
خۆڵه‌مێشی یادگارییه‌کانم
له‌خۆڵه‌مێشی یادگارییه‌کانم، ناونیشانی یه‌که‌م کتێبی شیعری ( کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی )ه‌که‌ناوه‌ندی کامران له شاری سلێمانی له دوتوێی (92) لاپه‌ڕه‌دا ئه‌رکی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ک تێکسته شیعرییه‌کانیش به‌رهه‌می ساڵانی( 2004بۆ 2009 )ن و له‌لایه‌ن کارزان نوری-شه‌وه دیزاینی به‌رگی بۆکراوه.
کانی، ده‌رباره‌ی هۆنراوه‌کانی ئه‌م کتێبه به ئاوێزه‌ی وت :زیاتری هۆنراوه‌کان گوزارشت له ئازاره‌کانی خۆشه‌ویستی و جوانییه‌کانی ده‌کات، ده‌توانم بڵێم پرچی گشت هۆنراوه‌کان به شانه‌ی عه‌شق داهاتووه.
وتیشی: ئه‌م کتێبه زۆر له ئازار و فرمێسکه‌کانمی کۆکردۆته‌وه و له ئامێزیدا گه‌لێ کۆرپه‌ی چاو پڕ گریانم نوستوون و له‌نێو کوچه و کۆڵانه‌کانیدا پیاسه‌ی زۆر له ئێوارانمی تیا کێشراوه. کانی سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌شی کرد که هاوکارییان کردووه بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م نامیلکه‌یه‌و وتی هیواخوازم وشه‌کانم جێی خۆیان له دڵی خوێنه‌ردا بکه‌نه‌وه‌و چاوی هیچ خوێنه‌رێ به خوێندنه‌وه‌ی ئازار نه‌ده‌م.
له‌خۆڵه‌مێشی یادگارییه‌کانم،له‌لایه‌ن شاعیری شه‌هاب زه‌نگه‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتی چاپ کراوه‌و
به‌تیراژی( 500 ) دانه‌و به‌ژماره سپاردنی( 1745)ی ساڵی( 2009 )ی دراوه‌تێ و له‌م دواییانه‌دا له کتێبخانه‌کانی کوردستان بڵاوکراوه‌ته‌وه.