ژیان چه‌نده به‌عه‌شقه‌وه فری و نه‌گه‌رایه‌وه…
چۆن بوو به‌جارێك ئه‌و شاره له‌عه‌شق خاڵی بوو ؟!
چۆن بوو له‌ورۆژه خودا به‌ده‌م هه‌نسكی گریانه‌كانی
كچێكی عاشق نه‌هات..
كه‌هه‌زاران ده‌ست بۆ خه‌نجه‌ری مه‌رگی
درێژكرابوونه‌وه.!ده‌سته‌كان چۆن بوونه د‌رك و له‌رۆحیا راچوون
عه‌شق چۆن بووه خه‌نجه‌رێك و له‌دڵیا چه‌قی
ژیان چۆن بووه ئازارێك و له‌رۆحی
خوداییانه‌ی ئه‌و راچوو؟
چۆن بوو؟؟ئای ئای…
جوانیه‌كانی خوا چۆن به‌جارێ له‌رۆحیانا مرد و
شه‌یتان رژایه ناخیانه‌وه ؟خودایه… خودا عاشقه ته‌نهاكه‌م…
هه‌موو ژینم بكه سڵاوێك بۆ "دوعا*"
هه‌موو مه‌ستیه‌كه‌م لێبستینه‌وه‌و
بیكه ملوانكه‌یه‌كی هیوای ئه‌و…خودایه… خودای ته‌نهای من
له‌ودیو سنووره‌كانی ژیانه‌وه
پرم بكه له‌عه‌شقی خۆت
بارێم نه‌كه‌وێته باغه‌كانی شه‌یتانه‌وه
باله‌ودیو سنوره‌كانی ژیانه‌وه
رقم به‌شی تفێك هه‌بێت بۆ شه‌یتان…خودایه….
ئه‌وه چی بوو… ؟
هه‌موو بێ زه‌یه‌كانی گورگ و
هه‌موو درنده‌یه‌كانی تمساحیان تیا سه‌وز بوبوو
هه‌ر رقێكیان به‌قه‌د تینی بڵێسه‌ی ئاگری
ناو دۆزه‌خه‌كه‌ی تۆ بوون…خودایه….
خاڵیم بكه له‌ژیان و
پرم بكه له‌عه‌شقی خۆت"دوعا" ئه‌وه چۆن بوو هێنده پربوویت له عه‌شق ؟!
"دوعا" عه‌شق چه‌نده تۆی خۆش ویست و
رۆحت بووه ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ هه‌میشه به‌ئاسمانمانه‌وه
بدره‌وشێته‌وه…
چۆن رژایته ناخمان و
چۆن سه‌ختی عه‌شقت لا پیرۆز كردین…
"دوعا" ئه‌وه چیت كرد ؟
خه‌یاڵه‌كانت به‌ده‌م چ "با"یه‌كی عاشق
بۆ ئێمه‌ت نارد‌و و
خودات چۆن له‌و سه‌ره‌وه هێنا گریان!
ژیانت چه‌نده به‌عه‌شقه‌وه به‌مه‌رگ به‌خشی و
له‌ودیو مه‌رگه‌وه چه‌نده لامان زیندووی !!!…………………………….
*دوعا ئه‌و كچه‌ی جه‌ستی له‌رۆژێكا به‌هه‌رچی هه‌سته گورگیه‌كان و تیمساحی كۆمه‌ڵێك مرۆڤ له‌ده‌ڤه‌ری شێخان له‌رۆح جیاكراوه… له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كورێكی موسڵمان ئه‌كرد ئه‌مه‌ش به‌لای ئێزیدیه‌كانه‌وه شوومه. ئه‌ویش بووه قوربانی ئه‌م شوومه‌ی ئه‌وان..