ئه‌و ده‌مه‌ی مام جه‌لال بیره‌وه‌رییه‌كانی ده‌نوسێته‌وه
ڕه‌نگه ئاسایی بێت باس كردن و شرۆڤه بۆكردنی بابه‌تێكی موعهییهنی ڕۆژ كه زاده‌ی واقیعێكه و تۆ دێیت به زمانێكی ئه‌ده‌بی سیاسی دیسانه‌وه به خوێنه‌ر و تاكی كۆمه‌ڵی به‌رجه‌سته ئه‌كه‌یته‌وه ، یان سانایه نوسینه‌وه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به زمانێكی ساده و تیشك خستنه سه‌ر هه‌موو ڕووداوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وكاته خۆش و ناخۆشانه‌ی كه شایه‌نی مانه‌وه‌یه له هزری هه‌ر یه‌كێ له‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌كه‌ی ، به‌ڵام تێفكرین و خوێندنه‌وه بۆكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌واو لێبوورده به خاك و تێكۆشه‌ر به نیشتمان و به‌رگریكه‌ر به ڕۆحی میلله‌تێكی وه‌ك كورد ، هیچ سانا نییه‌و ده‌كرێ زۆرێك مانای هه‌مه‌لایه‌نی بۆ بكرێت له سیاقی نوسینه‌وه‌ی مێژوویه‌ك كه له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی پڕپڕه له نه‌مری بۆ ئێستا‌و بۆ ئایینده‌ش .
ئه‌مه وه‌سف و پیاهه‌ڵدانێكی خه‌یاڵی نییه و من بێم له دیدێكی تاك لایه‌نه‌وه دێڕه‌كانی بنوسمه‌وه ، به‌ڵكو وه‌ك حه‌ق بێژێك دێم و خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم گه‌ر لێره‌وه و له‌سه‌ر و به‌ندی نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی كه مام جه‌لال باسی لێوه ده‌كات بۆ نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ره‌تای ژیان و قۆناغه‌كانی بوون به پێشمه‌رگه و تا ده‌گا به سكرتێری پارت و به‌دوای هه‌مووشیاندا گه‌یشتن به پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ، بتوانم له دیدی خۆمه‌وه هه‌موو ئه‌و پێشهات و ئه‌گه‌ره جۆراو جۆرانه بخه‌مه ڕوو كه عێراق و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و خودی هه‌رێمی كوردستانیش به‌خۆوه ده‌بینێ .
زۆرێك ئارای میدیایی و جه‌ماوه‌ری ده‌بیسترێت له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی كه به‌م دوواییانه جه‌لال تاڵه‌بانی دای به‌وه‌ی كه پێناچێ له‌دوای ته‌واو بوونی خولی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆماری عێراقی فیدراڵ خۆم كاندید بكه‌مه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌م به نوسینه‌وه‌ی بیرهوهرییهكانمهوه خۆم خه‌ریك بكه‌م ، چونكه پێم وایه كاتێكی زۆرم پێویسته .
لێره‌وه كۆمه‌ڵێك پێشهات و ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ، له‌وانه ، داخۆ له‌دوای جێهشتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه ، كورد ئه‌و هه‌یمه‌نه گه‌وره‌یه‌ی كه دروستی كردبوو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م زاته‌دا ، هه‌ر ده‌یمێنێ ؟ داخۆ كورد ده‌توانێ نوێنه‌رێكی دیكه‌ی وه‌ك مام جه‌لال له مێژووی سیاسی كوردستاندا دروست بكات و له ڕۆژه ڕه‌شه‌كانی میلله‌تدا وه‌ك چرایه‌ك شه‌وق ببه‌خشێته ده‌ور و به‌ره‌كه‌ی ؟ ئاخۆ بوونی ئه‌م كه‌سایه‌تییه له‌ناوه‌نده سیاسییه نێو دهوڵهتییهكاندا ته‌نها مۆركێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌به‌خشی یان هه‌میشه بوعدێكی گشتگیر و ئاشتی خواز و میان ڕه‌وانه‌ی ده‌گێڕا له هه‌رئان و ساتێك‌دا كه گه‌لێك یان وڵاتێك یان لایه‌نێكی مه‌عنی پێویستیان پێی بێت ؟ ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و قسه‌و باسانه‌ی كه لێره‌و له‌وێ ده‌كرێت له‌سه‌ر بار‌و دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به نه‌مانی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك پاڵ پشت و به جیهان ناسێكی نه‌ته‌وه‌ی كورد .
ده‌بێت میلله‌تی كورد له‌سه‌ر و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری عێراقه‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایه شانازی بكات به‌و زاته مه‌زنه‌ی كه بۆ چركه ساتێكیش له پێناو به‌دیهێنانی یه‌كێتی نیشتمانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی به ماندوێتی نه‌كردووه و هه‌میشه تێكۆشاوه له پێناو به‌دیهێنانی خواسته‌كانی تاكی كورد و به جیهان ناساندنی ئه‌و گه‌له‌ی كه ساڵانێكی دوور و درێژه له‌ژێر مه‌ینه‌ت و عه‌زابی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركوت كه‌ردا بێبه‌ری بوون له ئازادی و خۆش گوزه‌رانی ، حه‌ق وایه سه‌ركردایه‌تی كوردستان به جددی كار بۆ ئه‌وه بكات كه له پاش نه‌مانی مام جه‌لال له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هیچ كه‌لێنێك و درزێك بكه‌وێته نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا ، چونكه ئاشكرایه و له‌به‌رچاوه هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكانی ئه‌م زاته بۆ یه‌ك ڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقدا به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و تایفه گه‌ری و ناوچهچێتییهوه . یان له ئێسته‌وه هه‌وڵ بدرێت جۆره خه‌باتێكی وه‌ها بیری لێبكرێته‌وه كه هیچ نه‌بێ ئه‌و په‌یوه‌نییه تۆكمه و ستراتیژییه‌ی كه هه‌یه په‌ره‌ی پێبدرێت و توند تری بكه‌نه‌وه تا له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سیاسی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌دوور بن كه ڕوو به ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی باڵای كورد ده‌بێته‌وه .
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر بار‌و دۆخی یه‌كێتی و هه‌موو ئه‌و قسه‌و باسانه‌ی كه ڕۆژانه ده‌كرێن و ده‌بیسترێن له ناوه‌نده میدیاییه‌كان و شه‌قامی كوردی له‌سه‌ر وازهێنانی مام جه‌لال وه‌ك سكرتێری یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر نه‌مانی یه‌كجاره‌كی ئه‌م زاته له ژیانی سیاسی و مرۆڤایه‌تیشدا ، ده‌یان و سه‌دان شرۆڤه ده‌بیسترێ و ده‌كرێت به‌بێ هیچ گوێدانه ئه‌و واقیعه‌ی كه ئه‌مڕۆی هه‌رێمه‌كه‌مان تێیدایه‌تی و بێ حساب بۆ كردنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دراوه و به‌رده‌وام ئهشدرێت بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر پێی خۆی و به جیهان ناساندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق . چیتر ئه‌و ده‌مانه گوزه‌شت باس له‌وه دهكراو ده‌وترا كورد ناتوانێت وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی كارا‌و ئه‌كتیڤ خۆی به واقیعی جیهانی سیاسی ئه‌مڕۆ بناسێنێت و ناتوانێ ده‌نگی ئازار‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی بگه‌یه‌نێته ته‌واوی سه‌رانسه‌ری دونیا ، ڕاسته هه‌بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌توانای وه‌ك مام جه‌لال له هه‌موو قۆناغه جۆراو جۆره‌كانی ژیانی سیاسی‌دا ماناگه‌لێكی زۆری ده‌دایه هاوكێشه‌ی ڕامیاری و نه‌ته‌وایه‌تی بۆ گه‌لانی عێراق و به‌تایبه‌تی تر كوردستان , به‌ڵام ئه‌مه و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م زاته له بازنه‌ی سیاسی و هاوكێشه سیاسییه‌كاندا مانای له‌ناو چون و په‌رت بوونی دۆزی كورد و لاوازبوونی یه‌كێتی نیشتمانی ناگه‌یه‌نێ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه میلله‌تی كورد زۆر چاوكراوانه‌تر له سبه‌ی ده‌ڕوانن و كه‌سانێكی نیشتمان په‌روه‌ر و خه‌مخۆر به دۆزی سیاسی كورد هاتونه‌ته مه‌یدانه‌كه‌وه كه به‌و په‌ڕی تواناوه كار ئه‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه مه‌عنه‌وییه‌ی كه ڕووبه‌ڕوی هه‌ر ئاسته‌نگێك ده‌بێته‌وه له‌پاش دووركه‌وتنه‌وه و بزر بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌تواناو بوێری وه‌ك مام جه‌لال .
ڕه‌نگه كه‌سانێك هه‌بن دوور له‌هه‌موو به‌ها مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه هه‌میشه و هه‌رده‌م له هه‌وڵا بن بۆ ئاژاوه نانه‌وه و دووبه‌ره‌كی دروست كردن و له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی كورد ، به‌ڵام چ ئه‌وان و چ هاوجۆره‌كانی وه‌ك ئه‌وانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له سایه‌ی خه‌ڵكانێكی ڕۆشنفكر و به ئه‌زموون و به‌توانای نێو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ، جارێكی تر‌و زه‌مه‌نێكی تر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه ڕۆژانێك ئه‌هاتنه به‌رده‌م كار‌و پرۆژه و یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كوردی ئهشكێنرێن و به هه‌وڵ و كۆششێكی به‌رده‌وامی هه‌موو لایه‌ك ده‌توانین پێگه‌ی كورد و ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری كوردیی به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها له‌ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمیش قایم بكه‌ین ، به‌مه‌ش چیدی ڕێگه‌یه‌ك ناهێڵرێته‌وه بۆ نه‌یارانی كورد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژانێك ئاوات خوازبوون به نه‌مانی كه‌سایه‌تی مام جه‌لال و لێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌ت بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه جیاجیایانهش كه هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا پێك هێناوه ، كه‌واته ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه چاك بزانن به‌هۆی كارامه‌یی و لێهاتوویی مام جه‌لال و خه‌مخۆرانی تری ده‌سه‌ڵاتی باڵای سیاسی كورده‌وه چیتر ڕۆژگاره تاڵ و نه‌خوازراوه‌كان جارێكی تر نایه‌ته‌وه به‌ر ئه‌و ئازادی و خۆش گوزهرانیانهی كه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه‌ته بوون و له ڕێی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیبلۆماتییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه ئه‌و بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بوه‌ته‌وه كه به‌ڵێ كوردیش وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری دونیا بوونی هه‌یه و ده‌توانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و له‌هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێدا ده‌ستی به‌شداری و هاوكاری كردنی هه‌بێت تێیدا .