
وه‌رگێڕانی جه‌له‌بی ….. عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی*
له ژماره (125)ی8/9/2009 ی هه‌فته‌نامه‌ی (به‌درخان)ی ئازیز، كاك محه‌مه‌د موكری وه‌ڵامێكی لاواز و بێ سه‌روبه‌ر و پڕ له تانه و ته‌شه‌ر و تێكه‌ڵ به شتی شه‌خسیی منی داوه‌ته‌وه كه به‌شێك له بابه‌تێكی وه‌رگێڕانی كاك محه‌مه‌دم له ژماره (46)ی گۆڤاری(نووسه‌ری نوێ) ڕاست كردبۆوه و هه‌ڵه و تێكه‌ڵ و پێكهڵییهكان و شێواندنهكانیم ده‌رخستبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاك محه‌مه‌د بۆته ناوێك له‌نێو دنیای ئه‌ده‌بیاتی كوردیمان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وه‌ڵامه‌كه‌یدا ناهه‌قیی زۆری به‌رانبه‌ر كردووم، كه من زۆر به‌ڕێزه‌وه ڕه‌خنه‌م لێی گرتبوو، بۆیه به‌داخه‌وه كاتی خۆم به‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یه كوشت، ئه‌گه‌رچی دڵنیام له‌وه‌ی ته‌مه‌ن و غه‌فڵه‌ت كارێكی وایان به موكری كردووه كه هه‌زارانی وه‌كو منیش هه‌ڵه و خهوشهكانیان ڕاست بكه‌نه‌وه هه‌ر بێ سووده.
دیاره موكری خۆی به‌وه هه‌ڵده‌داته‌وه كهخشتهی ڕاستكردنه‌وه بۆ به‌رهه‌می نووسه‌ران ده‌كات ،كه‌چی ئه‌مجاره‌یان یه‌كێكی لێ هاتۆته ده‌ست خشته‌ی ڕاستكردنه‌وه‌ی بۆ به‌شێك له وه‌رگێڕانێكی سه‌قه‌تی ئه‌و كردووه، دیاره ئه‌م كاره‌ش به موكری هه‌رس ناكرێ، بۆیه وه‌ڵامێكی وای داومه‌ته‌وه كه خوێنه‌ر بۆی ده‌رده‌كه‌وێ ڕه‌خنه‌كه‌م چ بارێكی ده‌روونیی دژواری بۆ دروست كردووه. هیوادارم موكری و ڕۆشنبیرانی وه‌ك ئه‌و، واز له‌م قیچكه ته‌نگی و خۆ به پیرۆزی و زلزانییه بێنن و بزانن كه زه‌مانه ده‌ڕوا و خه‌ڵكانێك دێن له‌وان تێده‌په‌ڕێنن . ده‌نا موكری ساڵانێكی زۆره له ڕۆماننووسیی چكی كردووه و خۆیشی له ناخه‌وه چاك ده‌زانێ ڕۆماننووسی وامان په‌یدا بوون كه ئه‌و ناگاته قوله‌پێیان ، ئێستاش له ناچاری په‌نای بردۆته به‌ر ئه‌م وه‌رگێڕانه سه‌قه‌ت و پهقهتانه و (په‌یڤین)ێكی نابووت ده‌رده‌كات كه هه‌مووی پڕكردنه‌وه و بابه‌تی دووباره‌ی نووسه‌رانه به هه‌زاران هه‌ڵه‌ی جۆراوجۆره‌وه . به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی موكری له‌وه‌ڵامه‌كه‌یدا باسی هه‌ندێ شتی كردوه كه نه له نزیك و نه له دوور پێوه‌ندیی به نووسینه‌كه‌ی من و بابه‌ته وهرگێڕدراوهكهشهوه نییه و به زۆری و زۆرداره‌كی به‌رگرییه‌كی كرچ و كاڵ له كوردییه شڕ و وڕهكهی خۆی ده‌كات، ئێمه باسی زمان و هه‌ڵه و كه‌م و كورتیی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین ،كه‌چی ئه‌و هاتووه باسی ئێمه ده‌كات ، بۆیه ناچاری كردم منیش بێمه وه‌ڵام و شتی تریش باس بكه‌م . بێگومان نووسینه ڕه‌خنه‌ییه‌كه‌ی من به بێ هیچ ده‌ستكاری كردنی دێڕو خاڵ و پیتێك لهوهرگێڕانهكهی ئه‌و له‌خشته‌كه‌دا ده‌قاوده‌ق نووسراونه‌ته‌وه، كه‌چی ئه‌و من به‌وه تاوانبار ده‌كات گوایه ده‌ستكاریی وه‌رگێڕانه‌كانی ئه‌وم كردووه،ئه‌مه‌ش زۆر دووره له ڕاستی و گۆڤاره‌كه‌ش له‌به‌ر ده‌سته.
برا.. ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی تۆ به‌داخه‌وه وه‌ك وه‌رگێڕانه‌كانی دیكه‌ت ، وه‌رگێڕانێكی زۆر جه‌له‌بی بوو، ده‌نا هه‌ر خوێنه‌رێكی ساده له خوێندنه‌وه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی جه‌نابته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه كوردییهكهتان چ به‌رباد بووه، ئیتر ته‌مه‌نه و كوردیش ئه‌وه‌نده قیرساقزه، وه‌نه‌بێ دان به كڵۆڵی و خهوشهكانی خۆیدا بنێ كه‌چی ئه‌و دێ وه‌ڵامی پڕ پینه و په‌ڕۆمان ده‌داته‌وه.. كاك موكری ده‌ڵێ گوایه من هه‌موو به‌ها و ڕهوشتێكم به‌زاندووه . قوربان خوێنه‌ری زرنگ ده‌زانێ به‌هاو ڕه‌وشت لای كێیه؟!.. له یه‌كه‌م دێڕی خشته‌كه‌دا موكری نووسیویه (شوره‌یی سێكسی سه‌ركرده‌كانی جیهانه)، من به‌م شێوه‌یه ڕاستم كردۆته‌وه (شووره‌یی سێكسیی سه‌ركرده‌كانی جیهان).
كاك موكری (و)ێكی له (شووره‌یی) لهبیركردووهو ناشزانێ (ی)ی نه‌سه‌ب بۆ وشه‌ی(سێكسی) پێویسته ، ئیتر من چ دهستكارییهكم كردووه؟ ،كه تۆ ده‌ڵێی (لهڕاستكردنهوهكهتدا هه‌ر هه‌مان ڕسته‌كه‌ی منت نووسیوه‌ته‌وه). من لێره‌دا خوێنه‌ر ده‌كه‌مه دادوه‌ر (نه‌ك- داوه‌ر –وه‌ك موكری نووسیویه) كه هه‌ردوو ڕسته چه‌ندیان جیاوازه ، پاشان موكری ڕسته هه‌ڵبژارده پڕ له هه‌ڵه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه كه من ده‌ستنیشانم كردوون و بریتییه له (21) ڕسته‌ی هه‌ڵه و سه‌رله‌به‌ریان بهكتومتی و بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ك له وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ئه‌و وه‌رگیراون، كه‌چی پێم ده‌ڵێ له‌م (21) ڕسته‌یه (16) یان ده‌ستكاری كراون، منیش پێت ده‌ڵێم له وه‌رگێڕان تۆزێك وردبه و له ئه‌مانه‌تی نووسینیش ئه‌مین به‌و ئێمه جاران كه گه‌نج بووین كوردییه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده باش نه‌بوو و وامان ده‌زانی كه ئێوه زۆر كوردیزانن، به‌ڵام كه پێگه‌یشتین ئه‌وجا زانیمان كوردییهكهتان ئه‌وه‌یه وه‌ك به‌سه‌رتان هاتووه و توانیمان هه‌ڵه‌كانتان ڕاست بكه‌ینه‌وه كه هه‌قه تا ماڵی خوا مهمنوونمان بن ،كه‌چی دێن جنێومان پێ ده‌ده‌ن.
ئه‌وه منم وه‌ك فه‌رمووته كه له شوێنێك دام له یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر كه شوێنی من نییه یان جه‌نابتان یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ مه‌ڵبه‌ندی گشتی تان ئه‌وه‌نده به سه‌ركه‌وتوویی برده پێش؟!. چه‌ندین ساڵه بوونه‌ته ئاسته‌نگ له سازدانی كۆنگره و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆتان خه‌مێك له‌م كێشه‌یه ناخۆن و هه‌ر خۆتانی لێ ده‌دزنه‌وه، ئێستاش له‌گه‌ڵدابێ ئه‌و یه‌كێتییه وه‌ك چۆن له قازانجی خۆتان بوو، له پێتان خست .. ئه‌وه منم كه فه‌راغی سیاسی هێناومی یان جه‌نابتان به چاو سووركردنهوهیهكی حیزب نه‌وێران بێنه كۆنفرانسی لقی هه‌ولێر كه خۆتان ئه‌ندامی ئه‌و لقه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵاشن و تیایدا به ئاماده‌بوونی دوو دادوه‌ر له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌دا سه‌ربه‌رزانه ده‌رچووین و له‌و كاته‌وه به‌وپه‌ڕی پاكی و تواناوه كاره‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، نه‌ك وه‌ك ئێوه له ختوخۆڕایی پۆست وه‌رگرین و نه‌شزانین كار به‌ڕێوه ببه‌ین؟!.
من چ له ڕۆماننووسێك بكه‌م كه له یه‌ك ڕسته‌دا وشه‌ی (كۆنگره) پاشان (موئته‌مه‌ر) به‌كاربێنێ یان له تاكه لاپه‌ڕه‌یه‌كدا تاكه وشه‌یه‌ك به چه‌ند جۆره ڕێنووسێك بنووسێ، یان به بێوه‌ژن بڵێ (ژنی بێ مێرد) یان له یه‌ك لاپهرهِدا جارێكیان بنووسێ (جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م) پاشان بنووسێ (جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان)، نه‌زانی بڵێ (به‌ره‌كانی جه‌نگ)و بنووسێ (جه‌بهه‌ی جه‌نگ)، (مۆسۆلینی) بكاته (مۆسۆلۆنی)، به (سه‌گی ماڵی) بڵێ (سه‌گی كه‌وی)، له‌جیاتی (هه‌ژانی دیوار) بنووسێ (له‌رینه‌وه‌ی دیوار) كه مێردمنداڵی پۆلی هه‌شته‌می بنه‌ڕه‌تیش ده‌زانن له‌رینه‌وه بۆ په‌ندۆل و شتی هه‌ڵواسراوه، له‌جیاتی (پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ) بڵێ (ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ). ئه‌مانه و ده‌یان هه‌ڵه‌ی تر ، ئه‌مه كوردی زانینهكهته كاكی ڕۆماننووس؟!، پاشان له‌باره‌ی (ر)ی سووك‌و (ڕ)ی قورس، موكری پێی وایه نابێ له سه‌ره‌تای رسته (ڕ)ی قه‌ڵه‌و به‌كاربێت، به‌ڵكو گوایه من ئاگام له‌ڕه‌وشی به‌ره‌و پێشچوونی زانستی فۆنهتێكی كوردی نییه. من ئێستاش پێم وایه له‌ڕووی زانستییه‌وه (ڕ)ی سه‌ره‌تای ڕسته پێویسته وه‌ك خۆی بنووسرێ، هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م پیته له سه‌ره‌تای ڕسته‌دا به لاوازی ناخوێندرێته‌وه، واته (ر)ی لاواز له سه‌ره‌تای ڕسته‌دا نییه، هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین و ئه‌مه ئه‌و فێرمان ناكات ، لێره‌دا وه‌ك مامۆستایه‌كی پسپۆریی زمان ئه‌م لایه‌نه‌مان بۆ ڕاڤه ده‌كات و شتی كۆنینه دووباره ده‌كاته‌وه ، له ڕاستیدا ئه‌مه له‌ڕووی زانستییه‌وه هه‌رده‌بێ په‌یڕه‌و بكرێ و ڕای ئه‌كادیمییانی زمان‌و ڕێزمانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌ند شاره‌زا نییه)، موكری ده‌ڵێ له هه‌ولێر زۆر به‌كاردێ به‌ڵام له هه‌ولێر ئاوا ناوترێ قوربان، به‌ڵكو ده‌وترێ (هه‌نده شاره‌زا نییه) نه‌ك (هه‌ند). پاشان موكری به تانه‌وه پێم ده‌ڵێ :(بۆ سیاحهتیش دوو مانگی به‌رده‌وام هه‌ولێرتان به‌جێ نه‌هێشتووه)و وه‌ك پاڵه‌وانێكیش باس له ویستگه‌كانی گهڕانو سووڕانهكانی ده‌كات كه كوردایه‌تیی كردووه و دێ پێمانی ده‌فرۆشێته‌وه، دیاره كورد فێره هه‌ر باس له پاڵه‌وانێتیی! خۆی ده‌كات ، ده‌نا ده‌بووایه موكری باسی دوا ویستگه‌ی گهڕانهكهشی بكات كه له به‌غدا ته‌سلیمی ڕژێمی به‌عس بۆوه و له ستوونه‌كه‌ی دوا لاپه‌ڕه‌ی ژماره (28)ی ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ)ی ساڵی1990 به شان و باڵی سه‌ددامی هه‌ڵدا و به پیاوێكی ئاشتیخوازی دانا، موكری له‌و ستوونهیدا فه‌رموویه‌تی :(سه‌ددام ئاشتیخوازێكی دروسته بۆ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ده‌وله‌تی عیراق و ئێران، نیه‌ت سافی ده‌رده‌خات، گوێ بۆ ویژدانی خاوێن ڕاگرن، -بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه)*، (ئه‌م ڕستانه‌ی ستایشی سه‌ددامیشی پڕن له هه‌ڵه‌ی زمانی و ڕێزمانی ).كاك موكری خێره ئه‌مه‌ت له بیر چووه؟!.خۆ مێژووێكی هه‌نده دوور نییه نهماندیبێ، چی تێدایه من شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه هه‌ولێرم به‌جێ نه‌هێشتووه و یه‌ك چركه‌ش خیانه‌تم نه‌كردووه‌و به‌رده‌وام ڕووم له كوردایه‌تی بووه و ڕابردووشم له‌گوڵ پاكتره و له (1982)شه‌وه به سه‌دان نووسینم له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كاندا هه‌یه، شانازییه‌كی گه‌وره‌شه(دوور له ئێوه!) به شان‌و باڵی بهعسو سه‌ددامم دا ههڵنهگوتووه.
پاشان موكری خشته‌یه‌كی بێسه‌روبه‌ری بۆ ئه‌و وشانه كردووه كه له بنه‌ڕه‌تدا (عیبری یان فارسی یان ئاشووری یان ……)ن كه من هیچ له‌م وشانه‌م له ڕهخنهكهمدا نه‌هێناوه‌ته‌وه و وشه‌كانیش هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به بابه‌ته‌كه‌وه نییه، ئه‌مه‌یه ئه‌مانه‌تی نووسین یان ئه‌وه‌ی من ؟!..دواتر من ڕه‌خنه‌م له‌وه‌یه كه ناوبراو سه‌رچاوه‌ی نووسینه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه، كه‌چی ئه‌و ده‌ڵێ ناوی نووسه‌ره‌كه‌م نووسیوه و خه‌ڵك له‌وه‌وه ده‌زانێ له چ زمانێكهوهیه..برا، قوتابیی هه‌رزه‌كاری قۆناغی بنه‌ڕه‌تی كه ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی بابه‌تێكه‌وه ئاماده ده‌كات ده‌زانێ له كۆتایی بابه‌ت سه‌رچاوه چۆن ده‌نووسرێ ، ناوی دانه‌ر، ناوی كتێب، شوێنی ده‌رچوون، چاپخانه، ساڵی ده‌رچوون ، ئه‌مانه. خوێنه‌ر چۆن به ناوی نووسه‌ره‌كه‌وه ده‌زانێ نووسینه‌كه به چ زمانێك نووسراوه ؟ ، به‌و پێودانگه بێ هه‌ر بابه‌تێكی محمد علی بینووسێ و پاشان بكرێته زمانێكی تر، ئه‌وا ده‌بێ خوێنه‌ر بزانێ محمد علی بابه‌ته‌كه‌ی به عاره‌بی نووسیوه له كاتێكدا محمد علی عارهبییهكهی هی نووسین نییه !، ئه‌مانه زانیاریی سه‌ره‌تایین كه موكری یان لێیان بێ ئاگایه یان نه‌وێراوه سه‌رچاوه‌كه به ئه‌مانه‌ته‌وه بنووسێ، نه‌وه‌كا خوێنه‌ری هۆشیار به‌راوردیان بكات و پۆخڵه‌واتی زیاتری ده‌ركه‌وێ.. به داخه‌وه، ڕۆشنبیرانی دنیا تا ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه زیاتر له نێو به‌هره و توانا و داهێنان و جوانكاریدا قاڵ ده‌بنه‌وه، كه‌چی هی ئێمه‌ی كورد تا ته‌مه‌نیان هه‌ڵده‌كشێ بێ ئاگاتر ده‌بن ..له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كانی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی كاك محه‌مه‌دم ده‌ستنیشان بكردایه هه‌م تاقه‌تم ده‌چوو و هه‌م لاپه‌ڕه‌كانی چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رگێڕانه‌كه ده‌رده‌چوو . لێره‌وه چیتر به پێویست نازانم له‌م باره‌یه‌وه كاغه‌ز ڕه‌ش بكه‌مه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ئامۆژگاریی كاك محه‌مه‌د بكه‌م كه ئێوه پێویسته خۆتان له‌و كولتووره ڕزگار بكه‌ن كه نووسه‌ری گه‌وره‌ن و قه‌ت هه‌ڵه ناكه‌ن، دڵنیام ئه‌م وهرگێڕانهت بكه‌وێته ده‌ست هه‌ر كه‌سێك هه‌ست به هه‌ڵه‌كانت ده‌كات ، ئێوه ئاگاتان له ڕه‌وشی پێشكه‌وتنی زمانی كوردی نه‌ماوه و من چاوه‌ڕێ بووم وه‌ڵامێكی زانستی بده‌یته‌وه، كه‌چی چه‌ند جارێكی تر كه‌وتیه‌وه هه‌ڵه‌وه، چی تێدایه با به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر كارێكتان، نیشانی كه‌سانی له خۆتان زمانزانتری بده‌ن، وابزانم ئه‌مه‌ش شتێكی ئاسایییه، ده‌نا ئێمه پێمان ناكرێ بۆ هه‌ر وهرگێڕانێكتان ئه‌م هه‌موو خشته و خشتهكارییه دامه‌زرێنین .
* محه‌مه‌د موكری چه‌ندین وتاری له‌سه‌ر به‌عس و سه‌ددام هه‌یه ته‌نها ئه‌م نموونه‌یه‌مان وه‌رگرتووه.(بڕوانه: نه‌به‌ز گۆران . قه‌ڵه‌مه‌كانی به‌عس و موسته‌شاره ئه‌نفالچیه‌كان . لاپه‌ڕه 216 سلێمانی . چاپخانه‌ی ڕه‌نج .2006).
ferhadi1963@yahoo.com *