
دادگایه‌ك بۆ تاوانبارانی شه‌ڕی ناوخۆ
ژماره‌ی تاوانباره‌كان هێنده‌ی ژماره‌ی گه‌نده‌ڵكاره‌كانه
قوربانییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیی نێوان هێزه كوردیه‌كانی باشوری كوردستان, مرۆڤ گه‌ڵێك بون كه‌له‌نێوان بڕوابون به‌شه‌ڕه‌كان و ته‌سلیم بونیان به‌واقعێكی تاڵی نه‌داری , به‌شداركه‌رێكی به‌هێزی گه‌رمتركردنی ئاگری شه‌ڕه‌ناوخۆیه‌كان بون و له‌پێناوی هیچدا بونه قوربانی ؟ ( له‌گه‌ڵ ڕێز‌و حورمه‌تم بۆ قوربانیه‌كان و خێزانی ئه‌وقوربانیانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ) هیچ به‌مانای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ هیچ ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و ته‌نها ژماره‌كی زۆری خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌مان گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كیش كه‌م ئه‌ندام بون و ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجانی كوردستانیش ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتانی ڕۆژئا‌واوبون .
له‌پشتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی حیزبه‌كوردیه‌كانه‌وه له‌دوای ڕاپه‌رێن , چه‌ندین تاوانبارهه‌یه كه‌ده‌بێت به‌تاوانباری جه‌نگ و پشتگیركردن له كوشتنی خه‌ڵكی كوردستان بدرێنه‌دادگا و مافی تاوانه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن ؟! به‌ڵام كام دادگا و كێن ئه‌وانه‌ی كه‌تاوانباری شه‌ڕی ناوخۆن ؟ ئایا دادگاكانی كوردستان سه‌ربه‌خۆن و ده‌توانن ئه‌و كه‌سانه دادگای بكه‌ن و دۆسێ یه‌كیان بۆبكه‌نه‌وه و وه‌ك تاوانباری جه‌نگ دادگایان بكه‌ن ؟ بیگومان ئه‌وه‌یان ئه‌گه‌رێكی دوره چونكه تائێستاش دادگاكانی كوردستان سه‌ربه‌خۆنین و له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه خاوه‌ن بڕیار كه ئه‌ندامێكی دڵسۆزی لق و مه‌ڵبه‌نده‌كانیان بێت .
ئاخۆ تاوانبارانی شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان كێن و چۆن بدۆزرێنه‌وه ؟ له‌كاتێكدا سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان خۆیان له‌تێوه‌گلان له‌شه‌ڕه‌كاندا به‌دوور ده‌گرن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه تاوانبارین با میلله‌ت دادگایمان بكات , ئاخۆ بێباكی ئه‌و سه‌ركردانه له‌پای چیدێت , له‌كاتێكدا حیزبه‌كانی ئه‌وان به‌شه‌ڕهاتبون و ئه‌وانیش سه‌رۆكی حیزبه‌كانن و به فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان گولله‌یه‌كی زیاتر ده‌نرا به‌یه‌كتره‌وه ؟ ئێمه دواكاری له‌كام دادگابكه‌ین تا دۆسێیه‌ك بۆ تاوانبارانی شه‌ڕی ناوخۆ دروست بكات ؟ چه‌ند كه‌س ده‌ست نیشان بكه‌ین و به‌تاوانباری شه‌ڕ بیان ناسێنین ؟ ئایا داواكاری گشتی له‌كوردستاندا چی كارێكی هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مافی گشتی نه‌یه‌ته‌ده‌نگ ؟ كێن ئه‌وانه‌ی ناویان له‌خۆیان ناوه ( داواكاری گشتی ) و تائێستا چیان كردوه‌و له‌سه‌ر كام له‌پرسه گشتیه‌كان وه‌ك داواكاریه‌ك دۆسێ یه‌كی دروستكرد‌و و تاچه‌ند شه‌ڕی یاسایی له‌سه‌ر كردوه بۆ بردنه‌وه‌یان ؟ بیگومان هیچ و هیچ و هیچ .
تاوانبارانی شه‌ڕی ناوخۆ هێندی گه‌نده‌ڵكاران ژماره‌یان زۆره و تائێستاش له‌بری ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن كه به‌فه‌رمانی ئه‌وان كه‌سێك كوژراه‌و برینداربوه‌و ده‌ربه‌ده‌ر كراوه , ته‌واوی ئه‌و تاوانانه به ئازایه‌تی ده‌زانێت و به‌ئاشكرا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیونه كوردیه‌كان ( حیزبییه‌كان ) باسی قاره‌مانێتی خۆیان ده‌كه‌ن و كورد كوشتن به‌بیانوی كاركردن و قوربانی دان بۆ بیروباوه‌ڕ ( مه‌بد ْ ) كه‌ی ده‌هێنێـته‌وه .
به‌رله‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی 25/7/2009 هه‌مومان به هیوای ئه‌وه‌وه‌بوین كه ( په‌رله‌مانێكی سپی ) دروست بكرێت و ئه‌و كه‌سانه نه‌بنه ئه‌ندام په‌رله‌مان كه ده‌ستیان هه‌بوه له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ و كوشتن و ژن كوژی دا , كه‌چی به‌داخه‌وه په‌رله‌مانه‌كه‌مان پڕوبه له مۆرڤ گه‌ڵێك كه ده‌ستیان هه‌بوه له ئاواره‌كردنی ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته له‌سه رخاكه‌كه‌ی خۆیی و به هه‌مو هێزێكییه‌وه به‌شداری له‌شه‌ڕه‌كانداكردوه‌و یارمه‌تی ده‌ری ژن كوژه‌كانیش بوه .
بۆئه‌وه‌ی تاوانبارانی شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان دادگای بكرێن و ئیدی خه‌ڵكانێكی تاوانكار نه‌بنه به‌رپرس و چاره‌نوسی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستان نیان نه‌كه‌وێته ده‌ست , ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه كه داوای دامه‌زراندنی دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بكرێت بۆ دادگای كردنی تاوانبارانی شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان .