كێ گوێم لێ ده‌گرێ كێ ؟ …. كارزان كۆیی
زنجیره نووسینێكه هه‌ر جاره‌ی بابه‌تێك له‌خۆ ده‌گرێ به‌روونی هۆكاره‌كانی دواخستنی به‌رهه‌می ناوخۆ وكه‌رتی تایبه‌ت ده‌خاته روو.به‌هیوای به‌دواچوونی حكوومه‌تی هه‌رێم
( كارزان كۆیی )گه‌ر به‌هه‌موان كاری جدی بۆ به‌رهه‌می ناوخۆ نه‌كه‌ین ، چاوی جوتیار پر له هه‌نسك ده‌بێ و كه‌لاوه زۆر ده‌بیت هاورده‌ش سه‌ری هه‌موان سپی ده‌كات . پێویسته ئیتر به‌رێز كاك عبالله حاجی سعید یاریده‌ده‌ری به‌رێز هه‌ڤال مام جلال بۆكاروباری بازرگانی هه‌ڵوێست وه‌ر بگرێ و به‌دواچونی جدی بكات بۆ ئه‌و كێشانه‌ی ئاماژه‌م پێداوه له‌نوسینه‌كانی پێشومدا نه‌ك ته‌نها ئه‌م نوسینه ، من نازانم پێده‌چێ ههرنوسینێ مهدحو سه‌نای تیانه‌بێ به‌ر پرسی ئه‌م وڵاته نه‌ی خوێنێته‌وه ؟ بانه‌ڵێن بۆ ئاگادارتان نه‌كردین ،من ناڵێم كورد ده‌ڵێ (جام پڕبو لێی ده‌رژێ ) .
بابه‌تی ئه‌م جاره‌م باسی پێناسه‌یه‌كه له(یه‌كێتی پیشهساسییهكانی كوردستان ) ی جارانه‌وه ده‌رچووه نه‌ك
من ده‌یان و سه‌دان كه‌س هه‌ڵگری ئه‌وو پێناسه‌یه‌ن ، له یه‌كێتی ناوبراوه وه ئاگادار كرام وه‌ك خاوه‌ن كارگه‌ی ( زه‌یتونی ئاوا) و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێ ببمه ئه‌ندام وه گوزارشیان له‌وه كرد ئه‌ندام بونم ده‌بێته هۆكاری دابین كردنی سوته‌مه‌نی وهناردنم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر بوجه‌ی یه‌كێتی ناوبراو وه‌گه‌لێ هاوكاری تر، وه‌گه‌ر نه‌بمه ئه‌ندام ئه‌وا بێ به‌ش ده‌بم له‌وو ما فانه ، به‌رێزان بوومه ئه‌ندام دوای ئه‌وه‌ی بڕێ پاره‌م لێ وه‌رگیرا به‌فه‌رمی ،پێناسه‌ی ئه‌ندام بوونم پێ به‌خشرا به‌ڵام چ پێناسه‌یه‌ك ئایه بووه له‌دنیادا پێ ناسه (ژماره و بهروار) ی تیانه‌بێ و نه‌ی بێ ؟؟؟؟ ئه‌م هه‌ویره ئاو‌و زۆر ده‌كێشێ بۆ خوێنه‌ری به‌جێ دێَڵم ، سووته‌مه‌نیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندام نه‌بووم له‌ته‌لاری خێزانی و هاورێی سه‌ر مێز نه‌بووم سووته‌مه‌نی نه‌گه‌یشته گه‌ره‌كه‌كه‌مان .سه‌فه‌ری ده‌ره‌وی وڵاتیش نهم بینی و نای بینم ،من له‌خودی خۆیان ده‌پرسم ئه‌گه‌ر لیترێ گاز یاهه‌ر سووتهمهنیهكیان بۆ دابین كردوم یاهه‌ر هاوكاریه‌كیان كردوم حه‌قی خۆیانه، له‌بری هاوكاری رێگریشیان كردوم ،به‌هاندانی هێنانی به‌رهه‌می بیانی هاوشێوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی من و كار ئاسانی كردن بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان . ئه‌و بره پاره‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رانه‌یه بابزانم ، ئه‌گه‌ر شاری بێ حاكمه باهه‌ر بزانم ئه‌گه‌ر رابواردنیشه ئه‌وا رابواردن نیه به ئێمه به‌ڵكو شێواندنی حورمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه نه‌ك ئێمه، ئایا مافی خۆم و هاورێكانم نیه داوای قه‌ره‌بوو له‌و یه‌كێتیه بكه‌ین و داوایی یاسایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین ، ئایا مافی هه‌موو خاوه‌ن كارگه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت نیه ده‌نگی ناره‌زایی به‌رز بكه‌ینه‌وه . بۆ وامان لێ ده‌كه‌ن بۆ خۆ ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌م وڵاته ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه بۆ رێگریمان ده‌كه‌ن بۆ ؟ ده‌یان و سه‌دان مامۆستا‌و مشرف تهربوی و ئه‌كتر و بێژه‌رو ئه‌فسه‌ری ئاسایش و ئه‌ندام كۆمیته و پاسه‌وانانی به‌ر پرسانتان نارده ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، پیرۆزیان بێت ئه‌وو سه‌فه‌رانه به‌پاره‌ی ئێمه‌ی خاوه‌ن كارگه‌كان ، به‌ڵام ئه‌ی بۆ ده‌یان و سه‌دان خاوه‌ن كا رگه هه‌ن نهنێران ئه‌ی بۆ دكتۆری بهیتهریتان نارد ، خوێنه‌ری به‌رێز شتێكی خۆشتان بۆ بگێرمه‌وه پار ساڵَ ده‌ست گێرێ هه‌بوو سه‌وزه‌ی ده‌فرۆشت هه‌موو رۆژێ به‌لای كارگهكهمدا ئه‌هاو كارمه‌نده‌كان پێداویستی رۆژانه‌یان لێ ده‌كڕی ماوه‌یه‌ك ون بوو پاش چه‌ند رۆژێك یه‌كێ له‌كارمه‌نده‌كان هات وتی كابرای سه‌وزه فرۆش ئه‌یه‌وێ بت بینێ هات وتی ببوره سه‌فه‌ره‌كه‌م له‌ناكاو بوو بۆ توركیا رۆیشتم و ده‌عوه‌تی یه‌كێتی پیشه‌سازان بووم له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان رۆیشتم ، ئاماژه‌ی به‌وه دا له‌وێ زۆر خه‌فه‌تی خواردووه منی لێ نه‌بووم بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌وو پێشانگایه وه‌ربگرم كه زۆربه‌ی به‌رهه‌می زه‌یتون بووه ، ووتی خه‌فه‌ت مه‌خۆ چه‌ند شووشهیهكم بۆ هێناویتهتهوه تاسوودی لێ وه‌ربگری! باشه ئه‌و ده‌ست گێره كورد په‌روه‌ره بیر له‌وه بكاته‌وه من كارگه‌ی زه‌یتونم هه‌یه‌ئه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆ بۆ بیر له‌وه نه‌كه‌یته‌وه ، خۆ به‌رێزت یه‌كێك بوویت له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی باشی به‌رهه‌می منت ده‌كرد له رووی چه‌ندایه‌تی چۆنایه‌تیه‌وه ، بۆئێمه و خاوه‌ن كارگهكانت فه‌رامۆش كرد . به‌رێز سه‌رۆكی( یه‌كێتی پیشه‌سازان) ی جاران (به‌ر پرسی یه‌كه‌می به‌شی پیشه‌سازی) ئێستا له ژووری بازرگانی به‌رێز كاك ئاراس تۆ هه‌ر هاورێمانی ، به‌ڵام بمبوره من نه‌ته‌وه‌و خاك و حكوومه‌تی هه‌رێم و نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیم لهخۆمو تۆش خۆشتر ده‌وێ ، له‌به‌ر ئه‌وه جارێكی تر ده‌ڵێم بم بوره گه‌ر راستیه‌كان بدركێنم و ناراستیهكان بورژێنم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، وه‌ئه‌و پێناسه و كێشانه‌ی ئاماژه‌م پێدا كێشه‌ی من نیه من زۆر له‌وو كێشانه گه‌وره‌ترم وهپێشمهرگانه كارم كردوه‌و هه‌نگاوم ناوه بێ هاوكاری و بهرێگریشهوه توانیومه سه‌ركه‌تن به‌ده‌ست بێنم ، به‌ڵام ئه‌وه كێشه‌ی زۆربه‌ی كارگه‌كانه و كه‌رتی تایبه‌ته پێ وویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێ و به‌دوا چونی بۆ بكرێ كاری وا بێ سانسۆر ده‌بێته رێگری هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشچونی ئابووری نه‌ته‌وه ( national economy ) وهگهشه پێدانی ئابووری حكوومه‌تیش ته‌نها له رێگای كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌یه ( private sector ) كه‌رتی تایبه‌تیش له وڵاتی ئێمه ته‌نها رێگری به‌رپرسانی كه‌رتی تایبه‌ته‌و هۆكاری ئه‌م رێگریهش، سستی و ناچالاكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازیه .