بوكوڤا … …. سه‌میره حسێن جاف
بوكوڤا …
یه‌كه‌مین ئافره‌ته ده‌بێته سه‌رۆكی رێكخراوی یۆنسكۆ_ی جیهانی
سه‌میره حسێن جاف
مانشیتی سه‌ره‌كی بڵاوكراوه عه‌ره‌بی وبیانییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه ڕووه‌و دواهه‌ڵبژاردنه‌كانی یونسكۆ_هه‌واڵه‌كانیان وه‌گه‌رخستوه ، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه‌چه‌ند رۆژێ به‌ر له‌ئێستا ئه‌نجامدرا.سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌مێژووی رێكخراوی یونسكۆی جیهانی ژنێك ده‌بێته سه‌رۆكی رێكخراوی ناوبراو.. (ئیرینا جیورجییفا بوكوفا )ژنه بولگاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناله پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده ورۆشه‌نبیری وزانسته‌كان (یونسكۆ) كه باره‌گاكه‌ی له‌پاریس ه ، كه‌به‌ر له‌و (كۆشیرۆ میتسور)یابانی
له‌و پۆسته‌دابوو وئیستا بۆكوفا جیگره‌وه‌ی ئه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م رێكخراوه‌یه .. ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی بوكوفا پاش پێنچ خۆلی ده‌نگدان هات كه‌ته‌نها ره‌كابه‌ری سه‌ره‌كی له‌و پێنچ خوله (فاروق حسنی ) وه‌زیری رروشه‌نبیری میسر بوو .
بوكوفا كه‌ئه‌ندامی رێكخراوی ناوبراو بووه له‌ساڵی 2007 له ئه‌نجوومه‌نی كارگێری یونسك‌و ، پێشتر له‌ڕیزه‌كانی شیوعییه‌ت بووه ، بۆماوه‌یه‌كی كورت پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌ست گرتبوو ، وئێستاكه باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌فه‌ره‌نسا ومۆناكۆ .
هه‌ردوو ره‌كابه‌ری پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی یونسك‌و ( بوكوفا و فاروق حسنی ) یه‌ك ژماره ده‌نگیان هێنا كه (29) ده‌نگ بوو له‌ده‌نگه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن بۆ رێكخراوه‌كه ، واته به جیاوازی یه‌ك ده‌نگ له تێكڕای ده‌نگی داواكراو ، وبه‌رده‌وامبوونی ئه‌م هاوسه‌نگی یه له‌به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ وایكرد كه هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌ر به تیروپشك بێ . به‌ڵام له‌دواخول بۆكوفا 31 ده‌نكی به‌ده‌ستهێنا به‌رامبه‌ر به 27 ده‌نك وبه‌م شێوه‌یه سه‌ركه‌وتنی بۆخۆی مسوگه‌ركرد ، هه‌رچی
فاروق حسنی بوو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان ویه‌كێتی ئه‌فریقیا وفه‌ره‌نسا پاڵپشتی بوون ، وبوكوفا یه‌كێتی ئه‌ورپا ونه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی بوون ، به‌ڵام چانسی بوكوفا پتر بوو پاش راگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ( بینیتا فیریر و فالدنر ) به‌ر له‌دوو رۆژ له‌هه‌لبژاردنه‌كه ، دوا به‌دوای ئه‌مكشانه‌وه‌یه‌ش نوێنه‌ری ئوكوادۆر ( ئیفون عه‌بدولباقی) خۆی له پێشبركیه‌كه كیشایه‌وه . فاروق حسنی كه ره‌كابه‌ری سه‌ره‌كی بۆكۆفا بوو ، وهونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاره له‌پاڵ ئه‌وه‌ی وه‌زیری رۆشه‌نبیری وڵاتی میسره ، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو ببێته یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و پۆسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یونسك‌و ، وهه‌واگیرانی له ده‌نگده‌رانی پێیان وایه ناسه‌ركه‌وتنی له‌و هه‌ڵبژاردنه په‌یامێكی نه‌رێنی یه بۆ وڵاته عه‌ره‌بیه ئیسلامیه‌كان .
جێی ئاماژه‌یه دامه‌زراندنی ئه‌م رێكخراوه له‌پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌به‌رواری 16ی تشرینی دووه‌م ساڵی 1945هاتۆته بوون، و‌ئێستا باره‌گای سه‌ره‌كی له گۆڕه‌پانی(فۆنتواه) یه له‌پاریسی پایته‌خت. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانی به‌ڕێكخراوی ( یونسكۆ) هێناوه وه‌ك ( ڕێكخراوێكی په‌روه‌رده‌یی زانستی رۆشه‌نبیری) بریكارێكی پسپۆر وبه‌رپرسه له‌وه‌رگرتنی جۆره‌ها ریگا چاره وبه‌و پێیه‌ی ڕێكبكه‌وێ له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی دامه‌زراندنی بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه‌ی له‌پێناوی دامه‌زراوه ئه‌ویش خزمه‌تی په‌روه‌رده وزانست ورۆشه‌نبیریه ، له‌په‌یڕه‌ووپرۆگرامی هاتووه ئه‌و وڵاتانه‌ی هانی شه‌ڕ ده‌ده‌ن وخۆشی ده‌كه‌ن له مێشكی تاكی كۆمه‌ڵگه‌كان ، پێویسته شورای ئاشتی بچه‌سپێ له‌مێشك وده‌رونیاندا ، ئه‌و جه‌نگه جیهانیانه كه ڕووی دا پێش دامه‌زراندنی به‌هۆی سوربوون بوو له به‌ها باڵاكانی دیموكراسیه‌ت كه بانگه‌وازی كه‌رامه‌ت ویه‌كسانی وڕێزی خودی مرۆڤایه‌تی ده‌كرد ، به‌هۆی
ویست وئاره‌زووی چه‌سپاندنی بنه‌مای یه‌كسانی نێوان ره‌گه‌زه‌كان ده‌كات له‌رێگه‌ی خوێنده‌واری وناجیاوازی ره‌گه‌زی وزمان وئایین ومه‌زهه‌ب ، وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌های مرۆڤ پێویستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشه‌نبیریووشیاری وپێگه‌یاندنی میلله‌ت به‌گشتی له‌سه‌ر دیسپلینی دادوه‌ری وئازادی ئاشتی ده‌بێ بونیادینرێ بۆیه به‌زه‌روره‌ت زانرا یۆنسكۆ دابمه‌زرێ ، له‌پێناو گه‌یشتن به‌ده‌ستكه‌وتێكی هاوبه‌ش بۆ ره‌گه‌زی مرۆڤ ، كار بۆ پته‌وكردنی هاوكاری ولێكگه‌یشتن له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كان به‌هاوكاری میدیا‌و ڕاگه‌یاندنه لۆكاڵی وئاسمانییه‌كان ، وجه‌ماوه‌ر ئاگاداربكرێنه‌وه له‌پێشكه‌وتنی زانست وبڵابوونه‌وه‌ی وكاركردن بۆ پاراستنی كلتووری جیهانی له‌كتێب وكاره هونه‌رییه‌كان به‌هۆی ئه‌وگرنگییه مێژوویه‌ی كه‌هه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها كارده‌كات له‌پێناو چالاكی هزری وگۆڕینه‌وه‌ی كارگوزاران له بواری په‌روه‌رده وزانست ورۆشه‌نبیری له چوارچێوه‌ی جیهاندا وئاڵوگۆڕكردنی چاپكراوه‌كانی هۆنه‌ری وبابه‌ته زانستیه‌كان وناردنی قوتابیان بۆ خوێندن وهێنانه‌دی به‌لگه‌نامه‌وبڕوانامه‌ی پێویست، ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی (193 )ده‌وڵه‌ت له‌خۆده‌گرێت ، ده‌وڵه‌تی عیراقیش یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی كردوه به‌و ڕێكخراوه جیهانیه‌وه له‌به‌رواری 21 ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 1948. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه لقێكی ئه‌م ڕێكخراوه ماوه‌ی چه‌ندساڵێكه له هه‌رێمی كوردستان له‌واری په‌روه‌رده‌یی كاری باشیان ئه‌نجامداوه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی كردنه‌وه‌ی خۆلی به‌سوود وهاوكاری قوتابخانه‌كان به‌كه‌ل وپه‌لی پێویست، به‌ڵام خوازیارین ئه‌و هاوكاری وپێشخه‌ریه‌یان شاره بێ نازه‌كه‌ی كه‌ركوكیش بگرێته‌وه وله‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن كه بوارێكی هه‌ستیار وگرینگی وه‌ك په‌روه‌رده به‌سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی جیهانی ببه‌سترێته‌وه تاوه‌كو پێشكه‌وتن وبه‌مۆدرین بوونی زامن بكه‌ین .