
شێعرێك له فێدریكۆ گارسیا لۆركا ….. ئاواره وڵات
Closed
له سه‌ر چڵه‌كانی داری ئه‌شكه‌وت
دوو كۆتری تاریكم بینی
یه‌كیان هه‌تاو و ئه‌ویتریان مانگ.
دراوسێ بچكۆله‌كان
وام پێگوتن
گۆڕی من له كوێ ده‌بێ؟
له كلكه‌ی داوێنی مندا
وه‌های گوت هه‌تاو
له قوڕقوڕۆچكه‌ی مندا
وه‌های گوت مانگ.
وه من كه زه‌ویم له كۆڵ نابوو
به‌ره‌و پێش ده‌چووم
دوو هه‌ڵۆم بینی سه‌رتاپا به‌فر
وه كچیَُكی رووت و قووت
كه یه‌كیان ئه‌ویتر بوو و كچه‌كه هیچ كه‌س نه‌بوو.
هه‌ڵۆ بچكۆله‌كان
وام پێگوتن
گۆڕی من له كوێ ده‌بێ
له كلكه‌ی داوێنمدا
وه‌های گوت هه‌تاو
له قوڕقوڕۆچكه‌ی مندا
وه‌های گوت مانگ.
له سه‌ر چڵه‌كانی داری ئه‌شكه‌وت
دوو كۆتری رووتم بینی
كه یه‌كیان ئه‌ویتر بوو و هه‌ر دووكیان هیچ نه‌بوون.