فشاری ده‌سه‌ڵاتداران بۆسه‌ر که‌رکوکییه‌کان، دیوێکی تری نانبڕینه
ئه‌و هه‌ڕه‌شه عه‌نته‌رییه‌ی که محه‌مه‌د ئیحسان، وه‌زیری به‌ناو کاروباری ناوچه دابڕاوه‌کان، له هاوڵاتییه ئازیزه‌کانی که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری کرد، به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر بێت و نه‌چن بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژرادنه چاوه‌ڕوانکرا‌وه‌که‌ی داهاتوو، ئه‌وا له‌و مافه که‌مه‌ی(له‌چاو عه‌ره‌به هاورده‌کانی که‌رکوک دا، که‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جێی پرسیارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردییه، که‌نیتوانییوه له‌وه‌شدا مافی خه‌ڵکی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان وه‌ک هاوڵاتییه‌کی عێراقی دیاری بکات) مادده‌ی 140 بێبه‌شده‌کرێن، ئارگومێنته‌کانی وه‌زیریش ئه‌وه بوو، که ئه‌گه‌ر ئه‌و کوردانه به‌شداری نه‌که‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا، ئه‌وا پێگه‌ی کورد بێهێز ده‌بێت له به‌غداد و ته‌ئسیری ده‌بێت بۆ سه‌ر پرسی کورد له که‌رکوک و عێراقدا.
جه‌نابی وه‌زیر، وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌یی هاوحیزبییه‌کانی تری، به‌هانه‌ی که‌م ده‌نگهێنانی حیزبه‌که‌ی و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌یان و کورسی حوکمیان له به‌غداد، ڕاسته‌وخۆ ده‌به‌ستێته‌وه به پرسی کورد و مادده‌دی 140، که ئه‌مه‌ش دیوێکی تا بڵێیت قێزه‌ونه له سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن له به‌غداد، ئیتر گورگ ئه‌مانخوات.
جه‌نابی وه‌زیر پێمان ناڵێت که یه‌ک له‌سه‌ر سێی وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی عێراقی و سه‌رۆککۆمار و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کوردن، تا ئێستا چی‌یان بۆ مادده‌ی 140 کردووه، تا له داهاتوودا نه‌توانن بیکه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌کانیان که‌می کرد؟ به ده‌قیقی حیزبه‌که‌ی محه‌مه‌د ئیحسان و فراکسێۆنی هاوپه‌یمانی کوردستان له به‌غداد ڕازی بوون به هه‌مان چاره‌سه‌ر بۆ که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری، که عه‌ره‌به‌کان ئیشتیهایان ده‌کرد، ئه‌ویش دواخستنی مادده‌ی 140 بوو بۆ کاتێکی نادیار، ئایا تا ئێستا هه‌رچی سیاسی کورد هه‌یه له به‌غداد و له هه‌رێمی کوردستانیش به حمه‌مه‌د ئیحسانی وه‌زیریشه‌وه ده‌زانن که‌ی مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌کرێت، یان ده‌زانن که‌ی په‌تی سه‌برییان ده‌پچڕێت و داوای کاتێکی زه‌مه‌نی دیاریکراو ده‌که‌ن بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و مادده‌یه؟
ئه‌دی باشه که ئێوه تا ئێستا نه‌تانتوانیوه هیچ یه‌کێک له‌و مافانه و ئه‌و پرۆژه ستراتیژییانه‌ی کورد بگه‌یه‌ننه ئامانج، ئیتر داوای چی له‌و که‌رکوکییه ئاوارانه‌ی، که ته‌نها جۆری گوزه‌رانکردنییان ته‌واوی به‌رپرسانی کورد له به‌غداد ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌وه‌نده له ژیانێکی ڕه‌زاله‌تددا ده‌ژین، ده‌بوایه هه‌موو سیاسییه‌کانی به‌غداد به‌یه‌کجار ده‌ستییان بکێشایه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده دوعا و نزای ئه‌و دایکه خێرله‌خۆنه‌دیوانه‌ی که هه‌ر مناڵ بونێکیان له شارێک له شاره‌کاندا بووه، به هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌یانویستوه ناسنامه‌ی کوردبونیان بگۆڕن، که‌چی مه‌خابن ئێستا له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا له ناو مه‌لعه‌ب و له ژێر جه‌مه‌لۆن دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن .
پاشان ئه‌گه‌ر بڕوامان به‌و ئارگومێنته‌ی محه‌مه‌د ئیحسان هه‌بێت که جه‌نابی وه‌زیر له خه‌می خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان نییه، به‌ڵکو له خه‌می پرسه گرنگه‌کانی کورد و دۆزه‌که‌ی دایه که خه‌ڵکی که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری بچن بۆ ده‌نگدان، ئێ خۆ ده‌بێت خه‌ڵک و که‌رکوکییه‌کان ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که بچن بۆ ده‌نگدان، ناکرێت به‌زۆر که‌س ئیجبار بکرێت بۆ هه‌رکارێك، مه‌هما یه‌کون هه‌رچ کارێک و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت، دۆزێکی ڕه‌وای وه‌ک دۆزی کورد له که‌رکوک و ئه‌و جێگایانه‌ی مادده‌ی 140 ده‌یان گرێته‌وه، ئه‌بێت به شیوازێک و میتۆدێک کارییان بۆ بکرێت که میتۆدی شه‌رعی و یاسایین، ناکرێت تۆ خه‌ڵک ئیجبار بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگت پێبدات، که ئه‌م ئیجبار کردنه وه‌ک فشارێک دێته پێش چاو به‌رانبه‌ر به قوتی ژیان بڕینی نان به‌رانبه‌ر به مافێک، که‌س بۆی نییه له‌ژێر هیچ ناوێک و له‌ژێر هیچ بیانویه‌ک دا ئه‌و مافه‌یان لێ بسه‌نێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر شتگه‌لێکی وه‌ک مافی ده‌نگدان، که مرۆڤ تێیدا ئازاده و ئیختیاری سه‌د له سه‌دی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ده‌چێت بۆ ده‌نگدان یان نا ئاره‌زووی به‌شداربوونی له‌و پرۆسه گرنگه‌دا هه‌یه یان نا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌نگ ده‌دات به‌کێ و ده‌نگ نادات به‌کێ، ئه‌مانه مافگه‌لێکن که له هیچ وڵاتێکی دیموکرات و ئازاد‌دا پێشێل ناکرێت یان فشاریان بۆ دروستبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی موماره‌سه‌ی ئه‌م مافه‌ی خۆی بکات، ئه‌م فشار خستنه سه‌ر هاوڵاتی ته‌نها له وڵاته دیکتاتۆر و ڕژێمه دیسپۆتییه‌کاندا هه‌یه به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر حوکم بم، ئه‌وا له قازانجی به‌ژه‌وه‌ندی گشتییه.
خۆ ئه‌گه‌ر گریمان خه‌ڵکی ئازیزی که‌رکوک چون ناوی خۆیان تۆمارکرد(له‌ژێر فشاری محه‌مه‌د ئیحسان دا، له‌ترسی بڕینی قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانیان که له‌به‌ر کوردبوونیان لێیان که‌وت، ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم ده‌یوێت بیبڕێت)، گرنتی ئه‌وه چییه که ئه‌و خه‌ڵکه له داخی ئه‌و فشاره‌ی وه‌زیر، په‌رچه‌کردارێکی تری نابێت و ده‌نگی خۆی نادات به لایه‌نێکی عه‌ره‌بی، که له‌و کاته‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باڵا له کوردستان وه‌ک ئه‌و په‌نده کوردییه‌ی لێدێت که ده‌بێژێت"بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی تێنا"، چونکه ئه‌و کاته حیزبه‌که‌ی محه‌مه‌د ئیحسان نه‌ک هه‌ر ده‌نگێکی کوردی‌یان له‌ده‌ست ده‌چێت، به‌ڵکو ده‌نگێکیشیان بۆ عه‌ره‌به نه‌یاره‌کانیان(به‌حسابی خۆیان) زید ده‌که‌ن.
ده‌کرێت ئێمه خه‌ڵک هانبده‌ین که بچن بۆ ده‌نگدان، ده‌کرێت میتودی جوان و شیاو به‌کاربهێنین بۆ ئه‌وه‌ی که هاوڵاتییان موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌یان بکه‌ن، به‌ڵام قابیلی قبوڵ نییه که هاوڵاتی ناچار بکرێت له ژێر فشاردا بچێت بۆ ده‌نگدان یان هه‌ر مافێکی تر، چونکه به فشار خستنه سه‌ر خه‌ڵک و هاوڵاتی بۆ ده‌نگدان، ئه‌وا کورسی حوکمی ئه‌وانه‌ی که به‌و جۆره ده‌نگدانه پێی ده‌گه‌ن، ده‌که‌وێته ژێر پرسیاری شه‌رعیبوونه‌وه.
ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه، ژماره 549 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
Arei1976@hotmail.com