كرێكاران و حكومه‌تی بنكه فراوان!
تائێستا ئه‌وه‌ی له‌په‌رلمان و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتداری كوردستانه‌وه ئاشكرا كراوه، ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌م ساڵح و ئازاد به‌رواری وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت وجێگره‌كه‌ی دیاری كراون بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت وكابینه‌ی تازه. بڕیاریشه ئه‌م ئه‌ركه له‌نیو پرۆسه‌یه‌كی دانوسان و ڕاوێژكاری نێوان یه‌كیتی وپارتی و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا تێپه‌ڕێ تا حكومه‌تێكی بنكه فراوان بێته كایه‌وه. به‌لام له‌م باره‌وه پرسیارئه‌وه‌یه بۆ كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی كوردستان، كه‌ده‌بێ چ تێڕوانینێكیان بۆئه‌م حكومه‌ته تازه‌یه هه‌بێت و چ هه‌ڵویستێكی لێ‌بگرن؟ ئایا هه‌قه كرێكاران هیچ چاوه‌ڕوانیه‌كیان له‌حكومه‌تی نوێی یه‌كیتی وپارتی و باڵه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی هه‌بێت؟ ئایا ئه‌م حكومه‌ته ئه‌گه‌ر بنكه فراوانبێت یان به‌رته‌سك، هیچ گۆڕنێك به‌قازانجی خه‌ڵك له‌كۆمه‌لگادا به‌دی دێنێ؟ به‌واتایه‌كی تر ئه‌م حكومه‌ته به‌بێ ئۆپۆزسیۆن و به‌ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئه‌توانێ چی بۆ هاولاتیان دابینبكات؟
بۆ وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ماهیه‌تی چینایه‌تی ئه‌م حكومه‌ته ڕابوه‌ستین. حكومه‌تی تاره و وه‌زاره‌تخانه‌كانی، سائیتر هه‌ربنكه‌یه‌كی هه‌بێت، نوێنه‌ری چینی بۆرژوازی و موفته‌خۆران و تاقمێك گه‌نده‌ڵ و تالانچین كه‌به‌زۆری چه‌ك و به‌وه‌همی كوردایه‌تی‌یه‌وه ژیانی خه‌ڵكیان له‌قاوداوه. ئه‌م چین و تاقمه كه‌ئه‌مرۆ به‌ناوی حكومه‌تی خه‌ڵك وبه‌بنكه‌ی فراوانه‌وه، ده‌دوێ، ده‌سه‌لات وحكومه‌تێكه كه‌به‌ته‌واوی توانایه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندان و مشه‌خۆرانی بزوتنه‌وه‌ی كوردیایه‌تی بڕیاری پێكهاتنی لێدراوه وئاماده‌شه بۆ مه‌رام وقازانجی رۆژانه‌ی هه‌ر ئه‌م چین وتاقمه ده‌ست بۆهه‌ریاساو سیاسه‌ت و هه‌لسوكه‌وتێك به‌رێ كه‌ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌پارێزی ومسۆگه‌ری ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ و بیپه‌رده‌ش به‌زه‌ره‌ری هاولاتیان ته‌واوببێت.
كارنامه‌ی 18 ساڵی"حكومه‌تی هه‌رێم" وكابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م چینه چ له‌وكاتانه‌دا حكومه‌تی یه‌ك گرتوو بوبن وچ له‌وكاتانه‌شدا ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یی‌یان هه‌بوو بێت، هه‌رئه‌م ڕاستیه ده‌خاته‌ڕوو. له‌ته‌جروبه‌كانی حكومه‌ت كردنی بۆرژوازی كورده‌وه ئه‌و ڕاستیه سه‌لماوه كه‌سه‌رگه‌ردانی سیاسی و شه‌ڕی ناوخۆ و ڕاكێشانی ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و سات وسه‌وداكردن له‌گه‌ڵ شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی وئیسلامی عێراقی و كردنی ئیسلام وشه‌ریعه‌ته‌كه‌ی به‌یاساو ڕیسا به‌سه‌ر ژیانی هاولاتیانه‌وه. تا ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر سیسته‌می ئیداری وبه‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی به‌عس حاڵه‌تێكی به‌رده‌وامی ناسه‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بۆرژوازی كورد و بزوتنه‌وه‌كه‌ی بووه. له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵك وله‌ناوخۆی كوردستانیشدا، هه‌ژاری و گرانی وبێخانه‌و لانه‌یی، تاسه‌رهه‌ڵدانی كوشتنی ژنان و زیندان و فڕاندنی ڕۆژنامه‌نوسان و كه‌سان ولایه‌نی ئازادیخواز به‌م ده‌سه‌لاته، گۆشه‌یه‌كی‌تری كارنامه‌ی حكومه‌تی حزبی یه‌كیتی وپارتی بووه. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه ژیانی هاولاتیان له‌نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و ئاو وكاره‌با و له‌ئارادابوونی نمونه‌ی سیسته‌میكی دواكه‌وتوانه‌و نامه‌ده‌نی له‌داداگاكان و په‌روه‌رده‌و ڕێگاوبان و به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كان.. ئه‌مانه وه‌ك حاڵه‌تێكی هه‌ر رۆژه‌و هه‌رساته ژیانی خه‌ڵكیان گیرۆده‌ی موسیبه‌ت و بێده‌ره‌تانی بێ‌سنور كردووه. .. گه‌نده‌لی و دزین وتالانچی وه‌ك دیارده‌یه‌كی گشتی گر و بَیچاره، كه‌شانی هه‌موو به‌رپرسیارانی ورد‌و درشتی حكومه‌ته‌كانی دوێنێ وئه‌مرۆی ئارداوی كردووه، به‌سه بۆئه‌وه‌ی كه‌ماهیه‌تی حكومه‌تی تازه‌ی بنكه‌فراوان چی ده‌بێت.
ئاشكرایه حكومه‌تیك به‌م ماهیه‌ته‌وه و به‌م كاراكته‌رانه‌وه ناتوانی به‌گۆرینی ده‌م وچاوه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌هه‌وڵی "چالاككردنه‌وه‌ی په‌رلمان" له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنێكه‌وه كه تادوێنێ خۆی به‌شێك بووه لێ‌ی به‌ره‌و چاكسازی ببرێت وچاوه‌روانی ئه‌وه‌ی لێبكرێت كه له‌داهاتوودا به‌قازانجی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش شتێكی باش ئه‌نجام ده‌دات.
حكومه‌ت له‌هه‌رسه‌رده‌مێكدا ناوه‌ڕۆكی چینێكی كۆمه‌لایه‌تی هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی چینێكی دیاری كراوی كۆمه‌ڵگا به‌رنامه‌و كاری خۆی ده‌باته پێشه‌وه. كوردستان كه‌كۆمه‌لگایه‌كی سه‌رمایه‌داری‌یه و چینی بۆژوازی كوردیش كه‌له‌نێو بازِاری سه‌رمایه‌و فرۆش و ناردنی نه‌وته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌مێشه بۆ به‌ده‌ستهێنان وكه‌له‌كه‌ی سه‌رمایه‌و پول، چاوی بڕیوه‌ته ئه‌م بازِاره. مه‌رجی سه‌ره‌كی ده‌سه‌لات له‌كوردستاندا ئارام ڕاگرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی كۆمه‌ڵگاو دروخستنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و ترسه له‌هاتنه مه‌یدان و هه‌ستانی شۆڕشگێڕانه‌ی كرێكاران وخه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش. چونكه ئه‌مه ته‌نها مه‌رجی ڕووتێكردنی سه‌رمایه‌و چه‌رخاندنی هێزه‌كانی به‌رهه‌مێهنان وتێپه‌ڕینی بازِاره به‌جۆریك كه‌سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌یخوازن. به‌لام حكومه‌تی تازه‌ی ئه‌حزابی بۆرژوا ناسیونالیستی كورد له‌دوا ئه‌نجامدا ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ هه‌رزان ڕاگرتنی به‌های هێزی كاری كرێكارانی كوردستان و به‌ڕێ خستنی سیسته‌م وپه‌وه‌ندێكه كه‌چه‌وسانه‌وه‌ی توندی كرێكاران وهاولاتیانی ئاماده به‌كار ده‌خاته به‌رده‌م وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌وه.. له‌یه‌ك ووته‌دا ئه‌ركی حكومه‌تی بۆرژوازی ئارام ڕاگرتنی بازِارو هێشتنه‌وه‌ی هێزی كاری هه‌رزانه، و ته‌واوی باسی ئاوه‌دانكردنه‌وه وچاكسازی و پڕۆژه ئابووری وسیاسیه‌كانیش هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه. هه‌ربۆیه حكومه‌تی داهاتووی كوردستان له‌م ماهێته‌و به‌م خاسیه‌ته‌وه بڕیاره چوارساڵی‌تر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سه‌رمایه‌دارانی كوردستان دابینبكات. له‌م په‌یوه‌نده‌شدا، ده‌توانرێ باسی "حكومه‌تی بنه‌كه فراوان" به‌ڕۆشنی ده‌رك بكرێ وبزانری ڕووی له‌چییه؟ كه‌وایه مه‌به‌ست له‌حكومه‌تی بنكه فراوان، چییه؟ مه‌به‌ست له‌م حكومه‌ته ڕاكێشانی به‌شه‌كانی بۆرژوازی ویه‌كخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه له‌به‌رامبه‌ر كرێكاران و بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدایه. به‌تایبه‌تی كه هه‌ر حكومه‌تێكی بۆرژوازی له‌سه‌ر پایه‌ی یه‌كگرتوویی ویه‌كده‌ست كردنی به‌شه‌كانی چینی سه‌رمایه‌دار له‌به‌رامبه‌ر كرێكاران وخه‌ڵكی ناڕازیدا ڕاوه‌ستاوه. بانگه‌شه‌ی حكومه‌تی بنكه فراوانیش هه‌ربۆ ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كیتی وپارتی باڵه‌كانی تری ناسیونالیزم ڕاكێشێته نێو ده‌سه‌لاته‌وه و شه‌ریكیان بكات تا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كده‌ست له‌به‌رامبه‌ر خواسته‌كانی خه‌ڵكدا هاوڕا و هاو هه‌ڵوێست بن. به‌لام وه‌رن بابزانین ئه‌م حكومه‌ته بنكه فراوانه له‌چ لایه‌ن و تاقمێك بڕیاره پێكبێت. له‌سه‌ریكه‌وه حكومه‌تی بنكه فراوان ڕووی له چوارحزبه‌كه‌یه، كه‌زه‌حمه‌تكێشان و سۆسیالیست و یه‌كگرتوو كۆمه‌لی ئیسلامی وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ڕاوه‌ستاوه وله‌سه‌رێكی تریشه‌وه حزبی شیوعی كوردستان و لیستی گۆڕان ڕاوه‌ستاوه.. هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه‌ش پێشتر له‌حكومه‌تی بنكه فراوانه‌كانی پیشووی یه‌كیتی وپارتیدا به‌ئاستی جیاواز به‌شداربوون و سه‌ره‌نجام كوردستان و ژیانی هاولاتیانیان به‌م ئاسته‌ی ئێستا گه‌یاندووه. كه‌وایه ده‌كرێ بڵێین ڕاكێشانی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بۆ‌نێو حكومه‌تی فراوان له‌ناوه‌ڕۆكدا شتێكی جیا پێك ناهێنێ له‌وه‌ی كه‌تائێستا ده‌سه‌لات و حكومه‌تی ناسیونالیزمی كورد له‌خۆی نیشانداوه. ئه‌وه‌ی ته‌نها جیاوازیه ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كیتی وپارتی گه‌ره‌كیانه له‌سه‌رده‌می ئینشقاق و مونافه‌سه نێو خۆی‌یه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا له‌ڕێگای حكومه‌تی بنكه فراوانه‌وه به‌سه‌ر ناكۆكیه خێزانیه‌كانی نێوخۆی‌دا زاڵ ببێت و یه‌كده‌ستی ڕیزی بۆرژوازی كورد له‌ئاست خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی عێراقدا دابین بكا‌و ده‌وره‌یه‌كی بێده‌رده‌سه‌ر تێپه‌ڕێنێ. ئه‌مه‌ش نه‌له‌دور نه‌له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندێكی به‌باری گوزه‌ران و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی كرێكاران و خه‌ڵكه‌وه نییه ونابێ هیچ چاوه‌ڕوانیه‌كی لێبكرێت. كه‌وایه بڕیار نییه حكومه‌تی بنكه فراوان به‌مانای دانی ده‌رفه‌تێك بێت بۆخه‌ڵك تا نوێنه‌رایه‌تی كردنی ڕاسته‌وخۆیان له‌م حكومه‌ته‌دا دابین بكرێ. بڕیار نییه حكومه‌تی بنكه فراوان ڕێگایه‌ك بێت بۆ ده‌خاڵه‌تی كرێكاران وخه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش تاخواسته‌كانی خۆیانی له‌ڕێگایه‌وه پێ ببنه پێشه‌وه. ته‌نانه‌ت نابێ هیچ كه‌س به‌وه خۆشخه‌یاڵ بێت كه‌ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بۆ باشكردنی ژیان و به‌دیهێنانی ماف و داوایه‌ك ڕووی له‌حكومه‌تی تازه‌كرد، وه‌لامێكی رۆشنی پێبدرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه كرێكاران وخه‌ڵك ده‌بێ هه‌میشه ئه‌و ئیحتماله له‌به‌رده‌م خۆیاندا ببینن كه‌هه‌رداوایه‌ك كه‌ده‌یخه‌نه‌ڕوو، به‌پێویست به‌ره‌و ڕووی په‌لاماری هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و پۆلیس ده‌بێته‌وه.
به‌م هه‌موو ڕاستیانه‌وه هه‌ڵوێستی كرێكاران له‌حكومه‌تی بنكه فراوانی بۆرژوازی كورد ئه‌وه‌یه كه‌له‌پێشه‌وه به‌ده‌سه‌لاتێكی دژی خه‌ڵك وخواسته‌كانیان بیناسن و هیچ خۆشخه‌یاڵیه‌كیان پێ نه‌بێت. هاوكات ده‌بێ هه‌رله‌ئێستاوه كرێكاران و خه‌ڵكی نارازی هاوكاتی پێكهاتنی ئه‌م حكومه‌ته تازه‌یه، ئه‌وانیش ڕیزه‌كانی خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و له‌ده‌وری خواستی ڕۆشنی خۆیان له‌یه‌ك بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا بێنه‌مه‌یدانه‌وه. به‌هیزبوون و ڕاوه‌ستانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتدا ئه‌توانی بڕیاری سه‌لبكردنی مه‌شروعیه‌تی ناسیونالیزم به‌ده‌سته‌وه بگرێ و له‌خواره‌وه‌ش شواراكان و كۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ره‌ك و كارخانه‌و دامه‌زراوه‌و بازرادا، وه‌ك ناوكۆكه‌ی ده‌سه‌لاتداراێتی كرێكاران و خه‌ڵك دامه‌زرێنێ. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان بۆ وه‌ها هه‌وڵێك به‌ته‌واوی تواناوه تێده‌كۆشێت.