جیاوازی (ره‌مز) له‌نێوان كایه‌و.. دیده‌كانی دی
په‌نابردن بۆ سمبوڵ له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دی،جیاوازیی له داڕشتن‌و گوتن‌و جۆری سمبوڵدا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دیوه شاراوه‌كه‌ی ژیانه‌وه زمان بكه‌ین به‌و بكه‌ره ئه‌كتیڤه‌ی كه‌له‌نێوان دال‌و مه‌دلوولدا به په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحییه‌وه گرێبده‌ین و.. هه‌وڵَبده‌ین(ره‌مز) بكه‌ین به‌و كایه‌ی زیندووه‌ی كه‌ده‌كرێ له هه‌ر زه‌مه‌ن‌و زه‌مینێكدا زمان بكات به گه‌یه‌نه‌ری سه‌ره‌كی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی شكستییه‌كان به‌ره‌مزییه‌ته‌وه.
جاك لاكان ده‌ڵێ.(( بێشك ره‌مزییه‌ت به‌پێی ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی فه‌رزكراوه ، بنه‌مایه‌كه هه‌ردووكایه‌ی دال‌و مه‌دلوول به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا بۆمان ده‌لوێ جیاوازی له‌نێوان دال‌و مه‌دلوولی دروستكراو هه‌ست پێبكه‌ین.)).
كه‌واتا ده‌توانین جیاوازی نێوان رهمزو.. خه‌ون له‌وه‌دا بخه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كه‌میان: حاڵه‌تێكی رۆحییه‌و له‌ده‌رئه‌نجامی ململانێی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تییه‌وه ده‌چێته قۆناغی شكستی و تێكشكانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رۆحه‌وه.
دووه‌میان: له‌ئاكامی ململانێی و قوڵبونه‌وه به ناخی رووداوه‌كان‌و شیكردنه‌وه ده‌رونیه‌كان له‌ناو خودی وێنه‌ی بون و نه‌بووندان ده‌بێته دووباره‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می وێنه زه‌ینییه‌كانی ناخی مرۆڤ، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا زۆرجار له فۆرمێكی رووكه‌شی له وێنه ناهۆشیارییه‌كه‌یدا، له‌سنوری پێش هۆشیاری خۆی ده‌خاته‌ڕوو ، به‌م پێیه گواستنه‌وه‌ی(ره‌مز) پێكهاته‌یه‌كی لاواز له خۆده‌گرێت‌و ئه‌م وێنه لاوازه ده‌بێته په‌رده‌پۆشێك بۆ خودی سمبوڵا‌و له‌گه‌ڵا مه‌دلوولدا په‌یوه‌ندییه‌كی ناسه‌قامگیر دروست ده‌كات، بۆیه له‌نێوان ئاگایی و بێ ئاگایی زماندا دوو شێواز له رهمزو.. كاركردن به‌كایه‌ی ره‌مزپراكتیزه ده‌كرێ.
یه‌كه‌م: ئه‌و زمانه نائاگایه‌یه كه زۆرجار له‌جیاوازی دارشتندا گوزارشت له خه‌ون‌و نائاگایی ده‌كات.
دووه‌م: ئه‌و تێكشكانه رۆحییه‌یه‌كه گوزارشت له‌و جیهانه له‌ده‌ستچووه ده‌كات كه پێشتر له‌نێوان دوو توخمی دژ به‌یه‌كداچووه‌ته قۆناغی پراكتێكه‌وه، بۆیه ده‌كرێ هه‌وڵبده‌ین چه‌مكی سه‌لیقه‌یی له‌شرۆڤه‌كردنی سمبوڵدا به‌ئاگایی زمان له‌ناسینی توخمه‌كاندا بابه‌تیانه بخه‌ینه‌ڕوو، به‌مه‌ش ده‌بێت پشت به كایه‌ی ململانێ وه‌ك به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ده‌بێته به‌شێك له‌و گه‌ڕانه‌ی كه هه‌میشه له‌نێوان تاك و بوندا له‌شه‌ڕێكی به‌رده‌وامی جیاوازدا بێت، جیاواز له‌وه‌ی قۆناغی بیركردنه‌وه به ململانێه‌كی جیاوازدا گوزه‌ر ده‌كات، بۆیه ده‌بێ بزانین گرنگی له هه‌ر قۆناغ‌و سه‌رده‌مێكدا گرێدراوی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه، بۆیه به‌مه‌به‌ستی ململانێی نووسه‌ر بۆكاركردن له‌نێو كایه‌ی سمبوڵدا به‌هه‌وڵی گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان، مه‌دلوول ده‌خاته ژێر كاریگه‌ری زه‌مه‌نی رسته‌وه ، كه خۆی له‌پێناسه‌ی (لغز) ناشارێته‌وه، به‌مه‌رجێ له‌چوارچێوه‌ی رسته‌كاندا خۆیان له‌سیاقی مانادا ، كورت نه‌كه‌نه‌وه ، بۆئه‌وه‌ی ماناكان، زمان بیانكات به‌و مه‌دلووله‌ی ئه‌گه‌ری خۆ ته‌ماویكردنی پێوه دیاربێت، ئه‌م خاڵه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی مكۆم بۆ بونیادی زمانی ده‌ربه‌ست‌و خاڵی ئه‌فسانه، بۆیه مه‌دلولی كۆتایی كه گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه، به‌ده‌ره له‌ریشه‌كانی فیكر، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی به‌خودی حه‌ماس و توندوتیژییه‌وه هه‌یه، ئه‌وجار ده‌قی شیعری له‌رێی زمان‌و خه‌یاڵا وستاتیكاوه ره‌مز ده‌كات به‌وكایه ده‌لالییه‌ی كه له‌رێی ماناوه جیاوازیه‌كان له‌نێوان ئاگایی زمان‌و بێئاگایی عه‌قڵدا ده‌خاته‌ڕوو، لێره‌وه وه‌زیفه‌ی سمبوڵ ده‌بێته به‌دیارخستنی چه‌مكی به‌ڵێن و خستنه‌ڕووی زمانی ململانێ له‌گه‌ڵا هاودژه‌كانی بواری فیكر و فه‌لسه‌فه، بۆئه‌وه‌ی جیاوازی ره‌مز له‌نێوان هه‌ست و مه‌به‌ستدا بخه‌ینه‌ڕوو، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین هه‌مو حاڵه‌ته مه‌به‌ستداره‌كان نابنه‌حاڵه‌تی هه‌ستداری، به‌هه‌مان شێوه، حاڵه‌ته هه‌ستداره‌كان نابنه حاڵه‌تی مه‌به‌ستداری ، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی تێكهه‌ڵكێش له‌نێوانیاندا هه‌یه ، هیچیان به‌بێ ئه‌وه‌ی تر ناتوانن به‌مه‌به‌ستی ململانێی له‌گه‌ڵا خودی واقیع په‌یوه‌ندی نێوانیان ببێته په‌یوه‌ندییه‌كی زهنی، ئه‌گه‌ر هه‌ست وه‌ك حاڵه‌تێكی عه‌قلانی له‌نێوكایه‌ی توانا فیكرییه‌كان، په‌یوه‌ندی توندوتۆڵترنه‌كاته‌وه، بۆیه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی(سمبول) له‌رێی كایه هۆشدارێی.. مه‌به‌ستدارییه‌كه‌یدا كاری گه‌یاندنی مانای زمان‌و خه‌یاڵ ، به‌هه‌ندێ حاڵه‌تی ناهۆشیاری مێشك و دیارده‌ی عه‌قلانی هه‌ست ده‌به‌ستێته‌وه.
جۆن سیرل ده‌ڵێ..(( كاتێ ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌م ده‌كوژێنمه‌وه هه‌موو وێنه .. وشه‌كان ونده‌بن، به‌ڵام له واقیعدا وێنه و وشه‌كان بوونیان هه‌یه)).
كه‌واتا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاكامه‌ی جیاوازی نێوان وێنه‌ی واقیع .. وێنه هه‌ستیه‌كانی عه‌قڵی ئینسان له‌گۆڕانكارییه‌كی به‌رده‌وامدایه، ئه‌م به‌رده‌وامییه‌ش هه‌میشه له‌رێی ململانێی فیكریی .. زمانه‌وانیه‌وه بره‌و به‌خۆیان ده‌ده‌ن.
كه‌واتا شتێك هه‌یه له زاكیره‌ی ئێمه‌دا، به‌نه‌بینراوی هه‌ستی پێده‌كرێ.. به‌نه‌بینراوی كاری پێده‌كرێ، نمونه‌ش خه‌یاڵا و زمان و عه‌قڵه، كاتی بیریشی لێنه‌كه‌یته‌وه ئه‌و هه‌میشه له‌ململانێدایه له‌گه‌ڵا بوون، به‌هه‌مان شێوه هه‌ندێجار له‌واقیعدا به‌بینراوی ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ستی پێده‌كه‌یت، ده‌بێت هه‌بێ ، نییه!!.
لێره‌وه جارێكی تر له به‌ئاگایی زمان و ستاتیكای خه‌یاڵه‌وه ره‌مزییه‌ت دێت خۆی ده‌خزێنێته نێو كایه رۆحییه‌كانی زه‌رووره‌ته‌وه، به‌مه‌ش شێوه‌زمان، بكه‌ری یه‌كه‌مه له پاراستنی وێنه و دینامیكییه‌تی چه‌مكی سمبوڵا و ئاوێته‌كردنی به واقعێكی شێوێنراو، بۆیه هه‌ندێجار به‌ناچاری له‌ژێر فشاری واقعێكی نه‌خوازراو.. سمبوڵ ، له‌نێوان وێنه‌یه‌كی جه‌بری تێر به‌مه‌رجه‌كانی بونیادی زمان و كاریگه‌ری حاڵه‌ته ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، نوسه‌ر له‌وێنه‌ی شیعریی و ستاتیكای خه‌یاڵا و فه‌نتازیای زمانه‌وه تووشی زمان و وێنه‌ی گوتار ئامێز له‌داڕشتنی ده‌قدا ده‌بێته‌وه، به‌دیوێكی تر هه‌ر واقیعه له‌وێنه‌یه‌كی ناجۆری توندوتیژیی ده‌خه‌مڵێنێ و هه‌وڵده‌دات جوانكاری وێنه و زمانی شیعریی لای شاعیر وێنه‌یه‌كی حه‌ماسی گوتارئامێز بێت .
ئه‌گه‌ر به‌دیوێكی تردا باس له زه‌رووره‌تی ره‌مز وه‌ك كایه‌یه‌كی پێویست له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ق و قسه‌ی رۆژانه بكه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین قسه‌كردن به زمانی ره‌مز له رێی هه‌سته‌وه ، وه‌ك دیارده‌یه‌كی سایكولۆژی كێشه‌كان ده‌خاته‌ڕوو ، لێره‌وه كایه‌ی هه‌ست توشی حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی توڕه‌بوون له ئاستی مێشكدا ده‌بێت، هه‌ربۆیه ره‌مزییه‌ت له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌نێوان چه‌مكی ئاگایی و بێئاگایی زماندا توشی حاڵه‌تێ له قاڵبدراوی زمان و خه‌یاڵا ده‌بێت، زمانی شیعرییه‌ت ده‌بێته زمانێكی تاك ره‌هه‌ندو، هه‌موو وێنه‌كانی زمان له‌چوارچێوه‌ی واقیعی ژیان خۆی حه‌شارده‌دات و له‌به‌رده‌م كێشه‌و رووداوه‌كان توشی ململانێه‌كی دارێژراو له‌چوارچێوه‌ی توندوتیژی ده‌بێت، به‌دیوێكی تر زمان ده‌توانی له‌چوارچێوه‌ی وێنه و ریتمی مۆسیقاوه وێنه‌یه‌كی رۆمانسی و زمانێكی فره ره‌هه‌ند به ره‌مز .. وێنه شاراوه‌كانی مانا ببه‌خشێ.
ئه‌وجار جیاوازی نێوان ئه‌م دوو تێڕوانینه، له‌جیاوازی جۆری مامه‌ڵه‌كردنی عه‌قڵا‌و فه‌نتازیای زمان.. ستاتیكای خه‌یاڵدا به‌ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر ئاریشه‌ی ئه‌مجۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه به‌ده‌رجه یه‌ك ، له‌ئیفرازاتی كۆمه‌لایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی ئایدلۆلۆژیا خۆی ده‌خاته‌ڕوو، بۆیه ئێمه ناتوانین راسته‌وخۆ كۆی ره‌هه‌نده‌كانی ره‌مز له سیاقی میژوی واقیعی سیاسی‌دا یه‌ك خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆبكه‌ین، بۆیه ره‌مز له هه‌ر گوندێكدا گوزارشت له بچوكی و پانتایی مه‌ودای تێگه‌یشتنی ئه‌و گونده‌دا پێناسه‌ی خۆی ده‌كات و ره‌مزییه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌نده بڕده‌كات. بۆیه ده‌بی لێره‌وه بیر له‌و له حزه‌یه‌بكه‌ینه‌وه كه هه‌ست له واقیعی ژیاندا، كار بۆ بوونی شته‌كان ده‌كات، دیاره لێره‌دا پرسیارێكی دی دێته‌پێشه‌وه، ئایا چۆن عه‌قڵا كارده‌كاته سه‌ر جه‌سته‌و ئه‌م هه‌ست پێكرنه ده‌بێته هۆكارێك بۆ گه‌یاندنی ماهییه‌تی ره‌مزییه‌ت له‌م مه‌ودایه‌ی كه خه‌یاڵا زاڵا ده‌بێت به‌سه‌ر حه‌تمیه‌تی واقیعدا؟،
یاشتێك هه‌یه وه‌ك وێنه‌ی سنورێك ، ره‌مزییه‌ت بكاته هاوكێشه‌ی جیاوازیه‌كان له‌نێوان گه‌یشتن به دۆخی به‌ر له‌شكستیه‌كان؟ یاخود ره‌مزییه‌ت مه‌رجه ره‌هه‌ندێكی حه‌ماسی له خۆبگرێت؟ بۆیه ده‌توانین جارێكی‌تر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌رهاوكێشه‌ی هۆكار.. مه‌به‌ست له‌گه‌یشتن به خاڵی(دال) له‌سیاقی كامڵبونی عه‌قڵا ، له‌كاتێكدا عه‌قڵا هه‌میشه له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵا ده‌وروبه‌ر، كه‌واتا به‌شێك له ره‌هه‌نده‌كانی ره‌مزییه‌ت له خودی واقیعه‌وه ده‌بنه ئه‌زمونگه‌ریی دید‌و وێنه‌ی جیاوازی بابه‌تیانه، بۆئه‌وه‌ی له‌سیاقی ده‌قی شیعریدا ره‌مزییه‌ت به هه‌موو ماناكانیه‌وه له‌نێوان.. زه‌مه‌ن.. زه‌مینی تایبه‌تی خۆیدا بخه‌ینه‌ڕوو ، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌جیاوازی داله‌كان شێوازی سمبوڵا له‌نێوان واقیع وه‌ك پانتاییه‌كی زمانه‌وانی مه‌وداكانی خه‌یاڵا.. عه‌قڵا وه‌ك میكانیزمی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی مه‌ودا جیاوازه‌كانی بیركردنه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو، كه‌واتا وێنه.. خه‌یاڵا لای شاعیر له نوسینه‌وه‌ی ده‌قێكی شیعریی جیاوازه له‌وێنه و خه‌یاڵی ئامێرێكی ئه‌لكترونی ، بۆیه ره‌مزییه‌ت له‌وێنه و خه‌یاڵی شاعیردا ته‌واوی معاده‌له واقیعیه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌و .. له‌هه‌ستی ئینسانه‌كاندا ده‌بێته هۆكاری زاڵبونی ده‌ق وه‌ك چڕبونه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی سۆزداریی خه‌یاڵ ئامێز له‌چوارچێوه‌ی تێكشكانی زمان له‌ناو سیحر‌و ستاتیكا و فۆرمی وێنه‌ی شیعریی، بۆئه‌وه‌ی له هه‌ر ده‌قێك یاخود شێوازی بیركردنه‌وه‌و جیاوازی ره‌نگه‌كان سه‌باره‌ت، به‌ره‌مزییه‌ت و به‌كاراكردنی چه‌مكی خه‌یاڵا له‌نێوان زمان.. عه‌قڵا… واقیع ، شیعر ده‌كه‌ین به‌و كایه سیحرئامێزه‌ی هه‌میشه ره‌مزییه‌ت و خه‌یاڵا .. فه‌نتازیای زمان ده‌كاته مه‌یدانی ململانێی خه‌یاڵا .. فیكر.. قاڵبونه‌وه له‌نێو ره‌هه‌نده‌كانی ژیان.
گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامی ململانێكان هه‌وڵێكه بۆ بێسنوركردنی مه‌ودای زمان‌و په‌نابردن بۆ دوایین تێهه‌ڵكێشه‌كانی ئه‌و معاده‌له ته‌مومژاوییه‌ی كه پێیده‌وترێ ره‌مزییه‌ت ، به‌شێكه سنورداركردنی ئیحساس‌و.. قبوڵنه‌كردنی فیكریی جیاواز, بۆیه سروشتی ره‌مزییه‌ت خۆی له‌نێوان تیڕوانینه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌زمونی تێكشكانی زمان.. گرژیی واقیع، بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه نمونه‌یه‌ك له‌و ده‌قانه‌ی كه ره‌مزییه‌تیان كردووه به‌سیحری گه‌یشتن به بۆچونه‌كان، ئه‌و ده‌قه شیعریه‌ی كه ده‌رئه‌نجام پشتی به كایه‌ی ره‌مزییه‌ت به‌ستووه، ئه‌و ده‌قه‌یه قسه به‌و دونیا ئه‌فسوناویه ده‌كات ،
ده‌قی شیعریی(تۆ ئه‌توانی به قومێ ماچ بمخه‌یته‌وه هه‌ڵقوڵین!) ی شاعیر شێركۆ بێكه‌س.
به‌ر له‌وه‌ی قسه له‌ده‌قه شیعرییه‌كه‌ی شێركۆ بێكه‌س بكه‌م، دێم له‌به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی..(تۆ) له‌ناونیشان و شۆڕبونه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی ده‌قه‌كه‌وه ، ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كایه‌ی مه‌به‌ست و هه‌ستكردن له‌جۆری بیركردنه‌وه‌ی شاعیر، بۆیه جیاوازی نێوان شوێن.. زه‌مه‌ن.. ره‌مزییه‌ت .. ئالییه‌تی گونجاندنی مه‌ودای نێوان جیاوازییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، هه‌ندێجار ئه‌و شوێنانه له ناشوێن.. زه‌مه‌ندا به به‌رده‌وامی له ململانێه‌كی بی كۆتایدان، هه‌ندێجاری دی (من) له‌چوارچێوه‌ی ده‌قدا، منێكی ونه، به‌ڵام به‌هۆی وه‌ته‌ره‌كانی ده‌نگ.. زه‌مانه‌وه من دێم له‌نێو رسته‌یه‌كدا وه‌زیفه‌یه‌ك بۆ بوون دروستده‌كه‌م.
جۆن سیرل ده‌ڵێ.. (( كاتێ من جۆرێك له‌و وه‌ته‌ره ده‌نگده‌رانه له‌شێوازی وشه‌یه‌كی ئاسایی‌دا ده‌رده‌كه‌م ، كه‌واتا من كرده‌یه‌كی وشه‌یی ئه‌نجام ده‌ده‌م)).
بۆئه‌وه‌ی له‌شێوازی وتن و به‌ده‌نگداركردنی وشه‌كان بكۆڵێنه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه بزانین شێواز‌و كامڵكردنی پێكهاتی وتن له‌پانتایی مێشكدا خه‌یاڵا‌و هۆشمه‌ندی مرۆڤه. ئه‌و پێناسه‌یه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
بۆیه ئه‌وه‌ی مرۆڤ كاری له‌سه‌رده‌كات ئه‌و هه‌سته بزوێنه‌ره‌یه كه هه‌میشه له‌به‌رانبه‌ر پرۆسه‌ی گومڕایی و به‌د حاڵیبوندا،پشت به بكه‌رێكی گونجاو (فه‌ریاد ره‌سێك) بۆ رسكانه‌وه‌ی ژیان به‌مانا مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی ده‌به‌ستێ.
شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێ ..(( تۆ ئه‌توانی سه‌ر له‌نوێ شینم بكه‌یته‌وه)، تۆ ئه‌توانی گه‌ڵایه‌كم، یان بزه‌یه‌كم بۆ یادگاری ئه‌م رسكانه‌وه‌یه بده‌یته ده‌ست (با) یه‌كی گه‌نج و خۆیشم به‌ده‌م تریفه‌ی شیعر‌و شه‌ونمه‌وه بده‌یته‌وه له‌به‌رۆكی ژیان!)) یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانی سه‌ركه‌وتویی ده‌ق و مانه‌وه‌ی به‌زیندویی ، تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی فره ره‌هه‌ندییه، گرنگیدان به ده‌قی سه‌ركه‌وتوو له‌و سونگه‌یه‌وه ده‌بێت كه چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بكرێت، یاخود گه‌ڕان به‌دوو مانای دیار له‌مجۆره ده‌قانه‌دا ، ئه‌و تێڕوانینه جیاوازیه كه هه‌ر نوسه‌رێك به‌دید‌و بۆ چونێكی جیاوازه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
گرنگی ده‌قی كراوه، له‌وه‌دایه خوێنه‌ر توشی سه‌رسوڕمان بكات(تۆ ئه‌توانی سه‌ر له‌نوێ شینم بكه‌یته‌وه).
ئه‌گه‌ر وردتر له ناوه‌ڕۆك و ئاماژه‌ی ئه‌م دێر شیعر بڕوانین ، ئه‌وا چه‌ندین ره‌هه‌ندی فیكریی جیاوازی هه‌یه، له‌وانه ره‌هه‌ندی رۆمانسی ، فه‌لسه‌فی ، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ریه‌ك له‌م كایه سروشتیانه له‌پێگه‌یه‌كی زمانه‌وانی بێ شوێن و بی زه‌مه‌ندا كاری خۆی له چوارچێوه‌ی سروشتی زمان و هه‌ستدا ره‌مزییه‌ت ده‌كات به‌پێدراوی زمانه‌وانی، كه جیاوازی نێوان واقیعیه‌ت و ره‌مزییه‌ت ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی شاعیر ئاماژه‌ی پێداوه مه‌دولوولی (تۆ) یه ده‌یخاته خزمه‌ت خاڵی(دال) ه‌وه، بۆئه‌وه‌ی بزانین جیاوازی شینبون له‌نێوان دوو جیهانی جیاواز چ پێدراوێكمان ده‌خاته به‌رده‌م ره‌وتی ژیان، هه‌ردوو جیهان له‌م كۆپله شیعره‌دا جیهانێكی (ون) ن، كه‌واتا مێژوی شینبوون دوو جیهان، له‌سیاقی زه‌مه‌ن و زه‌مینێكی نادیاردا له‌چوارچێوه‌ی فه‌نتازیای زمان.. خه‌یاڵا.. ره‌مزییه‌ته‌وه ده‌رسكێ، ئه‌وه‌ی له‌م كۆپله‌یه‌دا رۆح ده‌خاته جه‌سته‌ی ژیان ، هێزێكی بێ روخسار‌و گوتنێكی بێ ده‌نگه، كه‌واتا ئاڕاسته‌ی گوتن و هێز په‌یوه‌ندی به‌هێزی هه‌ست و مه‌به‌سته‌وه هه‌یه، كه ده‌رئه‌نجام هێزی عه‌قڵا به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌خودی بكه‌ره‌وه هه‌یه، به‌شێكی تری په‌یوه‌ندی به‌هه‌ست و ئه‌و كایانه‌ی كه ده‌بن به‌شت له‌ده‌ستنیشانكردنی ئاماژه‌كان، بۆیه جه‌وهه‌ری هه‌ست به قوڵایی جیهانه‌وه گرێمان ده‌دات‌و .. ئاماژه به‌و ململانێیه‌مان ده‌دات كه به‌رده‌وام له هه‌وڵی مانه‌وه‌داین ، بێگومان له‌ناوه‌ڕۆكی هه‌ر ده‌قێك جۆرێك له‌نهێی و ئاماژه‌ی ته‌مومژاویی هه‌یه نوسه‌ر هه‌وڵده‌دات خوێنه‌ر توشی سه‌رسوڕمان و گه‌ڕانێكی به‌رده‌وام بكات، بۆ گه‌یشتن به‌شێوازێك له ململانێ له‌گه‌ڵا گۆڕانكاریی زمان و پێشبینیه‌كانی دی‌دا، نوسینه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێك مێژوو .. زه‌مه‌نێكی جیاواز‌و شوێنێكی بێ جوله‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كه ره‌نگه زۆرجار مومكین نه‌بێ ئێمه بتوانین ئه‌و ره‌نگ‌و ده‌نگ و شوێنه دیاریبكه‌ین، به‌ڵام خودی مێژوی ئه‌و ده‌قه‌یه ، به‌جۆرێك له جۆره‌كان مێژویه‌كی زمانه‌وایی نه‌بینراوی تایبه‌تی هه‌یه، كه‌له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی(ئه‌و) ی ون، سروشتی بێ روخسار و بێ ئه‌رزشی مێژویه‌ك لای تۆ دروست ده‌بێت، جگه له شیعر كه‌سی تر ناتوانێت ته‌فسیری جۆراجۆری بۆبكات، شیعر بۆیه زیندوه به‌رده‌وام رونكردنه‌وه‌ی جیاواز ده‌داته ده‌ست به‌رده‌وام هێزێكی رچه‌شكێنه ، جگه له‌مێژوی سه‌روه‌ری شیعر هیچ مێژویه‌كی تر ناگرێته خۆی.
بۆئه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان عیشق و عه‌قڵدا بخه‌ینه‌ڕو، ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه هه‌میشه هێزێك له‌نێوان ئه‌م دوكایه سروشتیه‌دا هه‌یه و گومان ده‌خاته ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه، ئه‌ویش جۆری په‌یوه‌ندی و ئاڕاسته جیاوازه‌كانی ئه‌م دوو بونه فه‌رزكراوه‌یه به‌پله یه‌ك، كه ئێمه نه‌مانویستوه عه‌قل و عیشق به‌یه‌ك بگه‌یه‌نین ، دێین ده‌ڵێن.. (تۆ ئه‌توانێ سه‌رله‌نوێ شینم بكه‌یته‌وه..) .
له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م به‌وه‌دا ..(تۆ) ئاماژه‌یه‌كی ره‌مزی غائیبی جوانه، نووسه‌ر بۆ گه‌یشتن به ماهییه‌تی ململانێ ، دێت به‌چه‌ند دیوێكدا ، ره‌مز ده‌خاته خزمه‌تی ده‌قه‌كه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی لای نوسه‌ر ئاماژه‌ی پێنه‌درابێ ،یاخود كۆی شاعیرانی ئێمه، ئه‌و دابڕان و توڕه‌بوونه‌یه كه هه‌ردوو كایه‌ی عه‌قڵا و خۆشه‌ویستی گرتوه‌ته‌وه، كه‌واتا ده‌توانین ئه‌و دابڕانه بخه‌ینه‌ڕوو(تۆ) له‌تێگه‌یشتنی نوسه‌ر (عه‌قل)ه ، (م) میمی منی ونه كه پێ‌و یستم به (تۆ)ی عه‌قڵه ، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر شینم كه‌یته‌وه، توڕه‌بونی عه‌قڵا و عیشق ، توڕه‌بوونی مێژوی رۆشنگه‌ریه له رۆح.
به‌دێوێكی تر گه‌ڕان به‌دووی عیشق له‌شێوه‌ی فریادره‌سێك هۆكارێكی تره بۆ گه‌یشتن به وێنه‌یه‌كی كراوه له تێگه‌یشتن له هه‌ست و زاڵبونی ئاگایی زمان كه ده‌بێ هه‌مان كاردانه‌وه‌ی بۆ عه‌قڵا هه‌بێ ، به‌مشێوه‌یه ره‌مزییه‌ت له‌نێوان خۆشه‌ویستی.. عه‌قڵا ده‌بێته پرۆسه‌یه‌ك بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ململانێنی مه‌دلوولی (ون)و..(دال)ی لێكنه‌گه‌یشتوو.
لێره‌وه ده‌گه‌ینه بڕوابوون به‌وه‌ی شیعر له حاڵه‌تی گۆڕینی په‌یوه‌ندییه‌كانه به‌سیستمێكی جودا له‌وه‌ی واقیع و ده‌رئه‌نجامه نه‌گۆره‌كان به‌رهه‌می دێنن.
شیعر به‌رده‌وام له هه‌وڵی گه‌ڕانه به‌شوێنه سه‌خته‌كان و به‌هارمۆنیكردنی ژیان، ئه‌ركی شیعر له ناشوێن و زه‌مه‌ن ، شوێن و زه‌مه‌نێك دروست بكات له نه‌بونی مانا‌و قه‌ناعه‌ته‌وه بمانگه‌یه‌نێته ناكۆتایی گه‌ڕانێكی باوه‌ڕپێكراو ، كه‌واتا ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌ركی شیعر ته‌نها گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ و زمان نییه له خه‌یاڵه‌وه بۆ واقیع ، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ، به‌ڵكو گوزارشتكردنه له په‌یوه‌ندی هه‌ست به عیشق.. خۆشه‌ویستی .. عه‌قڵا و گرێدانی به‌و معاده‌له سیحرییه‌ی كه ده‌بێته ره‌مزییه‌ت و خاڵی(دال) ده‌ستنیشان ده‌كات‌و هێز‌و هاوسه‌نگییه‌ك ده‌خاته‌وه به‌ری شیعر و عه‌قل ده‌خاته‌وه به‌ری رێچه‌كه‌كان.
ئه‌وه‌تا شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێ :
( تۆ ئه‌توانی ، جارێكی دی ئه‌توانی ئه‌م خۆڵه‌مێشه تاریكه هه‌مدیسان لرفه لرف داگیرسێنیته‌وه).
پێكهاتێكی تری زمانی شیعرییه‌ت، گه‌یاندنی توانا عه‌قڵانی و هه‌ستدارییه‌كه‌یه‌تی له‌رێی باوه‌ڕهێنان و خۆشه‌ویستیه‌وه ره‌گ داده‌كوتێ.
فرۆم ده‌ڵی..( راهێنان له‌سه‌ر هونه‌ری خۆشه‌ویستی ، پێویستی به‌راهێنان هه‌یه له‌سه‌ر باوه‌ڕداربون).
بۆئه‌وه له هه‌وڵی به‌وه‌ڕداربوندا بین ، پێویسته خۆشه‌ویستی به چه‌مكه گشتگیرییه‌كه‌ی بخه‌مڵێنین ، به‌و مانایه‌ی به‌رله‌وه‌ی تۆ كه‌سێكت خۆش بوی، ده‌بێ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێت خه‌ڵكیش تۆی خۆش بوێ ، ئێمه له خۆشه‌ویستیه‌وه تێكه‌ل به بوون ده‌بین، بۆیه ده‌كری له‌و تێگه‌یشتنه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل خودی بوندا بكه‌ین ، شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێ(تۆ ئه‌توانی ئه‌م خۆڵه‌مێشه تاریكه هه‌مدیسان لرفه لرف داگیرسێنیته‌وه).
ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌رئه‌وه‌ی شیعری سه‌ركه‌وتوو له‌هه‌ست و مه‌به‌سته‌وه ده‌رژێته نێو فه‌رهه‌نگی خۆشه‌ویستی ، له‌به‌رانبه‌ردا ، بێ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و عه‌قڵا له‌و توڕه‌بوونه رزگاریان بێت، باوه‌ڕداربون ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ دروستكردنی ئه‌و باوه‌ڕ به خۆبونه‌ی كه شاعیر وه‌ك حه‌قێك به خۆی ده‌دات‌و ده‌ڵێ.. ( باڵا له‌م گۆڕانیه گرمۆڵه‌و كه‌سیره‌یه بڕوێنیته‌وه) باوه‌ڕهێنان به هێز‌و ئه‌ركی خود له‌به‌رانبه‌ر هه‌ستی(دال)ده‌بێته ئه‌گه‌ری رزگاربونی له توڕیی عیشق و عه‌قڵا، كه پێموایه تا ئه‌م له حزه‌یه‌ش ئه‌و ململانێیه به‌رده‌وامه، بۆیه له عیشقدا خه‌یاڵا .. ستاتیكا.. فه‌نتازیای زمان كار له‌سه‌ر تاك ره‌هه‌ندی عیشق ده‌كه‌ن و عه‌قڵ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا له ململانێه‌كی قوڵی ناو خودی كایه‌ی ئه‌خلاقییه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی سۆزه بۆ سنوره‌كانی عه‌قڵا، لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ هه‌میشه زمانی شیعریی لای شاعیره‌كان جیاوازه له‌تێڕوانین و بۆچونی خه‌ڵكانیتر.
بۆیه ده‌بینین ئه‌و جیهانبینیه‌ی لای شێركۆ بێكه‌س له تێگه‌یشتن له سنوردارێتی شیعر، هه‌مان سنورداریی چه‌مكی عه‌قڵییه‌ت و مرۆڤایه‌تییه، بۆیه به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕهێنانی به‌وی دی (تۆ) ده‌ڵێ..( تۆ ئه‌توانی….هتد).
بۆیه ئێمه پێویستمان به‌و جیهانه بێ سنور‌و .. به‌ربڵاوه‌ی زمانه، كاتی سنوری توه‌ڕبون و مۆڕاڵی دۆگمایی تێكده‌شكێنی، شێركۆ بێكه‌س ئه‌گه‌ر چی له‌نه‌وه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه به‌ڵام به‌شیعرو زمان تا هه‌نووكه‌ش یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌بێ شانازی پێوه‌بكات، چون به‌ڕاستی زمانی شیعریی و.. فه‌نتازیای زمان له‌به‌رخودانێكی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵا عه‌قڵا و بێسنوداری مه‌ودای عه‌قڵا، شێركۆ بێكه‌س ئه‌گه‌رچی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ..( من وه‌كو و سوتانی شاخ‌و ژن كۆنم) به‌ڵام وه‌ك خودی شیعر له گوتندا جگه له‌شیعر كه‌سی تر له خۆی به‌گه‌وره‌تر نازانێ ، تازه‌بونه‌وه‌ی زمانی شیعر لای شێركۆ ، تازه‌بونی ئه‌و خه‌ونانه‌یه كه له‌نێوان ژیانی كه‌سێكی غائیب .. ماچی " تۆ"دا دێته هه‌ڵقوڵین.
شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێ:
(( كۆنم له‌گه‌ڵا ئاپوره‌ی خه‌می
خه‌ڵكا، وه‌لێ تازه‌م وه‌ك ئه‌م
شیعره‌م)).
ئه‌وه‌ی شێركۆ بێكه‌س له‌م تێكسته‌دا ئاماژه‌ی پێده‌دات جگه له‌وه‌ی باوه‌ڕهێنان بێت به كاره‌كته‌ری (تۆ) له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانین بڵێین پرسایریشه له‌و كاره‌كته‌ره .
بۆیه له روانگه‌ی هه‌ندێ كه‌سه‌و كاره‌كته‌ری (تۆ) ره‌نگه ده‌سه‌ڵات بێت، بۆیه پرسیاركردن سه‌باره‌ت به چۆنێتی ده‌سه‌ڵات له‌ڕوانگه‌ی (فۆكۆ)وه ته‌نها له چوارچێوه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌یانهێلێته‌وه. بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیرمان نه‌چێ ژیان شه‌ڕو ململانێیه‌كی بی سنوره له‌گه‌ڵا كایه‌ی سروشتی .. مه‌عریفی .. كۆمه‌ڵایه‌تی .. سیاسیه‌كان ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته قسه‌یان تیا بكه‌ین خودی ململانێی شێركۆ بێكه‌سه له‌گه‌ڵا زمان و له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی تێكشكانی زماندایه، بێ سنوریی تێكشكانی زمان گرنگیدانه به‌خودی شیعرییه‌ت، بێ مه‌وداكردنی چه‌مكی خه‌یاڵا له‌ناو سنوری پیرۆزیی و تێگه‌یشتنی هیومانیزم ، له‌رێی فه‌نتازیای زمانه‌وه ره‌مزییه‌ت بكات به‌و پێناسه‌یه‌ی له‌ناو شیعرییه‌تدا له ململانێیه‌كی به‌رده‌وامدابێت له‌گه‌ڵا كۆن و دابڕانی عه‌قڵا له عیشق، لێره‌وه شیعرییه‌ت كاتێك روبه‌ڕوی كو‌لتور و زمانێكی كۆن ده‌بێته‌وه، كاتێك توانای خۆی له‌م ململانێیه‌دا سه‌رف ده‌كات، بێشك ئه‌و تێڕوانین و ململانێیه له خزمه‌تی تازه‌گه‌ریی و فره ره‌هه‌ندیی مانای شیعرییه‌تدا ده‌بێت.
به‌شێكی تری تێكسته‌كه‌ی شێركۆ بێكه‌س ، جۆرێك له تێڕوانین و بۆچونی جیاوازی تێدا رامكردووه و له هه‌وڵی گۆڕینی تێڕوانینی ده‌سه‌ڵات دایه، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و كولتوری خستوه‌ته‌ژێر پرسیاره‌وه ، لێره‌وه زمانی ره‌مزییه‌ت جێگای خۆی بۆشێوازێكی دی له‌قسه‌كردن چۆڵا ده‌كات و هه‌وڵده‌دات له فه‌نتازیای زمانی فیكریی ئاڵۆزه‌وه بچێته نێو پانتایی زمانێكی ره‌خنه ئامێزی دیاریكراو.
شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێ..( كه بوو به‌شه‌قامی گشتی
شه‌قامه‌كه‌ی خۆم بن به‌ستكرد ، ناوی خۆم
له‌ناو ناواندا زیندانیكرد ، من حه‌زی خه‌ڵكم برده‌وه‌و…. ) .
ره‌تكردنه‌وه‌ی رابوردو لای شیعر هه‌میشه مێژوو .. وێنه‌ی رابوردوی روداوه‌كانه، نه‌ك خودی روداوه‌كان، لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ له كۆبه‌ندی زمانی شیعرییه‌ت له‌م ده‌قه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و مێژوه نه‌بینراوه‌ی كه حه‌زه‌كانی خۆمانی تێدا بنبه‌ستكردوه و حه‌زه‌كانی ئه‌وانی دیمان گه‌یاندوه به‌ترۆپكی ئاره‌زوو، ره‌نگه به‌دیوێكی تر قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و شێوه زمانه فه‌لسه‌فییه ده‌رئه‌نجامی ناجێگریی نێوان دال و مه‌دلوول بێت له ململانێنی‌و مامه‌ڵه‌كردندا، جیاوازی نێوان حه‌زێكی فه‌رامۆشكراو له‌گه‌ڵا حه‌زێكی جێگیر له‌وه‌دایه ، شاعیر ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ل خه‌یاڵدا ده‌یكات، هه‌وڵده‌دات زمانی شیعریی بكات به‌و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌ی كه به‌جیاوازی له‌گه‌ڵا زمانی تردا شیعرییه‌ت پێناسه‌ی خۆی بكات، دیاره شیعرییه‌ت وه‌ك ئه‌ركێكی لكێندراو به‌ده‌رنییه له‌شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێ حه‌قیقه‌ت و ئاشكراكردنی دونیایه‌ك نهێنی دی، ده‌كرێ شیعر هه‌موو دونیا به حه‌قیقه‌ت .. ناحه‌قیقه‌ت ، به‌نهێنی و ئاشكراوه له خۆیدا ره‌تبكاته‌وه، به‌ڵام شیعر له هیچ دونیا و زه‌مانێكدا ره‌تناكرێته‌وه ، ئه‌ركی شیعر له‌و دۆخه ناشیرینه‌وه روداوه‌كانی رابوردو بگه‌ڕێنێته‌وه دۆخه جوانه‌كه‌ی خۆی، بۆیه ره‌تكردنه‌وه رابوردوو له‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی زمانه ، بۆیه شێركۆ بێكه‌س له‌نێو كۆی خه‌ونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، خه‌ونی شاعیرانه‌ی خۆی به‌مردویی ده‌بینێته‌وه، بۆیه هه‌ستده‌كات(حه‌زه‌كانی خه‌ڵكی برده‌وه‌و.. حه‌زه‌كانی خۆی دۆڕاندوه). ئه‌مه ئه‌و مووفاره‌قه‌یه‌یه كه پێشتر باسی جیاوازی زمانم له‌م ده‌قه‌داكرد، جیاوازی زمانی ره‌مزییه‌ت له‌گه‌ڵا زمانی ره‌ها كه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیفرازاتی كۆمه‌ڵایه‌تی كه شیعر ناچارده‌كات به‌و زمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا ده‌وروبه‌ردا بكات.
(كه بوم به شه‌قامی گشتی ، شه‌قامه‌كه‌ی خۆم بن به‌ستكرد)
فه‌لسه‌فه‌ی بونیادی مانا‌و ده‌لاله‌ت له‌وه‌دایه زمانی شیعریی له‌م دێره‌دا خراوه‌ته خزمه‌تی ئه‌و خه‌ونه له‌بارچوه‌ی كه شیعر ناتوانی ئه‌و یاسا كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییانه فه‌رامۆش بكات و پشت له‌و معاده‌له‌یه بكات.
جیاوازی زمانی شیعرییه‌ت له‌وه‌دایه ئه‌و زمانه خۆی له كۆی رووداوه‌كان.. خه‌ونه‌كانی كۆمه‌ڵدا و جودی هه‌یه، به‌ڵام كایه‌كانی دی شیعرییه‌ت له‌خۆیان ناگرن، له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م به جۆری سمبوڵداوه، كه ده‌كرێ له هه‌ر قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا جۆرێك له ره‌مزییه‌ت بكه‌ینه زمانی گه‌ڕان به‌دووی خه‌ونه‌كانی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام به‌شێكی زۆری شاعیرانی ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی، چ وه‌ك شیعر چ وه‌ك خودی سمبوڵ و زمانی جیاوازی شیعرییه‌ت ، په‌نامان بردوه‌ته به‌ركایه سروشتیه‌كان و نه‌مانتوانیوه له‌و چوارچێوه‌یه خۆمان ده‌رباز بكه‌ین و ره‌مزییه‌ت ته‌نها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قه‌تیس نه‌كه‌ین.سه‌رچاوه:
1-العقل واللغه والمجتمع، الفلسفه فی العالم الواقعی جون سیرل ..
ترجمه سعید الغانمی
لــ115+116+128+129+ 130 +200 +201.
2_اللغه الخیایی والرمزی جاك لاكان
سلسه بیت الحكمه اشراف " مصگفی المسناوی "
لـ 12+ 13+ 22+ 23+ 90+91+92+93+94+160+161.
3- چه‌مكی ململانێ، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵا ئاراس فه‌تاح لـــــ22+23.
4-تۆ ئه‌توانی به‌قومی ماچ بمخه‌یته‌وه هه‌ڵقوڵین!
شیعر ، شێركۆ بێكه‌س
ره‌خنه‌ی چاو‌دێر ژماره(54) 19/2/2007.