دیمانه له‌گه‌ڵ کامه‌ران ئیسحاق په‌ری …ئاماده‌كردنی :ئاسۆعوسمان
پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه به‌تۆبزیی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانه‌وه له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرا، له‌زۆر ره‌هه‌ندو گۆشه‌نیگاوه جێگه‌ی تێبینی وهه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی به‌كه‌مێك دیقه‌تدان له‌ناوه‌ڕۆك وهه‌ندێك بڕگه‌ی جه‌وهه‌ریی ناو ده‌ستووره‌كه مرۆڤ به‌قه‌ناعه‌تێك ده‌گات ئه‌م پڕۆژه ده‌ستووره هێنده‌ی مه‌رامێكی سیاسیی هه‌ردوو حزبی باڵاده‌ستی كوردستانی له‌پشته‌وه‌یه به‌چاره‌گی ئه‌وه سیما وره‌هه‌ندی ده‌ستووری هه‌رێمێكی وه‌ك كوردستانی پێوه دیار نییه,. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌رچی پارتی ویه‌كێتی ویستیان له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستووریش بخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و بڕیاره نه‌بووه ئه‌مری واقیع وكۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن به‌هۆكاری ته‌كنیكی واده‌كه‌ی دواخست. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسی ده‌ستوور هێشتا پرسێكی بنه‌ڕه‌تی وگرنگه بۆ خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردن وناسینی كه‌موكوڕییه‌كانی، ئێمه بۆ ئه‌مجاره ئه‌م پرسه ئاڵۆز‌و پڕ ناكۆكییه بكه‌ینه ته‌وه‌ره‌یك وبپرسین ، كه ئاخۆ ده‌ستوور بۆ كام مه‌رامی سیاسیی نوسراوه‌ته‌وه؟ خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره كامانه‌ن؟ یان چۆن ئیشكالییه‌تی هاودژیی ده‌ستووری هه‌رێم وده‌ستووری عێراق چاره ده‌كرێت؟، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌و كۆمه‌ڵێك پرسیاری هاوشێوه له‌ناو هه‌مان ته‌وه‌ره، نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان كامه‌ران ئیسحاق په‌ری به‌م شیوه‌یه وه‌ڵام ده‌داته‌وه
كامه‌ران ئیسحاق په‌ری :
ده‌روازه :
به‌رله‌هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌وبه‌هه‌ڵه‌داچوونه ڕاستبكه‌ینه‌وه كه لای وایه‌ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌چاو وڵاتانی ناوچه‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پێشینه‌دایه ، به‌هه‌مانشێوه‌ی دیموكراتیه‌كه‌ی كوردستان كه گوایه نمونه‌ی دیموكراتی و ئازادییه … هه‌ركاتێك ئه‌م تێگه‌یه‌مان له‌ئه‌قڵی كاره‌كته‌ری سیاسی ئێمه دا گۆڕی ئه‌وا ده‌توانین خاوه‌ن ده‌ستورێكی مۆدێرن ودیموكرات بین .
ـ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 25 ی 07 بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ، كه‌تێدا تائه‌ندازه‌یه‌ك هێندێكی هاوكێشه‌و هاوسه‌نگییه سیاسیه‌كانی كوردستان ئاڵوگۆڕ پێكرد ، بۆ خۆی وه‌ڵامێكی گونجاویشه بۆ دژایه‌تی كردنی هه‌رشتێك كه بۆنی نیاز خراپی و مه‌رامی سیاسی دووپارته ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لێوه بێت ….به‌رله‌هه‌موو شتێك پێویسته ئاماژه به‌وه‌بده‌م كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دووجار له‌هه‌وڵی چه‌سپاندنی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا شكستی هێناوه . به‌بڕوای من په‌له‌كردن له تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور به‌شێكی بریتی بوو له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌ختی جه‌ماوریه‌تی ئه‌و دووپارته ده‌سه‌ڵاته ، ده‌نگ نه‌دانی ته‌واو له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه جگه له‌وه‌ی كه‌هه‌لێكی زێڕینی له‌ده‌ستچووی ئه‌ودووپارته ده‌سه‌ڵاته بوو ، هاوكات تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان بوو … ئه‌وان واته هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ، له‌كۆبونه‌وه نهێنییه‌كانیاندا ، له‌ژوره تاریك‌و قێزوه‌نه‌كانی بڕیارهگوماناوییه‌كانیان …. گوتییان ئه‌م ده‌ستوره ده‌خه‌ینه بازاڕی سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی گۆڕیپانی سیاسی كوردی … سه‌ری گرت و ناڕه‌زایی وده‌نگی نیگه‌رانی لێنه‌كوه‌ته‌وه ئه‌وه باشه ، خۆئه‌گه‌ر ده‌نگی ناڕه‌ازیی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌دیترا لێیی كه‌وته‌وه ئه‌وا بۆ دهاتوو گورجتر دێنه‌وه مه‌یدان ، ئه‌م شێوه قسه‌كردنه ئه‌م تیزه تێفكرینی من نییه به‌ڵكو ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی سیاسی كاره‌كته‌رو سیاسییه باڵاده‌سته‌كانی كوردستانه ، چمكێكم له‌كۆبنوونه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات به‌م شێوازه مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووس سازی ته‌رح ده‌كرێت .جا ئیتر مه‌رامی سیاسی له‌وه‌زیاتر چی ، من له‌نزیكه‌وه ئاگادارم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه كه خۆی ده‌ستوری نه‌خوێندبووه‌وه ، كه‌چی رێنامی خه‌ڵكی ده‌كرد كه ده‌نگ به‌و ده‌ستوره بده‌ن ، ئه‌ندام په‌رله‌مان وا هه‌بوو كه‌سه‌ره واوێكی لێهه‌ڵنده‌كنڕا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌روو خۆی ئه‌مری پێكرا بوو ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بهاتایه ده‌نگی به‌وده‌ستره نه‌دایه ده‌بووه " چقڵ " به‌به‌ڵی ده‌نگی بۆ دابوو ، له‌كاتێكدا ده‌نگ نه‌دان به‌پرۆژه‌ی ده‌ستور له‌ناو په‌رله‌ماندا ، سه‌ره‌تایترین مافی ئه‌ندام په‌رله‌مانه ، ئه‌گه‌ر چی كاندیدی كوتله و لایه‌نه سیاسیكه بیت …. ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه خۆیان به‌نچوكتر له ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌زانن ، ئه‌وا مسداقیه‌ت وشه‌رافه‌تی ئه‌ندام په‌رله‌مانییان نامێنێت ، چونكه ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌رله‌مانێكی كارا‌و خاوه‌ن بڕیار بێت ، ئه‌وا ده‌بێت هیچ ئه‌ندامێك ده‌نگ به‌ڕه‌شنوسی ده‌ستورێك نه‌دات كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان زیاتر بێت .
ئاسۆ:له مادده‌ی (64)ده‌ستووردا هاتووه ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چوار ساڵه, له‌ڕۆژی سوێندخواردنی ده‌ستوورییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ده‌كرێ بۆ ویلایه‌تی دووه‌میش هه‌ڵبژێردرێته‌وه, له‌رۆژی كارپێكردنی ئه‌م ده‌ستووره‌وه. به‌پێی ره‌شنووسی ده‌ستوور بارزانی ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌ی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی بۆحیساب نه‌كراوه‌و ده‌توانێت ماوه‌ی " 8 "ساڵی تر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات. ئه‌م مادده‌یه بۆته جێگای ره‌خنه‌و نیگه‌رانی له‌لای به‌شێك له‌سیاسه‌تمه‌داران ویاساناسان، پێیانوایه ئه‌م مادده‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێكی سیاسیی داڕێژراوه ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌بڕگه‌و مادده‌كانی تر هه‌یانه ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها به‌سه‌رۆكی هه‌رێم دراوه. پێتانوایه ئه‌م مادده‌یه مه‌رامێكی سیاسیی له‌پشته‌وه‌یه وه‌ك به‌شێكیش له‌چاودێرانی سیاسیی هێمای بۆده‌كه‌ن كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان وسه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی، ئێوه چ بۆچوونێكتان هه‌یه؟.
كامه‌ران ئیسحاق په‌ری : به‌رله‌وه‌ی به‌دوای گریمانه‌كانی هه‌بوونی مه‌رامێكی سیاسی لێبكۆڵینه‌وه وپرسیاربكه‌ین ، داخۆ تاچه‌ند ئه‌وبڕگه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌ی دا ده‌بێت ، به‌بڕوای من گرنگه گه‌ڕان و لێكدانه‌وه و تێڕامان به‌دوای مه‌غزای ده‌ستور و پێویستیمان به‌ده‌ستور ده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه ، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگداربم له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌ندێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ، ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا به‌تایبه‌ت ، كه‌دێته سه‌رخانه‌ی دیاریكردنی میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار، یان پادشا ، یان هه‌رده‌سه‌ڵاتێكی تر كه‌هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت ، له‌به‌رده‌م زۆرگه‌لێكی تێگه‌ی یاسای ده‌وه‌ستین و راسته‌وخۆ د‌رك به‌وه‌ده‌كه‌ین كه ده‌ستنیشانكردنی ئه‌رك ، ماف ، میكانیزمی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكایه‌تی ، كارێك نییه ڕۆژانه ئه‌مان له‌ده‌ستوردا جێگۆڕكێ و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی پارتێكی ده‌سه‌ڵات پێدابچنه‌وه‌و كه‌مو زێدی بۆ بكه‌ن ، به‌پێچه‌وانه‌وه ، مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی جا پادشای بێت یان كۆماری تائه‌ندازه‌یه‌ك جێگیره‌و به‌ده‌گمه‌ن ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ربڕگه‌كانیدادێت … لێره‌وه دێمه سه‌روه‌ڵامی پرسیاره‌كه چه‌ندساڵ وه‌ك ژماره بۆ واده‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی مانایه‌ك ومه‌رامێكی ئه‌وتۆ نابه‌خشێت ، هێنده‌ی ئه‌وه‌یان مان به‌خشتره كه ئه‌وده‌ستوره، له‌ئاست ده‌ستنیشانكردنی ده‌سه‌ڵاتو چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی چۆن ڕێگه به گۆڕانی بڕگه‌كانی ده‌درێت …. ئایا به‌چه‌ند خولی په‌رله‌مان ده‌كرێت پارتێكی ده‌سه‌ڵات بتوانێت بڕگه‌ی ده‌ستوری بگۆرێت . پاشان ده‌ستور ئه‌گه‌ر بۆت نه‌بێت بڕگه‌كانی له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ودیموكراتیه‌تی ئه‌مڕۆی جیهاندا بگونجێنیت ، هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌نێوان تۆ‌و وڵاتێكی دواكه‌وتو به‌دی ده‌كرێت…. گریمان ئه‌و حساب نه‌كردنه بۆ چوار ساڵی رابردوو له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆدرێژكردنی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یه‌تی ، واته بۆ ئه‌وه‌ی زۆررترین كات سه‌رۆك بێت باشه ئه‌ی له‌پاش ئه‌و 12 ساڵه بۆی هه‌یه جارێكی تر خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی كوردستان به‌به‌ڵی وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره درایه‌وه ئه‌وا سه‌رۆك ئه‌وكاته له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه ببێته پادشای كوردستان وه وه‌ك پادشایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێكی هه‌رێم به‌دیموكراتی هه‌ڵبژێردرێت ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت …. من لێره‌دا ده‌مه‌وێت چه‌ند سه‌رنجێكی گرنگ بده‌م : له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 دا سه‌رۆك له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرا ، له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا له‌ڕێگه‌ی گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرا ، هه‌ندێك له زوڕنا ژه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌و هه‌ڵباژردنه‌ی سه‌رۆك له‌لاین میله‌ته‌وه به‌كارێكی له‌خۆبوردویی وخزمه‌تكاری سه‌رۆك ده‌زانی له‌كاتێكدا ، ئه‌وبه‌ڕێزانه نایانه‌وێت د‌رك به‌وهه‌قه‌ته بكه‌ن كه‌سه‌رۆك قبوڵی نییه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك هه‌بێت ده‌نگی بۆ نه‌دات. ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی كه ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌رۆك له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان له‌هه‌بوونی ده‌نگ وڕه‌نگی ناڕه‌زایی ده‌بێته هۆی به‌بچوكزانی خودی سه‌رۆك . سه‌رنجی دووه‌مم ئه‌وه‌یه كه من هه‌میشه له‌خۆم ده‌پرسم ئایا به‌ڕاست ئێمه پێویستیمان به سه‌رۆك هه‌یه .؟!
ئاسۆ:له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به یاساناسان ورۆشنبیران و سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی تره‌وه داوای ده‌ستوورێك ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی ئه‌رك ومافه‌كان.وه‌لێ ئێستا تێبینی ده‌كرێت دوای په‌سندكردنی ره‌شنووسی ده‌ستوور له‌رێگای په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له24-6-2009 له‌لایه‌ن زۆرێك له‌یاساناسان و رۆژنامه‌نووسان ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن به‌شێك له‌سیاسه‌تمه‌دارانیشه‌وه ئه‌م ده‌ستووره ره‌تده‌كرێته‌وه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ناوه‌رۆكی ئه‌م ده‌ستووره ئه‌وه‌نده دواكه‌وتوو وكۆنه‌خوازانه‌یه ئه‌م هه‌موو هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌ردروستكراوه؟، ئایا یه‌كه‌م ره‌شنووسی ده‌ستوور له‌مێژووی كوردستاندا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروستبوونی قه‌واره‌یه‌كی دیموكراتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟.
كامه‌ران ئیسحاق په‌ری : هه‌ڵبه‌ت ره‌تكردنی ئه‌وده‌ستوره له‌لایه‌ن زۆرێك له‌سیاسه‌تمه‌دارو ڕۆشنیران ، له‌دیدگه‌ی ئاینده بینیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتووه ، من بۆخۆم كه ده‌ستوری هه‌رێم ده‌خوێنمه‌وه ، ناڵێم ناوه‌رۆكێكی دواكه‌وتوو كۆنخوازله‌خۆگرتوه ، به‌ڵام به‌بروای من ئه‌وده‌ستوره ، ده‌ستورێكی كامڵ نییه ،چه‌مكی دروستكردنی دیكتاتۆرێكی شاراوه له‌خۆهه‌ڵده‌گرێت … په‌له وشپرزه‌یی به‌نێو دێڕه نوسراوه‌كانیدا پێوه‌دیاره ، به‌ریه‌كه‌وتن و به‌گژداچونی ماف وئه‌ركی تێدا به‌دی ده‌كه‌یت ، موجامه‌له‌كردنی تێدایه ، دروشمی تێدایه ، تائه‌ندازه‌یه‌كیش له‌هه‌ندێك بڕگه‌و ماده‌یدا نایه‌كسانی به‌دیده‌كرێت . هه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه له‌وده‌ستوره‌دا وا له‌من ده‌كات وه‌ك هاوڵاتێیه‌كی كوردستان ئه‌وده‌ستوره ڕه‌تبكه‌مه‌وه ، هاوكات ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌وپه‌ڕی هۆشیاری و دورله‌زۆرلێكردن وبه‌وپه‌ڕی توانا و ره‌هه‌نده لۆژیكیه‌كانی خۆی ده‌نگی دابه‌وده‌ستوره ، ئه‌وا ناچار ده‌بم به‌ئانجامه‌كه‌ی له‌ئێستادا رازیبم وله‌سبه‌یشدا كار بۆ گۆڕێنی هه‌ندێكی یان هه‌مووی به‌كه‌م .
ئاسۆ:له‌بڕگه‌ی "10 " مادده‌ی "19 " ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هاتووه هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادیی راده‌ربڕینی هه‌یه‌و پێویسته ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی وهۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و راده‌ربڕین فره‌لایه‌نیان مسۆگه‌ربكرێت. له‌هه‌مان بڕگه‌دا هاتووه ئه‌و مافه توانج وته‌شه‌ره‌و ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌رمافی خه‌ڵكی دیكه‌و سوكایه‌تی به‌پیرۆزییه ئاینییه‌كان وهاندان بۆ توندوتیژیی بره‌وپێدانی رق وكینه له‌نێو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ناگرێته‌وه. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م بڕگه‌یه له‌مادده‌ی "19 " ئازادیی رۆژنامه‌وانی وراده‌ربرین به‌رته‌سك ناكاته‌وه، مه‌رجدانانێكی له‌مجۆره له‌ده‌ستووردا نامانگه‌یه‌نێته‌وه به‌خاڵی سفر؟.
كامه‌ران ئیسحاق په‌ری : له ده‌ستوری وڵاتانی دیموكرات مه‌رجێكی پێشوه‌خت بۆ ئازادی راده‌ربڕین به‌دی ناكه‌یت ، بۆ ئه‌مه‌شیان به‌ڵگه‌م هه‌یه زۆربه‌مان ئاگادارین كه له وڵاتێكی دیموكراتی وه‌ك دانیمارك ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كاریكاتێریستێكی دانیماركی به‌هۆی كێشانی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام چ هه‌رایه‌كی نایه‌وه ، له‌وه‌ش زیاتر دانیمارك زیانێكی زۆری دبلۆماتی وئابوری لێكه‌وه‌ته‌وه ، ئه‌وان نه‌چوون كاریكاتێریسته دانیماركیه‌كه ئه‌شكه‌نجه بده‌ن ، ئه‌وان نه‌چوون له‌زینداندابیخه‌سێنن ، بگره له‌ئاست ئازادی ڕاده‌ڕبرین وبرگه ده‌ستوره‌كه‌یاندا لێپرسراوانه مامه‌ڵه‌یانكرد و له‌پێناو به‌رزڕاگرتنی دیموكراتیه‌تی دانیمارك قبوڵی ئه‌وهه‌موو زیانه‌شیانكرد ، له‌وانیش بترازێت له‌ئه‌مریكادا رۆژانه له‌چه‌ندان به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزۆنی و له‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كانیشیان به‌هه‌زاران ڕه‌خنه توانج و گاڵته‌پێكردن به‌دی ده‌كه‌ین ، خودی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی ئه‌مریكا ‘ بۆش’ ئه‌و تاك پێلاوه‌ی كه‌تێی گیرا گه‌ر به‌پێی ده‌ستوری ئه‌مریكا بوایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌بوو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه زیندان بكرێت ، ئه‌م نمونه‌یه بۆ پشتگیریكردنی هه‌ڵوێستی ناشیاوی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه نییه به‌ڵكو بۆ گه‌یشتنه به حه‌تمه‌یتی پێویستی كۆمه‌ڵگا به‌ئازادی ڕاده‌ربڕینی بێ سنور ، له‌وانیش بترازێت ئه‌سڵه‌ن له‌وڵاتی ئێمه‌دا یه‌ك له‌وكارانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پیاو ژیانی خۆشی له‌سه‌ردابنێت . ئه‌م مه‌رجدانانه ، ئه‌م سنوربه‌ندییه واله‌ڕۆژنامه‌نووسان وئازادیخوازان ده‌كات كه‌سڵ له كاری بوێر‌و گورزی جه‌رگبڕی راستگۆی بكه‌ن وڕۆحی ئازادیان ده‌مركێنرێته‌وه.
ئاسۆ:له‌مادده‌ی( 2) ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه: یه‌كه‌م:كوردستانی عێراق قه‌واره‌یه‌كی جوگرافیی مێژووییه, پێكدێت له‌پارێزگای دهۆك به‌سنووری كارگێڕی ئێستایه‌وه‌وله‌پارێزگاكانی كه‌ركووك وسلێمانی وهه‌ولێر وقه‌زاكانی ئاكرێ وشێخان وسنجارو وتلكێف وقه‌ره‌قوش وناحیه‌كانی زمارو به‌عشیقه‌و ئاسكی كه‌ڵه‌ك له‌پارێزگای نه‌ینه‌واو هه‌ردوو قه‌زای خانه‌قین ومه‌نده‌لی له‌پارێزگای دیاله. ئه‌مانه‌ش به‌سنووری كارگێڕیی پێش ساڵی 1968یانه‌وه. دووه‌م: سنووره سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق, به‌پشت به‌ستن به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری فیدڕاڵی, دیارده‌كرێن. پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه ئێوه چ خوێندنه‌وه‌یه‌كتان بۆئه‌م مادده‌یه هه‌یه پێتانوانییه یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان و جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140و ناڕوونی له‌ئاینده‌ی ئه‌م ناوچانه كێشه‌یه‌ك له‌م مادده‌یه دروستده‌كات، له‌كاتێكدا له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌كه‌دا ئاماژه به‌سنووری سیاسیی كراوه نه‌ك جوگرافی؟.
كامه‌ران ئیسحاق په‌ری : من پێشتریش رای خۆم له‌سه‌ر هه‌مان پرسیار داوه ، لێره‌شدا دووپاتی ده‌كه‌مه ، كه مه‌سه‌له‌ی ناوچه دابراوه‌كان ، وبه‌ستنه‌وه‌ی چاره‌نوسیان به‌ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری ، ده‌ستلێهه‌ڵگرتنێكی ته‌واوه له ناوچه‌دابڕاوه‌كان ، سنوری جوگرافی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌كان هیچ مانیه‌ك نابه‌خشێت له‌هه‌بوونی ته‌رح وئه‌ڵته‌رناتیڤی چاره‌سه‌ركردنی سیاسی بۆیان
ئاسۆ:له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (6)دا هاتووه نابێت هیچ یاسایه‌ك دابنرێت ناكۆك بێت له‌گه‌لڕ حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام. هه‌وه‌ها له‌برگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ناشبێت هیچ یاسایه‌ك دابنرێت ناكۆك بێت له‌گه‌لڕ بنه‌ماكانی دیموكراسی. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئیشكالاتێكی گه‌وره به‌دیده‌كرێت له‌م مادده‌یه‌داو هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌ده‌ستووری عێراقدا هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی برگه‌ی یه‌كه‌م بۆ رازیكردنی حزبه ئیسلامییه‌كان له‌ده‌ستووردا دانران وله‌ره‌شنووسی ئابی2006 نه‌بووه، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه ئه‌م بڕگه‌یه پێشێلكردنێكی ئاشكرای دیموكراتیه‌ت وئازادییه فه‌ردییه‌كان وپێشلكارییه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی ژنانیشه ئێوه‌ش وای ده‌بین یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟.
كامه‌ران ئیسحاق په‌ری : پشت به‌ستن به دوو بنه‌ما بۆ داڕشتنی یاسا‌و ته‌شریعات له ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان وله‌ئێراقیشدا ، كه‌یه‌كێكیان بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئاینی ئیسلام وئه‌وی تریشیان بنه‌ما دیموكراتییه‌كانه ، مقۆ مقۆیه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێوه‌نده سیاسی وڕۆشنبیرییه‌كه‌دا هه‌ڵگرتووه ، ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی به‌شێكی په‌یوه‌سته به‌و تێڕوانینه‌ی كه‌لای وایه ده‌شێت بنه‌مانه‌گۆڕه‌كانی ئاینی ئیسلام ، مافه دیموكراتی وئازادییه ڕه‌هاكه ، نوێخوازیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئێراقێكی ، هه‌رێمێكی كوردستان ده‌ستبه‌ده‌رناكات ، به‌شه‌كه‌ی ترشی ده‌شێت به‌هۆی ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه بێت كه ڕه‌نگ بێت هه‌ندێك له‌بنه‌مانه‌گۆڕه‌كانی ئاینی ئیسلام له‌گه‌ڵ بنه‌ما دیموكراتییه‌كان یه‌كانگیر نه‌بێت ، له‌نێو هه‌بوونی ئه‌م دوودژه ڕایه‌دا ، بۆ هێزه ئیسلامییه‌كان لایان وایه كه هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕی ئیسلام له‌دژی خواستی دیموكراتی نه‌بینێت ، به‌پیچه‌وانه‌شه‌وه بۆ هێزه عه‌لمانییه‌كان پێیان وایه كه ناكرێت له‌ده‌ستورێكی دیموكراتیدا پشت به بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام ببه‌سترێت . به‌بڕوای من هه‌بوونی ئه‌م دووهێزه ئیسلامی وعه‌لمانییه ، ئه‌م دووتێزه دژ به‌یه‌كه ، ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته له‌كوردستان وله‌ئێراقیش هانی بنوسانی ده‌ستوری داوه كه هه‌ردوو بنه‌ماكه ڕه‌چاوبكه‌ن … له‌هه‌مانكاتیشدا ببێته نیگه‌رانی هه‌ردوولاشیان ، ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی موجامه‌لاتی سیاسی هه‌نوكه‌ی له‌كوردستان ، نه‌ك پابه‌ندبوون به‌چه‌مكی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وئاینده‌ی كوردستان.له ماده‌ی :118:ده‌ستووره‌دا هاتووه " ده‌ستووره‌پاش ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگدارانی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان له راپرسیه‌كی گشتیدا به‌په‌سه‌ندكراو داده‌نرێت ".واته ڕیژه دیاری نه‌كراوه بۆ په‌سه‌ند كردن یاخود ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ده‌ستور ،چاودیران و یاساناسان ئه‌مه به‌كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بینن و پێیان وایه دیاری نه‌كردنی به‌به‌ڵیی ڕێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ستور فێڵێكی سیاسیه‌و بۆتێپه‌راندنی ده‌ستور.من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بپرسم تاچه‌ند ئه‌م ڕه‌خنانه له‌جێگای له‌جێگای خۆیدایه ؟.
كامه‌ران ئیسحاق په‌ری : ئه‌وه‌ندی من ئاگاداری مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان وڕێفراندۆم بم له وڵاتانی ئه‌وروپادابه‌تایبه‌تی له‌ئاست ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی ده‌ستور ، گۆڕینی دراو ، رێژه‌كه دیاری كراوه ، واته كاتێك كه تۆ ڕاپرسی له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی ئابوری كولتوری گه‌لێك ده‌كه‌یت ، لانی كه‌م ده‌بێت له‌نیوه زیاتر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ربێت تابتوانیت كاری له‌سه‌ر بكه‌یت ، كارێكی بێ مانیه ئه‌گه‌ر تۆ ده‌نگی ناڕه‌ازایی ئه‌و هه‌موو هاوڵاتییانه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گریت وكار به‌ده‌نگی كه‌مینه‌یه‌ك بكه‌یت كه‌له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تۆدا هاوته‌ریبه … باشه من ده‌پرسم له‌كام وڵاتی دیموكراتی دا ڕێگه ده‌درێت ده‌ستورێك بچه‌سپێنرێت كه هێشتا دوو له‌سه‌ر سێی نه‌ك هه‌ر پێی ڕازی نییه بگره له‌نیوه زیاتر هه‌ر نه‌شی خوێندۆته‌وه ….. پاشان پرۆسیسی ده‌نگدان له‌سه‌رده‌ستور پرۆسێسێكی له‌سه‌رخۆ وهێواش به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، مه‌ودایه‌ك هه‌یه بۆ هاوڵاتی كه‌بیر له‌وه بكاته‌وه تاچه‌ند ئه‌م ده‌ستوره ئه‌رك ومافه‌كانی بۆ ده‌سه‌ته‌به‌رده‌كات …. ته‌حه‌دا ده‌كه‌م جگه له‌كادیر و كاره‌كته‌ری سیاسی و ڕۆشنبیران ده‌ستورییان خوێندبێته‌وه ، باشه تۆ چۆن ده‌ستور ێك نه‌خوێندرابێته‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌یت .كامه‌ران ئیسحاق په‌ری
ـ له‌دایك بووی شاری سلێمانی 1975
ـ خوێندنی سه‌ره‌تای وناوه‌ندی و زانكۆ له سلێمانی
ـ له‌ساڵی 1999 له هه‌نده‌ران ده‌ژی
ـ پیشه نوسه‌ر وڕۆژنامه‌نووس
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له"ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا" بلاو كراوه‌ته‌وه .