به پێچه‌وانه‌ی میلی کاتژمێر
له وێنه‌کان دێینه ده‌ره‌وه
خۆمان ده‌چینه‌وه ناو ڕابردوو
كاتژمێره‌کان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه دواوه
ده‌ست ده‌خه‌ینه ئیشی سبه‌ینێ‌وه
بڕیار ده‌ده‌ین به خوێنی خۆمان دونیا بگۆڕین،
با به‌ڕۆژه‌کانماندا بچینه‌وه
سپێده رازیکه‌ین به‌سه‌ر ئه‌م برینه‌دا تێنه‌په‌ڕێ
با هه‌موو شتێک بچێته‌وه جێ‌ی خۆی،
دڵ (شکان) بخاته‌وه ناو خۆی،
(با) تووڕه‌بوونه‌کان بخاته‌وه ناو خۆی
ئه‌ستێره‌کان دره‌وشانه‌وه بخنه‌وه ناو خۆیان،
با ئاوازه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه ناو ده‌ست و په‌نجه‌ی موسیکژه‌نه‌کان،
با گۆزه‌کان ببنه‌وه قوڕ و خۆڵی به‌رده‌م گۆزه‌گه‌ره‌کان،
با ئه‌م دڵه‌ی من بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ئێواره‌یه‌ی تیایدا له‌رزی،
با ژیان میهره‌بانتر بێت،ئیتر که هه‌موو شتیک گه‌ڕایه‌وه جێ‌ێ خۆی،
که ژیان میهره‌بانتر بوو
من یه‌که‌م نامه‌ی خۆمت بۆ ده‌نووسم،
پێش ناردنی به ده‌ستێکی سیحراویدا، ماچێکی درێژی ده‌که‌م،
سێ‌جار ده‌ینێم به سنگمه‌وه و دوعا ده‌که‌م به بێ هیچ موقه‌ده‌رێک پێتبگات،له وێنه‌کانم دێمه‌ده‌ره‌وه
ده‌ست ده‌خه‌مه سه‌ر رۆژێک که ده‌بوو تۆم تیادا ناسیبا
ڕۆژێک که دڵم خێراتر لێیدا و قسه‌م بۆ تیادا نه‌ده‌کرا
ئیتر له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵهاتندا هه‌موو شته‌کان ده‌گۆڕین،
من زووتر بێ‌دار ده‌بم
ئینجانه‌کانم ئاو ده‌ده‌م
له چۆله‌که‌کانم ده‌ڕوانم
ده‌ست له‌سه‌ر چاوه‌کانم لاده‌به‌م و تۆ له نێوان دره‌خته‌کاندا
ده‌رده‌که‌ویت،
ئیتر ئه‌وه ئه‌و کاته‌یه که هه‌موو هه‌ڵه‌کانی گه‌ردوون ڕاستده‌بنه‌وه،
میوه‌کان له کاتی خۆیاندا پێده‌گه‌ن،
باران له کاتی خۆیدا ده‌بارێ و
مه‌لاکان له کاتی خۆیاندا بانگ ده‌ده‌ن.گه‌ردوون هه‌ڵه‌ی کرد منی له هه‌مان سه‌رده‌مدا درووستنه‌کرد،
منی نه‌خسته ئه‌و کۆڵانه‌وه که تۆ تۆپانێت تیاده‌کرد،
ئه‌و ژووره‌ی تۆ تییادا (کلیله‌و دمنه‌ت) ده‌خوێنه‌ده‌و و
سه‌رت له چاره‌نووس ده‌سوڕما!
ئه‌و حه‌وشه‌یه‌ی تیایدا باڵقبوویت و ئه‌و به‌رده‌رگایه‌ی
فێری ڕوانینی کردی،به‌ڵام ئێمه دنیا ده‌گۆڕین،
ڕۆژه‌کان ده‌گه‌ڕێنینه شوێنی خۆیان
ساڕێژبوون ده‌خه‌ینه‌وه سه‌ر برین
(گه‌یین) ده‌خه‌ینه‌وه ناو هه‌ناوی میوه‌کان
(مانگ) ده‌خه‌ینه‌وه ناو ئاوی جۆگاکان
توخودا با شازاده (ئۆفێلیا) نه‌زانێت
ڕۆژگارێک دڵمان شکاوه و
ژیان یه‌کی لێ شاردووینه‌ته‌وه،
با نه‌زانێت خوێنمان داوه بۆ یه‌کتر دۆزینه‌وه،
که ئه‌و زانی ئێمه خوێنمان داوه بۆ یه‌کتردۆزینه‌وه،
ئیتر له وێنه‌کانیش بێینه ده‌ره‌وه ڕابردوو هه‌روه‌ک خۆیه‌تی،ئۆگۆستی 2009
به‌ریتانیا