
شانۆگه‌ری ڕه‌ش و سپی
شانۆگه‌ری
ڕه‌ش و سپینوسینی : هاڕۆڵد پینته‌ر
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه : عه‌بدوڵا سڵێمان(مه‌شخه‌ڵ)پیرێژنی یه‌که‌م له‌سه‌ر مێزێکی باڕی ڕێستۆرانته‌که داده‌نیشێت. بچکۆلانه‌یه. پیرێژنی دووه‌م نزیک ده‌بێته‌وه. باڵا به‌رزه. دوو قاپ شۆربای به‌ده‌سته‌وه‌یه که سه‌ری هه‌ر یه‌که‌شیانی به قاپێک داپۆشیوه و هه‌ر قاپێکیش له‌ته نانێکی له‌سه‌ره.قاپه‌کان له‌سه‌ره‌خۆ له‌سه‌ر مێزه‌که داده‌نێت.
پیرێژنی دووه‌م : ئه‌و پیاوه ده‌بینی هات و لای کهوهنتهرهکهوه که‌وته قسه‌کردن له‌گه‌ڵمدا.[قاپی سه‌ر شۆرباکان لا ده‌بات و دوو که‌وچک له‌گیرفانی ده‌رده‌هێنێ و ده‌یخاته نێو قاپه‌کانه‌وه.]
پیرێژنی یه‌که‌م : ئێ باشه نانیشت هێناوه؟
پیرێژنی دووه‌م : نه‌مده‌زانی چۆنیان هه‌ڵبگرم،تا قاپه‌کانم سه‌ربه‌ره‌وخوار خستنه سه‌ر شۆرباکان.
پیرێژنی یه‌که‌م : له‌گه‌ڵ شۆرباکه‌م حه‌زم له تۆزێک نانه.
[ ده‌ست ده‌که‌ن به شۆربا خواردن. وچانێک.]پیرێژنی دووه‌م : ئه‌وه‌ت بینی که هات بۆ لام و لای که‌وه‌نته‌ره‌که که‌وته قسه‌کردن له‌گه‌ڵما.
پیرێژنی یه‌که‌م : کێ؟
پیرێژنی دووه‌م : هاته لام گوتی سڵاو.ئینجا گوتی لای تۆ سه‌عات چه‌نده؟ چه‌ند چاو قایم بوو.من له‌وێ وه‌ستابووم شۆرباکه‌ت وه‌ربگرم.
پیرێژنی یه‌که‌م : ئه‌وه شۆربای ته‌ماته‌یه.
پیرێژنی دووه‌م : پرسی لای تۆ سه‌عات چه‌نده؟
پیرێژنی یه‌که‌م : دڵنیام وه‌ڵامت داوه‌ته‌وه.
پیرێژنی دووه‌م : پێمگوت گوێبگره.هه‌ر بۆ خۆت بڵێ.گوتم بۆچی ناگه‌ڕێیته‌وه بۆ که‌لاوه‌که‌ت و له‌سه‌ر ده‌ق و مۆری خۆت دابنیشی پێش ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی پۆلیس بکه‌م.[وچانێک.]
پیرێژنی یه‌که‌م : زۆرم پێناچێت بێم بۆ ئێره.
پیرێژنی دووه‌م : به پاسی ئۆڵ-نایت نه‌هاتیت بۆ ئێره؟
پیرێژنی یه‌که‌م : یه‌کسه‌ر به پاسی ئۆل-نایت هاتم بۆ ئێره.
پیرێژنی دووه‌م : له کوێوه؟
پیرێژنی یه‌که‌م : له ماربڵ ئارکهوه.
پیرێژنی دووه‌م : کامه‌یان؟
پیرێژنی یه‌که‌م : به پاسی دووسه‌د و نه‌وه‌د و چوار که ڕاسته‌وڕاست ده‌مبات بۆ شه‌قامی فلییت.
پیرێژنی دووه‌م : پاسی دووسه‌د و نه‌وه‌د و ئهکیش ده‌ڕوات بۆ ئه‌وێ.[وچانێک.] که هاتمه ژووره‌وه بینیتم له‌گه‌ڵ دوو غه‌ریبه‌دا قسه‌ت ده‌کرد. تۆ ده‌بێ واز له‌قسه‌کردن بێنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا.کۆنه پهتووێکی وه‌کو تۆ ده‌زانێ قسه له‌گه‌ڵ کێدا ده‌کات.
پیرێژنی یه‌که‌م : له‌گه‌ڵ هیچ غه‌ریبه‌یه‌ک قسه‌م نه‌کردووه.[وچانێک. پیرێژنی یه‌که‌م له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌رنجی خه‌تی پاسه‌که ده‌دات.] ئه‌وه ئۆڵ-نایتێکی تره به‌ره‌و خواره‌وه ڕۆیشت.[وچانێک.] ده‌چێته سه‌ر شه‌قامێکی تر،شه‌قامی فولهام.[وچانێک.] پاسی دووسه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت بوو.[وچانێک.] من قه‌ت به‌و خه‌ته‌دا نه‌ڕۆیشتووم.[وچانێک.] هه‌ر به‌ره‌و خوار بۆ شه‌قامی لیڤه‌رپوڵ چوومه.
پیرێژنی دووه‌م : ئه‌وه خه‌تێکی تره.
پیرێژنی یه‌که‌م : پێم خۆش نییه بڕۆمه شه‌قامی فولهام و ئه‌و شوێنانه.
پیرێژنی دووه‌م : ئه..ها.
پیرێژنی یه‌که‌م : من قه‌د حه‌زم به‌و ئاراسته‌یه نه‌بووه.[وچانێک.]
پیرێژنی دووه‌م : نانه‌که‌ت چۆنه؟[وچانێک.]
پیرێژنی یه‌که‌م : ها؟
پیرێژنی دووه‌م : نانه‌که‌ت ئه‌ڵێم؟
پیرێژنی یه‌که‌م : خراپ نییه.ئه‌ی ئه‌وه‌ی تۆ؟[وچانێک.]
پیرێژنی دووه‌م : پاره‌ی نانه‌که‌ت لێناسهنن گه‌ر شۆربا بکڕیت.
پیرێژنی یه‌که‌م : به‌ڵام گه‌ر چا بکڕیت لێتدهستێنن.
پیرێژنی دووه‌م : ئه‌گه‌ر چا بکڕیت پاره‌ی نانه‌که‌ت لێده‌ستێنن.[وچانێک.]تۆ قسه له‌گه‌ڵ غه‌ریبه ده‌که‌یت و ئه‌وانیش ده‌تبه‌ن.ئه‌م قسه‌یه‌ت له‌بیر بێت.پۆلیس ده‌تبات.
پیرێژنی یه‌که‌م : له‌گه‌ڵ غه‌ریبه قسه ناکه‌م.
پیرێژنی دووه‌م : جارێکیان منیان به ئۆتۆمبێلێکی واگۆن برد.
پیرێژنی یه‌که‌م : خۆ گلیان نه‌دایته‌وه.
پیرێژنی دووه‌م : گلیان نه‌دامه‌وه.به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان خۆش بوو بمخه‌نه نێو واگنهکهوه و پیاسه‌یه‌کم پێبکه‌ن.
پیرێژنی یه‌که‌م : لهوبڕوایهدای حه‌ز بکه‌ن من ببه‌ن؟
پیرێژنی دووه‌م : نازانم.
[ پیرێژنی یه‌که‌م له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری ده‌ڕوانێته ده‌رێ.]
پیرێژنی یه‌که‌م : ده‌توانی بزانی که‌چی له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی لای سه‌ره‌وه ڕوو ده‌دات.[وچانێک.] به‌هه‌رحاڵ باشتره له‌وه‌ی بچیته خوارێ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لای به‌ربه‌سته‌که.
پیرێژنی دووه‌م : به‌ڵێ، زۆر ده‌نگه ده‌نگی لێ نییه.
پیرێژنی یه‌که‌م : هه‌میشه تۆزێک ده‌نگه ده‌نگی لێیه.
پیرێژنی دووه‌م : بای دێ له‌ده‌ره‌وه.[وچانێک.]
پیرێژنی یه‌که‌م : لام ئاساییه بمێنمه‌وه.
پیرێژنی دووه‌م : به‌ڵام لێت ناگه‌ڕێن.
پیرێژنی یه‌که‌م : ئه‌زانم.[وچانێک.] سه‌عات و نیوێکی تر دایده‌خه‌ن،وا نییه؟[وچانێک.]زۆر نییه.[وچانێک.] ئه‌توانی بڕۆیت و دوایی بگه‌ڕێیته‌وه.
پیرێژنی دووه‌م : من ئه‌ڕۆم.به‌س ناگه‌ڕێمه‌وه.
پیرێژنی یه‌که‌م : که دونیا ڕوناک بۆوه دێمه‌وه.چاکه‌م بخۆره‌وه.
پیرێژنی دووه‌م : من ئه‌ڕۆم.ئه‌ڕۆم به‌ره‌و لای سه‌ره‌وه بۆ گاردن.
پیرێژنی یه‌که‌م : من ناچمه ئه‌و خواره‌وه.[وچانێک.]ئه‌ڕۆم بۆ سه‌ره‌وه بۆ پردی واته‌رلوو.
پیرێژنی دووه‌م : هه‌ر ئێستا دوا پاسی دووسه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش ده‌بینی به‌سه‌ر ڕووباره‌که‌وه دێت به‌ره‌و ئێره.
پیرێژنی یه‌که‌م : منیش هه‌ر ته‌ماشا ده‌که‌م ئێستا وه‌ختییه‌تی.له‌وه‌یه بچمه ده‌رێ.[وچانێک.] ئه‌م پاسه له پاسی ئۆل-نایت ناچێت کهلهڕۆژدا ده‌یبینین.وا نییه؟
1959
ته‌واو
سه‌رچاوه :
The Norton Introduction to Literature
Carl E. Bain
Jerome Beaty
L. Paul Hunter
Shorter sixth edition
United States of America 1995 Pages 868-869