
دیدار له‌گه‌ڵ حوسێن سێودین ….سازدانی: سۆران عه‌زیز
حوسێن سێودین له‌دایك بووی كه‌ركوك 1957 , ئه‌كادیمیای سینه‌مای لههۆڵَهندا ته‌واو كردووه , كاری له‌چه‌ندین ته‌له‌ڤفزیۆنی هۆڵه‌ندی كردووه, به‌شداری چه‌ند ڤیستیڤاڵی سینه‌مایی هۆڵه‌ندی و سویدی كردووه, ساڵی 1997 یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی فلیمی كوردی لههۆڵهندا سازكردووه, یه‌كێك له‌به‌رچاوترین كاره هونه‌ریه‌كانی فلیمی ده‌مامكی شووشه‌ییه, هونه‌رمه‌ندانی هۆڵه‌ندی و فارسی ده‌وریان تێدا بینیوه,
كوردستان راپۆرت: سینه‌ما دوو لایه‌نه لایه‌نێكی هونه‌رییه لایه‌نێكی تری زانسته وه‌ك ته‌كنیك, به بڕوای تۆ لایه‌نه زانستیه‌كه‌ی سینه‌ما چییه كه كورد تاكو ئێستا ئاشنایه‌تی ته‌واوی له‌گه‌ڵدا نییه ؟
حوسێن سیۆدین: راسته هونه‌ری سینه‌ما بریتیه له‌و دوو به‌شه , لایه‌نه هونه‌ریه‌كه‌ی لایه‌نه زانستییه‌كه‌ی , به‌ڵام هونه‌ری فۆتۆگرافی بناغه‌ی سینه‌مایه, كاتی خۆی پۆرترێت ئه‌كرا, پێش كامێرا هونه‌رمه‌ندێكی ته‌شكیلی یه‌كێكی داده‌نا كه‌هێزی بینین و شاره‌زایی پۆرترێت بێت به‌ڵام ئه‌م جۆره پۆرترێته به‌س له‌ماڵی شازاده‌كاندا هه‌بوو, بۆیه ئێستاش ده‌زانین باوك و باپیری "ئلیزابێس"كێیه ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆرترێتی هه‌بووه, دوای ئه‌وه‌ی ئامێری كامێرا په‌یدابوو پۆرترێت بوو به‌جه‌ماوه‌ری, دواتریش هونه‌ری فۆتۆگرافی پێشكه‌وت, توانی له‌یه‌ك فرێم گرته‌یه‌ك دروست بێت , بۆیه لهپۆرترێت و ته‌شكیلی و فۆتۆكهوه چوین به‌ره‌و بهئامێركردنی سینه‌ما, لێره‌وه كامێرا توانی ئه‌و فرێمانه بۆمرۆڤ بكه‌نه زانستی ماتریالی , توانی مرۆڤ له‌بیست و چوار فرێم له‌یه‌ك چركه‌دا جوله‌یه‌كی مرۆڤ پێشان بدات ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تاوه به‌وێنه ده‌كرا به‌ڵام ئێستا پێی ده‌ڵێن (ئه‌نیمه‌یشن) دواتر ئامێری سینه‌ما به‌شێوه‌ی ئامێرێكی گه‌وره‌تر په‌یدابوو ئه‌ویش زانستێكی گه‌وره‌ی ده‌ویست, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سینما له فۆتۆگرافی و پۆرترێته‌وه هاتووه, كه‌واته سه‌رچاوه بنهرهتییهكهی رۆشناییه ئه‌مه‌ش زۆر په‌یوه‌ندی به‌چاوی مرۆڤه‌وه هه‌یه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان چاوی مرۆڤ و رۆشناییه‌وه, دواتر زانرا سینه‌ما سه‌رچاوه‌یه‌كی پێویسته, بۆئه‌وه‌ی سه‌رچاوه په‌یدا بكرێت بیرلهدروست كردنی فیلم بكرێت, فیلم به‌رهه‌م هات, دواتر بیریان له‌دروستكردنی كۆمپانیا كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه مادیه‌كه‌ی دابین بكه‌ن .
كوردستان راپۆرت: تۆ گوتت فۆتۆگراف یه‌كه‌مین دایكی سینه‌مایه, هه‌روه‌ها ئه‌و جوله دینامیكیه‌ی تۆ ده‌یبینیت له‌ماوه‌ی بیست و چوار فرێمدا دروست ده‌بێت, بۆئه‌وه‌ی وابزانین ئه‌و نمایشه یان ئه‌و كه‌سه ده‌جوڵێت هه‌روه‌كو نمونه‌ت هێنایه‌وه به ئه‌نیمه‌یشن كه‌واته ئه‌نیمه‌یشنیش خۆی سینه‌مایه ئایا ته‌سویری ته‌له‌فیزیۆنیش ناو ده‌نێیت سینه‌ما ؟
حوسێن سێۆدین : سینه‌ما پێش ته‌له‌فیزیۆن دروست بووه, جیاوازی نێوان سینه‌ماو ته‌له‌فیزیۆن ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌می ته‌له‌فیزیۆن له‌ناو خۆیدا پێشان ده‌درێت، هه‌روه‌ها سینه‌ما ته‌كنیك و باكگڕاوندو پێكهاته‌یه‌كی كیمیاوی تری هه‌یه, دواتر فیلمی سینه‌مایی وه‌ك شریتی ته‌له‌فیزیۆن ناتوانرێ بیسڕیته‌وه.
كوردستان راپۆرت: بابه‌تی ته‌له‌فیزیۆنی و بابه‌تی سینه‌مای هه‌ردوو كیان بۆچاو و بینینه جیاوازی نێوان ئه‌و دوو بینینه چییه , ئایا سینه‌ما رۆحێكی ئێستاتیكی هه‌یه مرۆڤ وا په رۆشیهتی خۆ ته‌له‌فیزیۆنیش هه‌ر بینینه ؟
حوسێن سیۆدین: بینینه‌كه جیاوازه تۆ سه‌یری من بكه هه‌ر ده‌جوڵێمه‌وه قسه‌ده‌كه‌م من تۆئیبراز ناكه‌م, وایدا بنێ من ئێستا هێلۆمۆنتی زۆر تهلهفیزیۆنیم له‌به‌رچاوی تۆدا, ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه ی تۆ ته‌ركیزت له‌سه‌رم نیه, به‌ڵام ته‌له‌فیزیۆن وانیه, سینه‌ما كردارێكه له‌ناواخندا جیاوازی هه‌یه لهنمایشهكهشیدا جیاوازی هه‌یه, تۆ كه‌ده‌چیته سینه‌ما ههركهبلیتهكهت وه‌رگرت و چویته نێو هۆڵه‌كه‌وه, واتهچویته ناو كاتی ئه‌و فیلمه, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گلۆپ هه‌مووی ره‌ش ده‌بێت, ئه‌مه مه‌به‌ستمان سینه‌مای پرۆفیشناڵه, ههركهپهردهكه دادرایه‌وه, فیلمه‌كه ده‌ستی پێكرد تۆ داده‌بڕێیت و له‌دونیای تایبه‌تی خۆتدا نامێنیت, هه‌موو سه‌رنجت ده‌چێته سه‌ر فیلمه‌كه, ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ش هه‌موو توانای خۆی به‌كار هێناوه بۆئه‌وه‌ی تۆ وا راوهستێنێت, ئه‌مه‌ش هێزێكی موگناتیزی تێدایه.
كوردستان راپۆرت: بهوقسهیهی تۆ بێت هۆڵی سینه‌مایه‌كه ئامرازێكه بۆبینینی فیلمێكی باش, ئه‌ی ئه‌گه‌ر فیلمێكی سكرین نمایش بكرێت هه‌مان كاریگه‌ری ده‌بێت؟
حوسێن سیۆدین: سكرین هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌و یه‌ك جار لێده‌درێت, ئه‌توانی هه‌ڵیگری و بیوه‌ستێنیت, وه‌كو میكانیزمی فیلمه‌كه نیه, واته ئه‌و فیلمه میكانیزمیهكی تێدایه, وه‌كو وتمان بیست و چوار فرێم ئه‌و پرۆژهكتۆرهش بیست و چواره كه له‌یه‌ك سێ پۆین لێده‌دات، واته كرداره‌كه ئه‌وه‌نده جوانه كردارێكی كیمیایی و فیزیاییه, بۆیه ئه‌توانم بڵێم كاره‌كه ته‌واوه جیاوازه له‌نمایشی ڤیدیۆ بۆ وڵاتانی كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژار, ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بڕۆنه نێو دنیای سینه‌ماوه, به‌راستی ده‌رگایه‌كی باشی لێكراوه‌ته‌وه, به‌ڵام ده‌بێت شته‌كانیش بزانین ئێمه كه‌فیلم ڤیستیڤاڵ ده‌كه‌ین لێره هه‌مووی فیلم ڤیستیڤاڵ نیه ئه‌وانه ڤیدیۆڤیستیڤاڵه, چونكه ئه‌وانه به‌ڤیدیۆ كراوه به‌ڤیدیۆش نمایش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كه‌وا فیلم ده‌كات و هونه‌رمه‌نده ده‌بێت بزانێت چۆن له‌گه‌ڵ حه‌زدا مامه‌ڵه ده‌كات ڤیدیۆ ئه‌مه‌ی ناوێت.
كوردستان راپۆرت: ئێستا له‌دنیادا سینه‌ما هه‌م سه‌رمایه‌ی ده‌وێت, هه‌میش سه‌رمایه به‌ده‌ست ئه‌خات, ئایا ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی سینه‌مای دونیا به‌ره‌و سینه‌مایه‌كی بازرگانی به‌رێت ؟
حوسێن: ئه‌م ناكۆكیه له‌سه‌ره‌تا وه هه‌یه, چونكه هه‌ندێ پێیان وابوو ده‌بێت سینه‌ما هونهردهبێت كۆمه‌ڵایه‌تیانه خزمه‌ت بكات, یان ده‌بێت سینه‌ما بازرگانی بێت..
كوردستان راپۆرت: ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌چه‌ند ساڵێكه له‌كوردستان به‌رهه‌م هاتوون هیچ جوڵه‌یه‌كی سینه‌مای و هیچ زانستێك له‌و فیلمانه‌دا هه‌یه ؟
حوسێن : ئه‌وانه‌ی لێره‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌س به‌ڤیدیۆ كار بكه‌ن, من نازانم بۆ به‌سینه‌ما نایكه‌ن, لهكاتیًَكدا ره‌نگی جوانتره ئه‌وانه‌شی كه‌سینه‌ما به 35 ملیم ده‌كه‌ن, ئه‌وانه هه‌ندێكی به‌س لهبیستنهوه هاتووه, ئه‌وانه خۆیان هه‌ڵواسیوه به35 ملیمهوه چونكه 35ملیم مه‌رجی بنه‌ره‌تی نیه, ئه‌ساس ئه‌وه‌یه كه‌تۆ سیناریۆ ونوسین و ئه‌و بابه‌ته‌ی كه هه‌ڵت بژاردووه, بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌بێت زه‌وقه هونه‌ریه‌كه له‌پشتیه‌وه بێت, نه‌ك ئه‌وه بێت ته‌نها هه‌ر كار بكه‌یت, بۆیه به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی خۆیان هه‌ڵواسیوه به35 ملیمهوه نازانن 16 ملیمیش هه‌یه . دواتر هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار له‌مه‌ر ئه‌و ته‌جروبانه‌ی كه‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رهه‌می هێناوه هونه‌رمه‌ند ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌فیلمی "ده‌مامكی شوشه‌یی"ی زۆر كاریگه‌رم به‌دوو ستایلی هونه‌رمه‌ند"نویس مۆلێر" كه نه‌ختێ سوریالی واقیعیه نیو ریالیست و واقیعی سوریالی تێكه‌ڵه .
كوردستان راپۆرت: ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌وروپا ژیاویت, ئه‌زموونی سینه‌مای ئه‌وێت بینیووه و خوێندنت له‌وێ ته‌واوكردووه, ئێستا چ پرۆژه‌یه‌كت له‌به‌ر ده‌سته ؟
حوسێن: من ماوه‌ی دووساڵ ده‌بێت لێره‌م ماوه‌یه‌كی زۆریشه ده‌مه‌وێت فیلمێكی دۆكۆ درامایی بكه‌م, واته هه‌م دیكۆمێنتی بێت, هه‌میش درامای بێت بۆئه‌وه‌ی باسی مێژووی خه‌باتی میله‌تی كوردی بكات, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌نه‌رال بارزانیم هه‌ڵبژارد بۆ كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می فیلمه‌كه, بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم قسه‌م كردئهوكات به‌رێزیان پێیان باش بوو, به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چومه‌وه هۆڵه‌ندا, له‌وێ ئه‌وان ته‌مویلیان ده‌كرد, ئه‌م فیلمه دواتر سیناریۆكه‌م جارێكی‌تر ئاماده‌كرد, هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ندین هاورێی بارزانی بۆئه‌م مه‌به‌سته قسه‌م كردوو وێنهشمگرت دوایی لههۆڵهندا چه‌ندین جار لێمدهدایهوه تا توانرا سیناریۆیه‌كی نوێ بنوسم پێشكه‌شی هۆڵندیهكانم كرد, به‌ڵام هۆڵندیهكان ئه‌و پرۆژه‌یان به‌لاوه‌نا چونكه ئه‌و كات سه‌دام له‌سه‌ر حوكوم بوو, بۆیه ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگ بوو كردنی ئه‌و فیلمه بوو تا هه‌موو دونیا تێبگات, كورد چۆن خه‌باتی كردووه هۆكاری خه‌باته‌كه‌ی رێكه‌وتن نامه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و به‌تایبه‌ت رێكه‌وتن نامه‌ی جه‌زائیر، ئیدی ئه‌م فیلمه نه‌كرا جارێكی‌تر هاتومه‌ته‌وه ماوه‌یه‌كیش به‌رله‌ئێستا نوسینێكی (به‌ختیار عه‌لی) م خوێنده‌وه رۆمانی (شاری مۆسیقا سپیه‌كان), به‌شێك له‌و گێرانهوهیهی ئه‌و رۆمانه جۆرێكه له‌دادگایكردنی جه‌لاده‌كان كه‌خه‌ڵكی كوردی تیا ئهتككراوه, واته له‌ئه‌نفالدا ئه‌وه‌ی كورد به‌سه‌ری هاتووه یانزهكهس هه‌ڵبژێردراوه كهتهمسیلی یانزهههزار كوردهكات, دواتر ئه‌م كه‌سایه‌تیانه مه‌حكه‌مه‌ی جه‌لاد ده‌كه‌ن, بۆیه ئه‌مه‌شم هه‌ڵبژارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردی غه‌در لێكراو خۆی جه‌لاده‌كه‌ی خۆی مه‌حكه‌مه ده‌كات, بۆیه ئه‌م به‌شه‌ی رۆمانه‌كه مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال باشترین به‌ڵگه و فیلم بێت كه به دونیای پێشان بدرێت, هه‌م رووی جه‌لاده‌كه پێشان ده‌دات, هه‌میش رووی میله‌تێك پێشان ده‌دات كهغهدری لێكراوه, دواتر ئه‌م رۆمانه ئینسافێكی زۆر جوان روئیایه‌كی فه‌لسه‌فی باشی تێدایه, ئه‌مه‌یان وه‌ك سیناریۆ نا, به‌ڵكو وه‌ك فكره‌ی فیلمه‌كه بودجه‌ی كردنی فیلمه‌كه به‌ره‌زامه‌ندی به‌ختیار عه‌لی كردمه پرۆژه‌یه‌ك و داومه‌ته به‌رێوبه‌رایه‌تی سینه‌ما له‌هه‌ولێر, پێشتریش له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشبیری قسه‌مان كرد زۆری پێ‌باش بوو, به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه له‌گه‌ڵ حه‌وت پرۆژه‌ی دیكه‌دا چوبووه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران, به‌ئه‌وان پاره‌یان درا به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی من هیچ نه‌كرا, وه‌ڵامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن تۆ له‌كه‌رتی تایبه‌ت پاره په‌یدا بكه دواتر ووتیان بۆ پرۆژه‌ی ساڵی 2008, ئه‌مه بۆمن شتێكی سه‌رسورهێنه‌ر بوو به‌ڵام من پێم وایه له‌هه‌ر شوێنێك مه‌جال هه‌بوو, ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بده‌م به‌و هیوایه‌شم ده‌رگاكه‌م له‌سه‌ر بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه بكه‌م من دڵنیاییه‌وه هه‌وڵی بۆده‌ده‌م تا بتوانم له‌ساڵی 2008 ببێته فیلمێكی سینه‌مای ئه‌و فیلمه‌ش سه‌عات و نیوییه , وه‌كو فیلمی سینه‌مایی ده‌كرێت, ئه‌مه‌ش كارێكی زۆری ده‌وێت چونكه لێره ئه‌كته‌ری سینه‌مای نیه ته‌مسیل له‌پێش كامێره زۆر قورستره له سه‌ر شانۆ به‌دروست بونی ئه‌و فیلمه ده‌بێته هۆی دروست بونی مه‌دره‌سه‌یه‌كی سینه‌ما بچوك بۆئه‌و خه‌ڵكه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له بواری سینه‌مادا كارده‌كه‌ن بێن له‌گه‌ڵماندا كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بیكه‌ینه (ورۆك شۆپ) له‌سه‌ر سینه‌ما .