به‌ساقه‌تان بم …. …دڵشاد تاقانه
زۆرجار قسه‌کان ئه‌وه‌نده دووباره و دووباره و سه‌دباره ئه‌بێته‌وه ، به‌ڕاستی ئینسان نازانێ بڵێ چی !
من .. من … کوڕه ده‌ی به‌ساقه‌تان بم .
له براده‌رانی خۆمان پێم ئه‌ڵێن : خۆت بۆ ئه‌که‌ی به‌ساقه‌یان ؟
منیش ئه‌ڵێم : من خۆم ئه‌که‌م به‌ساقه‌ی هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر .
خۆم ئه‌که‌م به‌ساقه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی دڵی بۆئازادی کوردستان لێ ئه‌دا .
ئینجا هیچ وشه‌یه‌ک ، هیچ وشه‌یه‌ک ، هیچ وشه‌یه‌ک شک نابه‌م بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانم به‌ربه‌رکانێ که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته جوانه‌ی ئێوه ، بۆیه هه‌ر ته‌نیا جارێکی تر ئه‌ڵێم : به‌ساقه‌تان بم .
ئه‌م چه‌ند دێڕه جوانه‌ی سه‌ره‌وه .. بریتین له په‌یام و وته‌کانی مه‌رزیه‌ی کورد ، مه‌رزیه‌ی جوانه مه‌رگی هونه‌ر و موزیکی کوردی له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ساڵی 2002 له ئه‌ڵمانیا ـ شاری بۆن پێشکه‌شی ئاماده‌بووانی کرد . به‌ده‌م شایی و چه‌پڵه‌ڕێزان ، به هاوار و فیته‌ی هاندانه‌وه یه‌ک هه‌ست و یه‌ک سۆز مه‌رزییه‌یان گوڵباران و لاوانده‌وه .
ده‌گمه‌ن و که‌م وێنه‌یه هونه‌رمه‌ندێ له‌سه‌ر شانۆوه دانوشتێ ، باوه‌شی ماچ ئامێزی بکاته‌وه ، پڕ به‌دڵ له‌نرکه‌ی ناخه‌وه بۆ هه‌وادار و جه‌ماوه‌ری چالاکی بدوێ به‌قوربان و به‌ساقه‌یان بێ . گه‌وره‌یی و ساده‌یی ئاوێته‌کا له‌هه‌ستێکی گه‌رمی دایکانه‌ی ڕاستگۆ که پردی خۆشه‌ویستی و ڕێزی بێ پایان بێ . وای له هه‌ستێ ببه‌خشێ ! موچڕکی جه‌سته ، ئاسوده‌یی ده‌روون به ده‌نگ و ئاوازخوانی خۆراکی گیان ، پۆپه‌ی پێشه‌نگ و شه‌یدایی بێ .
له یاد و ساڵکۆچی مه‌رزییه‌مان به زیندووی هه‌میشه‌یی ده‌نوێنینه‌وه .http://www.youtube.com/watch?v=14AHgkTs2ek