
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌نێوان دوێنی وئه‌مڕۆدا
هوڵندا
لێره‌و له‌وێ ….
ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه هیچ بابه‌تێكم نه‌نووسیوه له‌وانه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌م بۆكوردستان هۆكارێك بێت ، وام به‌باش زانی ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه پشویه‌ك بده‌مه خۆم و كاتم به‌ته‌واوی ته‌رخان بكه‌م بۆ ئه‌و ماوه‌یه كه‌چه‌ند درێژ بێت هێشتا وه‌ك خه‌وێكی كورت زوو ته‌واو ئه‌بێت ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی من وكه‌مپیوته‌ر هیچ ناسیاوییه‌كمان نه‌بێت خۆم به‌دورگرت له‌لایه‌ك هه‌ستم به‌ئارامی ئه‌كردو له‌لایه‌كی دیكه وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێكم لێ بزربوبێت بیرم له‌نوسینی نه‌ك بابه‌تێك به‌ڵكو چه‌ن بابه‌ت ئه‌كرده‌وه به‌تایبه‌ت هێن مه‌سه‌له‌ی گرنگ و سه‌رنجڕاكیش له‌ئارادابوون شایه‌نی ئه‌وه‌بون له‌كاتی خۆیدا فه‌راهه‌میان نه‌كه‌م دوای گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌رچی فیكر‌و خه‌یاڵم هه‌یه له‌وێیه و چه‌ن هه‌فته‌یه‌كه گۆشه‌گیر و بێزاری ئه‌م ته‌نهاییه‌م كه‌نه‌ك من زۆربه‌مان خولقه‌تمان پێوه‌گرتووه‌و دڵمانی پێ خۆش ئه‌كه‌ین ، له‌ڕاستیدا هه‌ر ئه‌و ته‌نهایی و نامۆییه ڕایكێشامه نێو وروژاندنی مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگ ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌ر له نزیكترین په‌یوه‌ندییه‌وه كه له‌خێزاندا به‌رجه‌سته بۆته‌وه تاوه‌كو خزمایه‌تی ، هاوسێ وهاوڕێ ، هاوكاروهاونیشتمان …..
ئه‌گه‌ر له‌واقعی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌مرۆڤایه‌تییه‌كانی دونیا بڕوانین گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو و خێرا هه‌ستپیده‌كه‌ین به‌ڕای زانایانی كۆمه‌ڵناس ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌چوێنن به‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت له‌قۆناغه‌كانی ژیاندا هه‌ر له دروستبوون هه‌تا گه‌شه‌كردن و دواتر گه‌وره‌بون هه‌تا قۆناغی پیربون ، هه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ش وه‌ك مرۆڤ له‌سه‌ره‌تا به‌لاوازی و ژیانێكی سه‌ره‌تایی هاته ده‌ستپیكردن و به‌درێژایی قۆناغه‌كانی مێژوو له‌گۆڕانكاری به‌رده‌وامدا وه‌پیشچوونی به‌خۆدیوه تا گه‌یشتۆته چڵه‌پۆپی پێشكه‌وتن ونوێخوازی و به‌قۆناغی ته‌كنه‌لۆژیا ناوزه‌ندده‌كرێت ، ڕاسته كۆمه‌ڵگه‌مرۆییه‌كان لایه‌نه ڕۆشنبیری و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌رگی شارستانییه‌تی نوێ‌دا دێته پیشچاو به‌ڵام داهێنانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان هێنده‌ی سودیان به مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه‌هێنده‌ش بونه‌ته هۆی كاڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه كۆمه‌ڵگه‌لێك عورفوعادهتی ئیجابی و قایم لێكی گرێدابون به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان ، ڕاسته داهێنان و نوێخوازی كاریگه‌ری ئه‌كتیڤی له‌سه‌ر وه‌پیشچونی مرۆڤایه‌تی كردووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گۆشه‌یه‌كی دیكه‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی گۆرانكارییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه بڕوانین ته‌نها له‌ڕۆكه‌شدا خۆیان فه‌رزكردووه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی گۆڕانكارییه‌كان كاریگه‌ری ته‌واویان له‌سه‌ر بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی كردووه‌و عورف وعاده‌ت ئیجابییه‌كانیان ناوه‌ته لا ، به‌واتایه‌كی دیكه په‌یوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و كۆڵه‌كه قایمه‌ی سروشتی مرۆڤه‌كانی پێوه‌گرێدرابوو له‌بناغه‌وه له‌ق بووه‌و له‌هاتونه‌هاتی ڕماندایه ، ساردی وكه‌لینێكی گه‌وره كۆمه‌ڵگه‌ی لێكترازاندووه و تاكه‌كانی سه‌رقاڵی مادیات وكه‌مالیات كردووه به‌جۆرێك ڕمانی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌و زه‌مانه‌ی خۆی فه‌رز كردووه ئایا له‌ڕاستیدا نادروستی و سلبیاته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه له‌خودی مرۆڤدایه یان زه‌مه‌ن كه‌فیله به‌كاڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندییه ئینسانیه‌كان ؟
ئه‌گه‌ری ساردی و نه‌بوونی ئینتمای تاك بۆ كۆمه‌ڵ له‌نێو كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌كاندا مێژینه‌ی بێت له‌ئه‌ستۆی سروشتی دروستبونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه واته كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به تۆخكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان كه خاوه‌نی پیشینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده له عورفوعادهتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ره‌رای كۆمه‌ڵێك كه‌لتوری تایبه‌ت به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌ك خه‌لییه‌كی په‌یوه‌ست و چالاك گرێدابوو ئێستا ته‌كنه‌لۆژیا جێی په‌یوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گرتووه و خه‌ڵكی له‌نێو مه‌تاهاتی كه‌مالیات و مادیاتدا ئه‌و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندییه ڕۆحییه‌یان فه‌رامۆش كردووه ،هه‌ندێك ناویانه‌ته قاڵبی ڕۆشنبیری و پییان وایه هاتوچۆو خزمایه‌تی له‌نزیكه‌وه زه‌مه‌نی به‌سه‌رچووه و ئه‌و نموونه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ له‌كوردستان زۆره ، ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رمه‌ی ساڵانێك له‌مه‌و به‌ر خیزان و هاوسێ و خزمانی پێكه‌وه گرێدابوو سادربۆته‌وه نه‌كۆڕی شه‌وانی گه‌ڕه‌ك و نه‌كۆبونه‌وه‌ی خێزان وه‌ك جارانه و نه هاتوچۆو یه‌ك خوان ویه‌ك سفره‌ی هاوسێ وهاوماڵ باوی ماوه ، مۆبایل وكه‌مپیوته‌ر ساڵانێكی كه‌م نییه ته‌كنه‌لۆژیا بۆ خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی خستونیه‌ته بازاڕه‌وه له‌كوردستان بونه‌ته دوو پیداویستی گرنگ له‌بری هه‌موو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری چین‌وتوێژی كۆمه‌ڵگه‌یان سه‌رقاڵ كردووه له‌كاتێكدا بۆ خزمه‌تكردن به ئینسان به‌رهه‌مهاتون به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كوردستان خه‌ڵك له‌خزمه‌تیاندا ئه‌رك ومافه‌كانیان فه‌راهه‌مكردووه ، ئه‌شێت ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش له‌بیرورای زانایانی كۆمه‌ڵناسه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی گه‌یشتبیته قۆناغێك كه‌تیایدا مرۆڤ توانا جه‌سته‌ی و ئه‌قڵی ده‌روونییه‌كانی دیاریكراو ولاواز ده‌بن ، یان له‌ترۆپكی گه‌شه‌و گوڕدانه بۆژیان به‌ڵام به‌دیوه‌تاریك وتنوكه‌كه‌یدا ئاخر هه‌ندێك كه‌س كاتێك به‌قۆناغی گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بوندا تێئه‌په‌ڕن بێئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌ییان هه‌بێت و كه‌سانێكی سه‌وین به‌ڵام حه‌زیان به گۆشه‌گیری و ته‌نهاییه ، واقعی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیش له‌و قۆناغه‌دا وه‌ستاوه . له‌نیو مه‌تاهاتی ژیان و گێرمه‌وكێشه‌ی سیاسه‌ت وده‌سه‌ڵات و مادیاتدا جوانترین به‌های به‌ئینسانبوون وا بزر ئه‌كات .
gullabaibun@yahoo.com
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له ژماره ٦٧ ی گۆڤاری هه‌فتانه ل٥٥ بڵاوبۆته‌وه .