جه‌نگیز ئیتماتۆڤ ، جوانی به‌خشین
28/08/2009
خوێندنه‌وه‌ی جه‌نگیز ئیتماتۆڤ، له سێ رۆمان‌دا، (یه‌كه‌مین مامۆستا ، رۆژه‌كه له سه‌ده‌یه‌ك درێژتر ده‌بێته‌وه و شاخی سه‌گه به‌ڵه‌ك) كه به‌م دواییه ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌یانم بۆ ره‌خسا. ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر یه‌كه‌مین مامۆستا، بابه‌تێكی كورتم نووسی، پێشم باش بوو، ئه‌گه‌ر به كورتیش بێت تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و دوو رۆمانه‌ی تر، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هانده‌رێك بۆ خوێنه‌ر تا بیانخوێنێته‌وه.
له‌و دوو رۆمانه‌دا، (شاخی سه‌گه به‌له‌ك، كه له‌لایه‌ن عوبێد رۆژبه‌یانی له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر كوردی و له ده‌زگه‌ی ئاراس ساڵی 2007 چاپ كراوه)، و (رۆژه‌كه له‌سه‌ده‌یه‌ك زیاتر درێژ ده‌بێته‌وه، وه‌رگێڕانی جه‌لیل كاكه وه‌یس، چاپكردنی ده‌زگای وه‌رگێڕان.2007) له هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌دا، كه یه‌كه‌میان شاخی سه‌گه به‌ڵه‌ك ، زیاتر له چیرۆكێكی درێژ ده‌كات تا له‌وه‌ی رۆمان بێت، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان، رۆژه‌كه له سه‌ده‌یه‌ك درێژتر ده‌بێته‌وه،رۆمانێكی قه‌باره گه‌وره‌یه 555 لاپه‌ڕه. له رووی رووداو و كه‌سایه‌تی و سرووشتیشه‌وه به‌رفره‌وانتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتره، به‌ڵام له هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌دا ، گیانی مرۆیی و رۆماننووسینی جه‌نگیز به‌سه‌ر كه‌شی نووسینه‌كاندا زاڵه و هه‌روه‌ك رۆمانی جه‌میله و ماڵئاوا گۆڵساری و یه‌كه‌مین مامۆستادا. به شێوازێكی لووس و ناسك و راسته‌وخۆ، خوێنه‌ر ده‌گوێزێته‌وه نێو روحی مرۆڤه‌كان و رووداوه‌كان و سروشت و دواتریش نێو دڵی جیهان و ژیان و هه‌بوون.
یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی جه‌نگیز به‌رده‌وام ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات، ژیان و په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ژیانه. به‌رده‌وام كارئه‌كته‌ره‌كانی له ململانێیه‌كی ئه‌به‌دیدان له‌گه‌ڵ هه‌بوون و سروشت و سسته‌م و ده‌سه‌ڵات و روحی خۆشیان. به‌رده‌وام ململانێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌بووندا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه و مرۆڤانه بژین، بۆ ئه‌وه‌ی به گوڕ‌و تین و تاوه‌وه باوه‌ش به سرووشت و ژیاندا بكه‌ن. كارئه‌كته‌ره‌كان وزه و هیزێكی سه‌یر و له بن نه‌هاتوویان هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به مرۆڤ و به ده‌وروبه‌ر و سرووشتدا، فره رووداوی جیاواز و جۆراوجۆری وه‌ها ده‌خوڵقێنن بۆ ئه‌وه‌ی نیشانمان بدات، مرۆڤ پێویسته چه‌ند ده‌ست به ژیان و جیهان و هه‌بوونه‌وه بگرێت، چه‌ند پێویسته مرۆڤ ده‌ست به خۆیه‌وه بگرێت.
ئه‌و پوه‌یوه‌ندییانه‌ش، په‌یوه‌ندی مرۆڤ و ژیان، له پنتێكدا جه‌نگیز له سروشتدا ده‌یته‌قێنێته‌وه،چ له رۆمانی رۆژه‌كه له سه‌ده‌یه‌ك درێژتر ده‌بێته‌وه،چ له شاخی سه‌گه به‌ڵه‌ك.له رۆمانی یه‌كه‌مدا، له‌سه‌ر زمانی پێره‌مێردێكدا، (یه‌دیگی) ته‌واوی ژیانی چه‌ند كه‌سانێكمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه،كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانییاندا تا مردنییان، به‌رده‌وام له ململانێ و كێشمه‌كێشێكی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ چاره‌نووس و ژیاندا، له رۆمانی دووه‌مدا، له رێی منداڵێكه‌وه، (كیریسك) دیسان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كورتتر، هه‌مان مانامان ده‌داتێ به‌وه‌ی مرۆڤ له چ ململانێیه‌كی سه‌خت دایه له‌گه‌ڵ ژیان و سرووشت و خۆیدا.
(یه‌دیگی) له رێی گه‌ڕانه‌وه بۆ زه‌مه‌نی زووی خۆی و براده‌ره مردووه‌كه‌ی كه ته‌رمه‌كه‌ی ده‌با بیشارێته‌وه، له رێگه‌ی به خاك سپاردنی گیانی براده‌ره‌كه‌ی(كازانگاب)، ده‌یان و سه‌دان رووداوی جۆراوجۆرمان بۆ باس ده‌كات، كه هه‌موویان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان،ده‌ربڕین له گیانی كۆمه‌ڵه كه‌سانێك ده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت ئازادانه و سه‌ربه‌ستانه و به خۆشه‌ویستی و عه‌شق و ته‌باییه‌وه له‌گه‌ڵ خودا و خۆیان و ده‌وروبه‌ر و وڵات و سسته‌م و سرووشتدا بژین، كارئه‌كته‌ره‌كانی، نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه خه‌باتكار و ململانێكه‌رن له پێناو ئازادی و جوانی و ژیاندا، ده‌یانه‌وێ به روحی مرۆڤێكی ئازا، پاك و بێگه‌رد بژین و منداڵه‌كانییان گه‌وره بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ش له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و سرووشتدا دامه‌زرێنن.
له شاخی سه‌گه به‌ڵه‌كدا، كیریسك له‌گه‌ڵ باوك و پیره‌مێردێك و براده‌رێكییان ده‌چنه ناو زه‌ریا، بۆ راوی سه‌گاو، له ده‌ریادا تووشی شه‌پۆڵ و زریان و ته‌م و تاریكی و بزربوون ده‌بن، هه‌ر سێ كه‌سه گه‌وره‌كان، یه‌ك له‌دوای یه‌ك خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ (كیریسك) ی ته‌مه‌ن یازده ساڵه بمێنێت و ده‌ربازی بێت. ئیدی له‌و رۆمانه‌دا، كۆمه‌ڵێ مانای ئینسانی قوڵ له رووداوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون، كه ئه‌و مانایانه، راسته‌وخۆ واتای مرۆڤبوون به‌و شێوازه‌ی جه‌نگیز ده‌یبینێت به ئینسانی ده‌به‌خشێت.بۆیه له هه‌ردوو رۆمانه‌كه و رۆمانه‌كانی تری جه‌نگیزدا، هه‌میشه گه‌ڕانێكی هه‌م قوڵ و هه‌م فره‌وان بۆ ماناكانی مرۆڤایه‌تی و به ئینسانی بوون هه‌یه.له شاخی سه‌گه به‌ڵه‌كدا، چه‌ند مرۆڤ و سرووشت له ململانێ دان،مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیشی ئه‌وه‌نده له ململانێ دایه، سه‌ره‌تا هه‌ر چوار كه‌سه‌كه، خۆیان له توڕه‌یی و تاریكی و ته‌م و نوته‌كی زه‌ریا ده‌پارێزن، به‌ڵام دواتر له پێناو منداڵه‌كه‌دا، هه‌ر سێكییان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ململانێیه ده‌بن، ئه‌وجاره‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌كه‌ونه ململانێ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان به (كیریسك) ببه‌خشن، بۆیه هه‌رسێكییان له‌دوای یه‌ك، باوه‌ش بۆ (مردن) ده‌كه‌نه‌وه و خۆیان فڕێ ده‌ده‌نه زه‌ریا، بۆ ئه‌وه‌ی كیرسك رزگاری بێت.
له رۆژه‌كه له سه‌ده‌یه‌ك درێژتر ده‌بێه‌وه، به هه‌مان شێوه، چه‌ندین چیرۆكی قوربانی ده‌بینینه‌وه، كه دیسان ئه‌و چیرۆكانه، ده‌ربڕین له جیهان و روانینی جه‌نگیز ده‌كه‌ن، كه له مرۆڤه‌كاندا به‌رجه‌سته‌ی كردوون، روحی ئه‌و مرۆڤانه، به شێوه‌ی جیاواز، به‌تایبه‌تی له شاخی سه‌گه به‌ڵه‌كدا، هه‌مان روحی پیره‌مێرده‌كه‌ی زه‌ریای هێمنگوایه، له (پیره‌مێرد و زه‌ریادا)، كه به‌یه‌ك رسته پێمان ده‌ڵێت، مرۆڤ ده‌به‌زێت، به‌ڵام نادۆڕێت، كارئه‌كته‌ره‌كانی جه‌نگیزیش ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مووشیان نه‌بن، ئه‌وه زۆربه‌ی زۆریان، له‌و توخمه مرۆڤانه‌ن، كه ده‌به‌زن، به‌ڵام نادۆڕێن و له روحییاندا، ناكه‌ونه بارێكی سلبی به‌رامبه‌ر به ژیان و هه‌بوون.كارئه‌كته‌ره‌كان، هه‌میشه له شه‌ڕێكدان، له خه‌باتێكدان، كه نازانن ته‌سلیم بن، مردن و له‌ناوچوونی جه‌سته‌یی كارئه‌كته‌ره‌كان، مانای مردن ناداته ئیڕاده‌یان، كه‌سیان حه‌زیان له مردن نییه، به‌ڵام كه پێویستیش ده‌كات له پێناومنداڵه‌كانییان، یان رۆڵه‌كانییان، عه‌شق و نیشتمانی هه‌قیقییان دا، بمرن، ئه‌وه به ئیڕاده‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد، باوه‌ش به مردن‌دا ده‌كه‌ن.
جه‌نگیز، له خه‌ڵقكردنی رووداو و كه‌شی رووداو و په‌یمانی نێوان مرۆڤ و سرووشتت و جیهان و هه‌بووندا، چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز و سرووشتی جیاواز هه‌ڵده‌بژێرێت، له‌هه‌موو باره‌كانیشدا، چ له ناو ئاو و زه‌ریا، چ له وشكانی و خاكدا، هه‌تا له فه‌زای ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویدا، وه‌ك له رۆمانی رۆژه‌كه له سه‌ده‌یه‌ك درێژتر ده‌بێته‌وه، چ له هه‌ساره و ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌دا، چ له گونده‌كانی قه‌رغیزیا، چ له شاره‌كانی رووسیادا، چ له‌سه‌نگه‌ری شه‌ڕدا و چ له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی ئه‌وپه‌ڕی دنیادا، چ له ده‌شت و چ له‌ناو مێرگوزاری چیایه‌كی ختم له‌به‌هاردا، به‌كورتی له‌هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا، جه‌نگیز كاربكات، یه‌كه‌م شاره‌زایه و زانیاری ورد ده‌داته خوێنه‌ر، دووه‌میش روحی هه‌میشه‌یی ئه‌و مرۆڤانه له‌و شوێنانه‌دا به‌رهه‌ڤ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی مانای ئینسانیبوون به گه‌ردوون و دنیا و هه‌رێمه‌كان ببه‌خشێت.له لای جه‌نگیز، چ كات و چ شوێن ئه‌بستراكت نین و بێ وجودی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ، ناتوانن كار بكه‌ن، ناتوانن ماناكانی جوانی و ته‌بایی و ئارامی و ئاسووده‌یی ببه‌خشن، زه‌مه‌ن واته كار‌و چالاكی و وزه‌ی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی له رۆژه‌كه له سه‌ده‌یه‌ك درێژتر ده‌بێته‌وه،ئه‌مه زۆر روونه، یه‌ك رۆژه، به‌ڵام له گیانی (یه‌دیگی) دا، سه‌ده‌یه‌ك قسه‌ی پێیه، سه‌ده‌یه‌ك، وزه و چاڵاكی و ئیڕاده‌ی كه‌سانێك دروستی ده‌كه‌ن.له‌یه‌ك رۆژیشدا كۆمه‌ڵه كه‌سانێك وێنه‌ی ده‌كێشنه‌وه،كه به‌وانه‌وه، زه‌مه‌نی رۆژێك ده‌بێته سه‌ده‌یه‌ك و بێ ئه‌وانیش سه‌ده‌یه‌ك نابێته زه‌مه‌نه رۆژێك.
زۆر به‌كورتی، خوێندنه‌وه‌ی جه‌نگیز ئیتماتۆڤ، خوێندنه‌وه‌یه‌كی روحییه، بۆ مرۆڤ، خوێندنه‌وه‌یه‌كه به‌ر له‌هه‌ر شتێك ده‌تباته پشت ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ی لێره هه‌ڵتده‌گرێت و به‌نه‌رمی له لایه‌كی دیكه‌ی جوانی ئه‌و ژیانه‌وه داتده‌نێته‌وه، ئیدی ئه‌وه جوانی جه‌نگیزه، به رۆمانه‌كانی، جوانی به قه‌رغیز و دنیا ده‌به‌خشێت، ته‌نانه‌ت جوانی به خوێنه‌ره‌كانیشی.