
بۆ کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌که‌مان (ئه‌رده‌لان به‌کر)
گه‌له‌که‌مان جارێکی تر ئه‌ستێره‌یه‌کی هونه‌ری له کاروانی هونه‌ری کوردی‌دا له ده‌ستدا، هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کر دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كبوو ره‌وشی ته‌ندروستی ناجێگیربوو و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی بۆ ئه‌نجامدرا له نه‌خۆشخانه‌ی
( کارۆلینسکا) له وڵاتی سوید، شه‌وی رابووردوو 10/11 ئۆکتۆبه‌ری 2009 دوای ململانێکی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌که‌ی، ماڵئاوه‌یی له نه‌ته‌وه و هونه‌ر و بنه‌ماڵه‌که‌ی کرد. هونه‌رمه‌ن ئه‌رده‌لان به‌کر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگخۆش و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێکی زۆری هونه‌ری بوو، له هه‌مان کاتیش‌دا هونه‌رمه‌ندێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوو له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا داهاتوون و به هونه‌ره‌که‌ی پێشمه‌رگانه به‌رگری کردووه ، به‌رده‌وامیش له بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانی گه‌له‌که‌یدا له وڵاتی سوید و ئه‌وروپادا رۆڵی دیار و به‌چاوی هه‌بوو و به‌شداریکردووه ، هه‌روه‌ها بۆماوه‌ی چه‌ند سالێکیش له هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پێشمه‌رگه بووه. هه‌ر به‌و بۆنه خامناک و کۆسته گه‌وره‌یه‌وه به‌ناوی سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له وڵاتی سوید نیگه‌رانی و خه‌مباری خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌و کۆچه ناواده‌یه‌یی هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌که‌مان هۆنه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کر، هیوادارین دوا کۆست و خه‌می بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان بێت.یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی سوید
11/10/2009