
پارتی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌ی لیبراڵ
فاروق ره‌فیق:
له هه‌ناوی تێكسته شیعریه‌كانی كوردیدا سته‌مكاریه‌كی گه‌وره به‌دی دهكرێتئا: سۆران عه‌زیز- هه‌ولێر
له به‌رواری 6-9/3/2008خانه‌ی حیكمه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له شاری هه‌ولێر له‌درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا سیمینارێكی سێ رۆژه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێ نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ و رۆشنبیر له‌باخچه‌ی خانه سازدا، سێهه‌مین رۆژی سیمیناره‌كه بۆ دوو بابه‌تی فیكری تایبه‌ت به بوون و دروستبوونی پارتی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌ی لیبراڵ ته‌رخانكرابوو. هه‌ریه‌ك له (د – ساڵح) مامۆستای زانكۆ و راگری كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و نووسه‌ر و رۆشنبیر (فاروق ره‌فیق) ئێمه لێره‌وه بهگرتگی ده‌زانین قسه‌كانی نووسه‌ر و رۆشنبیر فاروق ره‌فیق كهباسێكی له ژێر سه‌ردێڕی په‌روه‌ده‌ی لیبراڵ پێشكه‌شكرد، دابنێین.فاروق ره‌فیق
په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی بۆ دروستكردنی تاكێكی شارستانی و لیبراڵ شتێكی پێویسته، ئه‌م باسه‌شم وه‌ك كتێب ئاماده‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌واوم نه‌كردووه، له‌مێژووی كورددا به‌تایبه‌ت له ئه‌ده‌بیاتدا هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ بهمهدهنیهتكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیمان، ئه‌وان به‌تایبه‌ت شاعیره‌كان هه‌میشه خه‌ونیان به مه‌ده‌نیه‌ته‌وه بینیووه و له نێو تێكسته ئهدهبیهكانیشیاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له یاد بكه‌ین كه شیعر ناتوانێت مه‌ده‌نیه‌ت پراكتیزه بكات و كاری شیعریش نییه ئه‌و كاره بكات، چونكه له هه‌ناوی تێكسته شیعریه‌كانی كوردیدا سته‌مكاریه‌كی گه‌وره به‌دیده‌كرێت. هه‌ڵبه‌ته شیعر ناتوانێت و نه‌یتوانیووه له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا پێمان بڵێت مه‌ده‌نیه‌ت چییه، به‌ڵام ئه‌مه كاری فه‌لسه‌فه‌یه، بۆیه ئێستا ده‌بێت ئێمه بێین و ئه‌و رێگه‌یه ته‌واو بكه‌ین به نه‌فه‌سێكی فه‌لسه‌فیانه". بۆ درێژه‌دان به‌و باسه فاروق ره‌فیق تیشكی خسته سه‌ر په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و گوتی په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی به‌شێكه له په‌روه‌رده‌ی لیبراڵ، ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی لیبراڵ به‌مانا فراوانه‌كه‌ی تێكه‌ڵه‌یه‌ك بێت له سروشتی مرۆڤه‌وه بۆ سروشتی گه‌ردوون، بێگومان ئه‌و به‌شه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی لیبراڵه، كهدهرگیره له‌گه‌ڵ كایه مه‌ده‌نیه‌كاندا، تێگه‌یشتنه له كۆی ژیانی سیاسی و مه‌ده‌نیانه‌ی مرۆڤایه‌تی. من ده‌پرسم ئایه شوێنی ئێمه له‌كوێی ئه‌و جیهانه‌دایه؟! ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه‌چاومان ده‌كاته‌وه جیهان به‌چاكی ببینین. هه‌روه‌ها وه‌ك تاكێكی لێپرسراویش له‌ناو ئه‌و جیهانه‌دا هه‌ڵسوكه‌ت بكه‌ین، وه‌ك هاوشاری و هاونیشتمانی له‌ناو جڤاتێكی بچوك كه‌ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ی تێدا ده‌ژی، دواتریش بۆ ناو جڤاتێكی گه‌وره كهجیهانه به‌ڕێمان بخات. بۆیه چ لای ئه‌فلاتون چ لای رۆسۆ په‌روه‌رده له‌كۆمه‌ڵێ رووه‌وه كاری سیاسه‌ته، غه‌می سیاسه‌ته، چونكه له‌و رێگه‌یه‌وه حه‌ماسه‌ت و سۆزه‌كانی خود رام ده‌كرێن و تاك ده‌كرێته كه‌سێكی لێپرسراو له‌نێو كۆمه‌ڵدا. هه‌ر له‌م دیده‌شه‌وه‌یه كه ئه‌رستۆ پێی وایه كه‌مرۆڤه‌كان به‌و شێوه‌یه بونێكیان هه‌یه، به‌ڵام بونێكی كه‌مه گه‌ر په‌روه‌رده نه‌كرێن. نووسه‌ر ئه‌مه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه پێویسته كایه مه‌ده‌نیه‌كان هه‌ڵسن به په‌روه‌ده‌كردنی ئه‌و عه‌قڵ و ئیراده‌یه‌ی كه له ناخیدا وه‌ك كه‌سێكی مه‌ده‌نی و ژیاندۆست په‌روه‌رده‌كراوه". له پاشان نووسه‌ر هاته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه په‌روه‌رده‌ی لیبراڵ په‌یوه‌ست ده‌كاته‌وه به سیسته‌می سیاسیه‌وه و له‌م باره‌شه‌وه گوتی" سیسته‌مه سیاسیه‌كان راسته‌خۆ پابه‌نده به په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نیه‌وه، به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌رستۆ ده‌توانین بڵێین سیاسه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌ریی په‌روه‌رده‌ییه، هه‌روه‌ك چۆن سیاسه‌ت ئه‌و زانسته‌یه ده‌رباره‌ی چاكی مرۆڤ و ئه‌و زانستهشه ده‌رباره‌ی باڵاترین شێوه‌ی بیركردنه‌وه، به‌ڵام بابپرسین بۆ ده‌بێت كات بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان بكه‌ین؟! ئه‌وه‌ی له‌ژیانی سیاسی و كلتووری كوردا رون و ئاشكرایه ئه‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌نجانه له‌ژیانی مه‌ده‌نی و سیاسی و گرنگی نه‌دانی ئه‌وان ئه‌و پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئێمه به‌فیرۆ ده‌بات. ئه‌و گرنگی نه‌دانه په‌یوه‌ندی به‌و بێباكییه‌وه هه‌یه كه‌له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه سه‌ریهه‌ڵداوه كه‌سانی وه‌كو ئێمه‌ش دێن و ده‌مانه‌وێت له‌و بێباكییه به‌ین، بۆیه هیچ دو‌ژمنێك له‌بێباكی گه‌وره‌تر نابینم، چه‌ند توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه سیاسه‌تی به‌جێهێشتووه بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌س بۆ كۆمه‌ڵێ گروپی دیكه و بێباكه به‌رامبه‌ر به‌و شتانه‌ی كه روده‌ده‌ن، هه‌وڵی من له‌چه‌ند به‌رهه‌مێكدا هه‌مووی قسه‌كردنه له‌سیاسه‌ت، به‌مانا ئهرستۆیهكهی به‌مانای دهرگیركردنی كۆی جڤاته‌كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت. واتا سیاسه‌ت كاری كۆمه‌ڵه كه‌س نییه به‌ته‌نها ئه‌وان سیاسه‌ت بكه‌ن و هه‌مومان سه‌یریان بكه‌ین، به‌ڵكو سیاسه‌ت ئیشی هه‌موو لایه‌كمانه به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی باس له فه‌زای گشتی ده‌كه‌ین له‌دانیشتنێكدا له"هانا ئارنێت" ده‌پرسن مه‌به‌ستت چییه له‌فه‌زای گشتی؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: فه‌زای گشتی ئه‌م "مێزه‌یه" كه له به‌رده‌ستمانه، كه‌واته ده‌توانین بڵێین فه‌زای گشتی ئه‌م دانیشتنه‌ی ئێمه‌یه كه‌ئێستا ئێمه دانیشتوین، ئه‌مه خۆی له خۆیدا فۆڕمێكی سیاسیانه‌یه كه ئێمه دانیشتوین و له‌سه‌ر ئاریشه‌كان قسه‌ده‌كه‌ین، ئێستا گوتمان بێباكییه‌ك هه‌یه له‌نێو گه‌نجه‌كاندا ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ی ئیلهامێك نه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌مه‌عریفه‌ی سیاسه‌ت ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا شكستی سیاسه‌ته له‌ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌دا، شكستی پارته سیاسیه‌كانه له‌وه‌ی كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ رابردوو. كه سیاسه‌ت له‌وكاته‌دا چۆن بووه ئێستاش په‌یڕه‌وكردن له‌وه له‌كاتێكدا سیاسه‌ت به‌مانا ئیستاتیكیهكهی قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كه‌ین، له‌دیدێكی تره‌وه ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا سیاسه‌ته نه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ كاتێك سیاسیت كه ئه‌ندامی حزبێكی سیاسیت ئینجا كاری سیاسی بكه‌یت. لێره‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی سیاسی واتا تێگه‌یشتن له مه‌وقیعی تۆ له‌نێو ئه‌و جڤاته‌دا، به‌و مانایه ئه‌مڕۆ مه‌عریفه‌ی سیاسه‌ت زۆر لاوازه له‌ناوچه‌كه‌دا، دواتر كه سه‌یری میدیا ده‌كه‌ین رۆژنامه و گۆڤاره‌كانیان شتێكی سه‌تحی گه‌وره باڵی به‌سه‌ریاندا كێشاوه. ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت كه خه‌ونێك نه‌بووه رۆژێك له‌رۆژان كه رۆژنامه بتوانێت، رۆڵ ببینێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی سیاسه‌ت "هیگڵ" قسه‌یه‌كی هه‌یه، ده‌ڵێت: رۆژنامه له دنیای مۆدێرندا شوێنی نوێژی به‌یانی گرتۆته‌وه بۆ به‌یانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یانیان كه ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یته‌وه رۆژنامه‌یه‌ك له‌به‌ر دهرگاكهتدا دانراوه، "هیگڵ" ده‌ڵێت: رۆژنامه شوێنی نوێژی گرتۆته‌وه. ده‌ی بۆ رۆژنامه‌كانی ئێمه وانیه و به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌شه، رۆژنامه له‌وڵاتی ئێمه نه شوێنی نوێژی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو شوێنی هیچی نه‌گرتۆته‌وه. سهتحییهتێكه بۆ كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌ری ئه‌ده‌بی و سیاسی كورد، گرفته گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه جیلێك دروست بێت هه‌ر رۆژنامه بخوێنێته‌وه ئاله‌و كاته‌دا پرسیار بكه‌ین ئه‌ی مه‌عریفه‌ی سیاسه‌ت له‌كوێوه فێربێت، لێره‌شه‌وه ده‌بێت بپرسین بۆچی ده‌رگیر بوون له‌گه‌ڵ ده‌بێت ئه‌وه بڵێم له‌و ماوه‌دا له‌یه‌كێك له تیڤیه‌كاندا به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بوو ده‌ی پرسی "سیاسه‌ت چییه" ئه‌وانه‌ی كه وه‌ڵامیان دابووه خه‌ڵكی ناو بازاڕ بون گوتبیان سیاسه‌ت واتا درۆ، ئه‌مه رای زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه هه‌تا ده‌گاته كۆمه‌ڵێ رۆشنبیر، ئالێره‌وه ته‌ماشا بكه سیاسه‌ت له‌نێو ژیانی جڤاتێكدا چه‌ند گرنگه، سیاسه‌ت خۆی بۆ به‌شه‌ریه‌ت چ مه‌وقیعێكی گرنگی هه‌یه، كه تێگه‌یشتی چ مه‌وقیعێكی گه‌وره‌ی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی له‌پشته‌وه‌یه ئه‌و كات ده‌پرسی ئه‌و بۆچوونه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، ئه‌گه‌ر له‌شكستی سیاسیه‌كانه‌وه ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌یان بڵێین قه‌یدی نییه، به‌ڵام به‌مه‌ش ده‌بێت ته‌حدیدی بكه‌ین بزانین كوێی سیاسه‌ت شكستی هێناوه ئابه‌م شێوه‌یه ناتوانین به‌سیاسه‌ت بڵێین درۆ و ده‌له‌سه‌یه، چونكه حوكمكردن گرنگترین كایه‌یه، ئایا ئه‌مڕۆ به‌شه‌ریه‌ت نابێت حكوم بكرێت، ئه‌ی حوكم نییه له دنیادا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سیاسه‌ت به‌مانا ته‌واوه‌كه‌ی كه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بریتییه له ته‌رحكردنی پرسیاره گرنگه‌كانی جیهان، بۆیه سیاسه‌ت زه‌وتكراوه‌و ده‌بێت وهریگرینهوه، كێ وه‌ریگرێته‌وه؟ هاونیشتمانیان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا سیاسه‌ت موڵكی هه‌موو هاونیشتمانێكه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت جڤاتێك سیسته‌مێكی ته‌ندروست دابمه‌زرێنین ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێت له‌ژێر سیسته‌مێكی سته‌مكاریدا بژین كه‌واته نه‌ژیاوین، ئیدی وه‌ك مێژوومان سته‌مكاری له‌م ناوچه‌یه‌دا رایهێناوین، بۆ له ناوبردنی سته‌مكاریش و دروستكردنی جڤاتێكی ته‌ندروست ئیشی یهكو دوان و چه‌ند ده‌زگه‌یه‌ك نییه، ئه‌مه ئیشی هه‌موو لایه‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی سته‌مكاری بیربكه‌ینه‌وه‌و بژین، ده‌بێت سیاسه‌ت بكه‌ینه‌وه به‌موڵكی هه‌موو هاونیشتمانیان ، دواتر بابێینه سه‌ر باسێكی تر سته‌مكاری گه‌وره له‌نێو شیعری كوردیدا دروست بووه، بۆیه لێره‌وه زۆر ره‌وایه له‌سه‌ر شیعر و سته‌مكاری قسه‌بكه‌ین، دواتر باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له‌نێوان هاونیشتمانی و گه‌شه‌كردنی خود، كۆمه‌ڵێ توانای مرۆڤ هه‌ن له‌وانه توانای سیاسی، توانای عه‌قڵی كه له فه‌زای گشتیدا گه‌شه‌ده‌كه‌ن له‌په‌یوه‌ندیدا به‌كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه ئه‌و توانایانه گه‌شه‌ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نووسه‌ر باسیشی له‌وه كرد له نێو به‌رنامه‌كانی راگه‌یاندنی كوردی من زۆربه‌ی جار سه‌یری ئه‌و به‌رنامانه ده‌كه‌م كه له هاونیشتمانیان ده‌پرسن، چونكه ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت هاونیشتمانیان ته‌نانه‌ت ناتوانن ته‌عبیر له‌خۆیان بكه‌ن ، لێی ده‌پرسن عیشق چییه؟ ئه‌ڵێ: عیشق پاكه ئه‌گه‌ر هه‌بێت باشه، ئه‌مه یه‌عنی چیی ئه‌گه‌ر هه‌بێت باشه پێی ئه‌ڵێ ئه‌ی سیاسه‌ت درۆیه، كه‌واته گه‌شه‌كردنی توانای قسه‌كردن به‌ومانایه‌ی بتوانیت له‌فه‌زای گشتیدا ته‌عبیر له‌خۆت بكه‌یت، دواتریش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خوێندن له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا خه‌جاڵه‌تییه، خه‌جاڵه‌تی ئه‌و حه‌یایه ناڵێم پێویسته مرۆڤ هه‌یبێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و ئایینی، باس له‌و خه‌جاڵه‌تییه ده‌كه‌م كه كه هاونیشتمانیان ناتوانن له‌به‌ر ئه‌نجامی خوێندن ته‌عبیر له‌خۆیان بكه‌ن و باش بنووسن و باش بخوێننه‌وه.