
كێ میراتگری شه‌هیده … سالارتوتمانی
شه‌هید ئه‌و مه‌خلوقاته جیاوازه‌یه له پێناوی به‌ها گشتیه‌كاندا گیانی شیرینی ده‌به‌خشێت، به‌ها گشتیه‌كانی وه‌ك ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و داد په‌روه‌ری و یه‌كسانی،به‌های به‌خشینی گیان دواین ترۆپكی به‌خشینه، جگه له خۆی شایسته‌و شیاوترین به‌خشینێكی دیكه نییه له هاوشانیدا بۆ ته‌حه‌داكردنی .
كه‌واته میراتگیری شه‌هید له سه‌ر ههربسته زه‌مینێكی ئه‌م دنیایه‌دا بێت بێشك گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی پاشان هاوسه‌رو كوڕ‌و باوك و دایك خوشك وبراكانی، ئه‌م په‌یامه په‌یامێكی ڕون و دروسته، چونكه (ئه‌و) ئه‌گه‌ر بیویستایه له‌پێناوی باشتركردن وخۆشگوزه‌رانی بژێوی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا بوایه، ئه‌وا چاوی له ئاست به‌ها گشیهكان ده‌خه‌واندو شوێن تایبهنمهندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆی ده‌كه‌وت، له‌بری ڕێگای مه‌رگ ڕێگای دوه‌می ههڵدهبژاردوو باوه‌شی ئازیزانی له‌باوه‌شی خۆی خاڵی نه‌ده‌كرده‌وه .
كه‌واته هه‌ر كه‌موكوڕیه‌ك له‌بچوكترین مافه‌وه تا به‌رزترین ده‌ستكه‌وت جا چ مادی بێت یان مه‌عنه‌وی له مه‌ڕ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی لێیبه‌رپرسیاره، ئه‌ركی سه‌رشانی گه‌ل ونهتهوهكهیهتی ڕێگربێت له نههامهتیهكانیانداو، ده‌بێت لێنه‌گه‌ڕێت و ڕێگای فهراههمبون بۆ ڕێبازه سیاسیه‌كان مسۆگه‌ر ببێت تا به ویست ومه‌رامی تایبه‌تیان وێنه‌ی شه‌هید له چوار چێوهبگرن و خوێنی شه‌هید بۆ ئیدۆلۆژیای ته‌سكی حیزبیانه ڕه‌نگ بكه‌ن .
دیاره هه‌روه‌ك چۆن له هه‌ره‌می سهرهوهداسهرجهمی ئاینه‌كان له هه‌بوونی یه‌ك خودادا كۆكن ودهبنهوه به‌یه‌ك، به‌هه‌مان شێوه گیان به‌خشینی شه‌هیده‌كانیش وێڕای هه‌بوونی بیری و ئایدیای جیاواز‌و تێڕوانینی سیاسیانه‌یان بۆ ژیان، وێڕای هه‌بوونی پله‌ی سیاسی و فه‌رمانده‌ییان به هه‌مان شێوه له‌هه‌ره‌می سه‌ره‌وه‌دا ده‌بنه‌وه به‌یه‌ك ئامانجی هاوبه‌ش، هاوبه‌ش له به‌دی هێنانی ئازادی و یه‌كسانی وسه‌ربه‌خۆی.
كه‌واته مادام ئه‌مه وایه ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه جڵه‌و به‌ده‌سته‌ی له‌هه‌موو ئان و ساتێك‌دا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات پێویسته ئه‌مه‌ی بهگوێچكهدا بدرێت و پشتی بۆ چه‌مینه‌وه‌ی ئه‌م داخوازیهیی گه‌ل كه‌شه‌هید له ئه‌ستۆی ناوه نه‌رم و له‌باربێت ،تا توشی ڕه‌ق بوون و بیركردنه‌وه له ده‌ست خستنه ناو چه‌مك و فۆرمی شه‌هیدان نه‌بێت و ناو‌و پێناسه‌ی تایبه‌تیان بۆ دانه تاشێت.
ههرئیمتیازێك جا لهههركام له‌بواره‌كانی ژیاندا بێت كه پیویسته بدرێت به‌بنه‌ماڵه‌كانیان وه‌ك یه‌ك بێت و خاڵبه‌ندی و ڕه‌نگرێژی بۆ نه‌كرێت و له سه‌ر بنه‌مالی حیزبی حاكم نه‌بێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی حیزبی گه‌وره‌و حیزبی بچوك نه‌بێت ، به پێوانه‌ی بنچینه‌ی هه‌بوونی كوڕ‌و نه‌بونی منداڵ نه‌بێت وگشتگیربێت، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سی گیان به‌خت كرد‌و بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕوناكی ماڵ بوبێت و، بۆ منداڵه‌كانی باوه‌شی نازوو سۆزبوبێت، ئه‌وا بۆ دایك و باوكیشی جگه‌رو دڵسوتان بووه، بۆ خوشك وبراكانیشی په نای ڕماوو پشت شكان بووه، هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك و به وێنایه‌كی تایبه‌تی پێناسه‌ی ئه‌م له ده‌ست چونه ده‌كه‌ن وجێگای خاڵی شه‌هیده‌كانیان گوڵاو ڕێژدهكهن، بۆ هه‌ریه‌كه‌یان جۆره تام و له‌زه‌تێكی وێنا نه‌كراوی هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جۆرێك دهیلاوێنێتهوهو له‌سه‌ر دڵیان له‌ده‌ستدانی ده‌كولێننه‌وه …
هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵات ده‌بێت هه‌رچی زوتره ئه‌م ڕاستیه له‌ڕوی سایكۆلۆژی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه وردبینی بكات و تاكه تاكه‌ی ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كانی شه‌هید موتاڵان بكات وهیچ كامێكیان نه‌بوێرێت، جیاوازی له‌نێوانیاندا دروست نه‌كات هه‌ر كه‌سه‌یان به‌پێی دورو نزیكیان له‌م سوێیه به بێدانی ئیمتازهكان پشكدار بكات ، مه‌رجیش نییه كه ئیمتیازاته‌كان وه‌ك یه‌كبن، به‌ڵام گرنگه غهدرلێكراوێك له‌م ڕووه‌وه نه‌مێنێته‌وه‌و سكاڵایه‌ك یان نامه‌یه‌كی كراوه نه‌مێنێت بۆ ده‌سه‌ڵات تا ڕۆژنامه‌كاندا ئێمه‌ی گه‌ل ونه‌ته‌وه بیخوێنێته‌وه ئه‌مه له لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه مادام له‌گه‌ل ونه‌ته‌وه به‌رپرسه له سهرمابونو گه‌رما بونیان و خۆی بهواریسی یه‌كه‌می شه‌هیدان ده‌زانێت، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات قه‌ره‌بووی ئیمتازاتی ڕۆحی ومه‌عنه‌وی ئه‌وانیش بكاته‌وه، ئه‌وه‌یش به‌ده‌رهێنانی و بڕینی ئه‌و ده‌ستانه ده‌كرێت كه شه‌هید له‌فۆرمی گشتی دا ده‌بڕن و له فۆرمی تایبه‌تیه‌وه ده‌یئاڵێنن، جێبهجێكلردنی ئه‌م فه‌رمانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌و وامان لێده‌كات ئاسوده‌بین وئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان خۆشبوێت و ئیره‌یی به‌و ترۆپكه ئه‌خلاقیه انسانیه ببه‌ین كه‌شه‌هید پێیڕاگهیشت و ئێمه نه‌مانتوانی یاخود نه‌مانوێرا پێیڕابگهین.
چونكه ئه‌مه په‌یامێكه به‌دادوه‌ری پێده‌گرێت و وامان لێده‌كات هه‌ر له دایك بوونمانه‌وه ئاره‌زوی شه‌هید بوون بكه‌ین و له‌پێناو ژیانی تایبه‌تی خۆماندا نه‌ژین، خواردن و خه‌ومان ببێته خولیای قوربانیدان بۆ وه‌لاخستنی خه‌م و ده‌ردی گشتی و به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی وسه‌ربه‌خۆی نیشتمانه‌كه‌مان
salartutmani@yahoo.com