دیموكراسیه‌تی ناته‌واو ….. و/ سه‌میره حسین جاف
جۆرج ته‌رابیشی
و/ سه‌میره حسین جافئاشكرایه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نیوان دیموكراسیه‌ت ودیارده‌ی به‌حیزبی بوون په‌یوه‌ندیه‌كی بوونی ئاڵۆگۆڕه، واته ئه‌كه‌ر حیزب بوونی نه‌بی ئه‌وه دیموكراسیه‌ت نابێ، له‌هه‌مان كات ئه‌گه‌ردیموكراسیه‌ت بوونی نه‌بی ئه‌وه حیزب نابێ ، راسته حیزب به‌ر له‌دیموكراسیه‌ت بوونی هه‌یه وراسته زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان وشارستانیه‌ته كۆنه‌كان دیارده‌ی به‌حیزبی بوونی ناسیوه ودیتووه، به‌ڵام، ده‌كراچاوه‌ڕوانی نوێگه‌رایی دیموكراسیه‌ت بكات تاوه‌كو ئاڵوگۆری بنه‌چه‌ی بوونی ئه‌م دیارده‌یه بكرێ، وتاوه‌كوحیزبه‌كان ده‌ست هه‌ڵگرن له وه‌ی ببێته مایه‌ی نه‌فره‌تی په‌رتبوون كه هه‌ره‌شه‌له كۆمه‌ڵگه یاخود له ده‌وڵه‌ت وئایین وشارستانییه‌ت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له فره‌یی بكات له رووی ئه‌وه‌ی مه‌رجیكی دیموكراسیه‌ته، حیزب له ئاماژه شیكاریه‌كانی به‌تایبه‌ت، چی ئه‌گه‌ر به‌زمانی عه‌ره‌بی بێ یاخود له زمانه رۆژئاواییه نوی یه‌كان لیژبۆته‌وه له لاتینی له (به‌ش) بۆ(ده‌سته)بۆ(كه‌رت) كه جاكتره له (گشت) كه ئاماژه‌یه بۆ(گرۆپ) یان بۆ(گه‌ل)ئه‌گه‌ر نه‌ڵێن جودایه لێی وبه‌ده‌ره لێی ، وبه‌هه‌قه‌ت سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كۆنه‌كانی به‌رله‌نوێگه‌رایی دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی ووشه‌ی گشت بونیاتكرابوو، له‌سه‌ر پره‌نسیپی (یه‌كێتی) وه‌ك داتایه‌ك بۆ به‌ر له‌بوون ، بۆی نیه(به‌ش) یان (حیزب) لاوازی بكات وهێزی له‌به‌ر داداماڵێ ئه‌مه ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی نه‌بێته‌وه ، له‌هه‌مووكۆمه‌ڵگه كۆنه‌كان دیا رده‌ی به‌حیزبكردن وه‌ك دیارده‌یه‌كی نه‌خۆش سه‌یر ده‌كرا ، ته‌نانه‌ت پاش په‌یدابوونی نوێگه‌رایی له هه‌ردوو سه‌ده‌ی شانزه وحه‌فده ،حیزبه‌كان له روانگه‌ی دامه‌زرینه‌رانی زانستی سیاسی هاوجه‌رخ وه‌ك هوبز ولوك ورۆسۆ وه‌ك ( خراپه‌یه‌ك هه‌ر ده‌بی بوونی هه‌بێ) وه‌رگیرابوو وئاماژه‌ی بۆده‌كرا، به‌رایه‌تریان ده‌دابه ( یه‌كێتی، یه‌كگرتووی) كه به‌رده‌وام ده‌بێ بپارێزرێ له په‌رت بوون،ئه‌وه ئه‌و نه‌رێته‌یه كه فه‌یله‌سوفه‌كانی به‌ر له سوكرات به‌ردی بناغه‌یان بۆدانا وله سه‌رده‌می ئیفلاتۆن له لوتكه دابوو وده‌كرێ وه‌ك فه‌یله‌سوفی (یه‌كێتی، یاخۆد ئه‌كگرتوو)ناوبنرێ، به‌ڵام له وشارستانیه‌تانه‌ی كه له‌سه‌ر بناغه‌ی (لاهوتی) بونیادنرابوو وه‌ك شارستانیه‌تی مه‌سیحی ولاتینی وشارستانیه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی، حیزبه‌كان له‌م شارستانیانه‌دازۆركات شێوه‌ی (گرۆپ) وه‌رگرتبوو، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی میژووی مه‌سیحیه‌ت له‌سێ ی سه‌ده‌ی یه‌كه‌می بوونی هه‌مان مێژووی چه‌وسانه‌وه‌یه‌تی وه‌ك (گروپ)یكی هه‌ڵگه‌ڕاو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام مێژووی مه‌سیحیه‌ت به‌درێژایی چه‌رخی ناوه‌ڕاست هه‌مان مێژووی چه‌وسانه‌وه‌ی(گروپ) بوو .ئه‌و گروپانه‌ی لێی كه‌وته‌وه ده‌ستپێك به ئه‌ریوسێیین ونه‌ستورێیین وكۆتایی به كاتارێیین ئه‌وانه‌ی پاپائه‌ینوشنسیوشی سێیه‌م جه‌نگی خاچپه‌رسته‌كانی نۆیه‌م وكۆتایی له‌دژیان به‌رپاكرد، ومێژووی لێكبوونه‌وه‌له‌مه‌سیحیه‌ت به‌رامبه‌ر مێژووی ده‌رچوون دێ له شارستانیه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی، به‌ڕێكه‌وت نه‌بووكاتێ یه‌كه‌م گروپی ئیسلام به‌ناو (خه‌وارج) هاتووه، به‌درێژایی مێژووی (گه‌ل)له ئیسلام ، (تیپ)كان به‌رده‌وام وێنای هه‌موو ئه‌و توندڕه‌ویه‌یان ده‌كرد كه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئینتیمای بۆهه‌بوو، به‌وه‌ی وه‌ك لیكبوونه‌وه‌كان هێمای بۆده‌كا شیوه‌یه‌كه (لیكجابوونه‌وه)وفاكته‌ره‌كانێتێ، به‌وپێیه گه‌ل داتایه‌كی جه‌معی بووه به‌ر له وه‌ی به‌ش بێت، وهه‌موو بوونێك بۆ به‌ش بیگومان دژی گشته وله‌سه‌ر حیسابی گشته، وحیزبێ له‌ژێركاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات دابێ ئه‌بێته هه‌مووگه‌ڵ، وهه‌مووحیزبێكی تر ده‌بێ ه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات وگه‌ل وئایینبی وه‌ك یه‌ك . ره‌نگه توندِه‌وی حیزبی ده‌سه‌لاتدار بگوردرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆده‌تاكه‌ی عه‌باسی یان فاتمی رویدا، به‌لام مشتومڕه نه‌رێنێكان وای بۆده‌چێت وده‌بینێ كه (حیزب) به‌رهه‌ڵستكاره بۆ(گه‌ل) وئۆمه‌ت ده‌سرێته‌وه، وله(تیپ) بۆجودابوون لێی ، ناگۆردرێت . له‌واقیعدا خۆدی سۆسیۆلۆجیا به‌حه‌دی زاتی خۆی رۆشنایێ نه‌دیتبوو ته‌نها به‌په‌یدابوونی نوێگه‌رایی له دیموكراسیه‌ت ، پیش‌تر فه‌لسه‌فه بوونی هه‌بو وواریسه‌كه‌ی ئه‌للاهوت بوو یاخود زانستی گفتووگۆكردن _ پاشتر ئه‌یدلۆجیا هاته كایه‌وه _وه‌ك تیوری یه‌كێتی وزانستی گشت خۆی ناساند، وده‌بوایه چاوه‌ڕێی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م بكرابایا تاوه‌كو زانستی كۆمه‌ڵناسی وه‌ك زانستێكی به‌ش خۆی بناساندایه، وحاڵی حازر دیدگای جیهان ژێربه‌ژێر بۆبه‌ش دیدگایه‌كی رێژه‌یی وفره‌یی بووه، واته به‌ش رێژه‌بووه به‌به‌راورد به گشت، وخۆدی گشت ناگه‌ریته‌وه بۆ به‌شه‌كان هین ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئه‌نجامی گردبوونه‌وه‌ی به‌شه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌شێ بۆ هه‌مواركردن وبۆگۆڕان له‌شوین گۆڕینی به‌شه‌كان، راستیش ئه‌وپاوانه‌ی كه دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ری ڕاده‌وه‌ستی رێژه‌یی وفره‌ییه ، وهیچ شتی ره‌ها نیه له‌دیموكراسییه‌ت به‌غه‌یری ته‌نها
رێژه‌یی ، ئه‌وه‌ی دوێنیش ره‌هابوو ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ی ده‌بێته رێژه‌یی، ودیموكراسیه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كه له‌نێوان چه‌ندلایه‌نێكی فره‌یی ، وهه‌ركات فره‌یی و دژایه‌تی له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه نه‌ما ئه‌وه دیموكراسیه‌ت به‌خۆی هه‌ڵم ده‌كات ونامێنێ ، سروشتیه كه دیموكراسیه‌ت به‌خۆیشی وه‌ك حاڵه‌تێكی یه‌كێتی یه‌كگرتوو خۆی پێناسه‌ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و یه‌كگرتنه ویه‌كێتیه جێگیر وبه‌خشنده نیه نه له رابردوو ونه له ئێستادا ، به‌ڵكوئه‌وه كۆتی له‌راده‌به‌ده‌ره ودووباره‌كردنه‌ووبونیادكرنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه،ئه‌وه یه‌كێتی ویه‌كگرتنه‌وه‌ی رێژه‌یی وكاتی وبه جوله‌یه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی چون حیزب ناگه‌ڕێته‌وه ودیموكراسیه‌ت به سڕینه‌وه‌ی گشت دابنێ، له‌هه‌مان كات مافی ئه‌وه‌ی نیه لیكچوویی بنوێنێ له‌نێوان خۆی وگشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزب كه له‌خۆی دابگرێ بۆئاستی گشت ئالیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی دیكتاتۆریه‌ت دینێته‌وه ئارا ، له‌و روانگه‌ی ئه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت وه‌ك شۆناس به‌شه كه خۆی وه‌ك گشت داده‌نێ ، وئه‌و رێژه‌یه‌یه كه‌خۆی وه‌ك ره‌ها فه‌رز ده‌كات ، وتاوه‌كو حیزبی سیاسی خۆی له‌و كێشمه‌كێشه رزگاربكات ، هیچ ریگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نیه به‌غه‌یری ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌بی وه‌ك حیزبێكی سیاسی رووت بجۆلێته‌وه وبیربكاته‌وه، وتیكئاڵان وموداخه‌له‌ی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی، یاخۆد بواری ئایینی وسیاسی پێكه‌وه یاریه‌كه تیكده‌دا، یاری وچه‌مكی دیموكراسیه‌ت له‌بنه‌ره‌تدا تێكیده‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌بێ كه حیزب پابه‌ندبی به ئوسولیاتی گه‌مه‌ی دیموكراسیه‌ت ، وپابه‌ندبووبه سنوورداركردنی ڕۆڵی وه‌ك ئامرازێكی به‌شی ورێژه‌یی به‌كاربهێنرێ له نێوان تاك وكۆمه‌ڵگه بێ ئه‌وه‌ی بنیاتی ئه‌یدلوجیه‌تی كۆكه‌ره‌وه بكات، وبی ئه‌وه‌ی قورخی راستیه‌كان ویه‌كگرتویی ویه‌كگرتویی نواندنی بكات ، به‌لكۆ له‌ناوه‌وه‌ی خۆیدا ده‌مێنێ ،وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ری كتێبی (دیموكراسیه‌تی ناته‌واو) ده‌بینێ سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ داماڵینی دیموكراسیه‌ت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشتی ناوه‌وه‌ی هه‌چ حیزبێك بیكۆمان بنه‌چه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداره كارده‌كات له‌سه‌ر جودایی ودابه‌شكردنی كار له‌نێوان بناغه(گه‌له) سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ، وهه‌رچه‌ندبێ پله‌ی ئازادبوونی ،داواكاره له ئه‌ندامانی ده‌سته‌به‌ربن له بۆچوون وره‌ئه تایبه‌تیه‌كانیان، وپابه‌ندبن به رێبازی گشتی حیزب وپابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی كه له‌وه پتر هیچ ریگه‌یه‌كی دیكه‌ی له پێشدانیه به‌غه‌یری ئه‌وه‌ی ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بێ ،ته‌نها ده‌رگاش كه حیزب واڵای ده‌كات بۆئازادی تاكه كه‌سی ده‌رگای په‌رتبوون ویان ده‌ركردن یان داماڵینی ئه‌ندامێتی یه ، راسته دیموكراسیه‌ت بوونی نابێ ئه‌گه‌ر ئازادی نه‌به‌خشێته تاكه‌كان بۆ گردبوونه‌وه له‌پێناو دامه‌زراندنی حیزب بۆ به‌رگریكردن له پره‌نسیپ و وبه‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه ده‌ست نیشانكراوه‌كانه‌ن به‌ڵام به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت جێی ئه‌وه‌یه واشۆناس بكرێ كه ده‌وڵه‌تی حیزبه‌كانه، ئه‌وه‌نده‌ش جێی وه‌سفكردنه به‌وه‌ی دیموكراسیه‌تی ناته‌واوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی نیه ئه‌وه‌ی دان به مافی تاك وخۆشبه‌ختیان نانێ، به‌ڵكو حیزب له‌ریگه‌ی داماڵین وورۆماڵكردن وبایه‌خدانی به‌خۆی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌بنه‌ره‌تدا له‌ئایدلۆجیه‌تی بیركردنه‌وه‌كاری دانه‌بێ! ئاماژه بۆ نه‌فیكردن وسڕینه‌وه‌ی ئه‌ویدی و ریزكردنی ئه‌ندامانی له یه‌ك قاڵب ویه‌ك ئاست بێ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه‌یان هه‌بی هه‌ریه‌كه‌وبه‌پێی ئاستی خۆی جیای بكاته‌وه له‌وانی دی ،خۆئه‌گه‌ر وابكا ئه‌وه له‌ئاقاری كاری حیزب‌دا راده‌وه‌ستی وپێی ناوتری حیزب ، وئه‌م سیسته‌مه‌ی یه‌كێتی بیركردنه‌وه له‌بنه‌ره‌تدا تاعونی دیموكراسیه‌ته ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش دیموكراسیه‌ت هیچ چاره‌ی نیه ته‌نانه‌ت رازیبوون وقه‌بوڵكردنی ئه‌م هه‌ڵه‌شه‌یی یه ، ئه‌وله‌گه‌ڵ حیزب وه‌ك دیموكراسیه‌تی ناته‌واو ده‌مێنێته‌وه ، به‌ڵام به‌بێ حیزب وه‌ك ئه‌وه وایه بوونی نه‌بوبێت.