بنوسه کوردم ….شیعری – عبدالستار نور علي
– نامه‌یه‌ک بۆ فيصل القاسم –
ئه‌وه منم چاوه‌کانم هه‌ڵدێنم و
ده‌رگاکان واز ده‌که‌م و
سه‌رنج ده‌ده‌م
هه‌رچی کێڵگه‌و ده‌شت و چۆڵه
ده‌رازێنه‌وه
قوڕوقامیشی زه‌نگاوه‌کان و خانووه قوڕه‌کانی باشوور
ئه‌وه دیجله‌ی پیتوفه‌ر و زێ وفورات
ئه‌وه به‌ره‌دایه له نێوه‌ندی زه‌ریاکانه‌وه
ده‌ڕژێنه لیتانی و ئه‌رده‌نه‌وه
نیلیش باوه‌ش ده‌کاته‌وه بۆ هۆنراوه تیشکئاساکانم
ئه‌و رۆژه‌ی له سینادا ئاگر خۆش‌بوو گه‌ردوون هه‌ژا
خوێنی به‌زیو هه‌ر وه‌ک ورده‌لم رژا
ئاو له‌و کاته‌دا بوو به ستران و جۆشیدا
له‌وێشدا ..
ئه‌وه بیابانی مه‌زنتانه ده‌نه‌ڕێنێ
به سه‌ر ئه‌ستۆی شکاومدا
له قودس و سه‌برا و شاتیللا
له هه‌له‌بجه‌دا ..
ئه‌مه منم ،
چاو هه‌ڵدێنم و مێژوو به یه‌ک ره‌نگ ده‌بینم
تیشکی هه‌تاو بوو وێنه‌ی ئاده‌م کاتێک شه‌رمی تکا
کاتێک ئابرۆی باخچه هه‌راج کرا
کیژۆڵه‌یه‌ک له پانتایی ئه‌م ده‌روونه‌دا
وه‌چه‌کانی قابیل و هابیل وه‌ربوونه‌وه زه‌مین
ئا ئه‌م زه‌مینه ..
وه‌ربگره به ناڵه‌ی ده‌نگ
ناڵه‌ی ده‌نگ مرده‌ڵاوێک نه‌بوو
رۆح فه‌رمووی
نوخشه له کاره‌کۆرپه‌ی بێگووناهی خاوه‌ن زه‌مین
نه شمشێر ، نه ته‌ختوبه‌خت ده‌مێنێته‌وه
له سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه پان و فراوانه
نه گۆی زه‌مین تیکه‌یه‌ک نانه به ده‌م برسی و پێخاوسه‌کان
نه دڵۆپه نه‌وتێک دکارێت
بتێزێنێ تاریکی و
نه شادیش ده‌به‌خشێت به پیت ، به مرۆڤنووخشه له دانیشتوانی به‌هه‌شتی به‌رین
وه‌چه‌ی پیاوچاکان !
نووخشه له رۆح ،
کاتێک درمه‌کانی ده‌شواته‌وه
نووخشه له گفتی خۆشه‌ویستی و راستی
گفتی خواوه‌نده به‌رزه‌کان
مژده له‌وه‌ی له‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌دا
مۆمی شادی هه‌ڵکرد ..
مژده له‌وه‌ی له دڵدا خۆشه‌ویستی بێگوناهی منداڵی هه‌ڵده‌کۆڵی
مژده له‌وانه‌ی
ئاگر به‌رناده‌نه به‌ر جه‌سته‌ی ئه‌م گه‌ردوونه
مژده له گفتی خۆشه‌ویستی به‌جێماو له نێوچاوانی سووتاوماندا
ئه‌م زمانه‌م داستانی ده‌نگه‌و
رووشم پانارۆمای بێرۆحیمه
ئه‌وه پێکی شه‌رابی سه‌ر لێوی خاکه
ئه‌م وه‌چه‌یه ئاو ده‌دات ،،
ئه‌و شووشه‌یه پشکۆگه‌شه‌ی سه‌رسنگی داخراوه
هه‌ردووک پێکه‌وه ده‌یچنین
ژوانه‌کانم تێکئاڵاوی یه‌کترن
چ جیاوازیه‌ک له نێوانی ده‌موچاوه‌کاندا نیه
گوێراگره له ترپه‌ی دڵ ، له خوڕه‌ی ئاوی سۆز
کاتێک ده‌رژێته ناو شه‌رابی ئه‌وین
له پێکی گومان
له دڵه برینداره‌کاندا ئاگر ده‌بارێنێ
له باوه‌شی هۆگرێکدا له دۆندی بڵند
له‌وێدا شنه‌ی باله تاوێره‌کانی خه‌م ده‌فیکێنێ
سیزیف سه‌رله‌نوێ داستانی خۆی ده‌گێرێته‌وه
تاکو دڵ له ژێر باری ئه‌و تاوێره‌دا دهحهسێتهوهئهوه منم
له ئاسۆکاندا هاوار ده‌که‌م
من وێنه‌که‌م به ده‌ستی خۆم نه‌کێشاوه
رۆژێک له رۆژان نه‌منه‌خشاندووه
له چوارچێوه‌شم نه‌گرتووه
گڕو ره‌نگرێژو ده‌نگدانه‌وه‌ی وێنه‌که ته‌نها خودایه
ئه‌وه منم ،
له ساتێکی ده‌نگداوه‌دا ئاگادارم بکه
له ئامێزیدا ..
کاتێک ده‌نگی شادی پڕ ده‌ڤه‌رێت
له تاپلۆدا ، له روومه‌تدا ،
یه‌که‌م هاوار بوو من زمانی خۆشه‌ویستیم گرت
له گه‌ڵ تینی هه‌تاودا ڕاکشآم
به‌رداوامیم دا به حیلله‌ی عیشق
له کۆڵانه روومه‌ت ئاره‌قاویه‌کاندا
بنووسه ، زمانێکی دیکه بنووسه ،
په‌رتووکێک
دێره پیت دره‌وشاوه‌کان ،
خزمان
کۆڵآنه‌کان
شه‌قامه‌کان
خوێندگاکان
کتێبخانه‌کان
چاخانه‌کان
من ئه‌م به‌ره جنۆکه‌ییه‌م له کێڵگه‌یه‌کی ته‌لیسماوی تاریک‌دا چنیوه
به‌هه‌شته‌کان به هه‌نگوین ئاوسن
روبارێک له مهیبنووسه .. !
خه‌ڵکم بینی به واقی وڕماو
رووتوقووت
له داری که‌شتی نێوان دوکه‌ڵه‌کانی چیای یاخی
مین و ته‌لبه‌ند و ژیله‌مۆی ژێرپێ
یاری به دار‌و به‌رد و
ئێسکوپروسکی رووت
ئایا تۆ دڕکی چه‌قیوی سه‌رسنگی کیژۆڵه‌یه‌کت بینیوه ؟
ئه‌ی هیچ ترست ناسیوه ؟
له دڵه بچووک و ده‌مه خامۆشه‌کان !
ده‌رگای کتێبه کۆنه‌کانم تاقانده‌وه
تێیاندا نووسرابوو ،
خۆشه‌ویستی له ڕه‌گه‌وه لقه‌کان ئاو ده‌دات
کانیاواکان
ته‌نها له بیابانی شاره داخراوه‌کاندا
ووشک ده بن
ته‌نها له داڕمانی دیوه‌خان و خێوه‌ته‌کان
ته‌نها له تووڵه‌رێی ئاساوه‌ر و کاروانه پڕ چه‌که‌کان
شاعیری تاڕاوگه و وشترله‌وان
بانگه‌واز ده‌کات
من ده‌نگی هۆزه‌که‌مم
ریشه‌ی ڕه‌سه‌نی
ئه‌گه‌ر چی له لیستی ریشسپیه‌کاندا
نۆکه‌رێکی زۆردارم
به‌کرێگیراوێکی مشه‌خۆر
بافتی خراپترین سزام ..بنووسه !!
من کوردم
له قودسدا له ته‌ک سه‌لاحه‌دین بووم
هه‌روا له تکریت
له شام
له قاهیره‌ی سه‌رفرازدا
پشکۆیه‌کی سوورم له نێواویدا بینی
تاس کڵاوی سه‌ری
شمشێر به ده‌ستی
کیتاب و مانگ له سه‌ر سینگ
له پشته‌وی
جمه‌ی مێردان ورمبازکێی ئهسپسوارانئهی گه‌ییوی ناو ده‌ماره‌کان
له ناو پێڵوه‌کاندا
تۆی نادیاری له مێژوودا ده‌گێریته‌وه
له نێوه‌ندی که‌ژه به‌فراویه‌کاندا
په‌ڕێک له باڵه‌کاندا په‌ری
له سه‌ر باڵی هه‌ورێک
له سه‌رچاوان
له هه‌ولێر نیشته‌وه
شنه‌ی قه‌ڵای به‌رنه‌که‌وت
ته‌نها له ئاسمانی سێبه‌ردا ده‌خولایه‌وه
له ناو ورگی په‌رتووکه داخراوه‌کاندا
زۆرانت له گه‌ڵ سه‌مای تارمایاکان ده‌کرد
ده‌که‌وێته ناو چاڵایی خاکێک
له سه‌ر سندانی ئاسنگه‌رێک
پێشره‌وی برایانی پیرۆز
به‌ره‌و سه‌ری ره‌ش
گڕ و کڵپه ئاوی ده‌دا
چه‌کوشه سووره‌کانیش مه‌شخه‌ڵێک بوونئهی پێگه‌ییوی ناو ئامێزه‌کان ،
له کونجێکی هه‌وارگه‌ی سه‌رنشیوان
له نێوانی به‌فر و خوڕه دا
چیرۆکێک ده‌گێرێته‌وه
بۆ پاڵه‌وانێکی عه‌با له سه‌رشان
که نه‌یووت بنووسه ، ئه‌ز کوردمدهسا بنووسه
ئه‌ز کوردم ،
هیچ رۆژێک تاپلۆیه‌کی ره‌نگاوره‌نگم له‌به‌ر نه‌کرد
یان به‌یداخی وتووێژکه‌رانی سه‌رشه‌قامێک
له به‌ر ده‌رگای
سه‌ره‌ک هۆز و پاشایان و قامه‌تبه‌ستی نوێژکه‌ران
بنوسه
من هیچ قووتوویه‌کم له سه‌ر نه‌کرد
ببێته ده‌مامک به روومه‌تمه‌وه
بنووسه ،
من له پێش روومه‌ته سوور و سپیکانه‌وه بانگێشه‌م کرد
به‌ر له برا گه‌واهه‌کان
به‌ر له دووژمنه‌کان
هیچ مێزه‌رێک ،
هیچ که‌وایه‌کم له به‌ر نه‌کرد ..