
چاوپێكه‌وتنی ده‌شتی جه‌مال له‌گه‌ڵ گۆڤاری چاوگله كوردستان
"له‌كوردستاندا سیسته‌مو قانوونێك به‌رێوه‌ده‌چێت كه سه‌رتاپا به دژی ژنانه ، په‌ناگایه‌كه بۆ پیاوسالاری وبكوژانی ژنان"
چاوپێكه‌وتنی ده‌شتی جه‌مال له‌گه‌ڵ گۆڤاری "چاوگ"له كوردستان كه له‌لایه‌ن عمر چاوشین سازدراوه له رۆژی 6-10 بڵاوكراوه‌ته‌وه ،ناوه‌ندی هه‌واڵگری به پێویستی زانی ده‌قی ئه‌م دیمانه یه وه‌ك خۆی بڵاوبكاته‌وه.
پ1: ره‌وشی په‌نابه‌رانی كورد له‌چ ئاستێك دایه؟ ئایا هه‌نده‌ران چه‌نده توانیویه‌تی ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ به‌خته‌وه‌ری تاكی كورد؟
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا شاهیدی هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاین بۆ سه‌رپه‌نابه‌رانی كوردی عێراقی له‌ژیر ئیدعای ئه‌وه‌ی "كوردستان ئارامه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی دیمكراسی له ئارادایه"په‌یڕه‌وی له سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد ده‌كه‌ن ،به‌و هۆیه‌وه به‌شێوازێكی ئه‌وپه‌ری نامرۆڤانه تا ئێستا ده‌یان به‌نابه‌ری كورد به‌ده‌ستبه‌سراوی ڕه‌وانه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا یان هه‌ولێر و سلێمانی كراونه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقی وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رباری ئاسان كاری و هاوكاری بۆ ئه‌م حكومه‌تانه به‌وپه‌ری تواناوه پێشوازیان كردوه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
هاوكات ئه‌م سیاسه‌ته زه‌خت و فشارێكی زۆری بۆ په‌نابه‌رانی كوردستان هێناوه له‌ڕاگرتنی وه‌ڵامی كه‌یسه‌كانیان، لێگرتنه‌وه‌ی به‌نه‌فیت و خزمه‌تگوزاریه‌كان، نه‌بوونی مافی كاركردن‌و خۆیندن و بیمه‌ی ته‌ندروستی ،دانانی ئیمزای پۆلیس هه‌فتانه یان مانگانه تا گرتن‌و زیندانی كردن، ڕاگرتنیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كاندا به‌م هۆیه‌وه بارودۆخێكی دژواری ڕووبه‌رووی په‌نابه‌ران كردۆته‌وه ته‌نانه‌ت حاڵه‌تی خۆكوژی لێكه‌تووته‌وه ،به‌رێوه‌چوونی ئه‌م سیاسه‌ته له‌كاتێكدایه كه چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان تا ئێستا به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئایه هانده‌ران ده‌توانێت ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ به‌خته‌وه‌ری تاكی كورد وه‌ڵامه‌كه‌ی دوو لایه‌نه ، له‌كوردستاندا به‌داخه‌وه قانوونێك نیه كه‌مافو ئازادی وئاره‌زووكانی لاوان بسه‌لمێنێ، كوردستان ده‌وله‌ت نیه به‌وهۆیه‌وه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌میشه له چاوه‌روانی و قه‌له‌قێكی كۆمه‌لایه‌تی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه له‌باری سیاسیه‌وه ، ئاینده‌ی به نامعلومی وناجێگیری هێشتۆته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وحاڵه‌ته فیدرالیزمه دوو فاكتۆیه‌ی ئێستاش تاك ناتوانێت ژیانێكی جێگیر دابمه‌زرینێت، به‌و هۆیه‌وه تاكی كورد له ژیانێكی ناجێگیر ڕاگرتووه ،زۆر هۆكاری تر فه‌رهه‌نگی، په‌روه‌رده‌ی وفیركردنومافه‌كانی تر كه ڕێگه‌گرن له‌به‌رده‌م به‌خته‌وه‌ری تاكی كورد ،ئه‌ویش به‌حكومی ده‌سه‌ڵاتێك له‌كوردستاندا هه‌یه.
تاكێك كه‌ڕووده‌كاته هانده‌ران زۆریه‌ك له‌وماف و ئازادیانه به‌رهه‌می خه‌باتی خه‌لًكی ئازادی خواز‌و كریكارو زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م ووڵاتانه به‌ده‌ستهاتووه ئه‌ویش لی به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت ده‌توانێت به به خته‌وه‌ری بژی ، جێگای خۆی بكاته‌وه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ژیانی تیا به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌ویش ده‌توانێت ده‌ستی ڕابگات به هه‌موو ئه‌و زانست‌و ئازادی ومافو یاسا یانه‌ی سود وه‌رگرێت ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه تاكێك له هانده‌رانیش له‌چوارچێوه‌ی بیروڕای كۆنه‌په‌رستانه و ناسیونالیستانه‌وه مه‌زهه‌بیانه‌دا خۆی بهێڵێته‌وه ئه‌وا خۆی په‌روایزی كۆمه‌ڵگا ده‌كات ده‌چێته‌وه نیو خۆی خۆی ئه‌و بیروباوه‌رانه ده‌بوژینێته‌وه ، ڕه‌نگه بێته مایه‌ی چه‌رمه‌سه‌ریش بۆ كه‌سوكاری.
پ2: هیچ جیاوازی یه‌ك ده‌كرێت له‌نێوان په‌نابه‌رانی كورد و عێراق نه‌ته‌وه‌كانی تر ؟ له‌رووی مافه‌وه؟
هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نێوان په‌نابه‌رانی كورد‌و عیراقی ونه‌ته‌وه‌كانی تردا ئه‌مرۆ هه‌موویان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تێكی ئه‌وپه‌ری دژی ئینسانی ووڵاتانی ئه‌وروپادا قه‌راریانگرتووه، له‌پاڵ هێرش بۆ سه‌ر ماف‌و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كریكارو زه‌حمه‌تكێشدا په‌نابه‌ران وه‌ك به‌شێك و حه‌له‌قه‌یه‌كی زه‌عیفی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌وپه‌ری بێ مافیدا ڕاگیراون، ووڵاتانی ئه‌وروپا سه‌رباری پشت كردنه ته‌واوی بڕیارنامه جیهانیه‌كان له‌باره‌ی مافه‌كانی په‌نابه‌رانه‌وه ئیمزایان لێداوه، هاوكات په‌نابه‌رانیان له‌په‌راویزی كۆمه‌ڵگا به‌كۆتو به‌ندی تحقیرو نه‌ژادپه‌رستانه‌و ملی و مه‌زهه‌بی ڕووبه‌رووكردۆته‌وه.
پ3: ئه‌و كێشانه چین كه‌رووبه‌روی په‌نابه‌رانی كورد ده‌بنه‌وه؟
به‌هۆی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له‌سیاسه‌ت و ته‌نگه‌شه‌یه‌كی ئابووری كه ڕووبه‌رووی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆته ،ئه‌وه په‌نابه‌رانی كورد نین به‌ته‌نها كه ڕووبه‌رووی كێشه ده‌بنه‌وه بگره به هه‌زاران ئینسان ڕۆژانه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا بیكار ده‌كرێت وهێرش ده‌كریته سه‌ر ژیان گوزره‌رانیان، زه‌ریبه‌و خه‌رجیكانیان زیاد ده‌كرێت ،بیمه‌و خزمه‌ت گوزره‌یه‌كانیان لێكه‌م ده‌كرێته‌وه …په‌نابه‌رانیش هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد وه‌ك به‌شێك له هاوڵاتیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه به‌هۆی سیاسه‌تی جیاكاری ونه‌ژادپه‌رستانه‌ی ئه‌م حكومه‌ته ڕاستانه گه‌وره‌ترین به‌شی ئه‌و بێ مافیانه‌یان به‌ركه‌تووه، له‌نیو ئه‌م كێشانه‌دا له ئێستادا نه‌سه‌لماندی مافی په‌نابه‌ری و په‌یره‌وی كردن له‌سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه و گرتن و ڕاونان وزیندانیكردن، برینی خزمه‌ت گوزاریه‌كان ،سیاسه‌تی كه‌مپسازی وحیجزكردنی په‌نابه‌ران،به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ساڵانه‌دا داوای مافی په‌نابه‌رییان كردوه ، به‌ڕه‌سمیت ئه‌و مافانه‌یان بۆ ناسه‌لمێنن ، تا زۆر كێشه‌ی تر ڕووبه‌رووی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌بێته‌وه كه ساڵانێكه له‌م ووڵاتانه ژیانیان دامه‌زراندوه بۆ نموونه به‌هۆی سیاسه‌تی راسیستی و فره كه‌لتوری وولاتانی ئه‌وروپا ، خه‌ریكی پاكانه‌كردنن بۆ كه‌لتۆری دینی ئیسلام‌و كه‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كان، شانی خۆیان خاڵی كردوه به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاریتی له پاراستنی ماف‌و ئازادیه‌كان و سه‌لامه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، خزمه‌تگوزاریه‌كان و یارمه‌تیه‌كان كه بڕیاره به‌یه‌كسان بۆ هه‌موان فه‌راهه‌م بكرێت له‌ژیر سایه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا به‌هه‌زاران ژن و مندالی لێ بێ به‌ری كراوه تا ئێستا به‌ده‌یان ژن له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه كوژراون تاوانبارنیش وه‌ك هه‌میشه په‌ناگای سه‌لامه‌تی خۆیان له‌كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه تا كێشه‌ی هێنانی خێزان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای شه‌ملی عائیله… قورسكرد وه‌رگرتنی مافی هاوڵاتی بوون(ستیزن)، ڕووبه‌رووبوونه‌وه به ئیحساساتی ڕاسیستی و نه‌ژاد په‌رستانه وتوندو تیژی ،ئایزووله‌كردنی (دابران)له تێكه‌لاوبوون ئه‌و كۆمه‌لگایانه‌ی په‌نابه‌ران ژیانی تیا به‌سه‌ر ده‌بات ،ئه‌م حكومه‌تانه به‌گشتی به‌ده‌یان مووئه‌سه‌ساتو رێكخراو‌و ئیمكاناتی مادیان خستۆته ئیختیاری بردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ نیو فه‌رهه‌نگی خۆی ، ڕێگه‌گرن له‌به‌رده‌م تێكه‌لاوبوونێكی ڕه‌خنه‌گرانه په‌نابه‌ران له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا….
پ4: زۆرجار پیاوانی كورد له‌هه‌نده‌رانیش توندوتیژی به‌ارمبه‌ر ڕه‌گه‌زی مێینه به‌كار ده‌هێنن؟هۆی ئه‌مه چی یه؟
به‌داخه‌وه له‌كوردستاندا سیسته‌مو قانوونێك به‌رێوه‌ده‌چێت كه سه‌رتاپا به دژی ژنانه ، په‌ناگایه‌كه بۆ پیاوسالاری وبكوژانی ژنان. جێگایه‌كه له 18 ساڵی ڕابردووا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژنانی له‌سه‌ره‌تاترین مافه‌كانی خۆیان بێبه‌ش كردوه ،خۆكوژی وتیرۆرو، خۆسوتاندن و ئیختیساب و خه‌ته‌نه‌و ودیارده‌ی له‌شفرۆشی و داسه‌پاندنی یاسای كۆنه‌په‌رستانه‌وه ، دواین بریاری فره‌ژنی كردۆته نسیبی ژنان له‌كوردستاندا.
هه‌مان ئه‌و فه‌رهه‌نگی پیاو سالاری و دژی ژنی یه له‌كوردستانه‌وه گۆێزراوه‌ته‌وه ئه‌وروپاش ژنانی ڕووبه‌رووی توندوتیژی زۆرجاری كوشتن كردۆته‌وه به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین ژن له‌لایه‌ن میردوه یان كه‌سوكاریانه‌وه له ئه‌وروپادا خه‌ڵتانی خۆینكراون وه‌یان به‌پێ پیلانێكی دارێژراو براونه‌ته‌وه كوردستان كوژراون. له ئه‌وروپادا ژنان له زۆریه‌ك له‌ده‌ستكه‌وته ئینسانیه‌كانی خۆیان به‌هرمه‌ندن كه‌چی لێره‌ش فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری وئه‌و فه‌رهه‌نگه ئیسلامیوناسیونالیستییه ڕێگه گره ، ژنانی گیرۆده‌ی جیاكاری و هه‌ڵاواردن و توانای ده‌ستڕاگه‌یشتن به فرسه‌تی كار‌و خۆیندن ته‌نانه‌ت ڕێگه‌گری له جلوبه‌رگو پۆشین وتێكه‌لاو بوونیان گرتووه ،ئه‌م ده‌مارگیریه به‌هۆی دواكه‌تووی و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری و كاردانه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستی دینی له‌سه‌ر ژنان به‌ڕیوه‌ده‌چێ، بۆیه پێویسته له‌كوردستان یاسا‌و ده‌ستورێك له‌سه‌ر بناغه‌ی پێوانه‌ی ئینسانی و یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نی ژنان و پیاوان ومافی یه‌كسان دابمه‌زرێت كه تیادا دین له‌په‌روه‌رده‌و فیركردن جیا بێت به‌مه‌ش ده‌ستی پیاوسالاری وبه‌ریوه‌چوونی توند‌و تیژی له‌سه‌ر ژنان ڕاگرێت.
پ5: زۆرجار ده‌گوترێت به‌شێك له‌ژنانی كورد بۆ به‌ده‌ست هێنانی ژیان ناچار ده‌بن كاری له‌شفرۆشی بكه‌ن ؟ئه‌م حاله‌تانه تاچه‌ند كاریگه‌ری سلبیان هه‌یه له‌سه‌ر خێزانی كوردی له‌هه‌نده‌ران؟
له‌شفرۆشی دیارده‌یه‌كی جیهانی سه‌رمایه‌دارییه‌و به‌هۆی نه‌بوونی وهه‌ژاری و بیكارییه‌وه ته‌واوی ووڵاتانی دنیای گرتۆته‌وه. به‌پێ‌ی ئه‌م حوكمه‌ش خێزانه كورده‌كان ده‌رناچن لێ‌ی. به‌ڵام وه‌ك دیارده‌یه‌كی گشتی مه‌سه‌له‌ی له‌شفرۆشی هۆكاریكی باو نییه له‌نیو خێزانه كورده‌كاندا، هه‌رچه‌نده ئیحتمالی بوونی ئینكارناكرێ، بۆیه ده‌كرێ بلێم كه‌دیارده‌ی له‌شفرۆشی هۆكاریكی ئه‌و تۆنییه بۆ كێشه خیزانیه‌كان به‌وجۆره‌ی ئێوه پرسیاری له‌باره‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌ره‌كی نیو خێزانه كورده‌كانه دیارده‌ی توندوتیژی خێزانی و كوشتن و سه‌ركۆنه‌كردنی ژنان و له‌قالبدانیانه له‌نیو فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوانه‌ی قه‌ومی وئاینیه‌وه. به‌تایبه‌تیش پیاوسالاری و لێدان و زه‌بروزه‌نگ له‌دژی ژنان له‌نیو خێزانه كورده‌كاندا زۆرتر باوه و كاریگه‌ری له‌سه‌رداده‌نێ.
پ6: وڵاتان چۆن بۆ پێگه‌ی كورد ده‌روانن؟
ئه‌وه‌نده‌ی من له‌پرسیاره‌كه‌ی ئیوه حاڵی ببم، ئه‌كرێ له‌دوو ئاستدا باس له‌پێگه‌ی كورد بكه‌ین: له‌ئاستی یه‌كمدا ڕۆلی ناسیونالیزمی كورد و ئه‌حزابه‌كانیه‌تی له‌ئاست مه‌حافیلی دووه‌لی و ووڵاته ئه‌وروپاییه‌كان وه ئاستی دووه‌میش پیگه‌ی كورده له‌وه‌زعیه‌تی كۆمه‌لگا ئه‌وروپاییه‌كاندا وه‌ك كه‌مایه‌تیه‌ك كه سالانێكی كه‌مه بۆته به‌شێك له‌پێكهاتووه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه.
ئاشكرایه كه‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداوه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حزبه ناسیونالیسته‌كانی كورد خۆیان به به‌شیك له‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو ووڵاتانی ئه‌وروپا زانی و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ته‌ئید گه‌مارۆی ئابووری و دواتر شه‌ر له‌دژی خه‌ڵكی عێراقیان كرد و پاشانیش به‌ناوی پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق و دیموكراسیه‌وه له‌پاڵ ئه‌مریكاو ئه‌وروپادا ڕاوه‌ستان، جه‌زابیه‌تیان له‌نیو سیاسته‌كانی ووڵاتانی ئه‌وروپادا بۆپه‌یدابوو. كه‌ئه‌نجامه‌كه‌شی به هاوكاریكردن وده‌ستگرتنی ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران گه‌یشتووه، به‌ڵام له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێگه‌ی كورده‌كان به‌حوكمی زالبوونی ئایدیۆلۆژیا و فه‌رهه‌نگی قه‌ومی و دواكه‌وتوانه‌وه لۆكه‌لیزم و سه‌ربه‌خۆداكردن بۆته‌خاسیه‌تیكی سه‌ره‌كی كورده‌كان، به‌جۆریك كه‌له‌شارییی مه‌ده‌نیه‌تی وپیشكه‌وتنی ئه‌م كۆمه‌لگایانه داببڕێن و بێموبالات به‌رامبه‌ر به‌كێشه‌كانی ژیانكردن له‌م كۆمه‌لگایانه‌دا قه‌راربگرن.
پ7: ڕۆڵی سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشوو چی بوو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌هه‌نده‌ران ؟
تا ئێستا به‌كرده‌وه ده‌وری هاوكاری و ئاسانكاری وخزمه‌تكردنیان گێراوه به سیاسه‌تی دژی ئینسانی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وروپا .بچوكترین هه‌ڵویستی پێچه‌وانه‌یان نیشان نه‌داوه ،له‌موقعیتی به‌رپرسیاره‌یه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م پرسه گرنگه له‌پشتی په‌نابه‌ران ڕانه‌وه‌ستاون ،بیده‌نگیان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان نایانه‌وێت ئه‌م به‌ڵایه له‌ملی خه‌ڵكی كوردستان بێته‌وه ،قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووریه‌كانی خۆیان پێش قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وپه‌نابه‌ران ناوه ، به‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێده‌هێڵن،بۆیه داواكارین جارێكی ترچاو به‌م سیاسه‌ته چه‌وته‌دا بخشێننه‌وه ، ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كانیان دابخه‌ن به‌ڕووی ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانو ئیتیفاقیه‌كانیان به‌ژیان و ئاینده‌ی په‌نابه‌ران هه‌ڵبوه‌شیننه‌وه ڕه‌سمه‌ن ڕایبگه‌یه‌نن.
پ8: چۆن ده‌روانی یه كاره‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ، خودی وه‌زیر به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌په‌نابه‌رانه‌وه هه‌یه؟
پرسیار له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوبراودا ئه‌وه‌یه هۆكاری چیه لاوان والێده‌كات له‌ژیانو میژووی خۆیان هه‌ڵكه‌نرێن، سه‌ڕه‌رای گرتن‌و دیپۆرتكردنه‌وه و ره‌فزو فشار‌و وداخستنی سنوره‌كان به‌رووی لاوانی كوردستاندا له‌لایه‌ن وولاته ئه‌وروپیه‌كانه‌وه، سه‌ڕه‌رای سه‌ختی و بیده‌ره‌تانی و مه‌رگ ومردنێك كه دێته سه‌ر ڕێگای كۆچی لاوان كه‌چی هێشتا كۆچی لاوان ڕوو به‌هه‌نده‌ران درێژه‌ی هه‌یه ؟
ئه‌و پرسیاره له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوان جێده‌هێڵم؟
بۆ ئه‌وه‌ی بێ وه‌ڵام جێتان نه‌هێڵم پێش ئه‌وه‌ی باس له‌ده‌وروكاره‌كانی وه‌زاره‌ت بكرێت، ڕێگا چاره‌ی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له‌ڕووی سیاسیه‌وه جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌پێناو ده‌ركێشانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌رگه‌ردانی بێمافی نادیاری چاره‌نووس و ئاینده‌كه‌ی كۆتای پێ ده‌هینێت.
ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌تی ناوبراو ئه‌وه‌یه به‌فه‌وری چاكسازی بكات . یاسایه‌كی مودرێنو ده‌ستورێك كه‌مافو ئازادیه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان به‌دور له‌ناسنامه‌ی ئاینی و ڕه‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ی دابرێژیت ،مافی تاك دابین بكرێت ،یاسا سه‌روه‌ر بێت،ده‌ورو ده‌خاڵه‌تی ئه‌حزابو پیاوانی ئاینی و به‌رپرسیارانی حزبی له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌و یاسا‌و قه‌زاو زانكۆكان ناوه‌نده‌كانی كارگێری كه‌م بكاته‌وه. كۆچ یاسای بكه‌نه‌وه ئازادی سه‌فه‌رو كۆچ بۆ ده‌ره‌وه بۆ لاوانی سه‌رو 18 ساڵ به‌ڕه‌سمی بناسێنن ،ئاسانكاری بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت بێ جیاوازی ومه‌رجه‌كانی په‌رینه‌وه سه‌فه‌ركردن لابه‌رن ،سه‌ردان بۆ ده‌ره‌وه ئاسای بكرێته‌وه، ده‌ستی لاوان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی زانكۆكان خۆێندن له‌ده‌ره‌وه ئاوه‌ڵا بكرێت .له‌كۆتایشدا پشتگیری بكه‌ن له‌داواكاریه‌كانی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان كه‌داواكانیان به‌شێوه‌ی یاداشت ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێش‌و كراوه.
پ9: پێویسته چی بكرێت بۆ باشكردنی ره‌وشی په‌نابه‌رانی كورد له‌ده‌ره‌وه
پێش هه‌موو شت باشكردنی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران له‌گڕه‌وی به‌ره‌سمێت ناسینی مافی په‌نابه‌رییه بۆ په‌نابه‌رانی كورد به‌عینوانی قوربانیانی جه‌نگو نائارمی ودرێژه‌كێشانی سه‌رگه‌ردانی وهه‌ڵوسراوی كوردستان . ئه‌و ئیتیفاقیه نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وحكومه‌تی عێراقی كه‌له‌سه‌ر حسابی ژیان و چاره‌نووسی په‌نابه‌ران ئه‌نجام دراوه به‌فه‌وری هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له‌نیو ئاستی ناوخۆی ئه‌وروپاشدا ئه‌و یاسایانه‌ی له‌ژیر ناوی "فره‌فه‌رهه‌نگی"هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه مافی هاووڵاتی یه‌كسان به‌دور له‌جیاوازی فه‌رهه‌نگی و زمان ونه‌ته‌وه به‌ره‌سمی بناسن،فره‌سه‌تی كار ئاسانبكرێته‌وه بۆ په‌نابه‌ران ،سیاسه‌تی كه‌مپسازی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ،یاساكانی شه‌ملی عائیله هه‌ڵبوه‌شیته‌وه ،ئاسانكاری بكرێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ووڵاتانی جه‌نگ و نائارامیهه‌ڵهاتوون..
بۆ توندكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆمان ئێمه له 19-9 له شاری زوریخی سویسرا سكرتاریتی فیدراسیۆن كۆنفرانسێكی بۆ هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن به‌رپا كرد، به‌مه‌به‌ستی ڕاكیشانی سرنجی هه‌ڵسوران و خۆیندنه‌وه‌یانه بۆ پیشهاته تازه‌كان و بارودۆخ ڕه‌وشی په‌نابه‌ران، داڕشتنی نه‌خشه‌كارو و ده‌ستبردنه بۆ ئامرازی كاراتر‌و خیراتر، له‌پێناو رووبه‌روو بوونه‌وه دژ به‌م سیاسه‌ته سه‌راسه‌ریه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا كه به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران په‌یڕوه‌ی لێده‌كه‌ن. خۆشبه‌ختانه له‌م كۆنفرانسه‌دا هه‌ڵسوراوان به‌خۆیندنه‌وه‌یه‌كی رۆشن و ئاماده‌یه‌كی زیاتره‌وه هاتنه مه‌یدان له‌سه‌ر كار‌و نه‌خشه‌ی ئاینده‌ی رێكخراوی فیدراسیۆن قسه‌مان كرد كه چۆن فیدراسیۆن وه‌ك رێكخراوه‌یه‌كی سیاسی ئینسانی وجه‌ماوه‌ری وچالاك له‌زۆر مه‌یدانی په‌نابه‌ریدا ده‌وربگێرێت، به‌خاتری لابردنی به‌ڵا وئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی به‌روو ڕووی په‌نابه‌ران كراوه‌ته‌وه، كۆنفرانس ئه‌ركێكی گرنگ‌و چاره‌نووسسازی خسته به‌رپێ هه‌ڵسوران تا بتوانێت ڕابه‌رایه‌تێكی پركار ئاماده بكات و بتوانێن جه‌بهه‌ی ئینسانی و ئازادی خوازی‌و چه‌پ بخاته پشت خه‌باتی یه‌كگرتوانه‌ی په‌نابه‌ران له‌پێناو هێنانه‌دی ئاینده‌یه‌كی ئینسانی بۆ په‌نابه‌ران .
هاوكات ئه‌ركی داهاتومان ئاماده‌كاری زیاتر ده‌بێت بۆ ڕیسواكردنو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئیتیفاقیانه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپادا دژ به‌ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران وه له‌و باره‌یه‌وه فیدراسیۆن هه‌موو ڕێگایه‌كی كارساز عه‌مه‌لی و شارستانیانه ده‌گرێته به‌ر دژ به‌م بریاره دژی ئینسانییانه كه به‌ژیانو چاره‌نووسی په‌نابه‌رانه‌وه ئیمزاكراوه.