی دایكت لای ئه‌و منداڵه ده‌رباره‌ی مردن قسه ده‌كات؟" باوكم پشتگیری له دایكی ده‌كرد و كارده‌گه‌یشته ده‌مه‌قاڵه و ناخۆشی، منیش له‌گۆشه‌یه‌كی ماڵه‌كه‌ماندا كزۆڵه‌م ده‌كرد و بۆ مردنی خۆم له‌ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیمدا ده‌گریام..!
تاڕۆژێكیان دایه‌گه‌وره كردمیه باوه‌ش و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانی داینیشاندم و وتی:"گوێبگره، ئاده‌موند، ئاناهید له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچ بوو تووشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك بووه و ئێمه‌ی جێهێشتوه. به‌ڵام كوڕ هه‌رگیز توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌نابێ".
دایك‌و باوكم به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یری دایه‌گه‌وره‌یان كرد و سه‌رئه‌نجام من قه‌ناعه‌تم به‌م قسه‌یه هێنا‌و بۆ هه‌میشه دڵم پاڵی دایه‌وه و ئیتر هه‌رگیز بیرم له مردنی دوانزه ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خۆم نه‌كرده‌وه.
• ناوكه هه‌ڵوژه، "یه‌ك رۆژی ماوه بۆ جه‌ژنی پاك"
له‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌دا زویاپیرزاد له گۆشه‌یه‌كدا به‌شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی تێڕوانینی كوڕێكی منداڵی بێگووناه ڕووبه‌ڕووده‌كاته‌وه به مه‌سه‌له هه‌نووكه‌ییه‌كانی:ژن بوون، پیاو بوون ، جیاوازی ئاینی ، " جیاوازیه‌كانی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و باوه‌ڕه‌كان و هه‌روه‌ها شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه به‌نرخه‌كان و باوه‌ڕی جێگیر به‌لایه‌نی ژنان له كۆمه‌ڵگادا، به منداڵان نیشان ده‌دات. ئه‌و زۆر به وریاییه‌وه بابه‌ته‌كه ده‌خاته به‌ر پرسیار و لێكۆڵینه‌وه.
• ئه‌و ڕۆژه‌م به‌بیردێته‌وه كه‌له‌گه‌ڵا دایكمدا له‌شتكڕین ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆماڵه‌وه. نزیكی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه بوو. جانتای تازه‌م كڕیبوو له‌گه‌ڵا پێڵاو و كاغه‌زی چوارگۆشه‌یی ره‌نگاو ڕه‌نگ، له ڕه‌نگی په‌مه‌یی‌و شین بۆ به‌رگی ده‌فته‌ر‌و كتێبه‌كانم .
له‌دوكانه‌كه كه‌هاتینه ده‌ره‌وه به‌دایكمم وت" دایه تۆ له‌وباوه‌ڕه‌دایت كه دوكانداره‌كه به‌ڕاستی بێ ده‌یوت له كارگه‌ی كاغه‌ز دروستكردنه‌كه‌دا ئه‌م كاغه‌زانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه بۆ ڕاده‌خه‌ن به‌سه‌ریاندا بڕوات؟"
دایكم ده‌ستی كرده پێكه‌نین‌و وتی:" بۆچی ده‌بێت درۆبكات؟"
ده‌ستێكم له‌ناو ده‌ستی دایكمدابوو به‌ده‌سته‌كه‌ی تریشم لوله كاغه‌زه ڕه‌نگاوڕه‌گه‌كانم هه‌ڵگرتبوو. به‌ده‌مخۆمه‌وه بیرم ده‌كرده‌وه ئای چه‌ند خۆشه مرۆڤ به‌سه‌ر ئه‌م كاغه‌زه ڕه‌نگاو ڕه‌نگانه‌دا بڕوات..! له‌وكاته‌دا دایكم قیژاندی…
سه‌یرم كرد كوڕێكی زه‌عیف بوو ڕایده‌كرد… جانتاكه‌م و پێلاوه‌كانم له‌ده‌ست دایكم كه‌وتنه خواره‌وه و دایكم ده‌سته‌كانی برد بۆ سه‌رسنگی. كوڕه‌كه به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه دوورده‌كه‌وته‌وه. دایكم به‌ده‌نگی به‌رز چه‌ند قسه‌یه‌كی پێوت..
ژنێك كه‌بوێدا ڕه‌ت ده‌بوو دانه‌ویه‌وه و شته‌كانی هه‌ڵگرته‌وه و دایه ده‌ست دایكم. پاشان ووتی:" بیشه‌ره‌فانه! ئه‌ڵێی خۆیان دایك و خوشكیان نیه!". پیاوێكیش له‌و نزیكانه له‌به‌رده‌م دووكانه‌كه‌یدا ده‌سته‌كانی خستبووه ناو گیرفانه‌كانیه‌وه و ڕاوه‌ستابوو به‌م دیمه‌نه سه‌یره پێده‌كه‌نی!.
دایكم ده‌ستی كرد به‌گریان. شته‌كانی دابه‌من هه‌ڵیان بگرم، خۆشی به‌هه‌ردوو ده‌ستی یه‌خه‌ی كراسه دڕاوه‌كه‌ی توند گرت و تاماڵه‌وه گریا. من ئه‌و كراسه‌یم زۆر خۆشده‌ویست.. یه‌خه‌یه‌كی ته‌نكی ناسكی هه‌بوو له مله‌كه‌یه‌وه تا سه‌ر كه‌مه‌ری قۆپچه‌ی له‌شێوه‌ی مرواری پێوه‌بوو. كه‌گه‌شتینه ماڵه‌وه دایكم گریانه‌كه‌ی زیادی كرد. كاتێك باوكم ڕووداوه‌كه‌ی گوێ لێ‌بوو ڕۆژنامه‌كه‌ی ده‌ستی هه‌ڵدایه‌وه‌و وتی:" ئیتر تاماوی له‌م جۆره جلانه له‌به‌رمه‌كه!" دایكم له‌پێشدا ده‌می داچه‌قاند، پاشان لێوه‌كانی نوساند به‌یه‌كه‌وه تابوو به‌خه‌تێكی باریك.. منیش چوومه ژوره‌كه‌مه‌وه‌و كاغه‌زه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانم ڕاخست له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه‌دا. ئه‌وه‌نده به‌سه‌ریاندا ڕۆشتم تا هه‌مووی دڕا.
*" وه‌نه‌وشه سپیه‌كان" یه‌ك ڕۆژی ماوه بۆ جه‌ژنی پاك) له‌م كتێبه‌شیدا زویا پیرزاد به‌شێوه‌یه‌كی خاكی و به‌وپه‌ڕی هوشیاریه‌وه ده‌نووسێت. ئه‌و ئازاری ژن‌بوون له كۆمه‌ڵگای داخراوی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتدا له چیرۆكه‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان وێنه كێشاوه.سه‌رچاوه:سایتی
shabakeh. و
aftab