
هه‌نگاوی كرداری جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و حزب له ده‌سه‌ڵات!
بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵات و جیاكردنه‌وه‌ی حزب له ده‌سه‌ڵات پێویستیه‌كی دیموكراسیه‌ته و ئه‌گه‌ر وا بڕیار بێت هه‌رێمه‌كه‌مان دیموكراسی بێت ئه‌وه ده‌بێت بڕیاری جدی و پراكتیكی له‌وباره‌یه‌وه بدرێت، له بڕیاره‌كه‌شدا ره‌چاوی ئه‌وه نه‌كرێت كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكانێك توڕه ده‌بێت، یاخود ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه گرفتی خۆتوڕه‌كردنی ئایینی یاخود له ده‌ستدانی لایه‌نگر و ئه‌ندامیه‌تی حزبی لێبكه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی خۆی بكاته خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره گرنگانه ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له كۆتایدا براوه ده‌بێت له مێژووشدا وه‌كو هێزێكی ئازا‌و به هه‌ڵوێست ده‌مێنێته‌وه.
له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه زۆر باس له جیاكردنه‌وه‌ی حزب و ئایین له ده‌سه‌ڵات كراوه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌و هه‌رێمه‌شه‌وه قسه‌ی زۆر و پڕۆژه‌شی بۆ خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام هیچ كام له‌و قسه و پڕۆژانه بڕیارێكی پراكتیكی نه‌بوون و وه‌كو بڵقێكی سه‌ر ئاو لێی ته‌قیوون و نه‌ماونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌شدا مه‌به‌ست بێت دیاریكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه‌كانمان یان پڕۆژه‌و باسه‌كانمان له شتی زاره‌كییه‌وه بۆ هه‌نگاوی كرداری بگۆڕێت، به‌و بڕوایه‌شی كه له ئَێستادا قۆناغێك بۆ ئه‌و بڕیارانه له‌باره و به‌هۆی دروستبوونی هێزی ئۆپۆزیۆنیشه‌وه ده‌كرێ ده‌سه‌ڵات یان ئۆپۆزسیۆن ئه‌و پشكه شێره‌ی به‌ركه‌وێت، به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵات، چونكه له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته و ده‌سه‌ڵاتی له ئۆپۆزسیۆن له هه‌موو بڕیاره سیاسیه‌كاندا زیاتره، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ئاسته‌شدا نه‌بوو ئه‌وه بێ دوو دڵی له‌و قسه‌یه ده‌بێت له كۆتاییدا چاوه‌ڕوانی دۆڕانێكی یه‌كجاری له گۆڕه‌پانه سیاسیه‌كه بكات، چونكه ئۆپۆزسیۆنی ئه‌مڕۆ ده‌كرێ ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو بێت و له‌و كاتیش‌دا هه‌نگاوو بڕیاری گرنگی له‌و شێوه‌یه بهاوێژێت و ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی بۆ خۆی هه‌ژمار بكات، ده‌مێكیشه وتراوه ئه‌وه‌ی له كۆتایی ده‌یباته‌وه براوه‌ی یه‌كه‌میشه.
1/ هه‌نگاوی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵات
لای هه‌موومان ئاشكرایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه بودجه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به وه‌زاره‌تێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ده‌دات، وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی موڵك هه‌یه، كرێی موڵكه‌كانی داهاتێكی یه‌كجار زۆر بۆ وه‌زاره‌ت دابین ده‌كات، ئه‌و بڕه پارانه‌ش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له پڕۆژه ئایینیه‌كان و رێوره‌سمه ئایینیه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته خه‌رج ده‌كاته‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه حكومه‌ت بۆ پاره ده‌داته ئایین ؟ ئه‌ركی ئایین په‌روه‌ران نییه خۆیان خزمه‌تی خۆیان بكه‌ن ؟ یاخود بۆ ئایین په‌روه‌ران ئه‌نجامدانی رێوره‌سمه ئایینیه‌كان و كاره خێرخوازیه مه‌عنه‌ویه‌كان بۆ خۆیان هه‌ژمار ده‌كه‌ن و پاره و شته ماددیه‌كانیش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌وه، كه بودجه‌ی حكومه‌ت پاره‌ی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه نه‌ك ته‌نها بڕوادارانی ئایین, ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ئه‌وه‌یه كه زیاتر له 90%ی كۆمه‌ڵگای كوردی بڕواداری ئایینین و زۆرینه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئایین كۆكن، وه‌ڵام ئه‌وه‌یه دیاره بڕوادارانی ئایین ئه‌گه‌ر لایه‌نه ماددیه‌كانیان بۆ دابین نه‌كرێت، ئه‌وه له ئاینه‌كانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، یان ئه‌گه‌ر به ساده‌تر بڵێن ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی مووچه‌ی پێنه‌درێت ئه‌وه نوێژ ناكات و وتاری هه‌ینی له‌سه‌ر كاخه‌زه‌كه‌ی ناخوێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر راستیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، ئه‌وه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت له كۆمه‌ڵگای ئێمه ئایین ته‌نها شتێكی رواڵه‌تییه و هیچ جه‌وهه‌رێكی تیادا نییه، كه‌واته ئایین په‌روه‌ران هه‌روه‌كو داب و نه‌ریتێك و شته روخساره‌كیه‌كان له‌به‌ر كۆمه‌ڵگا بڕوادارن، لێره‌شدا پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت بودجه بۆ دابونه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگاش دابنێت و لێره‌شدا ناكرێت ره‌خنه له‌وه بگیرێت كه تاڵه‌بانی بۆ ده‌روێش و شێخ و مشایه‌خ خانه‌نشین ده‌كات، یاخود مووچه‌یان بۆ دابین ده‌كات، چونكه ئه‌وانیش ده‌ڕۆنه هه‌مان ئه‌و چوار چێوه‌یه‌وه كه ئایین له كۆمه‌ڵگای ئێمه شتێكه له داب و نه‌ریت و ئه‌ركی حكومه‌ته پێویسته ماددیه‌كانی دابین بكات، ئه‌گه‌ر نا بڕواداران له ئایین په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
كورتی ئه‌و قسانه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌نگاونان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵات، بڕیارێكی پێویسته كه ئایین بداته‌وه ده‌ست ئایین په‌روه‌ران و هه‌ر كه‌چۆن خۆیان به خاوه‌نی هه‌موو شته مه‌عنه‌ویه‌كانی ئایین ده‌زانن، ئه‌وهاش با ئه‌ركی ماددی ئایین هه‌ڵبگرن، ئه‌وه‌ش چۆن ده‌بێت و به چ شێوه‌یه‌ك میكانزمه‌كه‌ی رێكده‌خرێت، ئه‌وه ئه‌ركی بیركردنه‌وه‌ی ئایین په‌روه‌رانه و خۆیان ده‌كرێت به‌رنامه‌و پلانیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مادده له ئایین په‌روه‌ران رێكبخه‌ن، به‌و پاره‌یه‌ش ئه‌ركه ماددیه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
2/ هه‌نگاوی جیاكردنه‌وه‌ی حزب له ده‌سه‌ڵات
بابه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی حزب له ده‌سه‌ڵات بابه‌تێكی قوڵتر و پڕ كێشه‌تره له جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵات، چونكه له كۆمه‌ڵگای ئێمه حزب هێنده به قوڵی ره‌گی له ناو ده‌موده‌زگاكانی حكومه‌ت داكوتاوه، ئه‌سته‌مه بتوانرێت به بێ پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه ئه‌و ده‌سته له هه‌ناوی ئه‌و حكومه‌ته بكێشێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت له خاڵی ده‌ستپێكه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین و دواجار به دوای ئه‌ودا هه‌نگاوه‌كانی دیكه بدۆزینه‌وه.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه بۆ ته‌وای داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بكه‌ین ده‌بینین سیسته‌می پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده دایكی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی دیكه‌یه و به شێكی زۆری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كار ده‌كه‌ن، تاكێكن له نێو پڕۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵڕاهاتنی په‌روه‌رده‌دا ئاراسته‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به گشتی كراون، ته‌نانه‌ت له ناو ئه‌و ده‌زگایانه‌شی كه ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به سیسته‌می حكومه‌ته‌وه هه‌یه به‌رهه‌می ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان خوێنده‌وارن بڕیاره سه‌ره‌كیه‌كانیان به‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه عه‌قڵی هه‌موو ده‌زگایه‌ك له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وه ئاراسته كراوه و خاڵی ده‌ستپێكی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌زگایه‌ك پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه، هه‌ر كاتێكیش ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ئاراسته‌ی تاكه‌كانی به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و پۆزه‌تیڤ له‌و بواره گۆڕی ئه‌وه عه‌قڵی سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگا بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و ڤایرۆسه كه به حزب ناسراوه و ته‌واوی ده‌زگاكانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی بۆگه‌ن كردووه ئاسان ده‌بێت، ئه‌و كاتیش له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت خزمه‌تكاری حزب بێت حزب خۆی ده‌بێته‌وه به خزمه‌تكاری حكومه‌ت و ده‌رئه‌نجام تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مای شیاویان ململانێ بۆ پۆسته‌كانی داموده‌زگاكان ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك له پارتی و یه‌كێتی بێت، ئه‌وكاتیش ململانێكان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بێت كه كامه‌یان بۆ حزب پێویسته و كامه‌یان به‌ر له فه‌رمانی حكومه‌ت ده‌چێته ژێر فه‌رمانی حزبه‌وه، ده‌رئه‌نجامیش حزبیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی چاو له گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاریه‌كانی پۆسته‌كان ده‌پۆشێت، ئه‌وه‌ش تیایدا به پله‌ی یه‌كه‌م هاووڵاتیان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن و به پله‌ی دووه‌میش له كۆتاییدا حزب باجه‌كه‌ی ده‌داته‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سانه ده‌بنه نمونه‌یه‌ك له‌و حزبه و هاووڵاتیانیش به چاوی ئه‌و حزبه‌وه سه‌یری كه‌سه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو ئێستا نمونه‌ی پارتی و یه‌كێتی له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانه‌وه سه‌یر ده‌كرێت و ئه‌وانیش ده‌كرێت له راپرسیه‌كدا ئه‌و دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره له نمونه‌كانی خۆیان بگه‌ن، كه چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه كه به ته‌سكیه‌ی ئه‌وان دانراون، نمونه‌یه‌كی باشی به‌رده‌م مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و قوتابخانه‌ن، ئه‌وكات له دوای ئه‌و راپرسیه له‌وه ده‌گه‌ن بۆ لیستێكی ئۆپۆزسیۆن به‌و قه‌باره‌یه ده‌نگی هێناوه، بێگومانیش بڕیارێكی وا كه بمانه‌وێت حزب له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده جیابكه‌ینه‌وه، به بڕوای من دوولایه‌نی ده‌وێت یه‌كه‌میان حه‌زی به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت بوون كه بانگێشه‌ی بۆ ده‌كه‌ین، دووه‌میان به‌كرداركردنی ئه‌و حه‌زه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی ئێستای حزب و لایه‌نێك بێت، به‌ڵام له دواجار براوه ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه ئه‌و بڕیاره گرنگانه به كردار ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا قسه‌كانمان هه‌ر نوسینی سه‌ر كاغه‌ز ده‌بێت و به‌دوای یه‌كدا كاڵده‌بنه‌وه، گورزی جه‌ماوه‌ریش قۆناغ به قۆناغ ره‌حم به هیچ لایه‌ن و حزبێك ناكات.