
مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌و زنجیره په‌لاماره‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌كرێته سه‌ر رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسان، جارێك سۆرانی مامه‌حه‌مه وعهبدولستار تاهیر شه‌ریف تیرۆر ده‌كرێن و جارێكیش هه‌وڵی كوشتنی ئه‌حمه‌د میره ده‌درێت و جارێكی تریش سۆران كۆسته ده‌ڕفێنن و سه‌یاره‌ی به‌ختیار سه‌عید ده‌سوتێنرێت، هه‌موی نیشانه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نێو ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا عه‌قڵیه‌تێك كه باوه‌ڕی به ته‌سفیه‌ی جه‌سته‌یی رۆژنامه‌نوس و نه‌یارانی خۆی هه‌یه خه‌ریكه جه‌له‌وی دهسپێشخهریهكان ده‌گرێته ده‌ست و ورده‌ورده عه‌قڵی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی رێًكخراو خۆی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ئه‌گه‌ر به زوترین كات رێگه‌ی پێ نه‌گیرێت، دور نیه له چه‌ند مانگی ئاینده‌دا له‌م هه‌رێمه‌دا كه ده‌سه‌ڵاتدارانی شانازی پێوه ده‌كه‌ن له ئازادی و دیموكراسیدا نمونه‌یه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، حه‌مامی خوێن بۆ رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیر و به‌رهه‌ڵستكارانی سیاسیی دروست بكه‌ن. هیچ دور نییه ئه‌م باڵه توندڕه‌وه‌ی ناو ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ئاینده‌یه‌كی نه‌چه‌ندان دوردا، ئه‌زمونی سه‌رده‌می پیینۆشێ له وڵاتی چیلی و عه‌سكه‌ره‌كانی توركیا له ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان و ئه‌لجه‌زائیر له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كه تێیاندا "تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی" به "زمانی گوله" هه‌موو ده‌نگێكی نه‌یار به خۆی خه‌فه ده‌كرد، دوباره نه‌كاته‌وه.
ئێستا رۆژنامه‌نوسان و باڵی میانڕه‌وی ناوده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانی كوردستان و سیستمی دادوه‌ری كوردستان، له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ترسناك و دژواردان. یان ئه‌وه‌ته بیده‌نگی هه‌ڵبژێرن و رێگه بۆ ئه‌و باڵه خوێنڕێژه‌ی ناو ده‌سه‌ڵاتی كوردستان خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆی چی بوێت بیكات و كێی بوێت ته‌سفیه‌ی بكات، یان ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌دا كه دیارده‌كه ته‌شه‌نه‌ی نه‌سه‌ندوه، به توندی به گژی‌دا بچنه‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی كار له كار بترازێ له شوێنی خۆیدا بیمرێنن و ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشتی ئه‌م كاره‌وه‌ن به پێی یاسا له‌بنا ببڕن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه باسمان كردن و زۆر وڵاتی دیكه دونیا كه تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ك باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا كێشابوو پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی دواجار له‌م ململانێیه‌دا به روسوری دێته ده‌ره‌وه و به زیندوێتی ده‌مێنێته‌وه ئه‌و باوه‌ڕو په‌یامه‌یه كه روناكبیر‌و رۆژنامه‌نوسان هه‌ڵیان گرتوه‌و روڕه‌شی و په‌شیمانیش به‌شی نه‌یارانی ئازادی راده‌ربڕین و دیموكراسی ده‌بێت، به‌ڵام باڵاده‌ستی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه له‌م كاته حه‌ساس و ناسكه‌ی كوردستاندا كه وڵات به‌ش بهشكراوهو به گوته‌ی خودی به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌یان جۆر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كیمان له‌سه‌ره، ده‌بێته هۆی شهوتاندنی به‌ره‌ی ناوخۆیی و بێ ئومیدیی كوردی هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌زگاكانی ئاسایشی كوردستان كه له ساڵه خوێناویه‌كانی عێراقدا توانیبویان به هاوكاری خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێگه بگرن له هاتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌لقاعیده بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و ببون به جێگه‌ی شانازی بۆ ئێمه‌و خۆیان، هیچ بیانویه‌كیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ئه‌ركی پاراستنی سه‌روماڵی رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسانی كوردستان با ناكۆك و نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتیش بن بدزنه‌وه. له ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی "CIA " و "FBI" بۆ پاراستنی گیانی فۆكۆیاما كه رۆشنبیری نزیك به ده‌سه‌ڵاته، هیچ كه‌متر نیه له‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یده‌ن بۆ پاراستنی گیانی نعوم چۆمسكی كه له هه‌موو ژیانیدا نه‌ك هه‌ر دانی خێری به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكادا نه‌ناوه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌ته‌وه دژی شێوه‌ی حوكمڕانی ئه‌مریكایه.
ئه‌زموونی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7/2009 كه‌وتوه‌ته سه‌ر راسته‌هێڵی خۆی و گه‌ر توندڕه‌وان بهێڵن له چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا گۆڕانی مه‌زن هه‌م له كۆمه‌ڵگاكه‌مان و هه‌میش له شێوه‌ی حوكمڕانیدا دروست ده‌بێت. به‌ڵام وه‌ك له سه‌ره‌تاوه وتم، وا خه‌ریكه تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له نێو به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدا چه‌كه‌ره ده‌كات و به‌دوای هه‌لدا ده‌گه‌ڕێت بۆ خۆ فه‌رزكردن. رێگه پێدان به‌و شێوازی بیركردنه‌وه‌یه كه پێی وایه به تهسیفیه كردن و تۆقاندن ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن كپ ده‌كاته‌وه، جگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونی كوردستان بۆ خاڵی سفر هیچی دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
كه‌واته با به هه‌مومانه‌وه دژی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی به شێوه كوردیه‌كه‌ی بوه‌ستینه‌وه.