
ئایا نه‌وشیروان مسته‌فاو لیستی گۆڕان پێویستیه‌کی مێژوویین؟
بۆ هاتنه‌مه‌یدانی هه‌رچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی پشتئه‌ستور به بنه‌ماکانی ئاڵوگۆڕی بنچینه‌یی له پێکهاته‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا، ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیه ئه‌وه‌یه بتوانێت ڕاشکاوانه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵه لاوازانه بدات که کۆمه‌ڵگه‌ی تێدا وه‌ستاوه.
پێکهاته‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان، وه‌ک هه‌ریه‌ک له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی چوارده‌وری. ته‌نراوه به کۆمه‌ڵێک فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووی مه‌زهه‌بی و نه‌ریتی پیاو سالارانه، که خۆی شۆڕکردۆته‌وه بۆ نێو ته‌فکیر و بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کایه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا له ڕووه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌یه‌وه تا ده‌گات به کایه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشی. ئالێره‌دایه گرنگی هه‌رچ پارتێک یان گروپێک کاتێک لافی جێخستنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و سکولار لێده‌دات، که بتوانێت ڕاشکاوانه ئه‌و خاڵه مردوانه‌ی جێگای به تیفکرینی خاڵه زیندوه‌کان گرتۆته‌وه، بداته به‌ر ڕه‌خنه‌و کاری جیدی بۆ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده کردنه‌ی کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر ته‌رتیب کراوه وه‌لا بنرێت. به‌بێ لێدانی ئه‌م ڕه‌گوڕیشه داکوتراوه قه‌ڵبانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا هیچ پارتێک و هێزێکی سیاسی له مڕۆی کوردستان و عێراقدا ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی خۆی به پێشکه‌وتن خواز و عه‌لمانی ده‌کات، ناتوانێت هه‌نگاوێک هه‌ڵنێت باشتر له‌م گروپ و حیزبانه‌ی ئێستا له مه‌یدانی سیاسی‌دا مه‌وجودن.
ئه‌وه‌ی پێویستی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌یه پرسیار کردنه له وه‌ی ئایا ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی( گۆڕانه )که به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات، پێویستیه‌کی مێژوویین یان ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بۆشاییه سیاسیه‌یه که هێزێکی چه‌پ و پێشکه‌وتن خواز له مه‌یدانه‌که‌دا دیار نیه؟ ئه‌گه‌ر ته‌نها هۆکار نه‌بونی هێزێکی ئاوا مه‌یلدار به ئایدۆلۆژیای یه‌کسانی خوازی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی بنچینه‌ی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆشیالیزمی بێت، ئه‌ی ئه‌وکات ده‌بێت کۆمه‌ڵگا به چ ئایدیا و دیدێکه‌وه له‌گه‌ل ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌دا خۆی- ده‌بینێته‌وه؟ ئاخۆ ئه‌وه ئاستی وشیاری کۆمه‌ڵگایه پێویست بوونی ئه‌م جۆره حه‌ره‌که‌تانه دیاری ده‌کات یان به‌پێچه‌وانه‌وه مردووی کۆمه‌ڵگایه له دیاری کردنی هه‌رچ بزوتنه‌وه‌یه‌ک کاتێک به‌بێ دیاری کردنی به‌رنامه‌یه‌کی دیار و پڕ له ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی، دێت خۆی ده‌سه‌پێنێت و دواجاریش هه‌ر وه‌ک ئه‌وی دوێنێ خۆی له گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات و کورسی دا ده‌بینێته‌وه؟خه‌ڵکی کوردستان به جۆرێک ناڕازین له‌و بارودۆخه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان به‌سه‌ریدا هێناوه و، به جێخستنی پرش و بڵاویه‌کی فه‌وزا- ئاسای یه‌کجار کوشنده، تا ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌رچ خراپه‌کاریه‌ک هه‌یه بیسه‌پێنن به‌سه‌ر دید و بۆچونی کۆمه‌ڵگادا و ته‌سلیم به ڕێساکانی سیستمێکی کۆیله‌داری بکه‌ن. بۆ ئاوا پرنسیپێکیش دیاره دوا ئه‌نجام کۆمه‌ڵگاش له نێو ئه‌و فه‌زا به‌ره‌ڵایه‌دا ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خۆی دێنێته ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌کی خۆڕسکیانه و، ئاماده نابێت مل بدات به‌و باری کۆیله بوونه‌ی. چونکه هه‌رکاتێک سیستمێک به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ئه‌مرۆی سیستمی کوردستان خۆی له نێو گه‌نده‌ڵی و قۆرخ کردنی هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا هه‌یه بدات، ده‌بێت بۆ دواجاریش ئه‌و خاڵه له‌به‌رچاو بگرێت که چیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناتوانێت درێژه به فه‌رمان ڕه‌وایی خۆی بدات. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مڕۆی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردستانه له به‌ڕێوه بردنی کۆمه‌ڵگادا کاتێک ئیدیعای کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه و ئازادی ده‌کرد، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، نه‌ک هه‌رکاری نه‌کرد بۆ به‌دیهاتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بوو خه‌رجی کرد بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌یه‌کجاری قوفڵ بکات و هه‌رچ ده‌نگێکی ناڕازی هه‌یه به بارودۆخی ئێستا کپ بکات. دواجار ئه‌و که‌سه‌ی توانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه پرش و بڵاوه بۆ لای خۆی کێش بکات به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا و لیستی گۆڕان بوو؟
به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت بپرسین ئه‌م بزوتنه‌وه نوێیه له‌سه‌ر چ نه‌هجێك کار ده‌کات؟ ئاخۆ ئاماده‌یه ڕاشکاوانه سه‌رجه‌م ئه‌و پێکهاته فکری و په‌روه‌رده‌ی و سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی له‌سه‌ر ڕاهێنراوه، بداته به‌ر ڕه‌خنه‌و کار بکات بۆ ئاڵوگۆڕ کردن له سه‌رجه‌م ئه‌و پێکهاتانه‌دا؟ یان ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئاماده‌یه بتوانێت وته‌یه‌کی هه‌بێت بۆ جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر هه‌رچ حه‌ره‌که‌تێک ئه‌م ئاماده‌یه‌ی تێدا نه‌بوو ده‌توانێت به خۆی بڵێت من له‌وی دوێنێ جیاوازترم؟ چونکی کاتێک حه‌ره‌که‌تێک ده‌توانێت خۆی به جیاتر له‌وی دوێنێ بنوێنێت، بتوانێت له‌یه‌ک کاتدا چاونه‌ترسانه ده‌ست ببات بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه بنچینه‌یانه. ئه‌گه‌ر تۆ ئاماده نه‌بیت پرسیارێک له جێگا‌و ڕێگای ئه‌مڕۆی ژنان بکه‌یت و نه‌ته‌وێت ئه‌و کۆت و به‌نده‌ی کراوه‌ته گه‌ردنیان ببچڕێنیت، واته بانگه‌واز بۆ ژنان بکه‌یت بێنه مه‌یدان دژی ئه‌و یاسا و به‌ندانه‌ی له ڕێگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه کردوونی به کۆیله، ئیتر چۆن ده‌بێت ئه‌م حه‌ره‌که‌ته به حه‌ره‌که‌تیکی پێشکه‌وتن خواز و عه‌لمانی سه‌یر بکرێت.له بابه‌تێکی به‌رێز (ئومێد قه‌ره‌داخیدا، به‌ناونیشانی کورد له نێوان پرۆژه‌ی عه‌لمانی و ئیسلامی سیاسی‌دا) (له سایتی ده‌نگه‌کاندا خوێندمه‌وه) چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ک و پرسیاری سه‌رنج ڕاکێشی وروژاندبوو- ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیانه‌ی ئه‌مرۆ و دوینێی مه‌یدانی سیاسی له کوردستان و عێراق و فه‌له‌ستیندا که خۆیان به عه‌لمانی پێناسه ده‌که‌ن و، کاتێک له کرده‌وه‌شدا ده‌یانبینی هه‌مان نه‌هجی ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان دوباره ده‌که‌نه‌وه له فه‌رز کردنی ئه‌و یاسا و حوکمانه‌ی که له قورئان و دینی ئیسلامدا هه‌یه.
ئیش‌کردن به‌م نه‌هجه‌وه ده‌مان باته‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که ئه‌م حه‌ره‌که‌ته سیاسیانه نه‌ک حه‌ره‌که‌تێکی عه‌لمانی نین به‌ڵکو له ئه‌ساسدا ته‌واو دژی پایه‌کانی ده‌وڵه‌تێکی عه‌لمانین، چونکه خودی په‌روه‌رده کردنی ئه‌م جۆره له‌ده‌سه‌ڵات، خۆی له‌سه‌ر پایه‌کانی به‌رز ڕاگرتنی جیهان بینی دینی ئیسلام ڕاگرتوه تا ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا نه‌توانێت بڕێک بیر له‌خۆی بکاته‌وه که مرۆڤه و ده‌توانێت پرسیار‌و ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی دوێنێ بکات. بۆ ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌ی به‌ڕێز نوشیروان مسته‌فاش هه‌ر ئه‌م دیده ده‌سه‌پێت به‌سه‌ریدا، کاتێک به هه‌موو هێز و توانای خۆی ده‌ست له‌ملانێی ئه‌و مه‌زهه‌به ئیسلامیه ده‌بێت و به ڕاشکاوانه قورئان له‌سه‌ر سه‌ری داده‌نێت، ئیتر چۆن ده‌توانین ئومێد بکه‌ین که حه‌ره‌که‌تێک هه‌یه ده‌یه‌وێت ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی له نێو دید و بۆ چونی کۆمه‌ڵگدا دروست بکات؟
ئاخۆ بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا ئه‌گه‌ر ده‌خوازێت ئه‌و دید و بۆ چوونانه بداته به‌ر ڕه‌خنه تا که‌ی له چاوه‌ڕوانیدا خۆی ده‌هێڵێته‌وه و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ناکات له به‌گژا چوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رخانه دینیه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کردوه به کۆیله‌یه‌کی بێزمان؟ خۆئه‌گه‌ر بڵێن هێشتا زووه و له به‌رنامه‌دایه بۆ ئاینده، ئه‌ی هۆکار چیه وا پێش بڕکێ ده‌که‌ن له‌گه‌ل که‌ناڵه کوردیه‌کانی دیکه‌دا بۆ پێشکه‌ش کردنی ڕێز لێنان له جه‌ژن و مه‌راسیمه ئاینیه‌کان.بزوتنه‌وه‌یه‌ک ده‌توانێت خۆی بکات به سه‌رمه‌شقی ڕاپه‌رین و گۆڕان، کاتێک به هه‌موو توانایه‌وه له مه‌یداندا بێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و که‌لتوره بێ ڕۆشنبیریه‌ی تا ئیستا بۆ کۆمه‌ڵگا به جێهینراوه و له جێیدا کۆمه‌ڵگایه‌کی بێپرسیار و مت بووی وه‌به‌رهه‌م هێناوه. بۆ ئاخۆ خه‌ڵکی کوردستان و زۆرینه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات چ جیاوازیه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگاکانی دنیای ڕۆژئاوا- کاتێک بڕیاریان دا ئیتر پێویست بوونی ده‌سه‌ڵاتی که‌نیسه له نێو داموده‌زگا حکومی و ئیداریه‌کاندا نا بێت بمێنێت و ده‌کرێت وه‌ک کارێکی شه‌خسی هه‌رکه‌سێک چاوی لێبکرێت. بۆ ناتوانرێت ئاوا بڕیارێک له نێو ئه‌م حه‌ره‌که‌ته نوێیه‌وه بێته بوون، کاتێک ئیدیعای گۆڕان ده‌که‌ن؟ خۆ ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت و ئاماده‌یی نه‌بێت بۆ وه‌رچه‌رخانێکی مێژووی ئاوا، ئیتر ناتوانین بڵێین ئه‌م حه‌ره‌که‌ته و ڕابه‌رایه‌تیه‌که‌ی پێویستیه‌کی مێژوویین- هێنده‌ی ده‌توانین بڵێین ئه‌وه ته‌نها بۆ ده‌نگ کپ کردنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه یه که هه‌ر ئێستا له نێو دید و بۆچوونی خه‌ڵکانێکی ئازادی خواز و پێشکه‌وتوخوازدا هه‌یه، که خوازیاری ئه‌وه‌ن کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئه‌ساسی کۆمه‌ڵگایه‌کی سکولار و ته‌واو ئازادا، بنیات بنرێت.
ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یرێکی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌ی خه‌ڵکی ئێران بکه‌ین له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وه‌حشیگه‌ری جمهوری ئیسلامی، ئه‌و کات تێده‌گه‌ین له‌وێش ئه‌و خه‌ڵکه ناڕازییه ده‌نگی خۆی دا به ئاغای (ڕه‌فسنجانی و حسه‌ین موسه‌وی و که‌روبی) که به ئیسلاح خوازه‌کان ناسروان. به‌ڵام ده‌بێت پرسیار بکه‌ین، به‌رنامه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه چ جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ل به‌رنامه‌ی (عه‌لی خامنه‌ئی و ئه‌حمه‌دی نه‌جاد)دا؟ بۆ ئاخۆ ئه‌م ریفۆرم خوازانه هه‌مان به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیعدام و زه‌وت کردنی مافه‌کانی ژنان و کرێکارانیان هه‌ڵنه‌گرتوه؟ ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت چ جیاوازیه‌ک هه‌بێت له نێوانیاندا، کاتێک ڕه‌فسنجانی ده‌ڵێت( عه‌لی خامنه‌ئی و ئه‌حمه‌دی نه‌جاد)ڕێوڕه‌سمه بنچینه‌ییه‌کانی به‌رنامه‌ی(ئیمام خوومه‌ینی)یان تێک داوه، یانی ئه‌مانیش ده‌خوازن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌پارێزه پته‌و تر بکه‌نه‌وه، نه‌ک لاوازی بکه‌ن. هه‌ر بۆ هاوسه‌نگ بوونی ئه‌م رسته‌یه‌ش به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌ڵێت ئێمه هه‌ر یه‌کێتین و ده‌مانه‌وێت یه‌کێتی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌سڵه‌که‌ی. که‌واته له به‌رنامه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیشدا کۆمه‌ڵگا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئیسلام بوونی پێناسه کراوه و ئازادی ئینسانیش تا ئه‌و جێگه‌یه- که ئازادی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌داران یانی خاوه نداریه‌تی تایبه‌تی، نه‌که‌وێته ژێر نه‌فره‌تی تیاچونیه‌وه- له‌لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌ژاره‌وه. بۆیه جیاوازی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته ریفۆرم خوازانه، هیچ نیه بێجگه له دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه سته‌مکاریه‌ی خراوه‌ته سه‌ر کۆمه‌ڵگا. چونکه تا ئه‌م حه‌ره‌که‌ته خه‌ریکی هێز کۆکردنه‌وه بێت له نێو عه‌قڵیه‌تی مزگه‌وته‌کانه‌وه، تا ئه‌و جێیه‌ش ده‌بێت جێی هیج ئومێدێک نه‌بێت بۆ ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی له نێو پێکهاته‌ی په‌روه‌رده‌ی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستاندا!!تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
25/09/2009