
هه‌ڵپچڕینی دواین پاکه‌تی ته‌مه‌ن …. جەوهەر میراودەلی
ئێستا ، کاتی ههلپچڕین و ،کردنه‌وه‌ی
دواین پاکه‌تی ته‌مه‌نم هاتووه.
ئه‌م پاکهتهیان
هیچ پیرۆزیه‌کی تیا نه‌ماوه و،
له جوانییه‌کانی ئه‌شق ڤالا بووه.
من ئه‌بێت چاوه‌روانی چیترم بۆ ژیان مابێت
کام یادگاری خۆشم لای ئه‌و هه‌یه
داوای چی بکه‌م بمداته‌وه..
تازه ، نه‌خه‌ون بهتهنهاییهوه ده‌بینم
نه، نوسینی شعرێک
دەمکاتەوە شاعیر وەک و جاران.
نە ، چاوەروانیەک ماوە دەستم بگرێ
بۆناو ماڵی ئەشق و ،کۆڕی یاران.
تازە وەرزێک نەماوەتەوە بۆ تەمەنی من
جگە لە پایزی
پڕ لە هەڵوەرینی گەڵای زەرد و، بۆنی باران..
ئیتر شعر، شاعیرێکی نوێ ئەنوسێ .من بەرگەی هەڵمژینی، هەناسە ساردەکانی ژیان ناگرم
تەمەنم زستانێکی زۆر سەختەو
باوەشی تەزیوی بەفر جێدەهێلێ.
ساڵانێک بوو
خۆم و ، خەمەکانمم ، بە خەریبی
سپاردبوو
بەڵام ئێستا، ئیتر
خەریبیش خۆی بەخەمەکانی من ئەسپێرێ
…….
ژیان، ئەم هەموو ساڵە فریوی دام
خۆ فریای بینینی خەونێکی خۆشیش نەکەوتم.
بۆیە ئەمەوێ بەبێ دەنگی
بڕژێمەوە ناو ئەو شوێنەی
کە جاری یەکەم لێیەوە هاتووم.
ئیتر ئەمەوێ لە ناو خۆما
بە ئارەزوی خۆم تێر بخەوم
کەس نەزانێ چیملێهاتوو، بۆ کوێ چووم..
ئێستا ، ئێوارەی ئاوابوونی خۆمم
لە بەیانی هەڵهاتنم لا جوانترە.
نەوەرزێک ماوە بۆ ئاسودەیم
نەساڵێک ، لەساڵێکی ترم ئارام ترە.
ئیتر، تەمەن جێی ئەو هەموو خەمانەی تیا نابێتەوە
تازە تەمەنیش بۆ من
لە خۆم و خەمەکانم بە ئازارترەەەە ……..جەوهەر میراودەلی
1 ئۆکتۆبەری009 2
سۆفیا . بولگاریا